لەم Ø›ینکەی خوارەوە ناونیشانەکانی پ س ک لە کوردستان و دەرەوە دەبینیتەو
پوخته‌یه‌ک ده‌رباره‌ی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناو: پارتی سەربەستیی کوردستان. (پ. س. ک)بە ڕێنووسی لاتینی و ئینگلیزی
( Parti Serbesti Kurdistan ) ( P .S. K )
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠ ٥ی کوردی و ١٧-٢-٢٠ ٠ ٦ زاینی، وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆخوازی کوردستانی، به بیرۆکه‌ی عارف باوه‌جانی دامه‌زراوه.
تا ئیستا ٣ کۆنفرانس و دوو کۆنگره‌ی به‌ستووه.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : پارتیکی ڕامیاری و لیبراڵدیمۆکراته، و پارتێکه له سه‌ر بناخه‌و پرینسیپی دیمۆکراسی ودیالۆگ و گفتوگۆی ئاشکرا هزری لیبراڵیه‌ت دامه‌زراوه. پ س ک له پێناوه وه‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌بات ده‌کات. تێده‌کۆشی بۆ دابینکردنی سه‌ربه‌خۆیی و دیمۆکراسی و ئاشتی و ئازادی و یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. هه‌وڵده‌دا بۆ پاراستنی ماف وڕێزی به‌رامبه‌ری گشت چین و تۆێژه‌کانی جیاوازی ئاینی وکه‌لتوری له کوردستاندا.
کۆنگرەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان.
کۆنگرەی یەکەم:
کۆنگره‌ی یه‌که‌می له ١٣-١١-٢٠ ٠ ٩ له شاری ئۆسڵۆی پایته‌ختی نۆ‌رویژ به‌ستووه.
له کۆنگره‌ی یه‌که‌مدا سه‌رکردایه‌تی و سه‌رۆکایه‌تی نۆیی هه‌ڵبژاردوه، له‌و کۆنگره‌دا به ده‌نگی تێکرای ئه‌ندامانی به‌شداری کۆنگره به‌ڕێز عارف باوه‌جانی وه‌ک سه‌رۆکی گشتی هه‌ڵبژێردرایه‌وه.
لە کۆنگرەی یەکەم تەنیا ئەندامانی ئوروپای پارتی سەربەستیی کوردستان بەشدارییان هەبوو، بەهۆی نەبوونی پاساپۆرتی سەفەر ئەندامانی دانیشتووی هەرێمی کوردستان نەیانتوانی بە شێوەی حزوری بەشداری کۆنگرە بکەن. بەڵام لە هەموو خاڵ و گۆرانکارییەکانی کۆنگرە ئاگادارکرابوون و بیروبۆچوونی خۆیان بۆ کۆنگرە ناردبوو.
کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ڕێکه‌وتی ١٤/٢/٢٠ ١٣ کۆنگرەی دووەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ژیر ناوی ( کۆنگرەی بەرەو کۆکردنەوە ویەکگرتنی سەربەخۆخوازانی رۆژهەڵاتی کوردستان) به بهشداری٦٣نۆێنهری ئۆرگان و ڕێکخراوه‌کانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بەشدار لە هۆڵی کۆنگرە لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بەسرا.
لە ڕۆژی کۆتایی کۆنگرە پرێس کۆنفرانسێک بۆ رۆژنامەنووسان و ڕاگەیاندنە کوردیی و بێیانیەکان، کە لە پێوەندی بە کۆنگرەو کارەکانی کۆنگرە ڕێکخرا. کە بەریزان عارف باوەجانی و ئیبراهیم جاف و شێرکۆ پاڵانی، وڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسانیان دایەوە. شایانی باسە کە لەو کۆنفرانسەدا چەندین ڕاگەیاندنی کوردستانی و عەرەبی وەک کاناڵی (نالیا ن ئار تی) کەی ئین ئین، زاگرۆز، روداو، ئەلعێراقیە، و چەندین کاناڵی دیکە. هەروەها چەندین رۆژنامەی کوردی وەک روداو میدیا، و چەند رۆژنامەنووسێکی بێلایەن لەو پرێس کۆنفرانسە بەشدار بوون. کە چەندین پرسیار لە سەر کۆنگرەی دووەم، و بریارەکانی کۆنگرە و دوارۆژی ئێران. ژمارەی پەیامە گەێشتووەکان بە کۆنگرەی دووەم لە لایەن ڕێکخراوە کوردستانی و جیهانیەکانەوە لە سەرەوەی ١٥٠ پەیام بوو.
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان توانیوێتی له ئاستی دیپلوماتی جیهانی پێوه‌ندییه‌کی به هێز دروست بکات. هه‌روه‌ها له ئاستی ڕێکخستنه‌وه له گشت ناوچه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خاوه‌نی ڕێکخستنێکی پوخته‌و به هێزه.
هەروەها ٢ پارتی دیکەی کوردستانی تێکەڵبوونی خۆیان لەگەڵ پارتی سەربەستیی کوردستان ڕاگەیاندووە.
ئامانجە گشتییەکان
١ـ "پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان" نیشتمانی کورد به هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه به یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌ناسێ، ئه‌و سنوورانه‌ش که خراونه‌ته نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به ڕواڵه‌ت له‌تیان کردووه، به ده‌ستکردی داگیرکه‌ر وسنووری زۆره‌ملییان داده‌نێ و به ڕه‌سمییه‌تیان ناناسێت، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا، پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌پێێ چه‌ندین هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕامیاری(سیاسی) وستراتیژیکی ڕۆژ له ناوچه‌که‌دا، خه‌بات وتێکۆشانی ئێستای ته‌رخان ده‌کات بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واته کوردستانی بنده‌ستی ڕێژیمی ئێران.
٢ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خۆی به پارتی هه‌موو دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێت، و به‌پێێ جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان هه‌وڵده‌دات. هه‌روه‌ها بێجگه له گه‌لی کورد ئه‌م که‌مایه‌تیانه‌ش له کوردستان ده‌ژین که بریتین له: ئازه‌ری و ئه‌رمه‌نی، ئاسۆری له پرۆژه و سیاسه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا به هاووڵاتی کوردستان ده‌ناسرێن، و مافیان له هه‌مووبواره‌کانی ئابووری ،کۆمه‌ڵایه‌تی ،فه‌رهه‌نگی ، ده‌پارێزرێت.
٣ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌گوێره‌ی توانا له تێکۆشانی هه‌موو به‌شه‌کانی داگیرکراوی کوردستان پشتیوانی ده‌کات.
٤ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی و دیمۆکراتیکی و ئازادیخوازیی سه‌رانسه‌ری گه‌لانی بنده‌ستی ئێران پشتیوانی ده‌کات.
٥ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، لایه‌نگری ئاشتی و هێمنایهیی له جیهانه، له خه‌باتی گه‌لانی بنده‌ست و چه‌وساوه بۆ ئازادی ودیمۆکراسی وله نه‌هێشنی زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه پشتیوانی ده‌کات و بۆ دابینکردنی مافی مرۆڤ به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هێزه دیموکراته‌کانی جیهان تێده‌کۆشێت.
ئامانج و دروشمه ستراتیژییه‌کان
دروشمی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بریتیه له:
١- پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
٢ـ وڵاتی دیمۆکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌گوێره‌ی یاسا وڕێوشۆێنی په‌سه‌ندکراوی زۆربه‌ی شارومه‌ندانی وڵات کاروباری ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌بات.
٣ ـ وڵاتی دیمۆکراتی کوردستان خاوه‌نی په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ که ئه‌ندامانی ئه‌و په‌رله‌مانه پێک هاتبن له هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی کوردستان، که به‌گوێره‌ی ئاپۆڕه‌ی گەل له ناوچه‌کاندا له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
٤ - وڵاتی دیمۆکراتی کوردستان، له ڕێگه‌ی ئابووری و پرۆژه‌ی ئابوریه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو چین و توێژێکی وڵات که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
٥ - ئامانجی دواڕۆژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سیستیمێکی سێکولاری مۆدێڕنی لیبراڵ دیمۆکراته. بە شێوە داڕشتنی لیبرالیزمێکی کوردی.
هەنگاوی یەکەم بۆ قۆناغی ئێستای خه‌بات: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتدا له هه‌ر ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌ر به‌شێکی کوردستان که به‌ده‌ستی بێنێ پشتیوانی ده‌کات. هه‌ر ههنگاوێکی ئه‌وتۆ به پله‌یه‌ک ده‌زانێ بۆ په‌ره‌ی خه‌بات به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام "پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان"، وێڕای پشتیوانی له‌هه‌ر چه‌شنه سه‌رکه‌وتنێکیش له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واز له چالاکی و تێکۆشانی سه‌ربه‌خۆییخوازیی خۆی ناهێنێ، به‌رده‌وام خه‌بات ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیره بتوانێ ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست بێنێ.
١ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌رکی سیاسی و ته‌شکیلاتی خۆی، له کاتی ڕزگار بوونی خاکی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌نگاوی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌گرێت:
ئا- هه‌وڵده‌دا به هاوکاری هێزه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی نۆێنه‌رانی خه‌ڵکه‌وه بۆ پێکهێنانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌کانی کوردستان.
ب- دانانی یاسایه‌کی به‌په‌له، که به شێوه‌ی ڕه‌شنووسی، له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌نگی پێ بدرێت.
پ- په‌ره‌دان و گه‌شه‌کردنی زمان، ئه‌ده‌ب، فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کوردی.
ت- ڕێزگرتن و په‌ره‌پێدانی داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کولتووریدا.
ج - دانانی فێرگه و قوتابخانه به زمانی کوردی بۆ منداڵان و لاوان و گه‌وره‌ساڵان له گوند و شار.
چ- ڕێکخستن وهاندانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه کۆمه‌ڵایه‌تیی، ئابووری و فه‌رهه‌نگیه‌کان، هه‌روه‌ها بۆ دروستکردنی سه‌ندیکا و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیی و پیشه‌یه‌کان.
ح- سه‌لماندنی مافی یه‌کسان بۆژنان وپیاوان له هه‌موو بوارهسیاسی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، و هاندانی ژنانی کورد بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوی دیمۆکراتیکی تایبه‌تیی خۆیان و هاتنه‌مه‌یدانی خه‌بات بۆ ڕزگاری له بنده‌ستی و چه‌وسانه‌وه.
خ ـ هاندانی لاوانی کورد بۆ فێربوون و داهێنان وپاراستنی داب ونه‌ریتی ڕه‌سه‌نی جوانی کورده‌واری، پێکهێنانی ڕێکخراوی تایبه‌تی خۆیان و به‌شداری و چالاکی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و خه‌باتی سیاسی.
د- سه‌لماندن و ڕێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه‌یی وکولتوری که‌مایه‌تیه‌کانی دانیشتووی کوردستان و نه‌هێشتنی هه‌ڵاوارده‌یی وجیاوازی و هانی به‌شداریکردنیان له خه‌باتی ڕزگاریخوازی و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی.
ر- سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئاسه‌واره‌کانی داگیرکاری له ناوچه‌کانی کوردستان.
سه‌رۆک و جێگرەکانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان:
• ناوی سه‌رۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان عارف باوەجانی.
• ناوی جێگرەکانی سەرۆکی پ س ک: ئیبراهیم جاف، وریا ساڵحزادەیە.
ئاڕمی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان و پێناسه‌که‌ی.
١، نه‌خشه‌ی کوردستان به ڕه‌نگه‌کانی ئاڵای کوردستان.
٢، ڕه‌نگی سه‌وز وه‌ک به‌شێکه له ئاڵای کوردستان، هه‌روه‌ها مانای سه‌وزی کوردستان ده‌گه‌یه‌نێ له سروشتدا.
٣، گووڵه‌گه‌نم، به‌نیشانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی کوردستان له بواری کشتووکاڵ دا.
٤، باڵنده‌یه‌کی ئازادکراو له‌ده‌ستی داگیرکه‌ر، به نیشانی ڕزگاری خه‌ڵکی کوردستان له قه‌فه‌سی داگیرکه‌ران.
٥، ڕه‌نگی سوور وه‌ک به‌شێکه له ڕه‌نگی ئاڵای کوردستان، هه‌روه‌ها به مانای ئه‌وه‌یه که خه‌ڵکی کوردستان خۆێنیان زۆر ڕشتووه له پێناوی سه‌ربه‌خۆیی بۆ کوردستان.
٦، کورتکردوهی ناوی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه به ڕێنووسی لاتینی.
٧. نووسراوه‌ی P.S.K کورتکراوه‌ی ناوی "پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان"ه.
ڕێکه‌وتی بڵاوکرانه‌وه : 2022/04/26 07:41:51
حزب سربستی کوردستان ©