ئامانجە گشتییەکان
١ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان نیشتمانی کورد به هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه به یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌ناسێ، ئه‌و سنوورانه‌ش که خراونه‌ته نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به ڕواڵه‌ت له‌تیان کردووه، به ده‌ستکردی داگیرکه‌ر وسنووری زۆره‌ملییان داده‌نێ و به ڕه‌سمییه‌تیان ناناسێت، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا، پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌پێێ چه‌ندین هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕامیاری( سیاسی) و ستراتیژیکی ڕۆژ له ناوچه‌که‌دا، خه‌بات وتێکۆشانی ئێستای ته‌رخان ده‌کات بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واته کوردستانی بنده‌ستی ڕێژیمی ئێران.
٢ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خۆی به پارتی هه‌موو دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێت، و به‌پێێ جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان هه‌وڵده‌دات. هه‌روه‌ها بێجگه له گه‌لی کورد ئه‌م که‌مایه‌تیانه‌ش له کوردستان ده‌ژین که بریتین له: ئازه‌ری و ئه‌رمه‌نی، ئاسۆری له پرۆژه و سیاسه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا به هاووڵاتی کوردستان ده‌ناسرێن، و مافیان له هه‌مووبواره‌کانی ئابووری ،کۆمه‌ڵایه‌تی ،فه‌رهه‌نگی ، ده‌پارێزرێت.
٣ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌گوێره‌ی توانا له تێکۆشانی هه‌موو به‌شه‌کانی داگیرکراوی کوردستان پشتیوانی ده‌کات.
٤ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی و دیمۆکراتیکی و ئازادیخوازیی سه‌رانسه‌ری گه‌لانی بنده‌ستی ئێران پشتیوانی ده‌کات.
٥ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، لایه‌نگری ئاشتی و هێمنایهیی له جیهانه، له خه‌باتی گه‌لانی بنده‌ست و چه‌وساوه بۆ ئازادی ودیمۆکراسی وله نه‌هێشنی زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه پشتیوانی ده‌کات و بۆ دابینکردنی مافی مرۆڤ به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هێزه دیموکراته‌کانی جیهان تێده‌کۆشێت.
ئامانج و دروشمه ستراتیژییه‌کان
دروشمی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بریتیه له:
١- پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
٢ـ وڵاتی دیمۆکراتی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌گوێره‌ی یاسا وڕێوشۆێنی په‌سه‌ندکراوی زۆربه‌ی شارومه‌ندانی وڵات کاروباری ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌بات.
٣ ـ وڵاتی دیمۆکراتی کوردستان خاوه‌نی په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بێ که ئه‌ندامانی ئه‌و په‌رله‌مانه پێک هاتبن له هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی کوردستان، که به‌گوێره‌ی ئاپۆڕه‌ی گەل له ناوچه‌کاندا له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
٤ - وڵاتی دیمۆکراتی کوردستان، له ڕێگه‌ی ئابووری و پرۆژه‌ی ئابوریه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌مو چین و توێژێکی وڵات که‌ڵک وه‌رده‌گرێت.
٥ - ئامانجی دواڕۆژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سیستیمێکی سێکولاری مۆدێڕنی لیبراڵ دیمۆکراته. بە شێوە داڕشتنی لیبرالیزمێکی کوردی.
هەنگاوی یەکەم بۆ قۆناغی ئێستای خه‌بات: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتدا له هه‌ر ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌ر به‌شێکی کوردستان که به‌ده‌ستی بێنێ پشتیوانی ده‌کات. هه‌ر ههنگاوێکی ئه‌وتۆ به پله‌یه‌ک ده‌زانێ بۆ په‌ره‌ی خه‌بات به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، وێڕای پشتیوانی له‌هه‌ر چه‌شنه سه‌رکه‌وتنێکیش له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واز له چالاکی و تێکۆشانی سه‌ربه‌خۆییخوازیی خۆی ناهێنێ، به‌رده‌وام خه‌بات ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیره بتوانێ ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست بێنێ.
١ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌رکی سیاسی و ته‌شکیلاتی خۆی، له کاتی ڕزگار بوونی خاکی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌نگاوی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌گرێت:
ئا- هه‌وڵده‌دا به هاوکاری هێزه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی نۆێنه‌رانی خه‌ڵکه‌وه بۆ پێکهێنانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌کانی کوردستان.
ب- دانانی یاسایه‌کی به‌په‌له، که به شێوه‌ی ڕه‌شنووسی، له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌نگی پێ بدرێت.
پ- په‌ره‌دان و گه‌شه‌کردنی زمان، ئه‌ده‌ب، فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کوردی.
ت- ڕێزگرتن و په‌ره‌پێدانی داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کولتووریدا.
ج - دانانی فێرگه و قوتابخانه به زمانی کوردی بۆ منداڵان و لاوان و گه‌وره‌ساڵان له گوند و شار.
چ- ڕێکخستن وهاندانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه کۆمه‌ڵایه‌تیی، ئابووری و فه‌رهه‌نگیه‌کان، هه‌روه‌ها بۆ دروستکردنی سه‌ندیکا و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیی و پیشه‌یه‌کان.
ح- سه‌لماندنی مافی یه‌کسان بۆژنان وپیاوان له هه‌موو بوارهسیاسی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، و هاندانی ژنانی کورد بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوی دیمۆکراتیکی تایبه‌تیی خۆیان و هاتنه‌مه‌یدانی خه‌بات بۆ ڕزگاری له بنده‌ستی و چه‌وسانه‌وه.
خ ـ هاندانی لاوانی کورد بۆ فێربوون و داهێنان وپاراستنی داب ونه‌ریتی ڕه‌سه‌نی جوانی کورده‌واری، پێکهێنانی ڕێکخراوی تایبه‌تی خۆیان و به‌شداری و چالاکی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و خه‌باتی سیاسی.
د- سه‌لماندن و ڕێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه‌یی وکولتوری که‌مایه‌تیه‌کانی دانیشتووی کوردستان و نه‌هێشتنی هه‌ڵاوارده‌یی وجیاوازی و هانی به‌شداریکردنیان له خه‌باتی ڕزگاریخوازی و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی.
ر- سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئاسه‌واره‌کانی داگیرکاری له ناوچه‌کانی کوردستان.
ڕێکه‌وتی بڵاوکرانه‌وه : 2022/04/26 05:52:21
حزب سربستی کوردستان ©