کورتە پێناسەی عارف باوەجانی


کورتە پێناسەی عارف باوەجانی، کە لە لایەن ناوەندی ڕاگەیاندنی پ س ک ئامادە کراوە.

عارف باوه‌‌‌جانی له‌‌‌ به‌‌‌هاری ١٩٧٣ له‌‌‌ ناوچەی سه‌‌‌لاسی باوه‌‌‌جانی سه‌‌‌ر به‌‌‌ پاڕێزگای کرماشان له‌‌‌ دایکبووه‌‌‌، له‌‌‌ ساڵی ١٩٨٠  وێرای بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌که‌‌‌ی له‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌تایی شه‌‌‌ری ماڵوێرانکەری نێوان ئێران و ئێراق ئاواره‌‌‌ی باشوری کوردستان ده‌‌‌بن، دوای دوو ساڵ ‌ بۆ کامپی ئه‌‌‌ڵتاش له‌‌‌ رومادی ده‌‌‌گوازرێنه‌‌‌وه.
له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ته‌‌‌مه‌‌‌نی ژیانی له‌‌‌ که‌‌‌مپی ئه‌‌‌ڵتاش چوار ساڵ ده‌‌‌بێته‌‌‌ پێشمه‌‌‌رگه‌‌‌ی کوردستان‌، بۆیه‌‌‌ هه‌‌‌ر له‌‌‌ ته‌‌‌مه‌‌‌نی ١٤ ساڵیه‌‌‌وه‌‌‌ خولیای سیاسه‌‌‌ت ده‌‌‌بێت و به‌‌‌کرده‌‌‌وه‌‌‌ تێکه‌‌‌ڵ به‌‌‌ خه‌‌‌باتی ڕه‌‌‌وای گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان ده‌‌‌بێت.
له‌‌‌ ساڵی ١٩٩٧ له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی کۆمیساریای به‌‌‌رزی په‌‌‌نابه‌‌‌رانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌گاته‌‌‌ وڵاتی نەرویج
له‌‌‌ ساڵی ٢٠ ٠ ٠  وه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ پارتی سوسیال چه‌‌‌پی نۆرویژی ده‌‌‌ست به‌‌‌ کار ده‌‌‌بێت.
له‌‌‌ سالی ٢٠ ٠ ٣ وه‌‌‌ک ئه‌‌‌ندامی ئه‌‌‌نجومه‌‌‌نی شاره‌‌‌وانی ئۆسڵۆی پایته‌‌‌ختی نۆرویژ، له‌‌‌ لیستی ئه‌‌‌و حیزبه‌‌‌ بۆ ماوه‌‌‌ی چوار ساڵ هه‌‌‌ڵده‌‌‌بژێردریت.
له‌‌‌ ساڵی ٢٠ ٠ ٦ ، پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان داده‌‌‌مه‌‌‌زرێنێت، پاشان تا به‌‌‌ستنی کۆنگره‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌می ئه‌‌‌و پارته‌‌‌ له‌‌‌ کۆنفرانسه‌‌‌کاندا وه‌‌‌ک وتەبێژی کاتی هه‌‌‌ڵده‌‌‌بژێردرێت.
له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی یه‌‌‌که‌‌‌می پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستاندا، له‌‌‌ ١٣-١١- ٢٠ ٠ ٩ و لە کۆنگرەی دووەم لە ١٤ / ٢/ ٢٠ ١٣ لە هەولێر وەک سەرۆکی گشتی هه‌‌‌ڵده‌‌‌بژێردرێته‌‌‌وه‌‌‌.
لە کۆنگرەی یەکێتی نەتەوەکانی بندەست ( غەیرە فارسی) لە ئۆسڵۆ لە ساڵی ٢٠ ١٣ تا ٢٠ ١٦ وەک وتەبێژی ئەو رێکخراوەش هەلبژێردراوە.
باوه‌‌‌جانی وێرای کاری سیاسی به‌‌‌ کاری مرۆڤایه‌‌‌تیشه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌رقاڵ بووه‌‌‌. له‌‌‌ ساڵی١٩٩٧ تا ئیستا به‌‌‌رده‌‌‌وام پشتیوانی له‌‌‌ کێشه‌‌‌ی په‌‌‌نابه‌‌‌رانی کورد ده‌‌‌کات.
عارف هه‌‌‌ر له‌‌‌ ساڵی ١٩٨٩ ه‌‌‌وه‌‌‌ تا ئیستا، به‌‌‌رده‌‌‌وام نووسینی له‌‌‌ ڕۆژنامه‌‌‌ و سایته‌‌‌کان بڵاو بووه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، خاوه‌‌‌نی چەندین په‌‌‌رتووکە، بە شێوەی خوارەوە
کتێب و نامیلکەی بڵاوکراوە و چاپکراو .
بیرەوەرییەکانم لە پێناو سەروەری نیشتیماندا. ٥٩٢ لاپەڕە.
نامیلەک، واتە کتێبی بچووک، کە لە ١٠ ٠  بۆ خوارەوەن، بڵاوکراونەتەوە
ئیلام بە مێژوو ئابووریەکەی ڕۆژهەڵاتی دەبووژێنێتەوە.
مەلا موحەممەدی ڕەبیعی تەنیا چالاکوانێکی ئاینی نەبوو.
جوانڕۆی هەمیشەر سەربەرز لە میژوودا..
کوردەکانی لای خۆراسان، لە دواڕۆژی دەوڵەتی خۆرهەڵاتی کوردستاندا.
ئامانەش ئامادەی چاپن.
هەنگاوەکان لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا.
سەلاسی باوەجانی لە هەگبەی مێژووی سیاسی و کۆمەڵایەتی.
ئەمانەش کاریان لە سەر دەکرێت.
ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە کۆی ٦ بەرگدا، کە هەر بەرگە و تایبەتە بەپاڕێزگایەک، یەک بەرگیش تایبەت بە کوردەکانی دوورخراوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
خاڵۆعەلی بنیشتکەر، بەسەرهاتێکی بێ وڵاتییە بە شێوەی ڕۆمان.
لە ساڵی٢٠ ٠ ١ گۆڤاری هەڵوەدای لە دەرەوەی وڵات بڵاوکردووەتەوە، بۆ خۆی سەرنووسەری بووە.

لە ڕاگەیاندنەکاندا: وەک چالاکێکی سیاسی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بەردەوام لە میدیا گەورەکانی کوردستانی جیهانی بە گشت زاراوەکانی کوردی، و زمانەکانی عەرەبی و ئینگلزی و فارسی و نەرویجی چاوپێکەوتن و دیمانەی لەگەڵ پێکهێنراوە بەردەوام پێکدەهێنرێت. هەروەها بە دەیان وتاری لە رۆژنامە گرنگەکانی جیهانیش بڵاوکراوەتەوە. لە ساڵی ١٩٨٩ تا ئێستاش بەردەوام لە میدیا و ڕاگەیاندنی نووسراو بیسراو بینراوی کوردی دەردەکەوێت.

عارف باوەجانی: له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی کاری دیپلوماتییه‌‌‌وه‌‌‌ پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌کی به‌‌‌ هێزی له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ده‌‌‌یان ڕێکخراوی گرنگی جیهانی، وڵاتان و که‌‌‌سایه‌‌‌تیە دیارەکانی جیهانی دروستکردوه‌‌‌. کە بەرهەمەکەش ئەوەیە ئەو لایەن و کەسانە بوونەتە پشتیوانی بەردەوامی گەلی کورد. لە دەیان کۆنگرەو کۆنفرانسی گرنگی نێونەتەوەیی بەشداری کردووە و بەردەوامیش بانگهێشت دەکرێت. بە تایبەت کۆنگرەی نێونەتەوەیی لیبراڵەکانی جیهانی.
هەر لەو پێوەندیەشدا ڕێکخراوی دۆستایەتی جیهانی کوردی دروستکردوە، ئەو ڕێکخراوە لە چەندین وڵاتی جیهان ئەندامی لە خەڵکی بیانی وڵاتان هەیە.
هەروەها له‌‌‌ چه‌‌‌ندین خوڵی جیهانی له‌‌‌ بواره‌‌‌کانی به‌‌‌رێوه‌‌‌به‌‌‌ری، سیاسی و دیپلوماسیدا بەشداریکردوە.
شارەزایی لە زمانەکان:
شارەزایی لە زاراوە کوردییەکان، سۆرانی، کرمانجی، هەورامی، کەڵهوڕی.
زمانەکان، عەرەبی. نەرویجی، فارسی و ئینگلیزی.
بە هۆی چالاکی و لێهاتوویی بەڕێزیان زۆر جار کەوتوونەتە بەر پەلاماری ڕاگەیاندن و پروپاگەندەی ڕێژیمی فارسی کۆماری ئیسلامی ئێران، و کەس ولایەنە شۆفینسیتە فارسەکان.

photo

ڕێکه‌وتی بڵاوکرانه‌وه‌ : 2022/04/26 05:51:37

با ما تماس بگیرید


 Emal: 

[email protected]

 

 Email:  
[email protected]

 

Telephone: 
004796693313

پیوندها


1- Serbesti newspaper

2- Our political program

3- Logotype

4- Contact us

صفحات


  1.  Contact
  2.  Logotype
  3. Serbesti newspaper
  4.  Our party offices
  5. Political program
  6. Our aims
  7.  Bawacani

حزب سربستی کوردستان ©