بۆ ئەوەی وڵامی ئەو پرسیارەت وەرگریت، کە ئایا بۆ پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک پارتی جێگەی پەسەندت هەڵبژێری، بۆ درێژەدان بەخەباتی سەربەخۆییخوازی بۆ نیشتیمانی داگیرکراومان. سەرنجی ئەم خاڵانەی خوارەوە بدەن.
١ / ناو: پارتی سەربەستیی کوردستان. (پ. س. ک) بە ڕێنووسی لاتینی و ئینگلیزی
( Parti Serbesti Kurdistan ) ( P .S. K ) بە عەرەبی و فارسی، حزب سربستی کوردستان.
مەبەست لە هەڵبژاردنی ناوی سەربەستیی، بەو واتایە دێت کە: پێویستە گەلەکەمان لە هەەموو جمگەکانی ژیانی سەروەری نەتەوەیی، مرۆیی، ئازادی و سەربەخۆیی، ئابووری، سەربەستی تەواوی هەبێت. واتا گەلەکەی لە ژێر چنگی داگیرکەری فارسی‌دا، سەربەست و سەربەخۆ بکات. ڕێکەوتی دامەزراندن ئەم پارتە، له ٢٨ی ڕێبه‌ندانی ٢٧٠ ٥ی کوردی و ١٧-٢-٢٠ ٠ ٦ زاینی، وه‌ک پارتێکی نه‌ته‌وه‌یی و سه‌ربه‌خۆییخوازی کوردستانی، به بیرۆکه‌ی عارف باوه‌جانی دامه‌زراوه. تا ئیستا ٧ کۆنفرانس و دوو کۆنگره‌ی به‌ستووه.
٢ / پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان : پارتیکی سەربەخۆییخوازی، لیبراڵدیمۆکراته.
پ س ک لە قۆناغی ئێستادا له پێناو وه‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی گه‌لی کورد له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان خه‌بات ده‌کات. تێده‌کۆشی بۆ دابینکردنی سه‌ربه‌خۆیی و دیمۆکراسی و ئاشتی و ئازادی و یه‌کسانی له کۆمه‌ڵگای کوردستاندا. لە چوارچێوەی سیستەمێکی لێبراڵ دیمۆکرات بە داڕشتن و گوونجان لەگەڵ نەریتی کۆمەڵگا. کە مافەکانی ئازادی و ئابووری و ژیانی تاکی تێدا پاڕێزراو بێت، بە واتای مافی گشت چین و تۆێژه‌کانی جیاوازی ئاینی وکه‌لتوری له کوردستاندا.
٣ / خاوەنی بیرۆکەی دامەزراندنی دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە لە تاڕاوگە.
پارتی سەربەستیی کوردستان لەیەکەم ساتەکانی دامەزراندنییەوە. بانگەشەی ئەوەی کردووە، کە بە مەبەستی خۆئامادەکردن بۆ گەڕانەوە لە ناوخۆی وڵات، پێویستمان بە دامەزراندنی دەوڵەتێکی کاتییە لە تاڕاوگە، هاوشێوەی زۆر گەل و نەتەوەی دیکە لە مێژوودا.
لەو بوارەدا زۆر هەنگاوی گرنگی ناوە، لە ئێستادا عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەپەرەستی پرؤژەی دەوڵەتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە تاڕاوگە دەکات. کە بەردەوام کار لە سەر دەوڵەمەندکردنی پڕؤژەکە، کە وەک پڕۆژەیەکی گشتی و دوور لە حیزبی، ئامادەی دەکات. هەر لەو پێوەدنییەدا بووەتە ئەندامی کۆنگرەی حکوومەتە تاڕاوەگە نشینەکانی جیهان.
٤ / ئاسانکاری بۆ ئازادی و پێگەیشتن لە ناو ڕێزەکانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
لە نێو پارتی سەربەستیی کوردستان، ئازادی وڕادەبڕین، لە چوارچێوەی پرینسیپی کاری سیاسی‌دا بە تەواوی مانا ڕێگەپێدراو ئاسانکاری بۆکراوە. یەکێک لە ئەرکەکانی سەرۆکایەتی پارتەکەمان، هاندانی ئەندامان و هاوبیرانە بۆ پەرەپێدان وشارەزایی پەیداکردن لە سەرکردایەتی کردنی پارت و ڕێکخراودا. واتە لە نێو پارتەکەمان پێدانی پلەو بەرپرسایەتی بە پێێ کەسی شیاو بووە، و هیچکات جیاوازی نەکراوەو ناکرێت. ئاستەنگی بۆ پیشکەوتنی کەسە لێهاتووەکان درووست نەکراوە، بگرە زیاتر پشتیوانی لێکراوە، هاوبیران وافێرکراون و فێردەکرێن! کە لە کۆڕ و کۆبوونەوەکانی تایبەت بە شرۆڤەکردن لە سەر هەر بابەتێک ئازادی تەواوی دەربرێنی بیر‌و باوەڕی تاکی خۆیان هەبێت.
٥ / پێوەندی لەگەڵ پارت و ڕێکخراو کەسایەتییەکان لە کوردستاندا.
پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک پرینسیپێکی نەتەوەیی، هەمیشە گرنگییەکی زۆری بە پێوەندی لەگەڵ پارت و لایەنەکانی کوردستانی داوە، ئەگەر جیاوازی لە شێوەی بیرکردنەوەی سیاسی و کارکردنیشدا هەبووبێت. پارتەکەمان بەردەوام باڵانسی پێوەندییەکانی پاراستووە.
باشترین بەڵگەش ئەوەیە کە لە میدیاکان دەبینین بە خۆشحاڵییەوە بەردەوام سەردان و دیداری دوولایەنە لە نێوان پارتەکانی کوردستان لە ئاست ڕۆژهەڵات و گشت بەشە داگیرکراوەکانی دیکەی کوردستان، لەگەڵ پارتی سەربەستیی کوردستان بەرچاو دەکەوێت و بڵاو دەبێتەوە.
پ س ک: بێجگە لەوەی کە پێوەندی لەگەڵ زۆربەی پارتە سیاسییەکانی کوردستان لە ئاستێکی باشدایە، هاوکات پێوەندییەکی باشی لەگەڵ زۆربەی ڕێکخراوە مەدەنی و پێشەییەکانی کوردستاندا هەیە، هەروەها پێوەندی لەگەڵ کەسایەتییە کۆمەڵایەتی و ئاکادیمی و تێکۆشەرانی دێرینی کوردستان لە ئاستێکی زۆر باشدایە.
٦ / لە بواری دیپڵۆماسی و لە ئاست وڵات و ڕێکخراوەکان، لە پێشکەوتنێکی باشدایە.
پارتی سەربەستیی کوردستان: پێوەندییەکی زۆر بە هێزی دیپڵؤماسی و مڕۆیی لەگەڵ زۆربەی وڵاتان و ڕێکخراوە گرنگەکانی جیهاندا هەیە، و بەردەوام ئەو پێوەندییە لە زیادبووندایە.
وەک مێژووی پێشوو ئێستای پارتەکەمان شایەتە، کە بەردەوام پارتەکەمان وەک تاکە پارتێکی کوردستانی بۆ زۆر کۆنگرەو کۆڕوکۆبوونەوەی نێودەوڵەتی بانگهێشتکراوە و بانگهێشت دەکرێت. لەگەڵ باڵوێز و کۆنسۆلگەری زۆربەی ولاتانی جیهان پێوەندییەکی باش و بنچینەیی لە بەرژەوەندی گەلەکەی درووستکردووە. زۆرجار لە ئاست وەزارەتی دەرەوەی وڵاتان بەفەرمی سەرۆکی پارتمان و شاندی یاوەری بانگهێشتکراوە، و ڕۆڵێکی زۆر بە رچاوی هەبوو بۆ بە جیهانیکردنی کێشەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەو کاناڵە دیارانەی جیهانەوە.
٧ / ڕاگەیاندنی نێو دەوڵەتی و کوردستانی: لە ئاست ڕاگەیاندنە گرنگەکانی جیهانیش پارتەکەمان ناسراوە، توانیوێتی دەنگی نەبیسراوی گەلەکەمان لە بەشی خۆرهەڵاتی نیشتیمان لەو کاناڵە گرنگانەوە بە گۆی جیهاندا بگەیەنێت. کەم ئاژانسی هەواڵ وبڵاوکردنەوەی بیسراو بینراوی بە ناوبانگی عەرەبی و ئیسرائیل و ئینگلیزی و زمانەکانی ئورووپی هەیە، کە لە گەڵ سەرۆکی پارتەکەمان چاوپێکەوتنی پێکنەهێنابێت، لە پێوەندی بە ئێش و ئازارەکانی گەلی کورد و کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی. بێجگە لە ڕاگەیاندنەکانی جیهانی، لە نێو ڕاگەیاندەکانی بینراو بیسراو وتێکستی کوردستانیشدا، پارتەکەمان دیار‌و ئاشنایەو بەردەوام بۆچوون لێدوانیان لێوەردەگیرێت.
٨ / دوورە لە بەڵێنی بێکردەوە و خاوەنی بەرنامەو کارانامەیەکی پووختەو بە کردەوە.
یەکێکی دیکە لە تایبەتمەندییەکانی پارتەکەمان، کە لای خەڵکەوە پێشوازی لێکراوە، ئەویش ئەوەیە کە خاوەنی کارنامەیەکی پووختەو بەکردەوەیە، واتە تەنیا قسەکردنی بێکرداری نییە. لەگەڵ خەڵکی کوردستان و ئەندام و هاوبیرانیدا هەمیشە ڕاستگۆ بووە. لە بواری ئیمکانتدا چەندەی لە هەگبەدابووبێت ئەوەی باسکردووە. هیچ کاتێک بەڵێن و درووشمی بێکرداری بەرامبەر بە گەلەکەی، یا بەرامبەر بە ئەندام وهاوبیرانی نەداوە، هاوکات لەگەڵ پارت و لایەنەکانی دۆستمان لە ئاست کوردستان وجیهان، خاوەن بەڵێن و پرینسیپی باش و بەکردەوە بووە.ئەوەش وایکردووە کە لە ئاست دۆستانی کوردستانی و جیهانیدا خۆشەویستی زیادی پەیدا کردووە.
٩ / خاوەنی چەند ئامانجی گشتی و ستراتیژییە بە شێوەی خوارەوە.
ئامانجە گشتییەکان
١ـ "پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان" نیشتمانی کورد به هه‌موو پارچه‌کانیه‌وه به یه‌ک وڵات و نه‌ته‌وه‌ی کوردیش به یه‌ک نه‌ته‌وه ده‌ناسێ، ئه‌و سنوورانه‌ش که خراونه‌ته نێوان به‌شه‌کانی کوردستان و به ڕواڵه‌ت له‌تیان کردووه، به ده‌ستکردی داگیرکه‌ر وسنووری زۆره‌ملییان داده‌نێ و به ڕه‌سمییه‌تیان ناناسێت، به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه ناسکه‌دا، پاڕتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌پێێ چه‌ندین هه‌ڵسه‌نگاندنی ڕامیاری(سیاسی) وستراتیژیکی ڕۆژ له ناوچه‌که‌دا، خه‌بات وتێکۆشانی ئێستای ته‌رخان ده‌کات بۆ به‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واته کوردستانی بنده‌ستی ڕێژیمی ئێران.
٢ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، خۆی به پارتی هه‌موو دانیشتووانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌زانێت، و به‌پێێ جاڕنامه‌ی مافی مرۆڤ بۆ به ده‌ستهێنانی مافه‌کانیان هه‌وڵده‌دات. هه‌روه‌ها بێجگه له گه‌لی کورد ئه‌م که‌مایه‌تیانه‌ش له کوردستان ده‌ژین که بریتین له: ئازه‌ری و ئه‌رمه‌نی، ئاسۆری له پرۆژه و سیاسه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستاندا به هاووڵاتی کوردستان ده‌ناسرێن، و مافیان له هه‌مووبواره‌کانی ئابووری ،کۆمه‌ڵایه‌تی ،فه‌رهه‌نگی ، ده‌پارێزرێت.
٣ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، به‌گوێره‌ی توانا له تێکۆشانی هه‌موو به‌شه‌کانی داگیرکراوی کوردستان پشتیوانی ده‌کات.
٤ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له جووڵانه‌وه‌ی شۆڕشگێڕی و دیمۆکراتیکی و ئازادیخوازیی سه‌رانسه‌ری گه‌لانی بنده‌ستی ئێران پشتیوانی ده‌کات.
٥ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، لایه‌نگری ئاشتی و هێمنایهیی له جیهانه، له خه‌باتی گه‌لانی بنده‌ست و چه‌وساوه بۆ ئازادی ودیمۆکراسی وله نه‌هێشنی زوڵم و زۆر و چه‌وسانه‌وه پشتیوانی ده‌کات و بۆ دابینکردنی مافی مرۆڤ به‌گوێره‌ی به‌یاننامه‌ی جیهانی مافی مرۆڤ له‌گه‌ڵ هێزه دیموکراته‌کانی جیهان تێده‌کۆشێت.
ئامانج و دروشمه ستراتیژییه‌کان: دروشمی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بریتیه له:
پێکهێنانی ده‌وڵه‌تێکی سه‌ربه‌خۆ و دیمۆکرات له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، کە به‌گوێره‌ی یاسا وڕێوشۆێنی په‌سه‌ندکراوی زۆربه‌ی شارومه‌ندانی وڵات کاروباری ده‌وڵه‌تی به‌ڕێوه ده‌بات.
خاوه‌نی په‌رله‌مانی نه‌ته‌وه‌یی بێت، که ئه‌ندامانی ئه‌و په‌رله‌مانه پێک هاتبن له هه‌موو چین و تۆێژه‌کانی کوردستان، که به‌گوێره‌ی ئاپۆڕه‌ی گەل له ناوچه‌کاندا له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه هه‌ڵده‌بژێردرێن.
ئامانجی دواڕۆژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان سیستیمێکی سێکولاری مۆدێڕنی لیبراڵ دیمۆکراته. بە شێوە داڕشتنی لیبرالیزمێکی کوردی.
١٠ / هەنگاوی یەکەم بۆ قۆناغی ئێستای خه‌بات: پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له هه‌لومه‌رجی ئێستای خه‌باتدا له هه‌ر ده‌ستکه‌وتێکی سیاسی نه‌ته‌وه‌یی، کۆمه‌ڵایه‌تی وفه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌که‌مان له هه‌ر به‌شێکی کوردستان که به‌ده‌ستی بێنێ پشتیوانی ده‌کات. هه‌ر ههنگاوێکی ئه‌وتۆ به پله‌یه‌ک ده‌زانێ بۆ په‌ره‌ی خه‌بات به‌ره‌و به‌ده‌ستهێنانی مافی سه‌ربه‌خۆیی. به‌ڵام "پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان"، وێڕای پشتیوانی له‌هه‌ر چه‌شنه سه‌رکه‌وتنێکیش له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، واز له چالاکی و تێکۆشانی سه‌ربه‌خۆییخوازیی خۆی ناهێنێ، به‌رده‌وام خه‌بات ده‌کات بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و بیره بتوانێ ده‌نگی زۆرینه‌ی خه‌ڵکی کوردستان به‌ده‌ست بێنێ.
١ ـ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له بارودۆخی ئه‌مڕۆی کوردستان هاوکات له‌گه‌ڵ به‌ره‌و پێشبردنی ئه‌رکی سیاسی و ته‌شکیلاتی خۆی، له کاتی ڕزگار بوونی خاکی داگیرکراوی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌نگاوی پێویست بۆ ئه‌م مه‌به‌ستانه‌ی خواره‌وه هه‌ڵده‌گرێت:
ئا- هه‌وڵده‌دا به هاوکاری هێزه‌کانی دیکه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له ڕێگه‌ی هه‌ڵبژاردنی نۆێنه‌رانی خه‌ڵکه‌وه بۆ پێکهێنانی په‌رله‌مان و وه‌زاره‌ته‌کانی کوردستان.
ب- دانانی یاسایه‌کی به‌په‌له، که به شێوه‌ی ڕه‌شنووسی، له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه ده‌نگی پێ بدرێت. پ- په‌ره‌دان و گه‌شه‌کردنی زمان، ئه‌ده‌ب، فه‌رهه‌نگ و هونه‌ری کوردی.
ت- ڕێزگرتن و په‌ره‌پێدانی داب و نه‌ریتی نه‌ته‌وایه‌تی کورد له هه‌موو به‌شه‌کانی کولتووریدا.
ج - دانانی فێرگه و قوتابخانه به زمانی کوردی بۆ منداڵان و لاوان و گه‌وره‌ساڵان له گوند و شار.
چ- ڕێکخستن وهاندانی خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافه کۆمه‌ڵایه‌تیی، ئابووری و فه‌رهه‌نگیه‌کان، هه‌روه‌ها بۆ دروستکردنی سه‌ندیکا و ڕێکخراوه مه‌ده‌نیی و پیشه‌یه‌کان.
ح- سه‌لماندنی مافی یه‌کسان بۆژنان وپیاوان له هه‌موو بوارهسیاسی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا، و هاندانی ژنانی کورد بۆ پێکهێنانی ڕێکخراوی دیمۆکراتیکی تایبه‌تیی خۆیان و هاتنه‌مه‌یدانی خه‌بات بۆ ڕزگاری له بنده‌ستی و چه‌وسانه‌وه.
خ ـ هاندانی لاوانی کورد بۆ فێربوون و داهێنان وپاراستنی داب ونه‌ریتی ڕه‌سه‌نی جوانی کورده‌واری، پێکهێنانی ڕێکخراوی تایبه‌تی خۆیان و به‌شداری و چالاکی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و خه‌باتی سیاسی.
د- سه‌لماندن و ڕێزگرتن له مافی نه‌ته‌وه‌یی وکولتوری که‌مایه‌تیه‌کانی دانیشتووی کوردستان و نه‌هێشتنی هه‌ڵاوارده‌یی وجیاوازی و هانی به‌شداریکردنیان له خه‌باتی ڕزگاریخوازی و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی.
ر- سڕینه‌وه‌ی هه‌موو ئاسه‌واره‌کانی داگیرکاری له ناوچه‌کانی کوردستان.
لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە زانیاری زیاتر دەربارەی پارتی سەربەستیی کوردستان، کۆنگرە و کۆنفرانسەکان ببینن. https://www.psk2006.org/kurdish/pages.php?id=34
لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە بەرنامەو پڕۆگرامی پ س ک ببینن.
https://www.psk2006.org/kurdish/pages.php?id=36
لە ئامادەکردنی ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٩ی جۆزەردانی ٢٧٢٢ی کوردی، بەرامبەر بە ٣٠ / ٥ / ٢٠ ٢٢ زاینی.
ڕێکه‌وتی بڵاوکرانه‌وه : 2022/04/26 05:51:02
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©