بەپێوە دەمرم بەڵام چۆک بۆ دژمن دانادەم، پێشەوای نەمر.بەیاننامەی هاوبەشی پارتی سەربەستییی کوردستان و پارتی سەربەخۆی کوردستان.
رۆژی±٠ ی خاکەلێوە رۆژی بتەوبوونی بیر
بەپێوە دەمرم بەڵام چۆک بۆ دژمن دانادەم، پێشەوای نەمر.بەیاننامەی هاوبەشی پارتی سەربەستییی کوردستان و پارتی سەربەخۆی کوردستان.
رۆژی±٠ ی خاکەلێوە رۆژی بتەوبوونی بیری رزگاری و سەربەخۆییخوازیە
هاونیشتمانیانی خۆشەویست!
بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان!
نیشتمانی پیرۆزمان بە خاک و ئاو و خەڵکەوە، بە هەزاران جار کەوتۆتە بەر هێرش و پەلامار، کوشت و بڕ و تاڵانیی داگیرکەرانی فارس و تورک و عەرەب. مێژوومان شاهیدە بۆ هەزاران جار کۆمەڵکوژی، ژینوساید و ئەنفال ، بۆمبارانی شیمیایی، وێرانکاری لە سروشت و ژینگە و سامانی سەر زەوی و بن زەویی وڵاتی داگیرکراومان. مێژوومان پڕە لە کارەساتی تاڵ و دڵتەزێن، کە هەر کام لەم رووداوانە بە نۆبەی خۆیان کاریگەری نەرێنیان بووە لەسەر شێواندنی ناسنامە و هێماکانی نەتەوەیی و نیشتیمانی کورد و کوردستانی ئازیزمان.
·٥ساڵ لەمەوبەر لە بەرەبەیانی رۆژی±٠ ی خاکەلێوەی ٢٦٤٧ی کوردی، بەرامبەر بە ³٠ ی مارسی ±¹٤·زاینی، پێشەوا قازی محەمەد سەرۆک کۆماری دەوڵەتی کوردستان، محەمەد حوسێنی سەیفی قازی و ئەبولقاسمی سەدری قازی، دوای "محاکەمە" یەکی فەرمایشی، بە فەرمانی محەمەد رەزا شا و ستادی ئەرتەشی ئێران لە مەیدانی چوارچرا، هەر لەو شوێنەی کۆماری کوردستانی لێڕا گەیەندرابوو لە داری بێدادی دران.
بە تێپەڕبوونی کات زۆر لەو نەهامەتییانەی لە مێژووی ئێمە سریوەتەوە یان فەرامۆش کراون، بەڵام بەشێک لەم رووداوە گرینگانە هەرگیز لەبیر ناچنەوە. ±٠ ی خاکەلێوە، ±٦مارس وهەڵەبجە و ئەنفال لەو رۆژە کارەساتبارانەی گەلەکەمانن. لە راستیدا رژێمی پاشایتی پێی وابوو کە دەگەڵ پێشەوا و باقی رێبەرانی کۆماردا کوردستانی بە ئاو و خاک و کەرامەتیەوە هەڵاوەسیوە. لەوە غافڵ! ئازایەتی و لەخۆبردویی پێشەوا لە کاتی دادگاییکردنی، وەسیەتنامە مێژووییەکەی، خۆنەویستی و وڵاتخۆشەویستی پێشەوا و هەرەوها کارنامەی±± مانگەی سەرۆک کۆماری و کاراکتێر و هەڵسوکەوت و رابردووی بێگەردی وبێباکی ئەو قارەمانە مەزنە ، دوای·٥ ساڵ مەشخەڵ و ڕێنوێنن بۆنەتەوەکەمان و ڕێبەرانی بزوتنەوەی ڕزگاریخوازی کورد چ لە ئێستا و چ لە داهاتوودا .
بە پێچەوانەی ویستی داگیرکەران، سێدارە و کۆت و بەند، زنجیر و گوللەباران، ئەنفال و کیمیاباران هیچ نەتەوەکەمانی بە چۆکدا نەهێناوە و تەسلیمی توانەوەی نەتەوەیی وپاکتاوی رەگەزیمانی نەکردوە، بەڵکو لە خەبات بۆ ڕزگاری و سەربەخۆیی و سەروەری نەتەوەیی ڕژدتر و هەنگاوکانمان شێلگیرتر دەکات. لە پێناو رزگاری و سەربەخۆیی دا نەسرەوتووین و ناسرەوین.
ئێمە پارتی سەربەستی کوردستان و پارتی سەربەخۆیی کوردستان سەری رێز و نەوازش لە بارەگای پێشەوای نەمر و هەڤاڵانی دادەنەوێنین، و هیوادارین ئەم رۆژە مێژوییە بە پشتیوانی و هاودەنگی گشت پارت و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان لە هەموو کوردستان وەک ڕۆژی شەهیدان بناسرێت، و بیکەینە هەوێنی یەکگووتاری گشت پارت و رێکخراوە سیاسیەکانی کوردستان .
پارتی سەربەستیی کوردستان و پارتی سەر بەخۆیی کوردستان، کە وەک ٢پارتی نەتەوەیی و سەربەخۆییخواز، خۆیان بە درێژەدەری بیر و هزر و ڕێبازی پێشەوای شەهید دەزانن. کاکڵ و ئامانجی خەباتەکەمان بۆ دووبارە دامەزرانەوەی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی کوردستانە، ئەو ڕێبازەش بە گوونجاوترین خەبات بۆ ڕزگاری گەل و خاک و خەڵک دەزانن. هیواخوازین کە گشت لایەنە خەباتگێڕەکانی کوردستان خەمخۆری خەباتی سەربەخۆییخوازیی کوردستان بن.
سەرفیرازی و سەروەری بۆ سەرجەم شەهیدانی هەر چوار پارچەی کوردستان.
بەردەوام بێت ڕێگای پێشەوای نەمر، رێگای رزگاری و سەربەخۆیی یەکجاری کوردستان.
پارتی سەبەخۆیی کوردستان
پارتی سەربەستی کوردستان
±٠ ی خاکەلێوەی ²·²²ی کوردی±٠ ی خاکەلێوەی ²·²² ی کوردی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©