پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له یادی 29 ساڵه‌ی کاره‌ساتی قاڕنێ له شاری ئۆسڵۆ به‌شداری کرد،
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێشنیار ده‌که‌ین به ناوه‌ندی چاک، که هه‌وڵ بده‌ن له ڕێگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی هیندێک به‌ڵگه‌ی پێویست به‌نی سه‌در بده‌نه دادگای فه‌رانسه،
پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له یادی 29 ساڵه‌ی کاره‌ساتی قاڕنێ له شاری ئۆسڵۆ به‌شداری کرد،
له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه 16 ی خه‌رمانانی 2708 ی کوردی، ناوه‌ندی چاک له ئۆسڵۆ ی پایته‌ختی نۆ‌رویژ، کۆڕێکی یادکردنه‌وه‌ی کاره‌ساتی قاڕنێی پێک هێنا، پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانیش له لایه‌ن ناوه‌ندی چاکه‌وه بۆ ئه‌و کۆڕه ماته‌مینه بانگهێشتن کرابوو، شاندی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بریتی بوون له به‌ڕیزان کاک عارف باوه‌جانی سکرتیری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، کاک قادر ئه‌حمه‌دزاده به‌رپرسی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستی و خوشکه شه‌یدا سه‌رده‌شتی ئه‌ندامی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
به‌ڕێز کاک عارف باوه‌جانی له لایه‌ن پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستانه‌وه په‌یامی پارتی سه‌ربه‌ستی ئاراسته‌ی به‌شداران و ناوه‌ندی چاک کرد،
ده‌قی قسه‌کانی کاک عارف
سه‌ره‌تا جێی خۆیه‌تی که سوپاسی ناوه‌ندی چاک بکه‌ین بۆ پێک هێنانی ئه‌م کۆره ماته‌مینه،
خوشک و برایانی به‌شدار هه‌موو لایه‌کتان به خێر بێن بۆ ئه‌م یاده ماته‌مینه.
کاره‌ساتی قاڕنێ یه‌کێکه له‌و هه‌زراران کاره‌ساته جۆراوجۆر و دلته‌زێن که له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له هاتنه سه‌رکاری کۆماری ئیسلامی ئێران ڕوییانداوه، به‌ڵام مخابن به هۆێ یه‌ک نه‌بوون و بێ پرۆژه‌یی پارت و لایه‌نه‌کانمان له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، زۆر له‌و کاره‌ساتانه تۆمار نه‌کراون و پشتگۆی خراون،
کاره‌ساتی قارنی ده‌گه‌رێته‌وه بۆ کاتێک که: هتزه‌کانی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران چه‌ندین مانگ بوودامه‌زرابوون وخۆیان پێگه‌یاندبوو، ئه‌و ڕێژیمه کۆنه‌په‌ره‌سته هێزێکی زۆری به ته‌عه‌سوبی ئیسلامی وشێعه‌گه‌ری له ده‌وری خۆی کۆکردبووه‌وه، ئیمامی ئه‌و کات به‌ڵێنی به‌هه‌شتی به هه‌موو پاسداران ده‌دا، ئیمام خومه‌ینی وه‌ک یه‌که‌م فتوا که به فتوای کورد کافره تۆمار کراوه، بۆ یه‌که‌مین یه‌که‌مین بار هێزه سه‌رکپکه‌ره‌که‌ی نارده کوردستان و خه‌ڵکی بێتاوانی قه‌تڵ وعام کرد.
پاسدارنی تازه پێگه‌یشتووی کۆماری ئیسلامی ئیران، بێبه‌زییانه به چه‌ک و خنجه‌رو ته‌ور داس و پۆستاڵی پیسی پییان له کوشتنی خه‌ڵکی بێ‌تاوان درێغیان نه‌کرد، به پێی سه‌رچاوه‌کان ده‌گوترێ که ته‌نیا له گوندی قاڕنێ 68 که‌سی بێ‌تاوان شه‌هید کران
ڕاسته کاره‌ساتی قاڕنێ و قڵاتان به ده‌ستوری ئیمامه‌که‌یان واته ئیمام خومه‌ینی بوو، به‌ڵام هه‌روه‌ک کاره‌ساته‌کانی باشوری کوردستان که به ده‌ستووری سه‌دام حسین به‌ڕێوه چوبوو، به‌ڵام گورگێکی وه‌ک عه‌لی کیمیایه‌وه به‌ڕێوه‌ی ده‌برد،
له ئێرانیش 2 که‌سی قاتڵ بۆ ئه‌و جینایه‌تانه ناسرابوون، یه‌کیان خاڵ خاڵی بوو، ئه‌وی دیکه‌یان به‌نی سه‌در، که مخابن خاڵ خاڵی و خومه‌ینی به مه‌رگی عادی مردن، نه‌مانه‌وه بۆ کاتێک که وه‌ک باقی مرۆڤ کۆژان بکه‌وتنه به‌ر دادگای تاوان.
به‌ڵام که‌سی دیکه‌و زیندوو (حه‌سه‌نی به‌نی سه‌دره) که ئه‌و کات وه‌ک یه‌که‌م سه‌رۆک کۆماری ئێران بوو، هه‌ر له ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌ودا بوو هیرش کرایه سه‌ر کوردستان،
ئیستا ناوبراو له وڵاتێکی وه‌ک فه‌رانسه مافی په‌نابه‌ری سیاسی پێدراوه،
هه‌رچۆن له باشوری کوردستان عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید به عه‌لی کیمیاوی ناسراوه، هه‌روا به‌نی سه‌ده‌ر به‌وه ناسراوه که ده‌ستوری به سپای پاسداران دابوو که پۆستاڵه‌کانیان له پێ نه‌که‌ن تا سه‌ری مناڵانی کوردی پێ پان ده‌که‌نه‌وه، که چی مخابن ئیستا وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی سیاسی ئێرانی دژی ڕێژیم حسابی بۆ ده‌کرێت، ئه‌مه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ که‌م کاری لایه‌نه سیاسییه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان، ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێشنیار ده‌که‌ین به ناوه‌ندی چاک، که هه‌وڵ بده‌ن له ڕێگه‌ی کۆکردنه‌وه‌ی هیندێک به‌ڵگه‌ی پێویست به‌نی سه‌در بده‌نه دادگای فه‌رانسه، هه‌رچه‌ند به زیره‌کانه نه‌زار خه‌زره‌جیتان شار به‌ده‌ر کرد له دانیمارک، بۆ دادگای کردنی تاوان بارانی قاڕنێ ئێمه وه‌ک پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پشتیوانی خۆمان له‌گه‌ڵ چاک ده‌رده‌بڕین،
به‌ڕێزان: ئه‌گه‌ر پارت ولایه‌نه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر له ئیستاوه وه خۆیان نه‌که‌ون، کاره‌ساتی پڕ مه‌ترسی وه‌ک قاڕنێ زۆر به‌ڕێوه‌یه و چاوه‌ڕێمان ده‌کات،
له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که ئێمه‌ی کورد له‌گه‌ڵ خوشک وبرایانی ئازه‌ری بنده‌ستی ئیران سنوری زۆر هاوبه‌شمان هه‌یه، ئه‌مه‌ش کارێک ده‌کات که نه‌یارانی کوردستان له‌و کاناڵه‌وه ئاژاوه دروست بکه‌ن بۆ زه‌عیف کردنی کورد له‌و ناوچه‌که‌دا، زۆر پێویسته ئێمه هوشیار بین و گوتاری سیاسی خۆمان یه‌ک بخه‌ین.
چی دیکه نامه‌وێ کاتتان بگرم، له دووپات کردنه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌تانه‌ی که له په‌یامی به‌ڕێزانی پێش ئێمه هاتووه خۆ ده‌بوێرم ،
کات و ساتێکی خۆش بۆ هه‌موو لایه‌کتان.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
www.psk2006.org
2008-09-08 16:38:04
16 ساڵ و 2 مانگ و 5 کاتژمێر و 31 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان