شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

عارف باوه‌جانی‌ سه‌رۆکی‌ پارتی‌ سه‌ربه‌ستی‌ کوردستان بۆ ڕۆژنامه‌ی ڵیدوان وبارزان،, سیاسه‌تی‌ ئه‌مریکا له‌په‌یوه‌ندی‌ به‌پارت و ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کانی‌ ڕۆژهه‌ڵات, هێشتا روون و ئاشکرانییه‌

دیدار: دیاری‌ محمد
عارف باوه‌جانی‌ سه‌رۆکی‌ پارتی‌ سه‌ربه‌ستی‌ کوردستان بۆ ڕۆژنامه‌ی ڵیدوان  وبارزان،, سیاسه‌تی‌ ئه‌مریکا له‌په‌یوه‌ندی‌ به‌پارت و ڕێکخراوه‌ کوردیه‌کانی‌ ڕۆژهه‌ڵات, هێشتا روون و ئاشکرانییه‌

په‌یوه‌ندیه‌کی‌ باش و دۆستانه‌مان هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ‌ سه‌رکردایه‌تی‌ هه‌ردوو لایه‌ن, هه‌وڵیش ده‌ده‌ین که‌په‌یوه‌ندیانه‌ گه‌رم و گوڕتر بکه‌ین, حکومه‌تی‌ هه‌رێمیش به‌حکومه‌تی‌ هه‌موو کوردستان ده‌زانین , له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گله‌یی‌ زۆرمان لێیان هه‌یه‌.





سیاسه‌‌‌تی‌ ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌په‌‌‌یوه‌‌‌ندی‌ به‌‌‌پارت و ڕێکخراوه‌‌‌ کوردیه‌‌‌کانی‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵات, هێشتا روون و ئاشکرانییه‌‌‌
دیدار: دیاری‌ محمد

له‌‌‌میانه‌‌‌ی‌ دیمانه‌‌‌یه‌‌‌کدا (عارف باوه‌‌‌جانی‌) سه‌‌‌رۆکی‌ پارتی‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی‌ کوردستان ,وه‌‌‌ڵامی‌ چه‌‌‌ند پرسیارێکی‌ ڕۆژنامه‌‌‌ی‌ لێدوانی‌ دایه‌‌‌وه‌‌‌ و ئه‌‌‌مه‌‌‌ش ده‌‌‌قی‌ دیمانه‌‌‌که‌‌‌یه‌‌‌
پ: پارتی‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌ستتی‌ که‌‌‌ی‌ له‌‌‌کوێ‌ دامه‌‌‌زرا?
وه‌‌‌: پارتی‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی‌ کوردستان له‌‌‌28ی‌ ڕێبه‌‌‌ندانی‌ 27050کوردی‌ دامه‌‌‌زراوه‌‌‌, ده‌‌‌توانرێ‌ بوترێ‌ پارتی‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی‌ هه‌‌‌م له‌‌‌ناوخۆیی‌ کوردستان و هه‌‌‌م له‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ ووڵات دامه‌‌‌زراوه‌‌‌, به‌‌‌ڵام زیاتر چالاکییه‌‌‌کانی‌ به‌‌‌ئاشکرا له‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌ناوخۆی‌ ولا٠ێت کارمان ته‌‌‌نیا ڕێکخستنی‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌ره‌‌‌.
پ: ئه‌‌‌ندامانی‌ سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی‌ له‌‌‌چ جۆره‌‌‌ که‌‌‌سانێکن گه‌‌‌نج یا پیر?
وه‌‌‌: سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی‌ پارتی‌ چ له‌‌‌ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ کوردستان و چ له‌‌‌ناوخۆی‌ کوردستان که‌‌‌سانێکی‌ گه‌‌‌نج و خاوه‌‌‌ن ئه‌‌‌زمونی‌ کاری‌ سیاسین, هه‌‌‌روه‌‌‌ها خوێندکارو ڕۆشنبیرن, ده‌‌‌توانم ئه‌‌‌وه‌‌‌ بڵێم که‌‌‌له‌‌‌سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی‌ پارتی‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی‌ کوردستان هیچ ئه‌‌‌ندامێکمان نیه‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی‌ [40]ساڵیه‌‌‌وه‌‌‌ بێت,

پ: پارتی‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی‌ چ سودێکی‌ له‌‌‌ئه‌‌‌زمونی‌ پارته‌‌‌کانی‌ تر وه‌‌‌رگرتووه‌‌‌?
وه‌‌‌: له‌‌‌ڕووداوه‌‌‌ باش و خراپه‌‌‌کانی‌ مێژوویان که‌‌‌ڵکمان وه‌‌‌رگرتووه‌‌‌, به‌‌‌ڵام پارته‌‌‌کانی‌ دیکه‌‌‌ی‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵات, زۆریان کاری‌ باشیان کردووه‌‌‌, به‌‌‌هه‌‌‌زاران ڕۆڵه‌‌‌ی‌ کورد له‌‌‌ڕیزی‌ ئه‌‌‌واندا له‌‌‌سه‌‌‌نگه‌‌‌ری‌ خه‌‌‌بات به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌داگیرکه‌‌‌ر شه‌‌‌هید بوون, ئه‌‌‌مانه‌‌‌ هه‌‌‌مووی‌ جێگه‌‌‌ی‌ ڕێزو پێزانینی‌ ئێمه‌‌‌ن, به‌‌‌ڵام له‌‌‌هه‌‌‌مان کاتدا ئه‌‌‌زموونی‌ ناخۆش هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌نه‌‌‌یهێشتووه‌‌‌ بیری‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی‌ و سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆخوازی‌ گه‌‌‌شه‌‌‌ بسێنێت. ئێمه‌‌‌ش له‌‌‌و ئه‌‌‌زمونانه‌‌‌ که‌‌‌ڵکمان وه‌‌‌رگرتووه‌‌‌ به‌‌‌شکڵێکی‌ نوێتره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستمان پێکردووه‌‌‌ بۆ نمونه‌‌‌ ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ خه‌‌‌باتانه‌‌‌ی‌ که‌‌‌چه‌‌‌ندین ساڵه‌‌‌ گه‌‌‌لی‌ کوردیان به‌‌‌شوێن سیاسه‌‌‌تی‌ کۆمۆنیستی‌ و سوسیالیستی‌ و ئیسلامیه‌‌‌تی‌ و زۆر سیاسه‌‌‌تی‌ دیکه‌‌‌دا بردوه‌‌‌ هه‌‌‌روه‌‌‌ک ده‌‌‌بینین که‌‌‌ئاکه‌‌‌مه‌‌‌که‌‌‌شی‌ هیچ ده‌‌‌ستکه‌‌‌وت و سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنێکی‌ سیاسی‌ بۆ کورد نه‌‌‌بووه‌‌‌.
پ: ئه‌‌‌نیستیۆی‌ کورد له‌‌‌پاریس تۆنی‌ بلێرو بێرناد کۆشنه‌‌‌ری‌ کاندید کردووه‌‌‌ بۆ چاره‌‌‌سه‌‌‌ری‌ کێشه‌‌‌ی‌ کورد, عارف باوه‌‌‌جانی‌ چۆن ئاگاداری‌ ئه‌‌‌م بابه‌‌‌ته‌‌‌یه‌‌‌?
وه‌‌‌: بۆ وه‌‌‌ڵامی‌ ئه‌‌‌و پرسیاره‌‌‌ و به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی‌ ئاگاداربوونی‌ خۆشم له‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌دا به‌‌‌ته‌‌‌له‌‌‌فۆن قسه‌‌‌م له‌‌‌گه‌‌‌ڵ‌ ئه‌‌‌نیستیتۆی‌ کورد کرد له‌‌‌پاریس, هه‌‌‌واڵی‌ به‌‌‌ڕێز (که‌‌‌نداڵ)م پرسی‌ به‌‌‌ڵام ناوبراو ته‌‌‌شریفی‌ له‌‌‌وێ‌ نه‌‌‌بوو کارگێڕانی‌ دیکه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌نیستیتۆی‌ کورد بێ‌ ئاگایی‌ خۆیان له‌‌‌وکاره‌‌‌ ڕاگه‌‌‌یاند.
پ: له‌‌‌سه‌‌‌ردانه‌‌‌که‌‌‌ت دا بۆ ئه‌‌‌مریکا باسی‌ بارودۆخی‌ ناله‌‌‌باری‌ هاوڵاتیانی‌ کوردستانت بۆ ئه‌‌‌مریکیه‌‌‌کان نه‌‌‌کرد که‌‌‌به‌‌‌هۆی‌ تۆپبارانی‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامی‌ ئێران تورکیاوه‌‌‌ بارودۆخه‌‌‌ زۆره‌‌‌ ناله‌‌‌باره‌‌‌?
وه‌‌‌: به‌‌‌ڵێ‌ زۆر بابه‌‌‌تمان باسکرد مه‌‌‌سه‌‌‌له‌‌‌ی‌ تۆپبارانی‌ به‌‌‌رده‌‌‌وامی‌ ئێران و تورکیاش یه‌‌‌کێک له‌‌‌و بابه‌‌‌تانه‌‌‌ بوو که‌‌‌باس کران
پ: عارف باوه‌‌‌جانی‌ چ تێڕوانێکی‌ هه‌‌‌یه‌‌‌ بۆ شه‌‌‌ڕی‌ په‌‌‌ژاک له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێران?
وه‌‌‌: هه‌‌‌رکام له‌‌‌پارته‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کان بۆخۆیان خه‌‌‌تی‌ سیاسی‌ خۆیان هه‌‌‌ڵده‌‌‌بژێرن هه‌‌‌ندێک پارتی‌ سیاسی‌ پێیوایه‌‌‌ خه‌‌‌باتی‌ چه‌‌‌کداری‌ ده‌‌‌بێت هه‌‌‌بێت, هه‌‌‌ندێکی‌ تریان پێیان وایه‌‌‌ ده‌‌‌بێت خه‌‌‌بات بگۆڕین, په‌‌‌ژاکیش وه‌‌‌ک سیاسه‌‌‌تی‌ خۆیان ئه‌‌‌و خه‌‌‌باته‌‌‌یان هه‌‌‌ڵبژاردووه‌‌‌, ئێمه‌‌‌ ڕێز له‌‌‌بۆچونی‌ هه‌‌‌رپارتێکی‌ سیاسی‌ ده‌‌‌گرین که‌‌‌چ ڕێگایه‌‌‌می‌ خه‌‌‌بات بۆخۆی‌ هه‌‌‌ڵده‌‌‌بژێرێت, به‌‌‌ڵام ئێمه‌‌‌ وه‌‌‌ک پارتی‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی‌ کوردستان خه‌‌‌باتی‌ چه‌‌‌کداری‌ له‌‌‌م سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌دا به‌‌‌ڕێگا چاره‌‌‌ نازانین, هه‌‌‌رچه‌‌‌ند له‌‌‌زۆر ووڵاتانی‌ داگیرکه‌‌‌ری‌ کوردستان هه‌‌‌یه‌‌‌ ناچارمان ده‌‌‌کات ده‌‌‌ست بۆ چه‌‌‌ک به‌‌‌رین, به‌‌‌ڵام به‌‌‌گشتی‌ خه‌‌‌باتی‌ چه‌‌‌کداری‌ له‌‌‌م سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌دا ده‌‌‌نگدانه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ باشی‌ به‌‌‌شوێندا ناێیت, سه‌‌‌رده‌‌‌م گۆڕاوه‌‌‌ وه‌‌‌ک ساڵانی‌ پێشوو نه‌‌‌ماوه‌‌‌ له‌‌‌ساڵانی‌ هه‌‌‌شتاکاندا خه‌‌‌باتی‌ چه‌‌‌کداری‌ باوبوو, ئه‌‌‌وکات هه‌‌‌موو لایه‌‌‌نێکی‌ سیاسی‌ کورد به‌‌‌شێک له‌‌‌خه‌‌‌باته‌‌‌که‌‌‌یان خه‌‌‌باتی‌ چه‌‌‌کداری‌ بوو, به‌‌‌ڵام ئێستا به‌‌‌پێچه‌‌‌وانه‌‌‌یه‌‌‌.
پ: ئه‌‌‌ی‌ بۆ ئه‌‌‌و شه‌‌‌ڕه‌‌‌ی‌ نێوان پارته‌‌‌ سیاسیه‌‌‌کانی‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵات که‌‌‌له‌‌‌ڕێگه‌‌‌ی‌ ڕاگه‌‌‌یاندنه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کرێت?
وه‌‌‌: ئه‌‌‌گه‌‌‌ر به‌‌‌و شێوه‌‌‌یه‌‌‌ درێژه‌‌‌ی‌ هه‌‌‌بێت ئه‌‌‌وا زه‌‌‌ره‌‌‌ری‌ گه‌‌‌وره‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌لی‌ کورد ده‌‌‌دات, شادی‌ و خۆشی‌ بۆ ده‌‌‌زگا داپڵۆسێنه‌‌‌ره‌‌‌کانی‌ داگیرکه‌‌‌ران دروست ده‌‌‌کات, هه‌‌‌ر ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ڵێم که‌‌‌هیوادارم له‌‌‌ئه‌‌‌زمونی‌ سه‌‌‌دان ساڵه‌‌‌ی‌ ناکۆکی‌ خۆمان که‌‌‌ڵک وه‌‌‌ربگرین و کۆتای بێت.
پ: ئه‌‌‌ی‌ سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی‌ نێوان ئه‌‌‌مریکاو تورکیا بۆ لێدانی‌ په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌چی‌ ده‌‌‌ڵێی‌?
وه‌‌‌: حکومه‌‌‌تی‌ تورکیا بۆ گه‌‌‌لی‌ کورد حکومه‌‌‌تێکی‌ داگیرکه‌‌‌رو دیکتاتۆره‌‌‌, به‌‌‌ڵام بۆ ئه‌‌‌مریکا دۆسته‌‌‌! هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وته‌‌‌ی‌ جوگرافیای‌ بۆ ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌زۆر بواردا ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ حه‌‌‌ساسه‌‌‌, یا به‌‌‌ناوچه‌‌‌یه‌‌‌کی‌ پێویستی‌ ده‌‌‌زانن بۆ ئه‌‌‌نجامدانی‌ کاره‌‌‌که‌‌‌یان, بۆ هه‌‌‌موو لایه‌‌‌کیش روونه‌‌‌ که‌‌‌ئه‌‌‌مریکا پێش هه‌‌‌موو شتێک به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی‌ خۆی‌ ده‌‌‌خوازێت, جامن پێم وایه‌‌‌ گه‌‌‌لی‌ کوردیش ده‌‌‌بێت کارێک بکات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندیخوازان به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی‌ خۆی‌ بگونجێنێ‌. هاوکاری‌ کردنی‌ ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ تورکیا یا له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ر داگیرکه‌‌‌رێکی‌ دیکه‌‌‌ جێگه‌‌‌ی‌ داخ و که‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌, به‌‌‌ڵام بۆ نه‌‌‌هێشتنی‌ ئه‌‌‌و کرده‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ی‌ ئه‌‌‌مریکا پێویسته‌‌‌ کوردیش بکه‌‌‌وێته‌‌‌ خۆی‌ بۆ سیاسه‌‌‌تێکی‌ ژیرانه‌‌‌‌و دیبلۆماسیانه‌‌‌, ئه‌‌‌گه‌‌‌ر په‌‌‌که‌‌‌که‌‌‌ گرنگی‌ زۆر به‌‌‌سیاسه‌‌‌تی‌ دیبلۆماتی‌ خۆی‌ بدات, بێگومان ده‌‌‌توانێ‌ کاریگه‌‌‌ری‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر سیاسه‌‌‌تی‌ ئه‌‌‌مریکاش هه‌‌‌بێت, هه‌‌‌روه‌‌‌ک ده‌‌‌بینین خه‌‌‌ریکه‌‌‌ کاریگه‌‌‌ری‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر سیاسه‌‌‌تی‌ ئه‌‌‌وروپا ده‌‌‌بێت .
پ: ئه‌‌‌مریکیه‌‌‌کان چۆن سه‌‌‌یری‌ پارت و ڕێکخراوه‌‌‌ کوردیه‌‌‌کانی‌ رۆژهه‌‌‌ڵاتیان ده‌‌‌کرد?
وه‌‌‌: سیاسه‌‌‌تی‌ ئه‌‌‌مریکا له‌‌‌په‌‌‌یوه‌‌‌ندی‌ به‌‌‌پارت و ڕێکخراوه‌‌‌ کوردیه‌‌‌کانی‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵات, هێشتا روون و ئاشکرانییه‌‌‌, هه‌‌‌رکات به‌‌‌ره‌‌‌و ئێران ده‌‌‌ست به‌‌‌کار بێت ئه‌‌‌وکات ئاشکرای‌ ده‌‌‌کات.
پ: پارتی‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی‌ هییچ جۆره‌‌‌ په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کی‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ(ی‌.ن.ک...‌و...پ.د.ک) هه‌‌‌یه‌‌‌?
وه‌‌‌: په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کی‌ باش و دۆستانه‌‌‌مان هه‌‌‌یه‌‌‌ له‌‌‌گه‌‌‌ڵ‌ سه‌‌‌رکردایه‌‌‌تی‌ هه‌‌‌ردوو لایه‌‌‌ن, هه‌‌‌وڵیش ده‌‌‌ده‌‌‌ین که‌‌‌په‌‌‌یوه‌‌‌ندیانه‌‌‌ گه‌‌‌رم و گوڕتر بکه‌‌‌ین, حکومه‌‌‌تی‌ هه‌‌‌رێمیش به‌‌‌حکومه‌‌‌تی‌ هه‌‌‌موو کوردستان ده‌‌‌زانین , له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌شدا گله‌‌‌یی‌ زۆرمان لێیان هه‌‌‌یه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ بۆ نزیک به‌‌‌3ساڵ‌ ده‌‌‌ڕوات, داوای‌ ئه‌‌‌وه‌‌‌یان لێده‌‌‌که‌‌‌ین که‌‌‌مۆڵه‌‌‌تمان بده‌‌‌ن ,نوسینگه‌‌‌یه‌‌‌کمان له‌‌‌هه‌‌‌ولێر هه‌‌‌بێت, به‌‌‌ڵام مخابن ئه‌‌‌و 2پارته‌‌‌ ڕێگه‌‌‌مان پێناده‌‌‌ن, به‌‌‌ڵام به‌‌‌ده‌‌‌یان لایه‌‌‌نی‌ غه‌‌‌یره‌‌‌ کوردی‌ وه‌‌‌ک که‌‌‌ناڵی‌ شۆڤینیستی‌ ئه‌‌‌لجه‌‌‌زیره‌‌‌ و ئه‌‌‌لعه‌‌‌ره‌‌‌بیه‌‌‌ ده‌‌‌درێت له‌‌‌کوردستان نوسینگه‌‌‌یان هه‌‌‌بێت, که‌‌‌هه‌‌‌موومان باش ئاگادارین ئه‌‌‌و که‌‌‌ناڵانه‌‌‌ چی‌ به‌‌‌کورد ده‌‌‌ڵێن!
پ: دوا پرسیارمان له‌‌‌به‌‌‌ڕێزت ئه‌‌‌وه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌تێڕوانینت بۆ ئه‌‌‌زمونی‌ باشوور چۆنه‌‌‌?
وه‌‌‌: ئه‌‌‌گه‌‌‌ر بێت و تێڕوانێکی‌ ورد بکه‌‌‌ین زۆر بیره‌‌‌وه‌‌‌ری‌ باش و خراپمان وه‌‌‌بیردێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌پێویسته‌‌‌ ئێمه‌‌‌ وه‌‌‌ک کورده‌‌‌کانی‌ رۆژهه‌‌‌لات له‌‌‌و ڕووداوه‌‌‌ باش و خراپانه‌‌‌ ئه‌‌‌زموون وه‌‌‌ربگرین , بۆ نمونه‌‌‌: ڕووداوی‌ ناخۆش دڵته‌‌‌زێنی‌ شه‌‌‌ڕی‌ براکوژی‌, چ ئاسه‌‌‌وارێکی‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر ژیانی‌ خراپی‌‌وئاساییی‌ خه‌‌‌ڵک جێهێشت, بینیمان له‌‌‌ساڵی‌ 1994 تا 2000 وه‌‌‌ک شه‌‌‌پۆلی‌ ده‌‌‌ریا گه‌‌‌نجه‌‌‌کانمان کوردستانیان به‌‌‌جێ‌ ده‌‌‌هێشت و به‌‌‌ره‌‌‌و هه‌‌‌نده‌‌‌ران ده‌‌‌ڕۆیشتن, به‌‌‌ڵام کاتێک که‌‌‌چاو به‌‌‌ئه‌‌‌زمونی‌ ئاشتبونه‌‌‌وه‌‌‌ی‌ نێوانیان دا ده‌‌‌خشێنیت, ده‌‌‌بینین که‌‌‌چۆن کوردستان له‌‌‌زۆر بواردا گه‌‌‌شانه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌خۆیه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌بێنێت

ده‌‌‌توانن له‌‌‌م لینکه‌‌‌ی خواره‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌قی وتۆێژکه‌‌‌ له‌‌‌ سایتی ڵیدوان ببینن.
http://ledwan.com/hewal.php?readmore=623



2008-06-24 17:46:07

16 ساڵ و 4 مانگ و 4 کاتژمێر و 9 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©