شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

کۆبونه‌وه‌ی نێوان کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌به‌ستیی کوردستان وحیزبی دێموکڕاتی کوردستان.

به‌شی ڕاگه‌یاندنی کۆمیته‌ی نۆرویژی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان،
کۆبونه‌وه‌ی نێوان کۆمیته‌ی نۆروێژی پارتی سه‌به‌ستیی کوردستان وحیزبی دێموکڕاتی کوردستان.

وله‌لایه‌ن به‌‌ڕێزکاک خه‌سره‌و قادری به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمیته‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌گه‌رمی پێشوازیان لێ کرا.

کاتژمێر ٦ی ئێواره‌‌‌ی ڕۆژی سێ شه‌‌‌ممه 20. جۆزه‌‌‌ردانی 2708 ی کوردی وبه‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ‌ ١٠ /٦/٢٠ ٠ ٨ی زایینی ، له‌‌‌سه‌‌‌ربانگهێشتی کۆمیته‌‌‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان، شاندی پارتیمان پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی کوردستان که‌‌‌ پێکهاتبوو له‌‌‌ به‌‌‌ڕێزان قادرئه‌‌‌حمه‌‌‌دزاده‌‌‌(ڕێبوار) به‌‌‌رپرسی کۆمیته‌‌‌ی نۆروێژی پسک وکاک هێمن په‌‌‌ژومان ئه‌‌‌ندامی کۆمیته‌‌‌ی نۆروێژی پسک، سه‌‌‌ردانی کومیته‌‌‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستانیان له‌‌‌ ئۆسلۆ،ی پێته‌‌‌ختی وه‌‌‌ڵاتی نۆروێژکرد، وله‌‌‌لایه‌‌‌ن به‌‌‌ڕێزکاک خه‌‌‌سره‌‌‌و قادری به‌‌‌رپرسی په‌‌‌یوه‌‌‌ندیه‌‌‌کانی کۆمیته‌‌‌ی نۆروێژی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌‌‌گه‌‌‌رمی پێشوازیان لێ کرا.

له‌‌‌سه‌‌‌ره‌‌‌تای دانیشتنه‌‌‌که‌‌‌دا، پاش به‌‌‌خێرهێنانی وه‌‌‌فدی میوان، شاندی پارتی سه‌‌‌به‌‌‌ستی کوردستان پیرۆزبایی گرتنی کۆنگره‌‌‌ی چوارده‌‌‌یان له‌‌‌حیزبی ناوبراوکردوهیوای سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنیان بۆبه‌‌‌ئاوات خواستن.
پاشان باس له‌‌‌بارودۆخی تایبه‌‌‌تی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان وخه‌‌‌باتی ڕزگاری خوازی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان له‌‌‌وبه‌‌‌شه‌‌‌ داگیرکراوه‌‌‌ی کوردستاندا کرا.
له‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌رێکی دیکه‌‌‌ی باسه‌‌‌که‌‌‌دا باس له‌‌‌زیاتر لێک نزیک بوونه‌‌‌وه‌‌‌وهاوکاری به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ی هێزه‌‌‌کانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان کرا، له‌‌‌وپێناوه‌‌‌دا وه‌‌‌ڤده‌‌‌که‌‌‌ی کۆمیته‌‌‌ی نۆروێژی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی کوردستان ئاماده‌‌‌یی خۆی بۆهه‌‌‌رچه‌‌‌شنه‌‌‌ هاوکاریه‌‌‌ک که‌‌‌ خزمه‌‌‌ت به‌‌‌ یه‌‌‌ک ڕێزی و ته‌‌‌بایی کوردستان بکات ده‌‌‌ربڕی.

له‌‌‌وپێوه‌‌‌ندیه‌‌‌دا هه‌‌‌ردووک لا خۆشحاڵیی خۆیان به‌‌‌دامه‌‌‌زراندنی په‌‌‌یوه‌‌‌ندی نێوان ئه‌‌‌و دوو کومیته‌‌‌یه‌‌‌ ده‌‌‌ربڕی وهیوایان خواست ئه‌‌‌وپه‌‌‌یوه‌‌‌ندیانه‌‌‌ زیاتروبه‌‌‌ هێزتربکرێن.
سه‌‌‌ردانه‌‌‌که‌‌‌ نزیکه‌‌‌ی کات ژمێرێکی خایاند وجێی ڕه‌‌‌زامه‌‌‌ندی وخۆشحاڵی هه‌‌‌ردووک لابوو، دواترشانده‌‌‌که‌‌‌ی کۆمیته‌‌‌ی نۆروێژی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان به‌‌‌ ڕێزه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ ڕێخران.





به‌‌‌شی ڕاگه‌‌‌یاندنی کۆمیته‌‌‌ی نۆرویژی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان،
2008-06-12 10:36:16

16 ساڵ و 5 مانگ و 11 کاتژمێر و 50 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©