کورد پێویستی به دیموکراسی هه‌یه بۆ پاراستنی مافی تاک
باقی تالبو لیعلم
لیبرالیزم شوێنه‌واری له شۆڕشی مه‌شروته‌خوازی و بزووتنه‌وه‌ی خۆماڵی کردنی نه‌وت دیاره که هه‌ردووکیان کاریگه‌ریان له سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بووه،
کۆمه‌ڵگه‌ی نوێی جیهانی سه‌رمایه‌داری
"لیبرالیزم گه‌وره‌ترین ده‌رفه‌ت بۆ به‌خته‌وه‌ری زۆرینه‌ی کۆمه‌ڵ"
(جان ئێستوارت میل)
به‌شی دووهه‌م و کۆتایی
زه‌مینه و شوێنه‌واری لیبرالیزم له بزووتنه‌وه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات:
لیبرالیزم ئایدیۆلۆژی، گووتار و ژێرخانێکی کۆن و دێرینی له نێو سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌ییدا هه‌یه، به‌ڵام له ئه‌مریکا و له ئورووپا خوێندنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی جیاواز و جۆراوجۆری لێوه ده‌کرێت، هه‌روه‌ها له ئێران و کوردستانیش هه‌ر به‌و شێوه‌یه. حه‌ق وایه له نێو چالاکوانانی کورد له بواره جۆراوجۆره‌کان به‌ها و گرینگی بدرێت به لێکۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌مه‌ڕ دۆزی لیبرالیزم. هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌ک به قه‌ت کورد له‌گه‌ڵ هه‌ستی هاوپشتی و هاوده‌ردی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ره‌وڕوو نه‌بووه، به‌ڵام کورد و لایه‌نه‌کانیی زۆر به که‌می سرنجی ناسینی دۆزه جۆراوجۆره‌کان و خاڵی هاوبه‌شیان له فه‌رهه‌نگی وه‌ڵاتانی ڕۆژئاوا داوه. هاوپشتی بۆ چالاکوانی سیاسی له ده‌ره‌وه‌ی وه‌ڵات نابێت ته‌نیا له ڕوانگه‌ی کاری ڕێکخراوه‌یی و له‌به‌ر چاوگرتنی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی کورت ماوه و دیاریکراو له‌گه‌ڵ ڕێکخراوه و لایه‌نه‌کانی ئه‌و وه‌ڵاتانه، یان دابین کردنی پێوه‌ندییه‌کی مافیایی له‌گه‌ڵ لایه‌نێکی تایبه‌ت و بلۆکه‌کردنی لایه‌نه‌کانی دیکه بێت. ئه‌و ئاڵۆزییه‌ی که له بواری ئایدیۆلۆژیکی له نێو کورد ده‌بیندرێت، ڕه‌نگدانه‌وه‌یه‌ک له ئاڵۆزیه‌کانی ناوچه و سیاسه‌تی کورد به گشتییه. ده‌بێت به‌مه کۆتایی بێت و کورد به ڕوونی و به ئاشکرایی هاوبیرانی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی له نێو بلۆک به‌ندیه سیاسییه‌کانی دنیای سه‌رده‌می خۆی بدۆزێته‌وهØ› و پرێنسیپه‌کانی دووری و نزیکایه‌تی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌مانه ڕوون بکاته‌وه. ناکرێت هه‌موو شتێک بیت و هیچیش نه‌بیت.
لیبرالیزم شوێنه‌واری له شۆڕشی مه‌شروته‌خوازی و بزووتنه‌وه‌ی خۆماڵی کردنی نه‌وت دیاره که هه‌ردووکیان کاریگه‌ریان له سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات بووه، به‌ڵام بزووتنه‌وه‌ی نوێخوازی و لیبرالی کورد ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی 1940 ی زایینی( سه‌رده‌می شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی، دامه‌زرانی کۆمه‌ڵه‌ی ژیاندنه‌وه‌ی کورد و کۆماری کوردستان). بزووتنه‌وه‌کانی ساڵانی 68-1967ی زایینیØ› و ڕاپه‌ڕینی ساڵی 1979 ی زایینی، ده‌ور و نه‌خشی گه‌وره‌ی هه‌بوو بۆ چوونه نێو قۆناخێکی نوێ له هاتنه مه‌یدانی چین و توێژی جۆراوجۆر له کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات. ئه‌م بزووتنه‌وانه بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی له کوردستان بوون و چین و توێژی جۆراوجۆری کورد تێیدا به‌شداریان کردووه، یه‌کێک له‌مانه لیبرالیزم بووه. گه‌وره‌ترین کێشه له نێوان کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه دواکه‌تووه‌کان کێشه له سه‌ر دیموکراسی، دابین کردنی نیزامێکی جێکهتووی سه‌رمایه‌داری و دابین کردنی مافی بورژووایی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌مڕۆژی بووه. ئه‌م کاروانه له ڕۆژهه‌ڵات زۆر ڕێگه‌ی دوور و درێژی بڕیووه، به‌ڵام ده‌سکه‌وتی زۆر که‌می هه‌بووه.
له بزووتنه‌وه‌کانی کوردستان له سه‌رده‌می نوێ، لیبرالیزم لایه‌نێکی سه‌ره‌کی بووه که بۆ جێخستنی پێشکه‌وتوویی، دیموکراسی، مافی مرۆڤ، مافی مناڵان، مافی ژنان و... هه‌وڵی داوه. لیبرالیزمی کورد سێکولار بووه، دژی ده‌ره‌به‌گ و شێخ و مه‌لا بووه و هه‌میشه تاوانبار کراوه به لاینگری له ئه‌مریکا و ڕۆژئاواØ› و به‌م بۆنه‌وه به شێوه‌ی جۆراوجۆر سه‌رکووت کراوه. یه‌که‌م ته‌جره‌به‌ی دیموکراسی له کۆماری کوردستان ده‌ستی پێده‌کات، دووهه‌میان له سه‌رده‌می ساڵانی سه‌ره‌تایی ڕاپه‌ڕینی 1979 ی زایینی، له ناوچه ئازادکراوه‌کانی کوردستان. کۆچی به‌کۆمه‌ڵی مه‌ریوان له ساڵی 1358 ی هه‌تاوی، وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ک بووه به دژایه‌تی له‌گه‌ڵ داگیرکه‌ران و پێشێل کرانی مافی گه‌لیی. له سه‌رده‌می دوای داگیرکرانه‌وه‌ی کوردستان له لایه‌ن کۆماری ئیسلامی، کورد ده‌نگی به لایه‌نی پاوانخواز و سه‌رکووتگه‌ری ڕژیم نه‌داوه، مانگرتن و به‌ربه‌ره‌کانی هێمنانه‌ی به‌کار هێناوه. بۆ وێنه به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ ڕه‌شبگیر و سه‌ربازگیری کۆماری ئیسلامی له کاتی شه‌ڕی ئێران و عێراق، به‌ستنی دووکان و بازاڕ بۆ ناڕه‌زایه‌تی به‌رانبه‌ر به کوشتنی شوانه‌ی سه‌یدقادر، یان پێک هاتنی ده‌یان ڕێکخراوی "ئێن جی ئۆ"، مافی مرۆڤ، ژنان و مناڵان له کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له یه‌ک ده‌یه‌ی ڕابردوو.
لیبرالیزمی کورد دژی ده‌ست تێوه‌ردانی ده‌وڵه‌ت له ژیانی ئاسایی خه‌ڵک، دژی ده‌سه‌ڵاتی تووندوتیژی ده‌وڵه‌ت له کوردستان بووه. پاراستنی حورمه‌تی ئازادی به‌لایه‌وه هێنده گرینگ بووه که هه‌رگیز حازر نه‌بووه سازشی له‌سه‌ر بکات.
کورد و دیموکراسی:
کورد بۆ دابین کردنی دیموکراسی به‌هایه‌کی گه‌وره‌ی داوه، کێشه‌ی کورد که زیاتر له 100 ساڵه بێ پسانه‌وه به‌رده‌وامه، به‌شێکی زۆری له سه‌ر سه‌قامگیرکردنی دیموکراسی بووه. کورد ملکه‌چی سه‌ره‌ڕۆیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی نه‌بووه و باشترین ده‌سه‌ڵات به‌لایه‌وه به به‌ڕه‌سمی ناسرانی مافی ژیان و حه‌یات له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتیک و دابین کردنی ده‌رفه‌تی یه‌کسان بۆ هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵگه بووه. ده‌وڵه‌تی له به‌رامبه‌ردا هه‌وڵی داوه شایسته‌گی و شعوری خه‌ڵک بۆ ئیداره‌کردن و چاکسازی کۆمه‌ڵگه‌ی خۆی ئینکار بکات. هه‌ر ئه‌مانه بووه به‌هۆی ئه‌وه که هه‌موو پاشایان و ده‌سه‌ڵاتداران، هه‌ر له قاجاره‌کانه‌وه هه‌تا په‌هله‌وی و ئاخوونده‌کان ده‌سه‌ڵاتێکی سه‌ره‌ڕۆ به‌ڕێوه ببه‌ن و ماف و ئازادیه‌کانی خه‌ڵک به ته‌واوی پێشێل بکه‌ن.
نوێخوازی:
گه‌وره‌ترین کێشه له نێوخۆی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستانیش، کێشه له نێوان هێزی کۆنه‌په‌ره‌ست و نوێخوازی کۆمه‌ڵگه بووه. پاشماوه‌کانی نیزامی ده‌ره‌به‌گایه‌تی هه‌وڵیان داوه بۆ پاراستنی دۆخه و هاوکاری له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی سه‌رکووتگه‌ری ناوه‌ندی و ڕه‌وتی نوێخواز و لیبرال خوازیاری گۆڕان له ستروکتوری کۆمه‌ڵگه و گه‌شه‌ی ئابووری و سیاسی بووه. بۆ وێنه میراتی کۆماری کوردستان کێشه‌ی ته‌واونه‌کراوی دیاریکردنی نیزامی سیاسی له ئێران و کوردستان بووه. کورد بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م کێشه ئامرازی مرۆڤانه و پێشکه‌وتنخوازانه‌ی به‌کار هێناوه و یه‌کێک له باشترین ئه‌رزشه‌کانی ئه‌م پرۆسه مێژووییه درێژه‌دان به ژیانی برایه‌تی و یه‌کسان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌کانی دیکه له ئێران بووه. کورد نه‌ته‌وه‌یه‌کی کۆنه‌په‌ره‌ست و خۆرافهپهرهست نه‌بووه و خۆی له‌گه‌ڵ پێداویستییه‌کانی نیزامێکی ئه‌مڕۆیی سازگار کردووه، به‌ڵام کورد بۆ دابین کردنی دیموکراسی له‌گه‌ڵ له‌مپه‌ری زۆر به‌ره‌وڕوو بووه، بۆ وێنه له بواری کاروچالاکی ڕێکخراوه‌یی به‌ستراوه‌یی به سیسته‌م و ده‌ستگایه‌کی حیزبی بووه که دیسیپلینی تووند و تیژی هه‌بووه. ڕێکخراوه سیاسییه‌کان که له هه‌موو کۆمه‌ڵگه پێشکه‌وتووه‌کان نه‌خشی ڕێبه‌ریان بووه بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی نوێ و به‌دی هێنانی ئاوات و ئامانجه‌کانی هه‌موو ئه‌ندامانی کۆمه‌ڵ، له‌م پرۆسه سه‌رکه‌وتنیان نه‌بووه. له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕێکخراوانه به نهێنی چالاکی و هه‌ڵسوڕانیان بووه، قابیلیه‌تی گۆڕان و کۆمه‌ڵایه‌تیی بوونه‌وه‌یان له‌ده‌ست داوه. له به‌ر ئه‌وه‌ی له شێوازی نادیموکراتیک که‌ڵکیان وه‌رگرتووه و سیسته‌می دیموکراسی له نێو کاری حیزبی دا بۆیان جێ نه‌که‌وتووه، له نێوخۆ تووشی کێشه و شه‌ڕی خوێناوی بوون و هه‌وڵیان داوه گه‌ڵ فه‌رمانبه‌ر ملکه‌چی داخوازیه‌کانی ئه‌وان بێت. زۆر جاران هیوا و ئاواته‌کانی خۆیان و جه‌ماوه‌ریان به‌با داوه. گه‌ر دیموکراسی گه‌وره‌ترین کێشه‌ی کورد له نێو خۆ و له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی بووه، هیچ کامیان ڕێزیان لێی نه‌گرتووه.
کورته و ئاکام:
لیبرالیزمی کورد بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه، به‌ڵام لێره پێویست بۆ ناساندنی چه‌مکی لیبرالیزم له نێو کورد باسی ڕێکخراوێکی تایبه‌ت بکرێت، به‌ڵام ده‌کرێت لیبرالیزمی کورد زۆر به کورتی به سه‌ر سێ به‌شی جیاواز دابه‌ش بکرێت:
1- لیبرالیزمی کلاسیک: مه‌به‌ستی گه‌شه‌ی ئابووری کوردستان و تێکه‌ڵاوبوونی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له نێو بازاڕی ئازادی نێونه‌ته‌وه‌یی بووه. به بێ سه‌ربه‌خۆیی ئابووری دابین کردنی دیموکراسی و پاراستنی مافی مرۆڤ به ئه‌نجام ناگات.
2- لیبرالیزمی سیاسی: مه‌به‌ستی داکۆکی له دیموکراسی بووه بۆ گۆڕینی ستروکتوری سیاسی کۆمه‌ڵ. به‌ڕه‌سمی ناسینی مافی بنه‌ڕه‌تی مرۆڤ بۆ چاره‌یخۆنووسین.
3- سوسیال لیبرالیزم: مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ری ئابووری و سیاسی بۆ کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان و دابین کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سێکۆلار و غه‌یری ئایینییه. هه‌موو مرۆڤێک ده‌بێت خاوه‌نی ماف و ده‌رفه‌تی یه‌کسان بن. دژایه‌تی له‌گه‌ڵ پێشێل کرانی دیموکراسی و مافی مرۆڤ، گه‌نده‌ڵی، نه‌بوونی یاسای گوونجاو له‌گه‌ڵ مافی مرۆڤ و یاسای نێونه‌ته‌وه‌ییه.
جیاوازی سه‌ره‌کی سوسیال لیبرالیزمی کورد له‌م ده‌وره‌یه هه‌وڵدان بۆ دیموکراتیزاسیونی کۆمه‌ڵگه له ڕێگه‌ی کۆتایی هێنان به ده‌وری تاقانه‌ی ئه‌حزابی کلاسیک، به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ سه‌ره‌ڕۆیی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندیØ› و هه‌روه‌ها ڕه‌فزکردنه‌وه‌ی کۆمۆنیزم و فاشیزمی ئیسلامی و ئایینیه. سوسیال لیبرالیزم خوازیاری دابین کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ڕێئاله، نه‌ک کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی موتڵه‌قگه‌را. خاڵی هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه‌ی ئێرانی و له حاستی نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌بێت به جیددی باسی له سه‌ر بکرێت و هه‌تا ئێستا کاری ئه‌وتۆی بۆ نه‌کراوه، هه‌روه‌ها ده‌بێت پرێنسیپه‌کانی کاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کانی دیکه و ئێتلافهکان له حاستی نێونه‌ته‌وه‌یی دیاری بکرێت. دانووستان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌کان بێ پرێنسیپی نییه، شاردنه‌وه‌ی دانووستانه‌کان و پێک گه‌یشتنه نهێنییه‌کان بێ پرێنسیپی و لادان له ئاوات و ئامانجه‌کانه. هاوکاری و هه‌ستی یه‌کگرتوویی له نێوخۆ و له‌گه‌ڵ ده‌ره‌وه له ئه‌نجامی دیاریکردنی هێڵه گشتییه‌کانی ئالترناتیڤێکی نه‌ته‌وه‌یی له هه‌موو لایه‌نه‌کان، چه‌پ- راست و میانه پێک دێت. له‌وانه‌یه هه‌موو ڕێکخراوه‌کان له سه‌ر ئامانجی دواڕۆژ، یانی دابین کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتیک کۆک بن و کێشه‌یان ته‌نیا له سه‌ر ئه‌رک و دیاریکردنی حاستی به‌رپرسایه‌تی بێت، به‌ڵام هاوکاری کردن یان هاوکاری نه‌کردنی ڕێکخراوه کوردستانییه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر ته‌نانه‌ت له سه‌ر کێشه سیاسییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵگه نییه، به‌ڵکو هه‌وڵ نه‌دانی ئه‌وان بۆ پێک هێنانی که‌لتوری هاوکاری و بێ ئیمانی ئه‌وان به ئوسول و پرێنسیپی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراتیکه. کاتێکیش ناچار ده‌بن هاوکاری له‌گه‌ڵ لایه‌نێک بکه‌ن، له ڕووی دیالۆگ و هه‌ستی به‌رپرسایه‌تیی نییه. بێ ده‌نگی و چاوپۆشی ئه‌وان له‌هه‌ڵه‌کانی یه‌کتر له کاتی ئاشتی و پێکه‌وه‌سازان، نموونه‌یه‌کی زیندووییه بۆ سه‌لماندنی ئه‌م ئیدعایه.
جیاوازی له ئابووری و سیاسه‌ت، لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه، چۆنیه‌تی دابه‌شکرانی داهات و خێروبێری کۆمه‌ڵگه، ده‌ور و نه‌خشی دامه‌رزاوه ناحوکمییه‌کان و ڕێکخراوه پیشییه‌کان و... پێویستی به کاری درێژماوه هه‌یه و ئه‌رکی هه‌نووکه‌یی هیچ کامیان نییهØ› و له‌وانه‌یه هه‌رگیز پێک هاتن و سازانی له‌سه‌ر نه‌کرێت. له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئازاد و دیموکراتیک ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه گه‌لییه‌کان کار و لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر ده‌که‌ن و ناکرێت و نابێت ئه‌م مه‌رجانه و دانووستان له سه‌ر ئه‌مانه له ئێستاوه بکرێن به ژێرخانی هاوکاری کردن یان هاوکاری نه‌کردن له‌گه‌ڵ یه‌کتر. ئه‌مه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ر سیاسه‌تی دابه‌شکردن و دیاریکردنی ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانØ› و له هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا تووشی گۆڕان و ئیسلاحات ده‌کرێن یان به پێی چوونه‌سه‌ر و دابه‌زینی نڕخه‌کان، زیادکردن و که‌مکردنی ماڵیاته‌کان، له به‌رچاو گرتنی ڕاده‌ی گه‌شه‌ی داهات و به‌رهه‌م هێنان، سیاسه‌تی تایبهکردنی دامه‌زراوه دهوڵتییهکان یان به پێچه‌وانه، زیادکردن و که‌مکردنه‌وه‌ی ڕیفاهیاتی کۆمه‌ڵایه‌تی و گرینگتر له هه‌موویان له ئاکامی دۆخی ئابووری نێونه‌ته‌وه‌یی و فاکته‌ره‌کانی دیکه دیاری ده‌کرێن.
مه‌ی 2008
• سه‌رچاوه‌کان:
1- Høyrepartiene i krise, Martin Kolberg, kronikk, aftenposten 21.april 2008
2- Ideologier, Bøe Jan Bjarne
3- Politisk idehistori, Steiro Briger
4- Liberalisme, wikipedia, den frie encyklopedia
5- Liberale og liberalistiske partier i Norge
6- Merkantalisme, wikipedia, den frie encyklopedia
7- Liberalisme, Unge Venstre
8- Individet i et liberalt samfunn, en ideologisk innledning
9- Liberalere ser fremover
10- سه شاخص یک حزب لیبرال، رامین کامران/ سخنرانی برای گروه لیبرال دمکرات های ایران
2008-05-22 19:18:03
16 ساڵ و 6 مانگ و 3 کاتژمێر و 27 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : وتاره‌کان