جۆن ستواڕت میل باوه‌ڕی وایه که ته‌نیا که‌ره‌سته‌ی ئێمه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی، ژیریه. ژیریێک که ناته‌واو و هه‌ڵه‌که‌ره به‌ڵام قابیلی فێربون و پێ گه‌یشتنه. ڕوداوگهلێکیش که له زانستی تاقیکراوه‌دا ڕوده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه که یاساێکی زانستی
" وه‌رگێڕ: مه‌به‌ست له‌م وه‌رگێڕانانه، هه‌م ئاگا کردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورده له بیر و بۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌لکانی وڵاتانی‌تر و هه‌م دیتنی پشتی ڕوداوه‌کانه و وه‌رگێڕانی هه‌ر بابه‌تێک به مانای دروست یا هه‌ڵه، په‌سه‌ند یا ڕه‌تی بیر و بۆچونی ئه‌و نوسه‌رانه نیه! ئه‌گه‌ر که‌م و کوڕیش ده‌بینرێت یا بم بورن، یا تکایه له‌و هه‌ڵانه ئاگادارم که‌نه‌وه! سپاس"
[email protected] لیبڕالیزم دوێنێ، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ
قسه و باسێکی خشایار دیهیمی (خه‌شایار دهیههمی)
وه‌رگێڕ: ئه‌یوب ڕه‌حمانی
له ژوری وتووێژی "موسسه معرفت و پژوهش" جێگای دانیشتن نه‌مابو. دهیههمی چاوێکی به وهرهقهکانیدا خشاند و قسه‌کانی له‌مه‌ڕ لیبڕالیزم دوینی، ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ به‌م شێوه ده‌ست پێ‌کرد.
له‌م باسه‌دا که ده‌یبیستن به شێوه‌ێکی پشتگیرانه باسی لیبڕالیزم ده‌که‌م، دیاره نه‌ک به‌و مانایه که لیبڕالیزم کۆتایی هه‌مو ئایدیۆلۆژیاکان و بیر و باوه‌ڕه‌کانه. به‌و هۆیه پشتگیرانه باسی ده‌که‌م له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕم که لیبڕالیزم ده‌توانێت مه‌یدانێک بۆ باوه‌ڕه‌کان بکاته‌وه که هه‌مومان دروست تر بیر بکه‌ینه‌وه و به‌ره‌و پیشه‌وه هه‌نگاو هه‌ڵێنین.
لیبڕالیزمیان به دو جۆر پێناسه کردوه، ئه‌گه‌ر چی وه‌ک هه‌مو ئایدیۆلۆژیه‌کان ته‌نیا یه‌ک لیبڕالیزم بونی نیه به‌ڵکو چه‌ند چه‌مک له‌مباره‌وه هه‌یه، به‌ڵام له یه‌ک تێڕوانینه‌وه، لیبڕالیزم به دو قۆناخی ڕۆشنکه‌ره‌وه و دواڕۆشنکهرهوه (روشنگری و پساروشنگری) دابه‌ش ده‌که‌ن که هه‌ر وه‌ها قۆناخه‌کانی لیبڕالیزمی ته‌واو وکه‌ماڵ (جامع) و لیبڕالیزمی سیاسی شیان پێ ده‌کوترێت.
• په‌یدابونی لیبڕالیزم و ئاسانکاری
هه‌مو که‌س له سه‌ر ئه‌وه کۆکن که یه‌که‌مین جار هزری لیبڕالیزم له کتێبی "نامه‌ێک له‌مه‌ڕ ئاسانکاری" له نوسینی جۆن لاک باسی لێ‌کرا. ئاسانکاری پایه و ڕێشه‌ی لیبڕالیزمه و ڕونکردنهوهێک له باره‌ی چۆنیه‌تی ئه‌و ئاسانکاریانه، تا حه‌دێک خزمه‌ت ده‌کات به لێ حاڵی بون له لیبڕالیزم. کۆمه‌ڵگاکانی جیهانی له سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستدا (قرون وسطی) یه‌ک تیکه و یه‌ک جۆر بون و هه‌مویان به شێوه‌ی کۆمه‌ڵ ژیانیان ده‌برده سه‌ره‌وه. به‌ڵام به تێپه‌ڕینی کات زیاد کردنی هزر و باوه‌ڕه جۆر به‌جۆره‌کان، ئایینه‌کان دروست بون و ئه‌وجار ڕێگا بۆ دروست بونی شه‌ڕ و ئاژاوه‌کان خۆش بون. جۆن لاک ڕێگای حه‌لی ئه‌م کێشه ئایینی و کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی له ئاسانکاریدا ده‌بینی، به‌و مانایه که مرۆڤه‌کان، که‌سانی غه‌یری خۆیان به بیر و باوه‌ڕه ئایینی و بۆچونه جیاوازه‌کانیانه‌وه به دوژمنی خۆیان نه‌زانن. هه‌نگاوی دواتر ئه‌وه بو که هزری ئاسانکاری به شێوه‌ێک له کۆمه‌ڵگادا باس بکرێت که خه‌ڵک وه‌ری بگرێت، (وه‌رگێڕ: ئاسانکاری بۆ فێربونی شتێک). له مه‌ڕ خاڵی یه‌که‌م که جۆن لاک پێشکه‌شی کردبو، به‌شێک له ده‌لیله‌کان له سه‌ر بنه‌مای ئوسولی ئایینی مه‌سیحییه‌ت وه‌رگیرابو و ئه‌و له وانه‌کانی ئینجیله‌وه به‌و باوه‌ڕه و ئاکامه گه‌یشتبو که ئاسانکاری یه‌کێک له ئه‌سڵه‌کانی ئایینی مه‌سیحی یه. به‌ڵام هه‌رچی که به‌ره‌و پێشتر هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرین، ده‌بینین که دواتر ده‌لیل و بورهانهکان زۆرتر له سه‌ر بنه‌مای ژیرییهت (ئه‌قڵیه‌ت) داندران و نه‌ک هه‌ڵقوڵاوی وه‌حی و ئیلهام و ڕۆح.
• لیبڕالیزم و ژیری تاقیکراوه (عقل تجربی)
له‌و کات و ساتانه‌دا، ڕوداوێکی تر، هه‌ڵایسانی (رشد) خێرای زانیاریه تاقیکراوه‌کان (علوم تجربی) و به دوا ئه‌ویشدا پێشکه‌وتنی تێکنۆلۆژی بو. زانیاریه تاقیکراوه‌کان له سه‌ر بنه‌مای ژیری (عقل) تا ئه‌و جێگایه ده‌گه‌یشتن که په‌رده‌ی له سه‌ر یاسا سروشتیه‌کانی جیهانی ده‌ره‌وه هه‌ڵ ده‌داوه و هه‌ر له‌م ڕوه‌وه بو که ژیریش حورمه‌تێکی به‌رزی په‌یدا کرد و ئه‌م هزره دروست بو که بۆ ناتوانین له‌م ژیریه له‌مه‌ڕ ئه‌خلاق، ڕامیاری (سیاسه‌ت) و هه‌روه‌ها ڕابیته‌ی مرۆڤه‌کان که‌ڵک وه‌ربگیرێت. به‌م پێیه ژیری، بوه که‌ره‌سته‌ی دۆزینه‌وه‌ی ڕاستیه‌کان و یاسا سروشتیه‌کانی مرۆڤایه‌تی. (نه‌ک چه‌واشه کردن (جه‌عل) و پێکهێنان). بیرمه‌ندان به‌م بورهانه که تواناییه‌کانی ژیری له هه‌مو که‌سدا وه‌ک یه‌ک وان، هه‌وڵییاندا که به کۆمه‌ڵه یاساێکی حه‌دی که‌م بگه‌ن که هه‌مو خه‌ڵکانی جیهان به هه‌ر بیر و باوه‌ڕ و بۆچونێکه‌وه په‌سه‌ندییان بکه‌ن و به‌م جۆره زۆربه‌ی شه‌ڕ و شۆڕه‌کان کۆتای‌یان پێ بێت. خاڵی گرینگ لێره‌دا وه‌رسوڕانی لیبڕالهکانه. لیبڕاڵه‌کان له سه‌ره‌تادا به باسی ئاسانکاری و جۆراوجۆر بونی بیرۆکه‌کان ده‌ستیان پێ‌کرد به‌ڵام دواتر به خاڵێک گه‌یشتن که هه‌مو هه‌وڵه‌کانیان بۆ گه‌یشتن به کۆمه‌ڵ بو.
• سه‌ربه‌ستیی بۆچون و ڕاستیی نیهایی
ئه‌گه‌ر باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه که ڕاستی باڵاتره له هه‌ڵه و خه‌تا، ده‌با لێیان گه‌ڕێین که ئه‌م دوانه پێکه‌وه له مه‌یدانی واقیعدا نه‌به‌رد بکه‌ن و له‌وه دڵنیا بین که بره‌وه‌ی مه‌یدان ڕاستیه.
جۆن ستواڕت میل باوه‌ڕی وایه که ته‌نیا که‌ره‌سته‌ی ئێمه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕاستی، ژیریه. ژیریێک که ناته‌واو و هه‌ڵه‌که‌ره به‌ڵام قابیلی فێربون و پێ گه‌یشتنه. ڕوداوگهلێکیش که له زانستی تاقیکراوه‌دا ڕوده‌ده‌ن ئه‌وه‌یه که یاساێکی زانستی تا ماوه‌ێک وڵامی هه‌مو پرسیاره‌کانی ئێمه ده‌داته‌وه به‌ڵام به تێپه‌ڕینی کات تێده‌گه‌ین که زانیاریه‌کانی ئێمه ناته‌واو بوه و ئه‌وجار دوباره مودێلێکی نوێتر دێنینه پێش بۆ ئه‌وه‌ی که وڵامده‌ره‌وه‌ی کێشه‌کانمان بێت. ئێمه ده‌زانین ئه‌و یاسایانه‌ی که بونیان هه‌یه هه‌مو ڕاستیی سه‌رده‌م نین به‌ڵام نزیکایه‌تییان له‌گه‌ڵ ڕاستی هه‌یه و له‌م کاته‌شدا گرێ پوچکه‌ی کێشه‌کانی ئێمه ده‌که‌نه‌وه. له جیهانی ڕابیته مرۆڤایهتیهکانیشدا ده‌ڵێین که ژیری ناتوانێت هه‌مو ڕاستیه‌کانمان بۆ بدۆزێته‌وه به‌ڵام ئاکامه‌کانی گرێ که‌ره‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی که ئێمه به شوێنێک ده‌گه‌ێنێت و مه‌یدانمان پێ ده‌دات که به‌و شێوه‌ی که له‌و کات و ساته‌دا ڕاسته و به ڕاستی ده‌زانین، کێشه‌که چاک بکه‌ینه‌وه و به جێگای پڕژ و بڵاو بونه‌وه و لێک هه‌ڵوه‌شانی هێزه‌کان، هه‌مویان له یه‌ک ڕێگادا و پێکه‌وه به‌که‌ر بێنین. لیبڕاڵه‌کان پێیان وایه که هه‌ر له سه‌ر ئه‌م ئه‌ساسه پێویسته که ئیزن بدرێت به تاکه که‌سه‌کان تا ئه‌و جێگایه‌ی که کرده‌وه‌کانی هه‌ڕه‌شه‌ئامێز نه‌بێت، ژیانی خۆی تاقی و ته‌جروبه بکاته‌وه.
(وه‌رگێڕ: واته ئازادی تاکه که‌س بدرێت، تا تاکه‌کان خۆیان ژیانێکی به دڵی خۆیان دروست بکه‌ن و گه‌شه و پێشکه‌وتن له هه‌مو بوارێک‌دا وه‌ده‌ست بێنن و ئه‌گه‌ریش گریمان تاکێک هه‌ڕه‌شه‌یه بۆ تاکێکی تر یا بۆ کۆمه‌ڵگاێک ئه‌وجار حکومه‌ت و یاسا ده‌که‌ونه خۆ و به‌ری پێ ده‌گرن.)
کێشه لێره‌دا بو، له‌و شوێنانه‌ی که ئازادی ده‌سته‌به‌ر ده‌کرا، به جێگای ئه‌وه‌ی که لێک نزیک بونه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان ڕو بدات و ههمگهرایێک پێک بێت، دیارده‌ی واگهرایی و لێک دورکه‌وتنه‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له یه‌کتر دروست بو و هه‌ر ئه‌و کێشه‌ی نا ئه‌منییه‌ی که پێشتر هه‌بو دوباره پێک هاته‌وه. له‌م قۆناخه‌دا باسی ئه‌سڵی و سه‌ره‌کی هه‌مو لیبڕاڵه‌کان حکومه‌ت و حه‌د و حدودی ده‌ست تێوه‌ردانی ئه‌و له ناو ڕابیته کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بو. ئه‌وه‌ی که حکومه‌ت له کوێدا ئیختیار و ئیزنی ده‌ست تێوه‌ردانی هه‌بێت که مرۆڤه‌کان ناچار به کردهوهێک یا خۆ ناچار به خۆپاراستنێک بکات و له کوێشدا مافی ده‌ست تێوه‌ردان و ده‌خاڵه‌تی نه‌بێت. بێ‌شک لیبڕالیزم هزرێکی فهردگهرایانه یا تاکهکهسییانهیه به‌ڵام نه‌ک به‌و مانایه‌ی که ڕابیته و وه‌زیفه‌کانی به‌رانبه‌ر به یه‌کی مرۆڤه‌کان نه‌فی بکاته‌وه و حورمه‌تی تاکه که‌سه‌کان نه‌گرێت. ڕابیته و وه‌زیفه به‌رانبه‌ر یه‌که‌کان، مافی داوای یارمه‌تی کردن له یه‌کتر و یا مافی یارمه‌تی دانی یه‌کترین له وه‌زیفه‌کانی لیبڕالیزمه. لیبڕالیزم له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که پێویسته به دور له‌وه‌ی که باوه‌ڕ و بیر و بۆچونه‌کانمان چۆنن، پێویسته که یارمه‌تی به یه‌کتر بگه‌ێنین. تا ئێره لیبڕالیزم وه‌کو ئایدۆلۆژیاێک یا خۆ کهرهستهێکی ته‌واو و که‌ماڵی فکری ده‌ناسێندرا به‌ڵام به دوا ئه‌ودا بو که ئیتر لیبڕالیزمی سیاسی پێناسه کرا. ئه‌ویش ئه‌وه بو که ڕه‌نگه که‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگاێک له سه‌ر ئاکامه‌کان و یاساکانی لیبڕالیزم پێداگری بکه‌ن به‌ڵام هیچ هۆێکی نیه که فه‌لسه‌فه‌ی لیبڕالیزم په‌سه‌ند بکه‌ن.
جۆن ڕاوڵز گرینگ‌ترین بیرمه‌ندی ئه‌م قۆناخه‌یه. ئه‌و له سه‌ره‌تادا کتێبێکی به ناوی "بۆچونێک له‌مه‌ڕ عه‌داڵه‌ت" نوسی و هه‌مو لێکدانه‌وه نادروسته‌کانی له‌مه‌ڕ ڕابیته‌ی لیبڕالیزم و هه‌روه‌ها عه‌داڵه‌ت باس کرد. جۆن ڕاوڵز وتی که به‌رابه‌ری یا خۆ یه‌کسانی پشته‌وانه‌ی ئازادیه و پێویسته که هه‌مو که‌س به چاوی مرۆڤ یا ئینسان چاو لێ بکرێن (وه‌رگێڕ: هزری دژی ڕه‌گه‌زپه‌ره‌ستی که له ئوروپا و ڕژیمی ئاپاڕتایدی باشوری ئه‌فریقا هه‌بو) و ئه‌گه‌ر ئه‌م یه‌کسانیه نه‌بێت له‌و حاڵه‌ته‌دا ئازادی یا سه‌ربه‌ستی هیچ ماناێکی نابێت بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر یه‌کسانی نه‌بێت مرۆڤه‌کان ناتوانن وه دوا ئاوات و ئاره‌زوه‌کانیان که‌ون. ڕاوڵز هه‌ر وه‌ها بڕوای وا بو که پێویسته به هیچ جۆرێک لیبڕالیزم وه‌ک ئایدۆلۆژی چاو لێ نه‌کرێت و به‌ره‌و ڕوی یاساگه‌لێکی ماقوڵ بڕۆین که مرۆڤه‌کان به هه‌ر بیر و باوه‌ڕێکه‌وه که هه‌یانه په‌سه‌ندی بکه‌ن. ڕاوڵز هه‌روه‌ها ده‌ڵێت که باوه‌ڕی فه‌لسه‌فی و ئایدیۆلۆژیکی حکومه‌ت به لیبڕالیزم، هیچ جیاوازیێکی له گه‌ڵ باوه‌ڕ به هه‌مو ئایدیۆلۆژیهکانیتر نیه و بۆیه پێویسته که حکومه‌ت له به‌رانبه‌ر ئایدیۆلۆژیهکاندا بێ لایه‌ن بێت. (وه‌رگێڕ: ئه‌سڵی جیایی دین له ده‌وڵه‌ت و هه‌روه‌ها جیایی ده‌وڵه‌ت له هه‌مو جۆره ئایدیۆلۆژیێک له‌وانه کومونیزمیش). پێویسته لێره‌دا ئاماژه به‌وه بکرێت که ئه‌م بێ لایه‌نی ئایدیۆلۆژیکیه ته‌نیا له ناو ده‌سه‌ڵاتدا ڕه‌چاو ده‌کرێت و به‌و مانایه نیه که نیهاده‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاش خونسا یا بێ لایه‌ن بن. (وه‌رگێڕ: به‌ڵکو ئه‌و نیهادانه‌ی ناو کۆمه‌ڵگا و تاکه که‌سه‌کانی ناو کۆمه‌ڵگاش ده‌توانن به‌و شێوه بیر بکه‌نه‌وه که بۆخۆیان به دروستی ده‌زانن، ڕه‌نگه ئایینی بن یا کومونیست یا بێ دین، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت هیچ ده‌خاڵه‌تی تیایاندا نیه).
• لیبڕالیزم بۆ ئه‌مڕۆ
هه‌مو باوه‌ڕ و بۆچونه نوێکان له‌مه‌ڕ لیبڕالیزم له ناو کۆمه‌ڵگا گه‌لێک شایانی به‌ڕێوه‌بردن و به شوێن که‌وتنی هه‌یه که پێشتر حه‌دێک له لیبڕالیزمییان تاقی کردبێته‌وه و مێژوێکی پێکه‌وه ژیانی لیبڕالییان بوبێت و هه‌ر بۆیه لیبڕالیزم له‌و کۆمه‌ڵگایانه‌ی که مێژوی نیه و تاقی نه‌کراوه‌ته‌وه جێ ناگرێت. ئێمه ناتوانین هه‌نگاوی کۆتایی له سه‌ره‌تادا هه‌ڵێنین. لیبڕالیزم ئایینی ژیریه و بانگهێشتنی په‌سه‌ند کردنی ئاسانکاری، به‌و مانایه‌یه که هێشتا ئێمه له سه‌ره‌تاکانی لیبڕالیزمداین. پێویسته که بیرمه‌ندانی ئایینی له ناو ئایینه‌وه بڕواننه ئه‌م بابه‌ته و لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بکه‌ن و هه‌مومان ده‌بێت که ئوسولێکی که‌می (حداقل) بۆ گه‌یشتن به ئیئتیلافێکی فکری لێ په‌سه‌ند بکه‌ین. ده‌توانرێت له سه‌ر وه‌ره‌قه زۆربه‌ی قسه‌کان بنوسرێت به‌ڵام ئایا توندڕه‌وی له به زۆر سه‌پاندنی ئه‌سڵه‌کانی لیبڕالیزم به سه‌ڵاحه و ئه‌م کاره مومکینه?
واده‌ر ده‌که‌وێت که ئه‌رکی سه‌ر شانی سه‌ره‌کی هه‌مومان ئه‌مه‌یه که ئێمه چۆن باوه‌ڕه‌کانی خۆمان ده‌سه‌پێنین. نابێت گیان تاڵ بین. پێداگری و په‌سه‌ند کردنی حه‌دی که‌مه‌کان و یه‌کگرتن به ده‌وریدا یه‌که‌مین هه‌نگاوێکه که ده‌توانێت لیبڕالیزم وه‌کو یه‌کێک له باوه‌ڕه‌کانی که بونی هه‌یه له ناو تاکه که‌سه‌کانی کۆمه‌ڵگادا شایانی په‌سه‌ند بون بکات.
1ی جۆزه‌ردانی 2708