ئابوری سه‌ربه‌ست یا ئازاد وه‌ک هه‌ر هزرێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، چوارچێوه‌ێکی تێڕوانینی سه‌ره‌تایی هه‌یه که بنه‌مای ئایدیۆلۆژیکی سه‌ره‌کی پێک دێنێت. شیعاره‌کانی ئابوری سه‌ربه‌ست پێک هاتون له هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی مرۆڤه‌کان و ئازادی کرده‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له چوارچێوه‌ی بڕیاراتی
" وه‌رگێڕ: مه‌به‌ست له‌م وه‌رگێڕانانه، هه‌م ئاگا کردنه‌وه‌ی خوێنه‌ری کورده له بیر و بۆچونه جیاوازه‌کانی خه‌لکانی وڵاتانی‌تر و هه‌م دیتنی پشتی ڕوداوه‌کانه و وه‌رگێڕانی هه‌ر مه‌قاله یا مه‌تله‌بێک، ئیلزامه‌ن به مانای دروست یا غه‌له‌ت، قه‌بوڵ یا ره‌دی بیر و بۆچونی ئه‌و نوسه‌رانه نیه! ئه‌گه‌ر که‌م و کوری و ئیشکاڵاتێکیش له ته‌رجومه‌که‌دا ده‌بینرێت یا بم بورن، یا تکایه له‌و هه‌ڵانه ئاگادارم که‌نه‌وه! سپاس"
[email protected] کارڵ مارکس له کۆمه‌ڵگاێکی ئازاد‌دا ده‌ینوسی
نوسه‌ر: موسی غنی نژاد
وه‌رگێڕ: ئه‌یوب ڕه‌حمانی
ئه‌مڕۆکه زۆربه‌ی ئابوریزانهکان مه‌یله و مارکسیستی بیر ده‌که‌نه‌وه، کۆمه‌ڵێک له پۆست مودێڕنهکانیش خۆیان به مارکسیست ده‌زانن و بیرۆکه مارکسیستیه‌کان له زانستگاکانیش پێک هاتون، هه‌ر بۆیه هه‌ڵسه‌نگاندنی و ڕه‌خنه لێگرتنی پێویسته. له به‌ر ئه‌وه‌ی، ڕاسته که هزری مارکسیزم له‌مه‌ڕ بیرۆکه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و فه‌لسه‌فی زۆر پڕ بایه‌خه، به‌ڵام به‌دوادا که‌وتنی کوێر کوێرانهشی له سیاسه‌تدا، ده‌ستکه‌وتی خراپی، به هۆی له‌خۆ گرتنی ڕق و قین، به دوادا ده‌بێت.
ئابوری سه‌ربه‌ست
ئابوری سه‌ربه‌ست یا ئازاد وه‌ک هه‌ر هزرێکی کۆمه‌ڵایه‌تی، چوارچێوه‌ێکی تێڕوانینی سه‌ره‌تایی هه‌یه که بنه‌مای ئایدیۆلۆژیکی سه‌ره‌کی پێک دێنێت. شیعاره‌کانی ئابوری سه‌ربه‌ست پێک هاتون له هه‌ڵبژاردنی ئازادانه‌ی مرۆڤه‌کان و ئازادی کرده‌وه‌ی مرۆڤه‌کان له چوارچێوه‌ی بڕیاراتی په‌سه‌ند کراوی جیهانی (قواعیدی جیهان شمول) بۆ پێکهێنانی ویستگهلێک که له ئاکامدا به‌ره‌و قازانجی گشتی کۆتایی پێ دێت. و ئه‌مه یانی سه‌ربه‌ستی له چوار چێوه‌ی بڕیاراتی په‌سه‌ند کراودا (قه‌واعید). پێویستیه‌کانی سه‌ربه‌ستی، خاوه‌ندارێتی شه‌خسی و تایبه‌تی مرۆڤه‌کانن و بیرۆکه‌ی ماف و عه‌داڵه‌ت له لیبڕالیزمدا به پێی ئه‌م دو بنه‌مایه‌ن: سه‌ربه‌ستی و خاوه‌ندارێتی.
کۆیلایه‌تی: مرۆڤ په‌یڕه‌وی ئیراده‌ی مرۆڤ یا مرۆڤه‌کانی دیکه‌یه که له به‌رانبه‌ر سه‌ربه‌ستیدا به مانای په‌یڕه‌وی ئیراده‌ی خۆ بونه. مرۆڤی کۆیله هیچ خاوهندارێتیێکی خۆی نیه به‌ڵام مرۆڤی سه‌ربه‌ست له وه‌حله‌ی یه‌که‌مدا خاوه‌نی خۆی و ئه‌وجار خاوه‌نی هه‌مو ئه‌و شتانه‌یه که له خۆیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن. به واتاێکی تر ماف و سه‌ربه‌ستی له بیرۆکه لیبڕاڵیه‌کاندا به خاوه‌ندارێتی ناو ده‌بردرێن و ماف به مانای دژایه‌تی زوڵمه. که‌واته کاتێک زوڵمێک ڕو ده‌دات که مافێک پێشێل بکرێت.
ماناێکی دیکه که بنه‌مای سه‌ره‌کی لیبڕالیزم پێک دێنێت پێکه‌وه ته‌با بونی قازانجه‌کانه. لیبڕاڵه‌کان پێیان وایه که له‌م جۆره له سه‌ربه‌ستی به شێوه‌ی (قاعیده) یا بڕیاراتی په‌سه‌ند کراو، هه‌مو که‌س له کاتی وه‌دواکه‌وتنی مه‌به‌سته شه‌خسیه‌کانی خۆی هاوکات له گه‌ڵ مه‌به‌سته شه‌خسیه‌کانی که‌سانی دیکه‌ش ته‌بایی په‌یدا ده‌کات و به‌مجۆره قازانجی که‌سه‌کان، به جێگای ئه‌وه‌ی که له دژایه‌تی له‌گه‌ڵ قازانجی گشتی بێت، هاوته‌با ده‌بن له گه‌ڵ یه‌کتردا. که‌واته ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان له ڕهقابهتدا سه‌ربه‌ست بن، ده‌ستمایه (سه‌روه‌ت) زیاد ده‌کات و جوڵانی هه‌مو که‌س ده‌که‌وێته سه‌ر یه‌ک ڕێگا یا مه‌سیر. به‌ڵام خاڵی شایانی باس ئه‌وه‌یه که ڕێگا دروسته‌که بدۆزینه‌وه و بیگرینه به‌ر.
له تێئۆریه‌کانی ئابوری سه‌ربه‌ست ئه‌وه‌یه که، سه‌رچاوه‌کان (منابع) به باشتریش شێوه (بهینه) ته‌خه‌سوسی یا لێزانانه ده‌کرێنه‌وه، به شێوه‌ێک که ئه‌گه‌ر مرۆڤه‌کان بۆخۆیان بڕیارده‌ر بن، کێبه‌رکێ (ڕه‌قابه‌ت) کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و حاڵه‌تی یه‌کسانی ده‌بات و سه‌رچاوه‌کان له‌و وڵاته به باشترین شێوه دابه‌ش ده‌کرێت. ئیسبات کردنی ئه‌م وته به چاو لێکردنێک به وڵاتانی به ئابوری سه‌ربه‌سته‌وه ده‌کرێت. به پێچه‌وانه‌ی میژوی دور که شارستانیه‌ته گه‌وره‌کان دروست ده‌کران و دواجار توشی له ناو چون و هه‌ره‌س و داڕمان ده‌هاتن، شارستانیه‌تی ڕۆژئاوایی 300 ساڵه که توشی هه‌ره‌س نه‌هاتوه، به‌ڵکو هه‌ر به‌ره‌و پێش هه‌نگاو ده‌نێت و هه‌ڵایسانێکی (رشد) ئێجگار زۆریشی بوه. ئاسانترین و له عه‌ینی حاڵ‌دا گرینگ‌ترین نیشانه‌کانی پێشکه‌وتن، ئاسایشی ئابوریه و به‌رزترین نیشانه‌ی ئه‌م ئاسایشه ته‌مه‌نی مرۆڤه که له‌م جۆره وڵاتانه به‌ره‌و زیاد بون هه‌ڵده‌کشێت. که‌واته نیشانه‌ی گرینگی ئاسایشی که‌سێتی، ته‌مه‌نی ئه‌و که‌سه‌یه و نیشانه‌ی ئاسایشی وڵاتێک، حه‌دی ناوه‌ڕاستی (میانگین) ته‌مه‌نی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌یه. له 200 ساڵ له‌مه پێشه‌وه مردنی مناڵان که‌م کراوه‌ته‌وه که ئه‌مه خۆی نیشانه‌کانی پێشکه‌وتن له ده‌رمان و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌و وڵاتانه‌ن که ئابوری سه‌ربه‌ستیان هه‌یه.
یه‌کێکیتر له نیشانه‌کانی پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگا لیبڕاڵه‌کان، لێک نزیکتر بونه‌وه حه‌دی ژیانی که‌سه‌کانه (که‌سانی نوخبه و که‌سانی عادی) له یه‌کتر. حه‌دی ژیانی که‌سه‌کان له باری که‌مییه‌وه (سێ جار خواردن له ڕۆژدا، ڕۆیشتن بۆ سه‌فه‌ر له کاتی پشودا و هتد.) بۆ نمونه له به‌ینی سه‌رۆک کۆمار و بیل گێیتس و کرێکاری لێزانی شیرکه‌تی جینڕال مۆتۆڕز جیاوازیێکی ئه‌وتۆ نیه. له کاتێکدا که له شارستانیه‌ته کۆنه‌کاندا حه‌دی ژیان له به‌ینی پاشا و کرێکاردا به هیچ جۆرێک قابیلی هه‌ڵسه‌نگاندن نه‌بو. به‌و ئاکامه ده‌گه‌ین که پێشکه‌وتنی ئابوری چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا لێک نزیکتر ده‌کاته‌وه. (و: فاسیله‌ی چینایه‌تی که‌م ده‌کاته‌وه)
ئابوری مارکسیستی
مارکس له بیرمه‌ندانی سوسیالیزمه و نوسراوه‌کان و کتێبه‌کانی ئه‌و – نه‌ک ئه‌و ته‌فسیرانه‌ی که له سه‌ر کتێبه‌کان نوسراونه‌ته‌وه - زۆر قوڵ و به نرخن.
هزری مارکسیستی له سه‌ر بنه‌مای نیزامی چینایه‌تی و شه‌ڕ بۆ مانه‌وه (بۆ گه‌یشتن به ئاشتی) داندراوه. مارکس داواکاری شه‌ڕ نه‌بو و له گه‌وره‌ترین مرۆڤدۆستانی مێژو و داواکاری ئاشتی بو. به‌ڵام ئه‌و کۆمه‌ڵگای مۆدێڕنه‌ی (ده‌سمایه‌داری) که مارکس ناساندی، له سه‌ر بنه‌مای ته‌زاد (و: ئانتی تێز) ناساندی که به له‌ناو بردنی ئه‌م دژایه‌تی و زید و نهقیزبونهیه که مرۆڤ به کۆمه‌ڵگاێکی بێ چین و ته‌به‌قه ده‌گات. که ئه‌مه‌ش بێجگه له شه‌ڕی گه‌وره و کۆتایی چینی کرێکار و زاڵبون به سه‌ر بورژوازیدا غه‌یری مه‌حاڵه.
هزری سوسیالیستی که مارکس پشتیوانی لێ ده‌کات له سه‌ر بنه‌مای نه‌فی کردنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی خسوسیه، که پێش له مارکس، ڕۆسۆ باسی کردبو. مارکس باوه‌ڕی وا بو که به له دایک بونی خاوه‌ندارێتی که‌سێتی، کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و چه‌وسانه‌وه و دژایه‌تی چینایه‌تی وهرچهڕخا. خاوه‌ندارێتی له قۆناخی کشت و کاڵ و ئاژه‌ڵداریه‌وه ده‌ست پێ ده‌کات و هه‌ر له‌و کاته‌وه که‌سانێک ده‌بنه خاوه‌نی که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌م هێنان و ئه‌و که‌سانه‌ی که که‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌م هێنانیان نیه ده‌چه‌وسێندرێنه‌وه. مێژو سێ قۆناخی تێپه‌ڕاندوه 1. قۆناخی کۆیله‌داری 2. قۆناخی فێئۆدالی 3. قۆناخی ده‌سمایه‌داری و به باوه‌ڕی مارکس کۆمه‌ڵگای ده‌سمایه‌داری تا حه‌دێک له فێئۆدالی باشتره و به سوسیالیزم نزیکتره.
به‌ڵام چه‌مکی ئابوری مارکسیستی ڕێک له به‌رانبه‌ر به ئابوری لیبڕاڵی و له سه‌ر بنه‌مای دژایه‌تی ئه‌و داندراوه. به واتاێکیتر به شه‌ڕی چینایه‌تی ئاخر که سه‌رکه‌وتنی کرێکار به سه‌ر ده‌سمایه‌داری به دواوه‌یه، ده‌چینه ناو قۆناخی کۆمه‌ڵگای سوسیالیستی.
له ڕاستیدا و به پێی نوسراوه‌کانی مارکس، چه‌مکێک به ناوی ئابوری مارکسیستی بونی نیه و ئه‌وه‌ی که مارکس ده‌یڵێت، ڕه‌خنه‌ی ئابوری سیاسیه و جێگیر کردنی سوسیالیزمه له جێگای ئابور. به‌و مانایه‌ی که له ئه‌ساسدا ئابور ڕه‌ت ده‌کاته‌وه. په‌س که‌واته ئابوری مارکسیستی و ئابوریزانی مارکسیست هیچ مه‌عنا و مه‌فهومێکی نیه. به‌ڵام به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و شته‌ی که مارکس پێشتر داینابو، له وڵاتانی سه‌نعه‌تی شۆڕشی مارکسیستی پێک نه‌هات.
دواتر ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕوس ئابوری مارکسیستییان کرده دژبه‌ری ئابوری لیبڕالی و دوای ئه‌ویش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی که‌سێتییان وه‌ک بنه‌مای ئابوری مارکسیستی ناساند و ئه‌وجار ئابوری ده‌وڵه‌تی دروست بو که هه‌ر ئه‌و ته‌خه‌سوسی کردنی سه‌رچاوه‌کان له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه و له‌وێدا ئه‌وجار ده‌وڵه‌ت بۆخۆی ڕۆڵی بازاڕ و به‌شی هه‌ر که‌س دیاری ده‌کات.
له ئه‌سڵدا ئێمه نه ئابور و نه مافی مارکسیستیمان نیه بۆ ئه‌وه‌ی که لازمهی ماف ئه‌وه‌یه که خاوه‌ندارێتی هه‌بێت و مارکس ده‌یهه‌وێت خاوه‌ندارێتی له ناو به‌رێت و مرۆڤی نوێی به بێ خاوه‌ندارێتی دروست بکات. به‌ڵام به دوای شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ناکارامه بونه‌که‌ی ده‌بینین. به 70 ساڵ ئابوری مارکسیستی (ده‌وڵه‌تی) له ڕوسیه که‌م بونه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌کان ڕوده‌دات و زیندو بونه‌وه‌ی ئه‌و ئابوره و ئه‌و سه‌رچاوانه له سایه‌ی سه‌ری ئابوری دهسمایهداریهوه دوباره ده‌بوژێته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر له باقی وڵاته‌کانی دیکه ئابوری ده‌سمایه‌داری نه‌ده‌بو، بوژانه‌وه‌ی ڕوی نه‌ده‌دا. سوسیالیزم دروست نابێت بۆ ئه‌وه‌ی که ده‌وڵه‌ت سه‌رچاوه‌کان دابه‌ش ده‌کات. ده‌سمایه و که‌ره‌سته له یه‌ک جنس نین که بتوانرێت نرخی که‌ره‌سته له ده‌ره‌وه‌ی نیزامی بازاڕ هه‌ڵسه‌نگێنیت و له کرده‌وه‌دا به هیچ جۆرێک حیساب ناکرێت. به جۆرێک که لودویک فۆن میتس ده‌ڵێت، داواکاری و دابه‌شکردن (تقاضا و توزیع) به بێ بونی نرخ ئیمکانی نیه. یه‌عنی ئه‌وه‌ی که ڕوسیه به شێوه‌ێک ته‌قه‌لوب یا چه‌واشه‌ی ده‌کرد. نرخه‌کانی له وڵاتانی دیکه وه‌رده‌گرت و ئه‌وجار دوای حیساب کردنی نرخی که‌ره‌سته دابه‌شی ده‌کرد.
به چاولێکردنێک به وڵاته کومونیستیهکانی دیکه ده‌بینین که له وڵاتی چینیش میلیونه‌ها که‌س له برسان مردن بۆ ئه‌وه‌ی که له ئوردوگاکانی کاری زوره‌ملی، که ته‌نانه‌ت پسپۆڕانی جۆراوجۆریشییان له خۆ ده‌گرت، نامرۆڤایهتیێکی زۆر ڕویدا که ئاکامه‌که‌ی وهرچهڕخانێکی هێواش به‌ڵام زیره‌کانه‌ی له ئابوری چین به‌دودا هات که ئێستا ده‌بینین که که‌ره‌سته چینیه‌کان بازاڕه‌کانی جیهانیان ته‌نیوه. وڵاتی ویتنامیش له گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که حیزبی کومونیست ده‌سه‌ڵاتی به‌ده‌سته، به‌ڵام ئابورهکهی له سهربهستترین ئابورهکانه. ته‌نیا دو وڵاتی کوره‌ی باکور و کوبا زۆر له سه‌ر چه‌مکه مارکسیستیهکهی ئابور پێداگری ده‌که‌ن که ئاکامه‌که‌ی هه‌ژاری زیاده له حه‌دی خه‌ڵکی وڵاته‌کانیانی به دواوه بوه.
هزری سه‌ره‌کی و پاڕادایمی لیبڕاڵی ئه‌وه‌یه که هه‌مو که‌سێک سه‌ربه‌سته به شوێن ئه‌و شته‌ی که ده‌یهه‌وێت بڕوات به‌و شه‌رته‌ی که له دژی به‌رژه‌وه‌ندی تاکه که‌سانی دیکه‌وه نه‌بێت. و ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که مارکس له وڵاتی ئینگلیس (بریتانیا) و له کۆمه‌ڵگاێکی ئازاد و سه‌ربه‌ستدا کاری نوسین و ڕه‌خنه گرتنی ده‌کرد.
28ی بانه‌مه‌ڕی 2708
سه‌رچاوه: http://www.iranianliberalism.com/ghaninejad/marks.htm