په‌یامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی دوهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له لایه‌ن کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێشکه‌ش کرا،
له ئۆسڵۆ پایته‌ختی وڵاتی نۆ‌رویژ به به‌شداری 39 پارت وڕێکخراوی جۆراجۆری کوردستانی و جیهانی ده‌یان که‌سایه‌تی کوردستانی وجیهانی یادی دووساڵه‌ی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کرایه‌وه.
ڕۆژی 27ی ڕێبه‌ندانی 2707 ی کوردی به‌رامبه‌ر به 16.02.2008 کاتژمێر 17:00تا کاتژمێر 22:30 ی پاش نیوه‌ڕۆ، مراسیمی دوهه‌مین ساڵیادی پارتی سه‌ربه‌ستی به به‌شداری 39 پارتی کوردستانی و گه‌لانی بن ده‌ستی ئێران و نۆرویژی به‌ڕێوه چوو.
به‌رنامه‌که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه به ڕێوه چوو،
له‌گه‌ڵ کردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی کار به سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب، به‌رنامه‌ی کاری مراسیم له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ران کاک قادر ئه‌حمه‌د زاده و کاک کاروخ ئه‌حمه‌دی ڕاگه‌یاندرا،
په‌یامی سه‌رکردایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به بۆنه‌ی دوهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له لایه‌ن کاک عارف باوه‌جانی سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان پێشکه‌ش کرا،
پاشان په‌یامی به‌ریز کاک ئه‌یوب ڕه‌حمانی ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و به‌رپرسی گشتی ئوروپای ناوه‌دنی پارتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان، له لایه‌ن به‌ریز کاک قادر ئه‌حمه‌د زاده خۆێنرایه‌وه.
به دوای ئه‌ودا په‌یام وبروسکه‌ی ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌م ناوچانه‌ی خواره‌وه له لایه‌ن به‌رێز کاک کاروخ ئه‌حمه‌دییه‌وه خۆێنرانه‌وه.
1.ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی پارتیمان له ناوخۆی وڵات.
2.ڕێکخستنه‌کانی ناوشاری کرماشان
3.ڕێکخستنی ئیلام،
4.ڕێکخستنی ناو شاری جوانڕۆ
5.ڕێکخستنی نێۆ شاری تازه‌ئاوا.
6.ڕێکخستنی سه‌رپێڵی زه‌هاو
7.ڕێکخستنی ناوشاری پیرانشار
8.ڕێکخستنی سنه
9.ڕێکخستنی ناو شاری سه‌رده‌شت
10.چه‌ند خۆێندکارێکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له زانکۆی تاران
11.ڕێکخسته‌نه‌کانی کۆمار – سه‌ربه‌خۆ له مهاباد
12. ڕێکخستنی 12 سواره‌ی مه‌ریوان له شاری مه‌ریوان
13 . ئه‌ندامانی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له باشوری کوردستان،
14. نۆێنه‌رایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له ئه‌مریکا،
ئه‌م پارت و لایه‌نانه‌ش له ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی به به‌شداری کردنیان له ڕۆژی به‌رنامه‌که، یابه ناردنی په‌یام و بروسکه له‌گه‌ڵمان به‌شدار بوون.
که به‌م شێوه‌ی خواره‌وه بوون.
* حیزبی دیمۆکراتی کوردستان.
* پارتی دیمۆکراتی کوردستان
* پارتی سه‌ربه‌خۆیی کوردستان
* یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان
* حیزبی ڕزگاری کوردستان
* کۆمه‌ڵه‌ی شۆڕسگێری زه‌حمه‌تکێشانی کوردستانی ئێران
* یه‌کێتی شۆڕشگێرانی کوردستان
*حیزبی سوسیالیستی دیمۆکراتی کوردستان
* سازمانی خه‌باتی کوردستان
* کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له ئه‌مریکا ، به‌ڕێز دوکتۆر سامان شاڵی
*پارتی نه‌ته‌وه‌یی کورد
* پارتی ژیانی ئازادی کوردستان
* مه‌کته‌بی سیاسی بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراسیخوازانی کوردستان
*حیزبی شیوعی کوردستان.
* بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتیکی یارسان
*ڕێکخراوی خه‌بات ی شۆڕشگێری کوردستانی ئێران
* پارتی دیمۆکراتی باکور
*پارتی دیمۆکراتی کوردستان/ خۆێبون
* یه‌کێتی دیمۆکراتی کوردستان
* بزووتنه‌وه‌ی دیمۆکراتیکی یارسان- کۆمیته‌ی نۆ‌رویژ
*کۆمه‌ڵگای یه‌کگرتووی کوردی ڕۆژهه‌ڵات – بریتانیا،
*ڕێکخراوی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان
*کۆمه‌ڵه‌ی پێشمه‌رگه دێرینه‌کان
*کۆمه‌ڵه‌ی کوردین سوریا له نۆ‌رویژ،
*ڕێکخراوی دژی ڕه‌گه‌سپه‌ره‌ستی نه‌رویجی،سۆس ڕاسیسمه ( گروپی کوردی )
* ناوه‌ندی چاک
* ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می کوردستانی ئێران
*یه‌کێتی زانایانی ئایینی نۆ‌رویژ/ مامۆستا ئه‌حمه‌د ئیسماعیلی
* پارتی چه‌پی نه‌رویجی ( ڤێنستره پارتییه )
* پارتی کاری نۆ‌رویژ
* پارتی ئاڵیانسی سوری نۆرویژی/ سه‌رۆکی پارت تورسته‌ین داهله
* پارتی سه‌وزی نۆرویژی ، یان بویر ڤیندهه‌یم سه‌رۆکی پارتی
* یه‌کێتی لاوانی پارتی کاری نۆ‌رویژ
* پارتی سوسیال چه‌پی نۆ‌رویژ
* ڕێکخراوی کولتوری نۆرویژی هیندی / دوکتۆر سوریش چۆکلا،
* جبهه آزادیبخش ملت عرب الاحواز
* به‌ره‌ی دیمۆکراتی گه‌لی عه‌ره‌بی ئه‌حواز
*کونگره‌ی ملی به‌لوجستان
* به‌یامی به‌رێز دوکتۆر که‌ماڵ ئارتین ئه‌ندامی سه‌کردایه‌تی کۆنگره‌ی نیشتمانی کورد له ئه‌مریکا و جێگری سه‌رۆکی ناوه‌ندی زانیاری کوردی ئه‌مریکی .
هه‌روه‌ها چه‌ندین که‌سایه‌تی کوردستانی و نۆرویژی و ئوروپایی ئه‌مریکایی له ڕێگه‌ی ناردنی نامه و ته‌له‌فونه‌وه پیرۆزباییان له سکرتێری گشتی کردوه، که له داهاتوودا هه‌مووی پیرۆزباییه‌کان له ماڵپه‌ڕی گشتیی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان بڵاو ده‌کرێنه‌وه،
له نێۆئاخنی به‌رنامه‌که‌دا جار جار به هه‌ڵبه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمان په‌روه‌ری له لایان کاک قادر ئه‌حمه‌د زاده و کاک کاروخ به‌رنامه‌که ده‌ڕازایه‌وه،
به‌شی دووه‌می به‌رنامه که ته‌رخان کرابوو به به‌شی هونه‌ری به ده‌نگی هونه‌رمه‌ندانی ده‌نگ خۆش. هادی که‌ریمی و شاهۆ موحه‌مه‌دی ساڵیاده‌که‌یان ڕازاندبووه،
شایانی باسه که به ده‌نگی خۆشی ئه‌و هوونه‌رمه‌ندانه، به‌شدارانی ئاهه‌نگی ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتیمان به هه‌ڵپه‌ڕکێ و شادی تا کات ژمێر 22.30 شه‌و دڕێژه‌ی هه‌بوو.
www.psk2006.org ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان .
بۆ دیتنی وێنه‌ی زیاتری ئاهه‌نگی 28 ی ڕێبه‌ندان، دووهه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
کلیکی ئه‌م لینکه‌ی خواره‌وه بکه‌ن.
ئێره کرته بکه‌ن