له لایه‌ن به‌ڕێزان ئاندره‌و داڤیس به‌رپرسی گشتی کاروباری نێۆ نه‌ته‌وه‌یی و ئاویستین پێته‌رسن کارگێری ناوه‌ندی گشتی پارتی لیبراڵ له واشنگتۆن به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا.
ئه‌مڕۆ 18ی بانه‌مه‌ڕی 2708 ی کوردی وبه‌رامبه‌ر به 8 ی مای 2008 ی زاینی، سکرتێری گشتی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان کاک عارف باوه‌جانی، له‌سه‌ر بانگهێشتنێکی ڕه‌سمی له لایه‌ن پارتی لیبراڵی ئه‌مریکاوه سه‌ردانی ناوه‌ندی گشتی پارتی لیبرالی له واشنگتۆنی پایته‌ختی ئه‌مریکا کرد،
له لایه‌ن به‌ڕێزان ئاندره‌و داڤیس به‌رپرسی گشتی کاروباری نێۆ نه‌ته‌وه‌یی و ئاویستین پێته‌رسن کارگێری ناوه‌ندی گشتی پارتی لیبراڵ له واشنگتۆن به گه‌رمی پێشوازی لێ‌کرا.
سه‌ره‌تا شاندی ناوبراو به خێرهاتنی کاک عارف باوه‌جانی یان کرد‌و خۆشحاڵی خۆیان له‌و دیداره پێشاندا، کۆبوونه‌وه‌که سه‌ره‌تا به پێشکه‌ش کردنی کورته پێناسه‌یه‌ک له لایه‌ن شاندی پارتی لیبراڵه‌وه له سه‌ر پارته‌که‌یان وکارو چالاکی یان ئاراسته‌ی کاک عارف کرا،
پاشان له لایه‌ن به‌ڕێز کاک عارف بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ک بابه‌تێکی کورت و پوخته له سه‌ر کوردستان به گشتی و ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به تایبه‌ت ئاراسته‌ی نۆێنه‌رانی پارتی لیبراڵ کرا، شاندی ناوبراو به چه‌ندین پرسیار و پێشنیار کۆبوونه‌وه‌که‌یان گه‌رم کرد،
له‌و کۆوبوونه‌وه گرنگه‌ی نێوان هه‌ردوو پارتدا گه‌لێک بابه‌تی گرنگ و پێوه‌ندی دار به چاره‌نووسی گه‌لی کورده‌وه له لایه‌ن هه‌ردوو لایه‌نه‌وه شرۆڤه کرا،
نۆینه‌رانی پارتی لیبراڵی کوردستان له درێژه‌ی دیداره‌که‌دا هاوپه‌یمانی و دۆستایه‌تی خۆیان بۆ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان نۆی کرده‌وه و ڕایانگه‌یاند که زۆر گرنگه پێوه‌ندییه‌کانمان به‌رده‌وام بێت و زیاتر چالاک و تووند و تۆڵی بکه‌ین،
له لایه‌ن کاک عارف باوه‌جانی زۆر سوپاسی ئه‌و هه‌ڵویسته‌یان کراو هاوکات پێشنیاری چه‌ندین پرۆژه‌و کاری هاوبه‌ش خرایه به‌رده‌ست پارتی لیبراڵی ئه‌مریکاوه، ئه‌وانیش به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵییه‌وه ئاماده‌یی خۆیان بۆ ئه‌و پرۆژانه که خزمه‌ت به مافی مرۆف ده‌کات ده‌ربڕی،
له پاش یه‌ک کاتژمێر ونیو شاندی پارتی لیبراڵی ئه‌مریکا کاک عارف یان به‌وپه‌ڕی ڕێزه‌وه تا شۆێنی دیاری کراوی خۆی به‌ڕێکرده‌وه،
شایانی باسه که کاک عارف باوه‌جانی له‌و سه‌فه‌ره‌ی بۆ ئه‌مریکا چه‌ندین دیداری دیپلوماتی گرنگی ده‌بێت .
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ، www.psk2006.org