شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی 19 ساڵه‌ی کاره‌ساتی کیمیابارانی سه‌رده‌شت

پ.س.ک
به‌یاننامه‌ی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی 19 ساڵه‌ی کاره‌ساتی کیمیابارانی سه‌رده‌شت

کاره‌ساتی دڵته‌زێنی کیمیابارانی سه‌رده‌شت له‌ کاتێکدا ڕوی دا که‌ هه‌ردوو حکومه‌تی کورد کوژ، واته‌ ڕێژیمی ئێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تی سه‌ددام حسێنی دیکتاتۆرو، ڕێژیمی دژی ئازادی کۆماری ئیسلامی شه‌‌ڕیان بوو.

هاوڵاتیانی به‌‌ڕێز !
خه‌ڵکی وڵات داگیرکراوی کوردستان !
مێژووی وڵاته‌که‌مان له‌ درێژه‌ی سه‌دان ساڵ به‌سه‌ر داگیرکردنیدا پڕه‌ له‌ کاره‌ساتی شوم و که‌م وێنه‌ له‌ جیهاندا،یه‌کێک له‌و کاره‌ساته‌ دڵته‌زێن و که‌م وێنه‌ و شاراوانه له‌ نێۆ دونیای به‌ ناو مافی مرۆڤه‌وه،‌ کاره‌ساتی کیمیا بارانی شاری سه‌رده‌شته‌،که‌ له‌ ڕۆژی 7 ی پوشپه‌‌ڕی 2987 کوردی به‌رامبه‌ر به‌ 28 ـ 06 ـ 1987 زاینی له لایان حکومه‌تی به‌عسی کوردکوژی ئه‌و سه‌رده‌مه دا به‌رێوه‌ چوو. له‌و کاره‌ساته‌ خه‌ماویه‌دا به‌ داخه‌وه‌ به‌ سه‌دان که‌س شه‌هید بوون و به‌ هه‌زاران که‌سیش برینداربوون که‌ ڕۆژانه‌ له‌و بریندارانه‌ به‌ هۆیی ئاسه‌واری برینه‌که‌یان کۆچ ده‌که‌ن ده‌چنه‌و ڕیزی شه‌هیدانی دیکه‌ی ئه‌و کاره‌ساته‌.

کاره‌ساتی دڵته‌زێنی کیمیابارانی سه‌رده‌شت له‌ کاتێکدا ڕوی دا که‌ هه‌ردوو حکومه‌تی کورد کوژ، واته‌ ڕێژیمی ئێراق به‌ سه‌رۆکایه‌تی سه‌ددام حسێنی دیکتاتۆرو، ڕێژیمی دژی ئازادی کۆماری ئیسلامی شه‌‌ڕیان بوو. هه‌ردوو ڕێژیمی کورد کوژ ئاگر وئاسنی شه‌‌ڕه‌که‌یان به‌سه‌ر خاکی کوردستاندا باراندو وبه‌ ده‌یان هه‌زار ڕۆڵه‌ی کورد له‌و کاره‌ساتانه‌ گیانیان له‌ ده‌ست داوه‌، له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان بێجگه‌ له‌ شاری سه‌رده‌شت ئه‌م ناوچانه‌ش که‌وتنه‌ به‌ر شاڵاوی کیمیابارانی ڕێژیمی دڕنده‌ی به‌عس،ناوچه‌کانی مه‌ریوان و شنۆ، زه‌ردۆیی سه‌ربه‌ پارێزگای کرماشان، ئاڵۆتی بانه‌.

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان له‌ 19 یه‌مین ساڵیادی ئه‌م کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌دا وێرای هاوخه‌می و هاوده‌ردی له‌ گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان وبریندارانی ئه‌و کاره‌ساته‌ و هه‌روه‌ها هاوده‌ردی له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شتی سه‌رسه‌وز،به‌م چه‌ند خاڵه‌ی خواره‌وه‌ داوا ده‌که‌ین له دادگای نێۆ نه‌ته‌وه‌یی وچاودێرانی جیهانی له‌ سه‌ر زیان پێگه‌یشتووانی چه‌کی کیمیاوی که‌:
1.سه‌دام حسێن له‌سه‌ر کاره‌ساتی شاری سه‌رده‌شت دادگای بکرێت.
2. حکومه‌تی ئێراق زیان وخه‌ساراتی بنه‌ماڵه‌ی قوربانیان وبرینداره‌کانی سه‌رده‌شت بداته‌وه.
3. کومپانیایی فرانس ڤان ئه‌نرات، که‌ به‌ هه‌وڵ و تێکۆشانی ناوه‌ندی (چاک ) درا به‌ دادگای هۆڵه‌ندا و به‌ 15 ساڵ حوکم درا،‌ خه‌ساراتی خه‌ڵکی سه‌رده‌شت بداته‌وه‌.
هه‌روه‌ها به‌ڵێن به‌ خه‌ڵکی شاری سه‌رده‌شتی کیمیاباران کراوی سه‌رده‌شتی سه‌رسه‌وز ده‌ده‌ین، که‌ پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان هه‌رگیزکێشه‌ی ئه‌م کاره‌ساته‌ دڵته‌زێنه‌ له‌ ئاینده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ یاد ناکات،به‌رده‌وام کاری بۆ ده‌که‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانرێت ئه‌و کاره‌ساته‌ له‌ گه‌ڵ ده‌یان کاره‌ساتی دیکه‌ی کوردستان، له‌ نێۆ ڕێکخراوی زیان پێگه‌یشتووانی جیهان تۆمار بکرێت.

هه‌زاران سڵاوله‌ گۆڕی پاکی شه‌هیدانی کاره‌ساتی کیمیابارانی سه‌رده‌شت وسه‌رده‌م شه‌هیدانی کوردستان. پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان. 07.پوشپه‌‌ڕی 2706 ی کوردی. به‌رامبه‌ر به‌ 28 ـ 06 ـ 1987 زاینی .
2006-07-12 13:14:12

18 ساڵ و 4 مانگ و 10 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : به‌یاننامه‌
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©