شاری حه‌وزه گه‌وره :
ح. س. سۆران
له شاری بۆکان ، حه‌وزێکی روون و خاوێن هه‌یه، به حه‌وزه گه‌وره به ناوبانگه و هه‌ر له زه‌مانی زوه‌وه پێیان وابوه ، که ئاوی ئه‌و حه‌وزه که وه‌ک چاوی قرژاڵ روشنه ، له کێوی ناڵهشکێنهوه دێ ، که نووساوه به رۆژهه‌ڵاتی شاره‌وه . کاتی زو ، ئه‌و حه‌وزه وه‌ک کانی شار بۆ ئاوی خواردنه‌وه و ته‌نانه‌ت شی‌و وکوڵ که‌ڵکی لێ وه‌رگیرراوه و ده‌یان گۆرانی، به‌یت وبالۆره و فۆلکلۆر سه‌بارت به‌و حه‌وزه هه‌یه
به ناوی کوردستانی گه‌وره .
ح. س. سۆران
شاری حه‌وزه گه‌وره :
زۆر له شارگه‌لی کوردستانی مه‌زن ، ناسناوی دیڕۆکی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه ، وه‌ک مه‌هاباد (شاری چوار چرا ) ، سه‌قز ( شاری 11 ئه‌ستێره ) ، سنه ( شاری ئه‌رده‌ڵان ) ، هه‌ولێر ( شاری قه‌ڵا و مناره ) و ... . هه‌مو ده‌زانین ، که ته‌واوی ئه‌و ناسناوگهله ، هۆی تایبه‌تی خۆیان هه‌یه و مه‌به‌ستگه‌لی مێژویی وه‌بیر ده‌خه‌نه‌وه .
ئه‌ز پێشنیارێکم هه‌یه له خزمه‌ت خوێنه‌ران دا . هیوام وایه ، که به کوردی و وردی به خشڵی سه‌رنجی خوێنه‌رانی رێزدار بڕازێته‌وه و په‌سه‌ند بکرێ .
پێشنیاره‌که سه‌باره‌ت به دانانی ناسناوێکی تایبه‌ت بۆ شاری بۆکانه ، له ناوچه‌ی موکریان ، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان .
پێشنیار ده‌که‌م ، که ئه‌م شاره ناسناوی ( شاری حه‌وزه گه‌وره)ی پێ بدرێ و له‌مه‌و دوا ، ئه‌م ناسناوه‌ی بۆ به کار بهێنین .
هۆی پێشنیاری ئه‌م ناسناوه ئه‌وه‌یه ، که :
له شاری بۆکان ، حه‌وزێکی روون و خاوێن هه‌یه، به حه‌وزه گه‌وره به ناوبانگه و هه‌ر له زه‌مانی زوه‌وه پێیان وابوه ، که ئاوی ئه‌و حه‌وزه که وه‌ک چاوی قرژاڵ روشنه ، له کێوی ناڵهشکێنهوه دێ ، که نووساوه به رۆژهه‌ڵاتی شاره‌وه . کاتی زو ، ئه‌و حه‌وزه وه‌ک کانی شار بۆ ئاوی خواردنه‌وه و ته‌نانه‌ت شی‌و وکوڵ که‌ڵکی لێ وه‌رگیرراوه و ده‌یان گۆرانی، به‌یت وبالۆره و فۆلکلۆر سه‌بارت به‌و حه‌وزه هه‌یه . ئه‌ز له بیرمه پزیشکێکی ئه‌لمانی به ناوی د. فرێدریش ، له ساڵه‌کانی 30 هه‌تاوی دا ، هات بوه دوکتوری ده‌رمانگه‌ی بۆکان و هێندێک نه‌رده و شتی وای لێدا ، که خه‌ڵک مه‌له‌ی تێدا نه‌که‌ن ، ده‌ستنوێژی لێ نه‌گرن تا ئاوی خواردنه‌وه خه‌ڵک پیس نه‌بێ ، له پاشان سه‌ری حه‌وزه که‌یان داپۆشی و ئێستاش هه‌ر داپۆشراوه .
قه‌راغ حه‌وزه گه‌وره ، وه‌ک ناوه‌ند و مه‌یدانی شاریش که‌ڵکی لێ وه‌رگیرراوه . له ساڵی 1325 ی هه‌تاوی دا ، پاش رووخاندنی کۆماری دێمۆکڕاتیکی کوردستان ، نه‌مر عه‌لی شێرزاد ، فه‌رمانده‌ی هێزی بۆکان ، له لایه‌ن رێژیمی شاوه ، له‌سه‌ر ئه‌م حه‌وزه له سێداره درا . جا ، بۆ رێز گرتن له نه‌مر عه‌لی شێرزاد و پیرۆز راگرتنی ناوی ئه‌و خۆشه‌ویسته ، با ناسناوی ( شاری حه‌وزه گه‌وره) ، بۆ ئه‌م شاره دابنێین ، که به تیرێک دو نیشان ده‌شکێنین : (1) ناوی نه‌مر عه‌لی شیرزاد له سه‌ر زران ڕاده‌گرین Ø› (2) ناوی دیڕۆکی حه‌وزه گه‌وره‌ش ده‌پارێزین .
تێبینی پێویست : ره‌نگه ئه‌م پرسیاره بکرێ ، که بۆکان مرڤی ناوداری وه‌ک ماموه‌ستا هه‌ژار ( که خه‌ڵکی گوندی ته‌رغه‌ی بۆکان بوه ) ، ماموه‌ستا حه‌سه‌ن زیره‌ک و کاک سواره یهلخانی زاده شی لێ هه‌ڵکه‌وتوه ، بۆ به ناوی ئه‌وانه‌وه نه‌بێ ? . وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ئه‌وه‌یه ، که ئه‌وان بۆ ته‌واوی خه‌ڵکی کوردستان به باشی ناسراون ، ته‌نانه‌ت ده‌توانم بڵێم زۆر که‌س بۆکان به ناوی ئه‌وانه‌وه ده‌ناسێ ، نه‌ک ئه‌وان به بۆنه‌ی بکانه‌وه . نه‌مر عه‌لی شێرزاد ، بوه‌ته شه‌هیدی گومناو ، که پێویسته له گۆمی گومناوی ده‌ری بهێنین .
ده‌لێن قسه ، قسه دێنێ : ئه‌ز وێنه‌ی دیمه‌نی له سێداره‌دانی نه‌مر عه‌لی شێرزادم دیوه و، ره‌نگه ئێوه‌ش چاوتان پێی که‌وتبێ ? هه‌ر وه‌ک له‌و وێنه‌یه دا ده‌بینین ، ئه‌و رۆژه حه‌شیمه‌تێک ، که زۆریان کۆلکه مه‌لاو شت و متی وا بوون ، له کاتی له‌داردانی نه‌مر عه‌لی شێرزاد دا، له‌وێ راوێستاون . ئه‌ز ئه‌م پرسیاره‌م هه‌یه ، که ئایا ئه‌وانه هاتبوون داکۆکی له شه‌هیدی نیشتمان بکه‌ن ، یا خودای نه‌خواسته بۆ چی ? نه‌مر عه‌لی شێرزاد خالۆزای پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و خه‌ڵکی ئاوایی یهکشهوهی ناوچه‌ی بۆکان بوه و گڵکۆی وا له گۆڕخانه‌ی خانه‌قا ، له نێوان شاری بۆکان و مه‌هاباد د ا ، که به هیوام هاونیشتمانگهل له بیری نه‌که‌ن و به تایبه‌ت بچنه دیتنی .
نامرن ئه‌وانه‌ی له دڵی میلله‌تا ده‌ژین .
2007-06-21 23:57:09
17 ساڵ و 5 مانگ و 23 کاتژمێر و 31 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕه‌نگاوڕه‌نگ