ته‌قينه‌وه‌که‌ی هه‌ولێر، که‌مته‌رخه‌می له هێزه‌کانی ئاسايش يان به‌هێزبوونی گرووپه تيروريسته‌کان?
ماوه‌ێکه گرووپه تيروريستێکانی به‌ناو ئيسلام پيلان و نه‌خشه‌ی جياواز بۆ به‌ربڵاوکردنی کاره تيروريستێکانيان دائه‌رێژن. ئه‌م کاره‌يان ئامانجه‌که‌ی روون و ئاشکرايه‌و يارمه‌تی و ئاسانکارێکی زۆريشيان ده‌خرێته به‌رده‌ست له‌لايه‌ن هه‌موو ئه‌و رژێمانه‌ی که ده‌يانه‌وێت شکست به پرۆسه ئه‌مريکێکه‌ی ناو عيراق بهێنن که کوردستان وه‌ک نمونه‌ێک چاوی لێده‌کرێت. سه‌ره‌تا ئه‌م گرووپانه سوودێکی زۆريان له‌بۆشای ئه‌منی و سياسی پاش رووخانی به‌عس وه‌رگرت له ناو‌چه سوونێکان، پاشان وه‌رده ورده به‌ره‌و ناوچه‌کانی تری عيراق په‌ليان هاويشت. هاتنی ئه‌م گرووپانه بۆ کوردستان له ناو‌چه ته‌عريبکراوه‌کانی وه‌ک که‌رکوک، دياله‌و ده‌وروپشتی موسڵه‌وه ده‌ستیپێکرد که ئه‌مرۆش هه‌ولێر و هه‌ندێک ناو‌چه سنوورێکانی کوردستانيشی گرتۆته‌وه. بیجگه له‌و ره‌وشه ئالۆزه‌ی که پرۆسه‌ی ته‌عريب هێناوێتيه پێش له ناو‌چه کوردستانێکان، سوودێکی زۆريش له‌و خاڵه نيگه‌تيڤ و لاوازانه‌ی لايه‌نی کوردی و هه‌ندێ له دامووده‌زگا ئه‌منی وسه‌ربازێکانی وه‌رده‌گرن بۆ کاره‌کانيان. سه‌باره‌ت به ره‌وشی ناوخۆی کوردستان و مامه‌له‌کردنی لايه‌نی کوردی له‌گه‌ڵ هێزه سياسێکانی ناو عيراق،گرووپه ئيسلامێکان سوودێکی زۆر له ناعه‌داله‌تی کۆمه‌ڵايه‌تی کۆمه‌ڵگای کوردستانی و نه‌رمی بێ سنووری کورد له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌کان وه‌رده‌گرن.
به‌هۆی به‌رده‌وامی ئه‌و ره‌وشه ئاڵۆزه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عريب و هه‌ڵوێست و پيلانی ئه‌و لايه‌نانه‌ی دژی کوردستانيه‌تی ئه‌م ناوچانه‌ن، گرووپه تونده‌ره‌وکان له‌ناوچه ته‌عريبکراوه‌کان خه‌ڵکانێک هه‌ن که باوه‌شيان بۆ کردونه‌ته‌وه‌و ناوچه‌که بۆته پايگاێکی باش بۆ کاره‌کانيان. بێده‌نگی و نه‌رمی نواندنی سه‌يرو بێ سنووری لايه‌نی کوردی به‌رامبه‌ر لايه‌نه شوڤينێکانی خاوه‌ن فکری به‌عس زياتر پاڵ به گرووپه تيروريسته‌کان ده‌نێت که گه‌شه‌و به‌ربڵاوی به‌کاره‌کانيان بده‌ن. ده‌ستێوه‌ردانی هه‌ندێ هێزی ده‌ره‌کی له بارودۆخی ناو عيراق وکوردستانيش ده‌روازه‌ی سنووره‌کانی تێکداوه‌و رۆژانه سه‌ده‌ها شه‌مشه‌مه‌کوێره‌ی ده‌روون تاريک له وڵاته عه‌ره‌بی و ئيسلامێکانه‌وه دێنه ناو عيراق. به‌ڵام هه‌موو ئه‌و هۆ و خاڵانه‌ی سه‌ره‌وه ناتوانن مه‌ترسێکی ئه‌وتۆ بۆ ئاسايش و ئارامی کوردستان درووست بکه‌ن وه‌ک ئه‌و گه‌نده‌ڵيه به‌ربڵاوه‌ی ناو دامووده‌زگا حيزبی و ئيدارێکانی کوردستان که زۆربه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ئه‌م دامووده‌زگانه‌ی سه‌رقاڵی ده‌وڵه‌مه‌ندی کردوه‌و ئاگايان له هه‌موو ئه‌و هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسيانه نه‌ماوه که به‌ر ده‌رگای کوردستانيان گرتوه. ئه‌م گه‌نده‌ڵيه به‌ربڵاوه‌ی ناو دامووده‌زگا حزبی و ئيدارێکانی کوردستان ئه‌وه‌نده ترسناکه بۆ دوارۆژی خه‌ڵکی کوردکه خه‌ريکه متمانه‌ی نێوان خه‌ڵکی و ده‌سه‌ڵاته‌که رۆژبه‌رۆژ لاوازتر ده‌کات.
وا بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ ده‌چێت رۆژانه سه‌ده‌ها که‌س ده‌بنه قوربانی درووشمی جيهادی ئيسلامی که گرووپه تيروريسته‌کان هه‌ڵيانکردوه، رۆژنيه هه‌ره‌شه‌ی جۆراوجۆريش له‌کورد نه‌که‌ن. شاره‌کانی وه‌ک که‌رکوک وناوچه ته‌عريبکراوه‌کانی تر وا بۆ ماوه‌ی ساڵێک زياتره تووشی ره‌وشێکی ترسناک بۆته‌وه، که زۆربه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی نيگه‌رانن له دوارۆژی خۆيان و ماڵ و منداڵيان. له شاری که‌رکوک که به‌ناوجه‌رگه‌ی پرۆسه‌ی ته‌عريب ناوده‌برێت ، رۆژنيه له‌به‌رچاوی هێزه ئه‌منی و ئيدارێکانی ئه‌م شاره ده‌يه‌ها که‌س نه‌بنه قوربانی کاره تيروريستێکان. له شارێکی وه‌کو که‌رکوک لاوازتريين خاڵی لايه‌نی کوردی ئه‌و لێپرسراوه ئه‌منی و ئيداريه ناپسپۆره‌يه که له‌رێگای په‌يوه‌نديه حزبی و خزمايه‌تێکه‌وه دامه‌زراوون، هيچ جۆره شاره‌زی و تواناێکی ئه‌تۆيان نيه له به‌رێوه‌بردنی کاره‌کانيان. بێجگه له ناپسپۆری ئه‌م لێپرسراوانه، نه‌بونی ته‌بايی و ناهه‌ماهه‌نگی نێوان حزبه کوردستانێکان گه‌وره‌تريين کێشه‌ی بۆ ئه‌م ناوچانه به‌رپاکردوه. که‌رکوک به‌هۆی خه‌مساردی و بێباکی هێزه کوردستانێکان له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی وه ئه‌و گه‌نده‌ڵيه‌ی له دامووده‌زگاکانی به‌دیده‌کرێت نه‌ک ته‌نها گله‌ی و گازنده‌ی زۆری لای خه‌ڵکه کورده‌که‌ی درووستکردوه، به‌ڵکو پێکهاته‌کانی تری ئه‌م شاره‌ی گه‌ياندۆته قه‌ناعه‌تێ که کورد توانای به‌رێوه‌بردنی شارێکی وه‌ک که‌رکوکی نيه.
بێجگه له که‌رکوک ناو‌چه ته‌عريبکراوه‌کانی تری کوردستانيش له‌کێشه‌و گرفتی گه‌نده‌ڵی ئه‌وه‌نده گه‌وره چه‌قيوه که خه‌ريکه شه‌رێک له‌نێوان کوردی ئيسلام و کوردی نائيسلامی تيا به‌رپاده‌بێت. گرووپه تيروريسته‌کان به‌هاوکاری پاشماوه‌کانی به‌عس و هێزه شۆڤينێکانی ناوه‌و ده‌ره‌وه پيلانی جۆراوجۆر له‌م ناوچانه داده‌رێژن بۆ ئه‌وه‌ی کورده‌که له‌يه‌ک جياکه‌نه‌وه. له ده‌وروپشتی موسڵ به‌هۆی گه‌نده‌ڵی و کێشه کۆمه‌ڵايه‌تێکان ماوه‌ێکه دوژمن خه‌ريکی تێکدانی ره‌وشه‌که‌يه. ئه‌مان هه‌موو خاڵێکی لاوازی ده‌سه‌ڵاته کوردێکه ده‌قۆزنه‌وه بۆ کاره‌کانيان وه‌ک شمشێری دوو سه‌ره له‌ناو کۆمه‌ڵگای کوردی ده‌ست ده‌وه‌شێنن. زۆر له کورده خاوه‌ن مه‌زهه‌ب و ئاينه جياوازه‌کانی ئه‌م ناوچانه گله‌يی و گازنده‌ی ئه‌وه‌يانه که لێپرسراوانی حزبی و ئيداری کورد له‌سه‌ر حيسابی خه‌ڵکی ناوچه‌که‌و مافه‌کانيان ده‌سه‌ڵاتی سياسی به‌کارده‌هێنن بۆ کاری گه‌نده‌ڵی.
له‌ناوچه‌کانی تری کوردستانيش وه‌کو ناوچه‌ی دياله که زۆرينه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی کوردی فه‌يليين، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتی کوردی بیجگه له به‌هێزکردنی ستروکتوری حزبايه‌تی، هاوکاری ئابوری و به‌رنامه‌ێکی تێروته‌سه‌لی بۆ ئه‌م ناوچانه نيه. زۆرينه‌ی خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه له‌به‌ر مه‌زهه‌به جياوازه‌که‌يان رۆژانه چه‌نده‌ها که‌سيان له‌لايه‌ن گرووپه تيروريسته‌کانه‌وه لێده‌کوژرێت. زۆر له خه‌ڵکی ئه‌م ناوچانه له‌ترسی گيانی خۆيان بۆ ناوچه‌کانی تری کوردستان هه‌ڵاتوون، به‌ڵام له ره‌وشێکی ئابوری ئه‌وه‌نده ناخۆش ده‌ژێن که برواناکه‌م پاش ئارامبوونی ره‌وشه‌که رۆژێک له‌رۆژان خۆيان به کورد بناسن. لێپرسراوانی حزبه کوردستانێکان له‌م ناوچانه‌ش له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌نديه ته‌سکه‌کانيان بێئاگاو بێباکن له کێشه‌کانی ئه‌م خه‌ڵکه کورده. ئه‌وه‌ی که جێ سه‌رسورمانێکی گه‌وره‌يه که لايه‌نی کوردی هاوکاری جۆراوجۆری ئاواره عه‌ره‌به‌که ده‌دات، به‌ڵام ئاورێک له ئاواره کورده‌که‌ی خۆی ناداته‌وه. ئه‌م هۆيانه بۆته لاوازبوونی متمانه له‌نێوان خه‌ڵکی کورد و ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی. له هه‌مان کات هه‌ستی لێپرسراوێتی لای خه‌ڵکه ئاساێکه که‌مکردۆته‌وه به‌رامبه‌ر وڵات و خاک.
گه‌شه‌کردن و به‌هێزبوونی گرووپه تيروريسته‌کان هۆی جۆراوجۆری هه‌يه، ناکرێت ئه‌وه‌نده ساده بيين که باوه‌ر به‌وه‌بکه‌ين که گرووپێکی له‌م جۆره بتوانێت به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێکی خاوه‌ن دامووده‌زگای ئه‌منی، سه‌ربازی وه ئيداری گه‌وره‌ی وه‌ک کوردستان بجه‌نگێت، ئه‌گه‌ر خودی ئه‌م دامووده‌زگانه که‌موکۆری زۆری تيا نه‌بێت. راسته کاری تيروريستی له زۆربه‌ی وڵاتانی جيهان رووده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له که‌رکوک، ناو‌چه ته‌عريبکراوه‌کانی تری کوردستان وه ئه‌وه‌ی له هه‌ولێر چه‌ند جارێک روويدا ته‌نها لاوازی و که‌مته‌رخه‌می هێزی ئه‌منی، ئيداری وه سياسی ده‌رده‌خات له‌لايه‌ن لێپرسراوانه‌وه. پاش رووداوه‌که‌ی هه‌ولێر و هه‌موو ئه‌و رووداوانه‌ی تری ناو‌چه کوردستانێکان ده‌بێت چاو به ستروکتور و کاره‌کانی ئه‌م ده‌زگانه بخشێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی تاکو زووه رێگا له‌گه‌شه‌کردنی کاره تيروريستێکان بگيرێت. ماوه‌ێکه ميدياکان باس له‌وه ده‌که‌ن که گرووپه تيروريسته‌کان مه‌فره‌زی گه‌رۆکيان له کوردستان درووستکردوه‌و به لادێکان ده‌سوڕێنه‌وه بۆ ئه‌نجامدانی کاره‌کانيان. ئه‌م گۆرانکاريانه مه‌ترسی و هه‌ره‌شه‌ی گه‌وره بۆ دوارۆژمان درووست ده‌کات وه ده‌بێت لايه‌نی په‌يوه‌نديدار زۆر به جدی مامه‌له‌و کاری له‌گه‌ڵ بکات.
تۆ بڵێ ئه‌م گرووپه تيروريستانه ئه‌وه‌نده پێشکه‌وتوون له‌رووی ته‌کنيکی، فکری، ئابوری وه پلاندانان که هه‌موو ئه‌و داموده‌زگا ئه‌منی و سه‌ربازيانه‌ی خۆمان نه‌توانن رێگه له کاره‌کانيان بگرن، يان ئه‌وه‌تا دامووده‌زگاکانی خۆمان که‌موکۆڕی زۆریان تيايه که ده‌مانخاته پێش ره‌وشێکی ترسناکی له‌م جۆره. له عيراقێکی به‌ره‌ڵا که خاوه‌ن دامووده‌زگاێکی ئه‌منی و سه‌ربازی ئه‌وتۆ نيه‌که بتوانێت سنوور و شاره‌کانی بپارێزێت، رووداوه تيروريستێکان کارێکی سه‌ير نيه، به‌تايبه‌ت له کاتێکدا هيچ جۆره متمانه‌ێک له‌نێوان پێکهاته‌کانی سوونه‌و شيعه نه‌ماوه. ئه‌مرۆ عيراق و ناوچه‌که به ناسکتريين کاته‌کانی مێژووی خۆيان تێده‌په‌ڕن، هه‌موو رژێم و هیزه تونده‌ره‌وه‌کانی ناوچه‌که له ملمانێ و زۆران بازيين له‌گه‌ڵ ئه‌مريکا بۆ شکست هێنان به‌يه‌ک، بۆيه ده‌بێت لێپرسراوانی کورد وه‌ک لايه‌نێکی کاريگه‌ر و خاوه‌ن لێپرسراوێتی به‌رز مامه‌له له‌گه‌ڵ رووداوه‌کان بکه‌ن، نه‌ک به‌ره‌ڵايی سياسی و ئابووری عيراق بقوزنه‌وه بۆ گه‌نده‌ڵی وده‌وڵه‌مه‌ندی که‌سايه‌تی. دوارۆژی نه‌وه‌کانمان گرێدروای رووداوه‌کانی ئه‌مرۆ و به‌يانيه بۆيه ده‌بێت پاش هه‌ر شکستێک يان رووداوێکی دڵته‌زێن په‌نجه‌ی گله‌يی و گازنده‌يی خۆمان ئاراسته‌ی هێزه سياسی و دامووده‌زگاکانی خۆمان بکه‌ين نه‌ک دوژمن.
گرووپێکی تيروريستی که هه‌موو هێزه‌که‌ی له خه‌ڵکانێکی ده‌روون تاريکی بيابانه‌کانی پشت سنوور و چه‌ند سه‌رلێشێواوێکی خۆمان پێکهاتبێت نابێت ترس و نيگه‌رانی لای خه‌ڵکه‌که‌مان پێک بێنێت، ئه‌گه‌ر له‌کارێکی له‌م جۆره سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت هۆيه‌که‌ی شکست و بێ توانايی گه‌وره‌يه له کاره‌کانی دامووده‌زگاکانمان نه‌ک سه‌رکه‌وتن و به‌هێزی ئه‌و گرووپانه
وهاب شاه محمد/سويد
[email protected]