په‌یامی کۆمیسۆێنی کاروباری مرۆڤایه‌تی وکۆمه‌ڵایه‌تی ^پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان^،
له 19 یه‌مین ساڵیادی کاره‌ساتی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید.
هاوڵاتیانی به‌ڕێز : باوکانی ڕۆله شه‌هید و دایکانی چاوپڕ له فرمێسک.
19 ساڵ پێش واته له له رۆژی 16/3/1988 شاری هه‌ڵه‌بجه،که به شاری جوانی هه‌میشه به‌هاری کوردستان ناسراوه، که‌وته به‌ر په‌لاماری کیمیابارانی هێزه‌کانی به‌عسی ڕوخاوی ئێراق، به‌عسیه‌کان له‌سه‌ره‌تای هاتنه سه‌رکاریانه‌وه به‌رده‌وام به‌ر بوونه‌ته گیانی خه‌ڵکی کوردستان ئاسایشیان له خه‌ڵک تێکدابوو،به شه‌هیدکردن وبه‌ند کردن و وێران کردنی گونده‌کان،به‌عسییه‌کان ئه‌وه‌نده تینووی خوێنی میلله‌تی کوردبوون به‌وه‌ش کۆڵ‌یان نه‌دا، تا شاری هه‌ڵه‌بجه‌یان کیمیابارانکردو له چه‌ند ساتێکدا 5000 په‌پوله‌ی بێ‌تاوانیان له‌و شاره‌دا شه‌هید کرد.
ئه‌و تراژیدیا ترسناک وکه‌م وێنه‌یه‌که له پاش شه‌ڕی دووه‌می جیهانیدا به یه‌که‌مین کاره‌ساتی جیهانید ناسراوبوو،به داخه‌وه له‌و کاته‌دا وڵاتانی به ناو ئیسلام و مرۆڤ دۆستی جیهانی چاویان له ئاست ئه‌و تاوانه گه‌وره‌دا نووقاند،به‌رژه‌وه‌ندی ئابورییان خستبووه سه‌ره‌وه‌ی خۆێنی 5000 په‌پوله‌ی بێتاوانی کوردستانی.
به خۆشیه‌وه دوای ڕوخانی ڕێژیمی دڕنده‌ی به‌عس و دادگای کردنی به‌شی زۆری تاوان باران،له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان له سێداره‌دانی سه‌دامی دیکتاتۆر زۆر له‌و ڕاستیانه‌ی بۆ جیهان ئاشکرا کرد، وڵاتانی بێده‌نگی جارانی هێنایه جووڵه‌وه.به‌و هیوایه که پاشماوه‌ی تاوان باران له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌موویان عه‌لی کیمیاوی له شاری هه‌ڵبجه‌و به پێش چاوی که‌س و کاری شه‌هیدانه‌وه له سێداره بدرێت،
به‌و هیوایه که سه‌رجه‌م پارت و که‌سایه‌تییه سیاسی و ڕۆشنبیرانی کوردستانی به تێکرا له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بن که مه‌سه‌له‌ی ڕووداوه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال به جیهانی بکرێت.
کۆمیسۆێنی کاروباری مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان: له‌م ساڵیاده دڵته‌زێنه‌دا سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م خه‌ڵک کوردستان به گشتی و خه‌ڵکی سه‌رجه‌م شاری هه‌ڵبجه‌و بنه‌مالی قوربانیان ده‌کات، هیوای چاک بوونه‌وه بۆ برینداران و لێقه‌وماوانی ئاسه‌واری ئه‌و کاره‌ساته ده‌خوازێت.
کۆمیسۆێنی کاروباری مرۆڤایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تی پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان.
25 ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 2706 ی کوردی. 16 مارسی 2007 .
<