بڕیار , عارف عه‌زیزی
عارف عه‌زیزی
تاریخی کـورد به هه‌مـوو که‌س بناسێنم
ته‌خـت و یاسـای داگیرکه‌ران بڕووخێنم
وه‌ک کوردێکی پاک و ڕه‌سه‌ن بڕیار ده‌ده‌م
نه بۆ عه‌ره‌ب، نه بۆ تـورک، نه بۆ عـه‌جه‌م!
ئه‌من کـوردم به خوێنی دڵ پـه‌یمان ده‌ده‌م
هه‌تا مردن ڕێگای پێشه‌وا به‌رنه‌ده‌م
له‌غوربه‌ت بم یان له به‌ندیخانه‌ی سته‌م
بڕیارده‌ده‌م، بڕیارده‌ده‌م، بڕیارده‌ده‌م
وته‌کانی خـودای ئاشتی له‌سه‌ر سه‌ر نێم!
نه‌یارانی شه‌ره‌فکه‌ندیگه‌ل وه‌ده‌رنێم!
تاریخی کـورد به هه‌مـوو که‌س بناسێنم
ته‌خـت و یاسـای داگیرکه‌ران بڕووخێنم
له‌ســه‌ر هه‌موو بستێکی خاک دوژمن ڕاونێم
له‌سه‌ر مه‌زرای هه‌موو شه‌هـیدێ گوڵ دانێم
کڕنـۆش به‌رم بۆ شۆڕش گێڕانی وڵات
بۆ په‌یکه‌ری شه‌هیدانی ڕێگای خه‌بات
وه‌ک کوردێکی پاک و ڕه‌سه‌ن بڕیار ده‌ده‌م
نه بۆ عه‌ره‌ب، نه بۆ تـورک، نه بۆ عـه‌جه‌م!
سـوژده نابه‌م، مافی خـۆمیان لێ ده‌سێنم
سـه‌ربه‌خۆیی وڵاته‌که‌م به‌ده‌سـتدێنم
گـۆڕ غه‌ریبان بۆ کوردستان ده‌به‌مه‌وه!
له چـوارچرا یادی قازی‌م ده‌که‌مه‌وه!
له‌سه‌ر بانی هه‌موو شار و گوند و ماڵێ
له‌سه‌ر لووتکــه‌ی هه‌موو دار و به‌رد و یاڵێ
ئاڵای چوارڕه‌نگم هه‌ڵده‌ده‌م، له لووتکه بان
با شه‌کاوه تر بێ بـۆ کـورد و کوردستان
وه‌ک ئاڵاکه‌م هه‌رچـوار پارچه‌ی کوردستانم
به‌بێ سنـوور ده‌که‌مه یه‌ک نیشتمانـم...
* * *
2007-03-02 10:41:28
17 ساڵ و 8 مانگ و 13 کاتژمێر و پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ڕه‌نگاوڕه‌نگ