ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. لە پەڕاوێزی پیڕۆزبایی ڕۆژی ٨ی مارس لە گشت ژنانی کوردستان و جیهان. لەو باوەڕەداین
بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بۆنەی ٨ی مارش. ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنان.
https://psk2006.org/kurdish/articles.php?id=3431
دایکان و خوشکان، ژنانی تێکۆشەری کوردستان، کچان و کەنیشکە بە تواناکانی نیشتیمان داگیرکراو.
ڕۆژی هەشتی مارش کە ڕۆژی نێونەتەوەیی ژنانە، لە گشت ژنان و کیژانی کوردستان و تەواوی ژنانی جیهان پیڕۆزبێت.
ئەگەر مێژووی سەرهەڵدانی ڕووداوەکانی لە جیهاندا هۆکار بوو بێت بۆ دیاریکردنی ڕۆژێکی تایبەت لەو بوارەدا. ئەوا ژنانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان بە تایبەت خاوەنی دەیان کارەسات و فیداکاری و بەرخۆدان بوون و هەن. کەچی لە ئاست چاودێرانی جیهانیدا کەم جار هەبووە، لە ڕوانگەیەکی نەتەوەییەوە ئاوڕ لە ژنە چالاکوانەکان لە بەرگێکی کوردستانیدا، بدرێتەوە.
مخابن کە بەرهەمی خەبات و ماندووبوون و لێهاتوویی زۆربەی ژنانی کوردستان، لە پاش گەلێک کارەسات و شەهیدبوون و بە دیلگیرانی سەدان ژن و کچە کورد، بە تایبەتی لە سەردەمانی هەڵگیرسانی شۆڕشی ژینا لە نێوان ساڵانی ٢٠٢٢ بۆ ٢٠٢٣. زیاتر بووەتە خێر و بەرەکەت بۆ ژنانی نەتەوەی داگیرکەری کوردستان. هەروەک دیتمان کە خەڵاتی ئاشتی نۆبڵی ٢٠٢٣ لە باتی ئەوەی بە ژنێکی چالاکوانی کوردستانی بدرێت، بەڵام بەخشرا بە ژنە فارسێکی بەندیکرا. لە ناوەڕۆکی بەخشینەکەیدا و لە وتارەکانی ڕۆژی مراسمەکەشدا هیچ ئاماژەیەک بە ژنی کورد و کوردستان نەکرا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان. لە پەڕاوێزی پیڕۆزبایی ڕۆژی ٨ی مارش لە گشت ژنانی کوردستان و جیهان. لەو باوەڕەداین کە تا نەبینە خاوەنی دەوڵەت و یاسایی تایبەت بە خۆمان، ناتوانین لە چوارچێوەی کردار و یاسای تایبەتەوە مافەکانی ژنان و کچانی وڵاتەکەمان بپاڕێزین.
لەو ڕۆژەدا بانگەشەی گشت ژنان و گشت پێکهاتەکانی سەرخاکی کوردستان دەکەین، کە تاکە ڕێگەی ڕزگاریی و بە دەستهێنانەوەی مافەکانمان لە گشت بوارێکدا، خەباتە بۆ سەربەخۆیی یەکجاریی و وەدەرنانی داگیرکەران لە سەر خاکی کوردستان.
هەر شەکاوە بێت خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان، لە پێناو بە دەستهێنانەی مافی هەموو چین و توێژ و پێکهاتەکانی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٨مارشی ٢٠٢٥
پارتی سهربهستیی کوردستان ©