ناوەندی ڕاگەیان و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان، هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەش شاخەوانەو شەهیدە و، گشت شاخەوانا
بە داخەوە ٦ شاخەوانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، بە هۆی کارەساتی ڕنوو، گیانیان لە دەستدا
ڕێکەوتی ١٠ی ڕەشەممە ٢٧٢٤ی کوردی بەرامبەر بە ٢٨ / ٢/ ٢٠٢٥ زاینی، پۆلێک شاخەوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە ئەندامی گرووپەکانی "پاژین" و "سوورکێو"ی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانن، بە مەبەستی گەشتی زستانانە، بەرەو شاخەکانی (کەڵەکەجاڕ) و ( حەوتاشی) ئەو شارە بەڕێکەوتوون. مخابن لەو گەشتەیاندا تووشی کارەساتی ڕنوو، واتە لاوافاوی بەفری دەبنەوە، بەم هۆیەوە شەش شاخەوان گیانی خۆیان لەدەستدا.
لە پاش بڵآوبوونەوەی ئەو هەواڵە بە سەدان کەس لە هاووڵاتیانی بانەو شاخەوانەکانی دیکەی خۆرهەڵاتی کوردستان، خۆیان گەیاندووەتە شوێنی ڕووداوەکە، بۆ دۆزینەوەی تەرمی شاخەوانەکان.
لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١١ ی ڕەشەمە ، واتە دوای نزیک بە ٢٤ کاتژمێر گەڕان ،توانراوە تەرمی هەر ٦ شەهیدەکانی شاخەوانی ببینرێتەوە. بە ناوەکانی : ڕووناک دانشمەند، عومەر عەبدوڵایی، شەهلا رەحمانی، کاروان ئەحمەدپوور، خالق موحەممەدنژاد، یاسا سادقی.
ناوەندی ڕاگەیان و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان، هاوخەمی و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەی ئەو شەش شاخەوانەو شەهیدە و، گشت شاخەوانانی کوردستان دەکات.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
١١ی ڕەشەممەی ٢٧٢٤ی کوردی. ١ / ٣ / ٢٠٢٥ ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©