باسێک لە لایەن سەرۆکی پ س ک، لە سەر کاردانەوەی پاش کۆنفرانس و، پێشوازی گەرم لە ئاست هاوبیران و دۆستانمان لە ناو کوردستان و، لایەن
یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی( پ س ک) پاش کۆنفرانسی دەیەم، بە دیاریکردنی جێگری سەرۆک و دەستەی کارگێڕی، بە ڕێوە چوو.
ڕێکەوتی ٢٣ / ٢ / ٢٠٢٥ ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بەشداری ئەندامان و جێگران و ڕاوێژکاران، یەکەمین کۆبوونەوەی پاش کۆنفرانسی دەیەم بە سەرپەرەستی سەرۆکی گشتی گرێدا.
خاڵەکانی ئەو کۆبوونەوە بە شێوەی خوارەوە بەڕێوە چوو.
١ / باسێک لە لایەن سەرۆکی پ س ک، لە سەر کاردانەوەی پاش کۆنفرانس و، پێشوازی گەرم لە ئاست هاوبیران و دۆستانمان لە ناو کوردستان و، لایەنە نێودەوڵەتیەکان.
بەشێکیکی دیکەی باسەکەی سەرۆکی پ س ک، ئاماژەکردن بوو، بە ئەرک و پرینسیپەکانی ئەندامانی سەرکردایەتی لە ڕاپەڕاندنی کارەکانیان.
٢/ بەشی دووەم تەرخان کرابوو بە هەڵبژاردنی جێگری سەرۆک، کە بەڕێز وریا ساڵحزادە، وەک جێگری سەرۆکی پ س ک، تا کۆنگرەی چوارەم دیاریکرا.
٣ / بەشی سێیەم تەرخانکرابوو بۆ ( دەستەی کارگێری) کە بریتی دەبێت لە ٥ کەس، سەرۆک و جێگرەکەی و هەڵبژاردنی ٣ کەسی دیکە، کە لە کۆی ٢٢ئەندامی ئەسڵی و جێگر و ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی.، ئەو ٣ کەسە، وەک دەستەی کارگێڕی هەڵبژێردران. بریتین لە بەڕێزان، شێخ نوری هاشمی/ ئیبراهیم حەیدەری زەهاوی / شێخ عەلی ئەردەڵانی .
٤ / بەشی چوارەم و کۆتایی تەرخانکرابوو، بۆ دابەشکردنی بەرپرسایەتی و ئەرکدارکردنی ئەندامانی سەرکردایەتی، لە ناوەندەکان و ئۆرگانەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٥ / ٢ / ٢٠٢٥
2025/02/25 21:03:44
2 کاتژمێر و 21 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ :