پێنچ شه‌مه‌ 23 ره‌شه‌مه 2724

سەرۆکی پ س ک، پیڕۆزبایی لە جێگرەکەی دەکات.

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
سەرۆکی پ س ک، پیڕۆزبایی لە جێگرەکەی دەکات.

کاک وریا: تۆ مرۆڤێکی خاوەن هەڵوێست و بە پرینسیپی لە گەڵ بیروباوەڕەکەت. لە ماوەی نزیک بە 17 ساڵ ئاشنایی و کارکردنم لە گەڵ بەڕێزتان،

سەرۆکی پ س ک، پیڕۆزبایی لە جێگرەکەی دەکات.
بەریز عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ئەژماری فایسبووکی تایبەتی خۆی، بە شێوەی خوارەوە پیڕۆزبایی لە جێگرەکەی واتە کاک وریا ساڵحزادە دەکات.

پیرۆزە هەڵبژاردنت هاوبیری هێژام کاکە وریا گیان. وەک جێگری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.

کاک وریا: تۆ مرۆڤێکی خاوەن هەڵوێست و بە پرینسیپی لە گەڵ بیروباوەڕەکەت. لە ماوەی نزیک بە 17 ساڵ ئاشنایی و کارکردنم لە گەڵ بەڕێزتان، ڕۆژ تا ڕۆژ زیاتر نیشتمانپەروەری و ڕێبازی سەربەخۆییخوازی, بە واتای کردەوە لە تۆدا دەبینم.
لە نزیکەوە ئاگادارم کە چەندە لە گەڵ کۆسپەکانی ژیانی ڕۆژانەت بەرخۆدانت کردووە. بە تایبەت ساڵی 2024 ساڵێکی ناخۆش بوو بۆ بەڕێزتان، کە تێیدا 2 لە ئازیزانی بنەماڵەکەت لە دەستدا، واتە باوک و برایەکت.
سەڕەڕای ئەو هەموو ناخۆشییانەی ژیانت، تۆسقاڵێک لە ورەی نیشتیمانپەروەریت دا نەبەزی و سەربەرزانەش کۆسپەکانی سەر ژیانت تێپەڕاند.
خۆشحاڵم ئەم دەورەش پێکەوە ئەرکی ڕاپەڕاندنی کارەکانی پارتەکەمان لە ئەستۆدایە.

بڕاو هاوبیرتان.
عارف باوەجانی.

تێبیبی
دوێنی 23.02.2025,لە یەکەمین کۆبونەوەی ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە پاش کۆنفرانسی دەیەم. کاک وریا وەک جێگری سەرۆک. 3 هاوبیری دیکەش واتە بەڕێزان شێخ نوری هاشمی، ئیبراهیم زەهاوی و، شێخ عەلی ئەردەڵان، بە دەستەی کارگێڕی، بە یاوەری سەرۆکی گشتی و جێگرەکەی دیاریکران

https://www.facebook.com/photo/?fbid=10228178939520351&set=a.10207210805570107¬if_id=1740392852498228¬if_t=feedback_reaction_generic&ref=notif

2025/02/24 18:55:04
4 کاتژمێر و 28 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©