پێنچ شه‌مه‌ 23 ره‌شه‌مه 2724

ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی دەیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
 ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی دەیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.

سەرۆک و ئەندامانی ئەنخوومەنی سەرکردایەتیان ڕاسپارد، کە: هەوڵی بەهێزکردنی پێوەندی پارتەکەمان لە گەڵ لایەنە نیشتیمانی و ڕەسەنەکانی

 ڕاسپاردەکانی کۆنفرانسی دەیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.
سفر /  بە ئاڵوووگۆڕی ڕاوبۆچوونی زۆرێنەی ئەندامانی بەشداری کۆنفرانسی دەیەم، ئەم خاڵانە وەک ڕاسپاردە:  پەسەندکران. کە سەرۆکی گشتی و، ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی تازە هەڵبژێردراوی کۆنفرانسیان ڕاسپارد، کە لە داهاتوودا کاری لە سەر بکەن.

١ /  کۆنفرانسی دەیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.
سەرۆک و ئەندامانی ئەنخوومەنی سەرکردایەتیان ڕاسپارد، کە: هەوڵی بەهێزکردنی پێوەندی پارتەکەمان لە گەڵ لایەنە نیشتیمانی و ڕەسەنەکانی کوردستانی، پتەوتر بکەن. بە مەبەستی پێکەوە کارکردن، لە ئیستای قۆناغی ڕزگاریی، لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانمان.

٢ /  کۆنفرانسی دەیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.
 سەرۆک و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی ڕاسپارد، پێداگربێت لە بەرگری تەواو لە پاڕاستنی ناسنامەی نەتەوەیی کوردستان بە گشتی و، ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان بە تایبەتی. لە بوارەدا پێویستە پ س ک هەوڵبدات وەک هەمیشە، بە هاوبەشی هەموو لایەنە نەتەوەییەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان. پرسی کورد وەک پرسی نەتەوەیەکی نیشتیمانداگیرکراوی خاوەن مێژووی دێرینی ناوچەکە، هەڵسوکەوتی لەگەڵ بکرێت، مافەکانیان گرێنەدرێت بە ڕۆتیناتی بەردەوامی  ئێستای ئێران، بە ناو کێشەی ئابووری و دیمۆکراسی، لە ناو ڕێژیمەکانی ئێستاو داهاتووی ئێراندا. پێویستە نەتەوەی کورد بۆ خۆی مافی چارەی خۆنووسی خۆی دیاری بکات، نەک چاوەڕێی ئەوە بن، کە کۆمەڵێک فارسی بە ناو ئوپوزۆسیونی نیشتەجێی وڵاتانی ئوروپا و ئەمریکا، لە سەر ئایندەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیار بدەن، یا مافیان بۆ دیاری بکەن.

٣ /  کۆنفرانسی دەیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.
بەشدارانی کۆنفرانس، سەرۆک و ئەنجوومەنی سەرکردایەتییان ڕاسپارد. کە ئامادەکاری تەواو لە بوارەکانی سیاسی و تەدارووکی بکرێت، کە  لە ماوەی ٨ مانگ بۆ ساڵێک، بۆ گرێدانی کۆنگرەی چوارەمی پارتەکان .

2025/02/22 13:19:34
10 کاتژمێر و 38 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©