کۆنفرانسی دەیەم و یادی ١٩ساڵەی، پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بەشداری دەیان پارت و ڕێکخراوی کوردستانی و جیهانی و، دەیان کەسایەتی، ب
کۆنفرانسی دەیەم و یادی ١٩ساڵەی، پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بەشداری دەیان پارت و ڕێکخراوی کوردستانی و جیهانی و، دەیان کەسایەتی، بەڕێوە چوو.
The 10th conference and 19th anniversary of the Party Serbesti Kurdistan (PSK) was held with the participation of dozens of Kurdish and international parties and organizations and dozens of personalities. on February 15, 2025
انعقد ( کنفرانس ) المؤتمر العاشر والذكرى التاسعة عشرة لتأسيس حزب سربستي كوردستان (PSK) بمشاركة العشرات من الأحزاب والمنظمات الكوردية والدولية ،وعشرات الشخصيات. في 15 شباط 2025
لە پێوەندی بەو ٢چالاکیەی کە پێکەوە بەڕێوەچوون، بە شێوەی خوارەوە دابەشی دەکەین.
تایبەت بە کۆنفرانسی دەیەم.
کۆنفرانسی دەیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ڕێکەوتی ٢٠ڕێبەندان، واتە ٨ فەبرواری ٢٠٢٥ دەستی بە کارەکانی کرد. تا ڕێکەوتی٢٧ی ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی و بەرامبەر بە ١٥/ ٢/ ٢٠٢٥ زاینیی، درێژەی هەبووە.
ڕۆژی شەممە ١٥ی فەبرواری کە تەرخانکرابوو بۆ دوابەشیی کاری٧ڕۆژەی کۆنفرانس، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج، بە بەشداری حزووری بەشێک لە ئەندامانی نیشتەجێی دەرەوەی وڵات و، هەروەها بە بەشداری ئۆنلاینی دەیان ئەندامی دیکەی پارتەکەمان، لە وڵاتانی ئورووپایی و. ئەمریکا و باشووری کوردستان، بەڕێوە چوو.
کە بە دەنگی زۆرینەی بەشدارانی ٧ ڕۆژەی کۆنفرانس، تەواوی بەرنامەو پڕۆگرام و، ڕاپۆرت و ڕاسپاردەکانی کۆنفرانس، بە هەڵسەنگاندن و ئاڵووگۆڕی بۆچوونەکان، تا گرێدانی کۆنگرەی چوارەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ساڵی داهاتووە، دەنگیان پێدراو پەسەند کران.
بەشی کۆتایی کاری کۆنفرانس، تەرخانکرابوو بۆ هەموارکردنەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، کە تێیدا ١٣ کەس وەک ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی/ پێنج کەس وەک ئەندامی جێگری ئەنجوومەنی سەرکردایەتی هەڵبژێردران.
ناوی ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی و جێگرانی، پارتی سەربەستیی کوردستان. پەسەندکراوی کۆنفرانسی دەیەم. تا کۆنگرەی چوارەم.
١ / عارف باوەجانی
٢ / وريا ساڵحزادە
٣ / ڕەهەند مەریوانی
٤ / سۆران کرماشانی
٥ / شێخ عەلی ئەردەڵانی
٦ / حەمزە مەحموودی
٧/ بورهان شیری
٨ / ئیبراهیم حەیدەری زەهاوی
٩ / فرمێسک جاف.
١٠/ شێخ نوری هاشمی
١١ / کاروخ باوەجانی
١٢ / سەنگەر کڵاشی
١٣ / سەیاد ڕۆستەمی یارسانی.
جێگرەکان
١ / سەفین باوەیی
٢ / چالاک ڕوانسەری
٣ / لایق هەورامی.
٤ / سەربەست موکریانی.
٥ / شیرین وەتەن دوست .
....................................................................
لە وتاری کۆتایی کاری٧ڕۆژەی کۆنفرانس. کە لە لایەن عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستانەوە پێشکەشکرا. ئاماژە بە چەندین خاڵی گرنگ لە مێژووی ١٩ساڵەی پارتەکەمان، وڕاسپاردە وبڕیارەکانی پەسەندکراوی کۆنفرانسی دەیەم کرا. بە شێوەی خوارەوە.
١/ نۆزدە ساڵ لە تێکۆشانی نەتەوەیی پارتی سەربەستیی کوردستان و، جێگرتنی لە ئاست نێوخۆیی و نێو دەوڵەیتی.
٢/ پێداگری کۆنفرانس: لە هەوڵدانی بەردەوام لە پێناو یەکڕیزی و تەبایی لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی نیشتیمان. ئاماژەی بە هەوڵە بەردەوامەکانی پێشووتری پارتەکەمان کرد، کە لە داهاتووشدا لەو هەوڵانە بەردەوام دەبین.
٣/ چەندین بابەتی دیکەی تایبەت بە ئەرک و تێکۆشانی پارتەکەمان لە کوردستان بە گشتی، ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان بە تایبەتی، هەروەها لە ئاست نێونەتەوەییدا، کرد.
ئەندامانی بەشداری حزووری و ئۆنلاینی کۆنفرانس، لە دوابەشی کارەکانیاندا وێرای پێرۆزبای سەرکەوتنی کاری ٧ ڕۆژە. بە دابەشکران ئەرکی پێشوازی لە مێوانی بەشدار بەو هەردوو بۆنەیەی کە بانگهێشتکرابوون، کۆتاییان بە کارەکانی کۆنفرانس هێنرا.
بەشی دووەم: تایبەت بە هاتنی میوان و نوێنەرانی لایەنەکان بۆ هەردوو بۆنەی یادی١٩ساڵە و کۆنفرانسی دەیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان.
لە نێوان کاتژمێر چوار بۆ ٦ی ئێوارە، لە لایەن سەرۆکی گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و بەشێک لە ئەندامانی پ س ک لە وڵاتی نەرویج. پێشوازی لە نوێنەرایەتی پارت و لایەنە کوردستانی و بێیانیەکان و، هەروەها کەسایەتیەکان لە ڕەوندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات، کرا. کە پۆلپۆل بە مەبەستی پیڕۆزبایی دەهاتنە نێو هۆڵی بەڕێوەچوونی کۆنفرانس.
هەر یەک لە بەڕێزان وریا ساڵح زادە و بورهان شیری ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، بە زمانی کوردی و زمانەکانی دیکە، بە خێرهاتنی لایەنەکانی بەشداریان کرد. سەرپەرەستی ئیدارەکردنی بەرنامەکانیان، پێسپێردرا.
دواتر لە لایەن بەڕێز باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە پێشكەشکردنی وتارێکی کورت، وێرای بەخێرهاتنی لایەن و میوانانی کوردستانی و، نەرویجی و، بەلووچستانی و ئەحوازی.ئاماژەیەکی کورتی بە کارەکانی کۆنفرانس، و یادی ١٩ساڵە کرد.
بەڕێزیان تیشکیان خستە سەر گرنگی یەکڕیزی و تەبایی پارتەکانی کوردستان بە گشتی و، پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی. لە ناو ئاخنی قسەکانیدا چەند جارێک ئاماژەی بەو یەکبوونە کرد، و داوای لە گشت لایەنێکی کوردستانی کرد، کە بە هەستکردن بە بەرپرسایەتی لە ئاست ویستی خەڵک کوردستان، بۆ ئەم ئەرکە یەکگووتاری و پێکەوەکاردنە پەلە بکەن. بە تایبەت حیزبە دێرینەکانی کوردستان، کە ئەرکی بەرپرسایەتیان زیاتر لە ئەستۆدایە.
بەشێکی دیکەی بەرنامەکە، تەرخانکرابوو، بە موسیقا و گۆرانی. کە لە لایەن کۆمەڵەی هوونەرمەندانی کورد لە نەرویج. چەند پارچە بەرهەمێکی جوانی خۆیان پێشکەش بە بەشدارانکرد، بە دەنگی هوونەرمەندان، نەجمان سیندی و هێدی قادری.
هەر لە پەڕاوێزی ئەو بەشە هوونەرییەدا، لە لایەن بەڕێز باوەجانی، بڕوانامەی ڕێزلێزانی سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بەخشرا بە ئەندامانی گرووپی کۆمەڵەی هوونەرمەندانی کورد لە نەرویج.
بەشێکی دیکەی بەرنامەکە تەرخانکرابوو، بە پێشکەشکردنی پەیام و بروسکەی لایەنە سیاسی و کوولتوورییەکانی کانی بەشدار. وەک لایەنەکانی کوردستانی و، نەتەوەکانی دیکەی بندەست لە ئێران و، پارتەکانی نەرویجی. کە هەرکام بە نۆرەی خۆیان پەیامی پیڕۆزباییان پێشکەش بە پارتی سەربەستیی کوردستان کرد.
بەشی زۆری بەشداران وەک ڕێکخراوی سیاسی و مەدەنی و کەسایەتی، لە ناوەڕۆکی پەیامەکانیاندا، قەدرزانیان لە ئاست چالاکی دێپڵۆماسی و نەتەوەیی ئاراستەی پارتی سەربەستیی کوردستان و، سەرۆکی گشتی پ س ک کرد. ئاماژەیان بەوە کرد کە هەوڵەکانی سەرکردایەتی و سەرۆکی پ س ک لە ئاست پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، ئەرکێکی پێویست و شایستەیە بۆ ئێستاو داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هەروەها زۆربەی میوانانی ئەو ساڵیادە پێداگربوون لە سەر یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، لە چوارچێوەی بەرەیەکی یەگرتوودا.
لە بەشی کۆتایی کاتی، تەرخانکرابوو، بۆ گرتنی وێنەی یادگاری و بەڕێکردنی میوانان و بەشداران. کە سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و هەڤاڵانی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەندام و کادیران، وێرای بە خێرهاتن و پێزانین، میوانان و شاندی لایەنەکان، بە حورمەتەوە بەڕێکرد.
تێ بی نی : لە ڕۆژانی داهاتوودا ناوی ئەو پارت و لایەنانەی کە بە بەشداری( حزووری) یا بە ناردنی پەیام و برووسکە لەو ٢ بۆنەدا بەشدارییان کردووە، لەگەڵ ناوەڕۆکی پەیامەکانیان بڵاودەکەینەوە.
بۆ دیتنی چەندین وێنەو ڤیدۆی پێوەندیدار بەو ڕۆژەوە کلیکی ئەم لینکەی فایسبووک بکەن..
https://www.facebook.com/share/p/163TeL9NVx/
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٥/٢ / ٢٠٢٥ی زاینیی/ بەرامبەر بە ٢٧ ڕێبەندانی ٢٧٢٤ی کوردی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©