پێنچ شه‌مه‌ 23 ره‌شه‌مه 2724

بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی١٩ساڵەی دامەزراندنییەوە. خ

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی١٩ساڵەی دامەزراندنییەوە.  خ

ئەوەی کە جێگەی خۆشحاڵیمانە کە دوای ١٩ساڵ بەردەوام وێرای هەموو کۆسپەکانی سەر ڕێگامان، ڕاستگۆیانە لە سەر ئەو ڕێچکە نەتەوەییە بەدەوام

بەیاننامەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بۆنەی یادی١٩ساڵەی دامەزراندنییەوە.

خەڵکی خاک ونیشتیمانداگیرکراوی کوردستان، گشت کوردستانیانی سەربەخۆییخواز!
تێکۆشەرانی ڕێبازی نەتەوەیی:
  ئەندامان و هاوبیرانی پارتی سەربەستیی کوردستان!
کۆڕو کۆمەڵانی دۆستی نەتەوەی کورد لە ئاست جیهان .

پارتی سەربەستیی کوردستان، لە ڕێکەوتی٢٨ی ڕێبەندانی٢٧٢٤ ی کوردی. بەرامبەر بە ١٧ / ٢ / ٢٠٢٥ی زاینیی، پێدەنێتە ناو تەمەنی١٩ساڵەی خەبات و تێکۆشانی، کە  وەک پرۆژەیەکی نەتەوەیی وسەربەخۆییخوازی لە دایکبووە.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان : لەم بۆنە پیرۆز و نەتەوەییەدا! گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی گشت ئەندامان و هاوبیران وتێکۆشەرانی پارتەکەمان و گشت ئەویندارانی سەربەخۆیی کوردستان، دەکات.
دەتوانین بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە ئەوە ڕاگەیەنین، کە مێژووی یەکەم ساڵی دامەزراندنی پارتەکەمان تا گەیشتن بە تەمەنی١٩ساڵییەوە. بە کردەوە و ڕاستگۆیانە لەگەڵ بەرنامەو
  کاری خۆی، سەلماندوویەتی کە پارتی گشت مرۆڤە نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازەکانی کوردستانە، بە گشتی، و ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش، بە تایبەتی.
بە داخەوە لە پاش پەلاماردان و تێکدانی کۆمارە جوانەمەرەگەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئیتر خەباتی نەتەوەیی بە مانای هەڵگرتنی دروشمی سەربەخۆییخوازی و دەوڵەتویستی. لەو بەشەی کوردستان و، بگرە بەشەکانی دیکەی وڵاتمان، تا ڕادەیەک ڕاگیرا، یا لاوازدەکرا. لە هەر بەشێکەوە ڕێکخراوی نەتەوەیی کوردستانی درووستکرابایە، بە تووندی پەلەمار دەدران. هۆکارە سەرەکییەکەشی دەگەڕێتەوە بۆ دزەکردنی ئایدولۆژیای جۆراوەجۆری وەک چەپگەرایی و هیدیکەش. بە مەبەستی دوورخستنەوەی هێڵی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی. دەزەی کردە نێو جمگەی شۆڕشەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تا ماوەیەک درزێکی لە ڕێڕەوی سەربەخۆییخوازی درووستکرد.
نۆزدەساڵ پێش
لە خۆرهەڵاتی نیشتیمانمان کە سەدان ساڵە لە لایەن حاکمانی جۆراوجۆری فارسییەوە داگیرکراوە. جووڵانەوەیەکی نۆێترو بە گڕ و تینێکی سەردەمیانەوە، لە ژێر ناوی^ پارتی سەربەستیی کوردستان^،  بە واتای خەبات لە پێناو سەربەستی تەواودا و پەرە پیدان و زیندووکردنەوەی بیری نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، سەریهەڵدا.  لە ماوەی ئەم ١٩ساڵەدا پارتیمان، وێرای بوونی بەردەوامی ئاستەنگی زۆر، وەک ڕۆتینی ژینگەی سیاسی ناوخۆیی کوردستانی و نەبوونی ئیمکاناتی پێویست، بەڵام گەلێک دەسکەوتی نەتەوەیی وناوخۆیی بە دەستهێناوە، و هەر لەو بوارەشدا بەردەوامە.

لەو١٩ساڵەداو بە بێوچان، ڕێکخستنەکانی ناوخۆیی وڵات، لە هەوڵی پەروەردەی نەتەوەیی و بە هێزکردنی ڕێکخستنێکی پوختەی سەربەخۆییخواز، کۆڵی نەداوەو تا ئیستاش بەردەوامە.
پیداگری پارتی سەربەستیی کوردستان لەو ماوەدا، توانیوێتی کاریگەری زۆر لە نێو کوردانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانی نیشتەجێ لە ناوخۆی وڵات، کوردانی بە ناچار پەڕێەوەی دەرەوەی سنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، تا وڵاتانی ئوروپاو ئوسترالیا و ئەمریکاش لە سەر گرنگیدان بە خەباتی سەربەخۆیی
  هەبووە و بەردەوامە.
ئەوەی کە جێگەی خۆشحاڵیمانە کە دوای ١٩ساڵ بەردەوام وێرای هەموو کۆسپەکانی سەر ڕێگامان، ڕاستگۆیانە لە سەر ئەو ڕێچکە نەتەوەییە بەدەوامین و زۆر بە زانستییانەش ئیشی لە سەردەکەین. بگرە لە ڕێگەی پەیام و نووسین و دیدارو کۆرو کۆنفرانسەکانمانەوە هاندەری سەرەکیشین بۆ گشت حیزب وجووڵانەوەکانی دیکەی کوردستانی بە گشتی و، ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، کە ڕێڕەوی خەباتیان بگۆرن بە خەباتی سەربەخۆیی کوردستان. ئەگەر بە زیادەرەوی لێمان وەرنەگیرێت لەو بوارەشەوە سەرکەوتنی باشمان بە دەستهێناوە. ئەو ئەدەبیات ووشە کوردییانەی کە ئێمە: لە قەوارەو پەیکەری پارتەکەمان بە کارمان هێناوە، لایەنەکانی دیکەش کەڵکیان لێوەرگرتووە.
 لە پاش ئێمەش کە لایەنی دیکەی نوێ درووستبوون و بەردەوامیش درووستدەبن، هەمان شێوەی ئەدەبیاتی ئێمە بە کار دێنن، ئەمە پاشترین بەڵگەیە کە بەرهەمی کارو تێکۆشانمان، جێێ گرتووەو وڵامی پرسەکەی لە نێو خەڵکی کوردستان وەرگرتووەتەوە.
مانەوەمان وەک کۆڵەکەیەکی نەتەوەیی بێ کۆسپ نەبووە، بگرە زۆرجار پێشنیاری زۆری بواری ئابووری و سیاسیمان
  لە لایەنی فارسی ئیرانی و، دۆستە کوردەکانیان، و لایەنی دیکەی بێانی، بۆ هاتووە، کە ئەگەری دەستهەڵگرین لەو درووشمە وەک: سەربەخۆیی، بیگۆڕن بۆ دروشمانیتری وەک دیمۆکراسی بۆ ئێران و پێکەوە ژیان و هیدیکە، بەڵێنیمان پێدراوە کە هاوکاری باشی ئابوری بکرێین و لە زۆربەی کۆر و کۆبوونەوە جیهانییەکانی پێوەندیدار بە ئاییندەی ئێرانەوە، بەشداری بکرێین. یا زۆرجاریش لە بەر هۆکاری ئەوەی کە سەربەخۆییخوازین، لە ساڵانی پێشووتردا لە ئەندامەتی زۆر ڕێکخراوی هاوبەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بێبەشکراوین.
سەرۆک و سەرکردایەتی و هاوبیرانی* پ س ک* هەموو ئەو ئیمتیازانەیان ڕەدکردوەتەوە، و پیداگریان لە سەر مانەوە لە ڕێبازی نەتەوەیی و سەروەریدا، بە گەورەتر و گرنگتر و پێویستر زانیوە و، بۆ داهاتووش هەروا دەبین. هەوڵدەدەین کە خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان بکرێتە ڕۆژەڤی ڕۆژانەی تاک و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان.

یەکێکی دیکە لە پێشکەوتنە بەرچاوەکانی پارتیمان، دروستکردنی پێوەندییەکی بە هێزی سیاسی و دیپلوماسییە لە لە ئاست وڵاتانی زلهێز، ڕێکخراوە سیاسی و گرنگەکانی جیهانی، کە سنووری زۆر گرنگ و باشی تێپەڕاندووە.
پارتیمان لە چەندین کۆنگرەی گرنگی جیهانی بەشداری پێکراوە و بەردەوامیش بەشداری پێدەکرێت. وەک تاکە لایەنێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە زۆر کۆڕ و کۆبوونەوەی گرنگی جیهانی دەنگی مەزڵوومیەتی نەتەوەکەی گەیاندووە. بێجگە لەوەش کە بەردەوام دیدارو چاوپێکەوتنی دیپلوماتی ئاشکراو داخراوی ئەنجامداوە، بەردەوامیشە لەو چالاکیانە.
دروستکردنی پێوەندی بە هێز لە گەڵ زۆربەی لایەنە کوردستانیەکان، وێرای ئەوەی کە بەهۆی هەڵگری دروشمی نەتەوەی وسەربەخۆییخوازی زۆرجار هەوڵدراوە کە پشت گۆی بخرێت، بەڵام کۆڵنەدەرانە و دیپلوماتیانە باڵانسی پێوەندییەکانی پاراستووە. ڕێزمان لە خەبات و تێکۆشانی دەیانساڵەی ئەو لایەنانە گرتووە، و بەردەوامیش دەبین لە سیاسەتی ئاشتی وئارامی، و تەبایی و یەکریزی ماڵی کورد.

یەکێکی دیکە لە چالاکییە دیارەکانی پارتیمان بۆ بە جیهان ناساندنی هەڵ ومەرجی خەڵکی ڕۆژهەڵات، لە ئاست ڕاگەیاندەکانی جیهانەدایە. پارتیمان بێجگە لەوەی لە ئاست میدیاو ڕاگەیاندنی کوردستانی هەمیشە بەرچاوە، لە ئاست میدیاکانی جیهانیش، وەک پارتێکی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ناسراوە، وەک حیزبێکی چالاکی بەرچاو لە گۆڕەپانی سیاسی کوردستان وناوچەکە  هەڵسوکەوتی لەگەڵدا کراوە، و دەکرێت، زۆربەی کاناڵ و ڕۆژنامە گرنگەکانی جیهانی، بێجگە لە میدیا کوردییەکان، بگرە بە زمانەکانی ئینگلیزی، وعەرەبی، و نەرویجی و فەرانسی و فارسی و عیبری و هیدیکەش، چاوپێکەوتن ولێدوان و ڕێپۆرتاژ و هەواڵیان لە سەر پارتی سەربەستی و سەرۆکی گشتی پارتەکە، لە سەر دۆزی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، پێکهێناوە و بڵاوکردووەتەوە و، ئەو ڕەوتەش هەر درێژەی هەیە.
هەروەها لە لایەن سەرۆکی پ س ک بە نووسینی بابەتی سیاسی و مرۆڤایەتی لە گرنگترین ماڵپەرو رۆژنامە پرخۆێنەرەکانی جیهاندا بڵاوکراوەتە، کە تایبەت بووە بە نەتەوەی کورد بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی. ئەو چالاکیە جوراوجۆرانە
  بووەتە هۆکاری بەرزکردنەوەی دەنگی خەڵکی دەنگداخراوی ڕۆژهەڵات، لەوڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی ڕۆژئاواییدا. دڵنیاتان دەکەین کە لەو بوارەدا هەر بەردەوام دەبێن وەک دەنگێکی مەزن لەئاست جیهاندا.

سەبارەت بە بەشەکانی دیکەی داگیرکراوی کوردستان، پارتیمان هەمیشە هەڵویستی هەبووە، لە هەر پێشهاتێکدا هەڵویستی نەتەوەیی خۆی ڕاگەیاندووە و خۆێندنەوەی دروستی لە سەر کردوە، زۆر بەڵگەی تۆمارکراو،  شایەتی ئەو دڵسۆزییەی پارتیمان بۆ بەشەکانی دیکەی وڵات دەدەن.

هەنگاوێکی دیکەی سەرکەوتوویی پارتەکەمان ئەوە بووە، کە بەردەوام پێوەندی لەگەڵ نەتەوەکانی غەیرە فارس، لەوپەڕێ باشیدا بووە و دەبێت. واتە ئەو نەتەوانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ئێرانی داگیرکەردا دەچەوسێنەوەو وڵاتیان داگیرکراوە. لە درێژایی ئەو ١٩ساڵەدا لە چەندین پرۆژەی هاوبەشی نەتەوەکانی بندەست، بەشداری هەبووە و بگرە ڕۆڵ و بەپرسایەتی سەرەکیشی تێدا هەبووە. هەر لەو ڕێگەشەوە لە چەندین کۆڕ و کۆبوونەوەی گرنگی جیهانی بەشداریمان کردووە و بەشداری دەکەین . پرۆژەی کاری دیکەی گرنگمان زۆر لە پێشەوە و بە پشتیوانی و پشتگیری شێلگیرانەی ئێوەی هاوبیرانی سەربەخۆییخواز و، هاووڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان،
  چاوەڕوانی هەنگاری گرنگترمان لە ئایندەیەکی نزیکدا لێبکەن.
جارێکی دیکە پیرۆزبایی نۆزدەیەمین ساڵیادی دامه‌‌‌زراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، ئاراستەی سەرجەم سەربەخۆییخوازانی کوردستان، و ئەندامان و هاوبیران و دڵسۆزانی پارتەکەمان دەکەین .‌


بۆ پێشەوە بۆ پێکەوە کارکردن لە چوارچێوەی بەرە یا کۆنگرەیەکی نەتەوەیی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دوور لە ناسناوی ئێرانی. لە پێناو درووسکردنی حکوومەتێکی کاتی لە تاراوگە، و بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وەدەرنانی داگیرکەرانی فارسی ئێرانی لە سەر خاک وسامانی وڵاتەکەمان.
  

هەر شەکاوە بێت ئاڵای خەباتی سەربەخۆییخوازی لە پێناو کوردستانێکی ئازاد و سەربەستدا.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.

ڕێبەندانی ٢٧٢٤
 ی کوردی. فێبرواری ٢٥ ٢١ ی زاینی

........................................................
پارتی سەربەستیی کوردستان. حزب سربستی کوردستان. Parti Serbesti Kurdistan P S K  .
www.psk2006.org    [email protected]    https://twitter.com/PartyPsk

2025/02/12 14:16:14
1 مانگ و 6 کاتژمێر و 11 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©