پێنچ شه‌مه‌ 23 ره‌شه‌مه 2724

بەشداری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی( پ س ک) لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی ئۆسڵۆ.کە بە بەشداری سەرۆکوەز

ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەشداری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی( پ س ک) لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی ئۆسڵۆ.کە بە بەشداری سەرۆکوەز

لە ڕۆژانی 3 و 4 فەبرواری 2025 زاینی،لە زانکۆی مێژوویی( ئاولای ئۆسلوی) پایتەختی نەرویج بەڕێوەچوو. کە سەرەتای کاری کۆنفرانس بە چەند

بەشداری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی( پ س ک) لە کۆنفرانسی ساڵانەی ئاسایشی ئۆسڵۆ.کە بە بەشداری سەرۆکوەزیران و چەندین بەربرپرسی باڵای وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوە، چوو.
 
PSK leader Arif Bawecani attends the Oslo Security Conference 2025. Organized by the Norwegian Atlantic Committee (DNAK).
هاوشێوەی زۆربەی کۆنفراسە گرنگەکانی جیهان، ساڵانە لە ئۆسلۆی پایتەختی وڵاتی نەرویج ( کۆنفرانسی ئاسایشی ئۆسڵۆ)، بە سەرپەرەشتی ڕێکخراوی (ئەتڵانتیکهاڤ کۆمیتە)، کە بەشی ڕۆشنبیری هاوپەیمانی ناتۆیە لە وڵاتی نەرویج، و بە بەشداریکردنی سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگری نەرویج وەزیری داد. بیچگە لە بەرپرسانی وڵاتی نەرویج، سەرۆکی گشتی ناتۆ یا یەکێک لە هاوکارەکانی، لەو کۆنفرانسەدا بەشداری دەکەن. هەروەها نوێنەرانی چەندین وڵات، باڵوێزی وڵاتان، بەرپرسی زۆربەی ناوەندە سەربازی و ئاسایشییەکانی وڵاتان و، ڕێکخراوە گرنگە نێودەوڵەتیەکان تێیدا بەشدار دەبن.
کۆنفرانسی ئەمساڵ لە ڕۆژانی 3 و 4 فەبرواری 2025 زاینی،لە زانکۆی مێژوویی( ئاولای ئۆسلوی) پایتەختی نەرویج بەڕێوەچوو. کە سەرەتای کاری کۆنفرانس بە چەند وتەیەکی بەڕێز کاتە هانسەن سکرتیری گشتی ئەتڵانتیکهاڤ کۆمیتەی نەرویج کرایەوە. دواتر لە لایەن بەڕێزیانەوە بانگهشێتی بەڕێز (یوناس گەیر ستۆێڕە) سەرۆکوەەزیرانی نەرویج کرا، کە بە پێشکەشکردنی وتارێکی گرنگ، کاری فەرمی کۆنگرەی کردەوە. لە وتارەکەیدا ئاماژەی بە پرسەکانی ئاسایشی گشتی لە وڵاتانی جیهان ،بە تاتببەت لە وڵاتانی ئوروپا و ئەمریکا و کێشەکانی خۆرهەڵاتی ناڤین کرد. کە تێیدا ئاماژەی بە هەڵویست و بەشداریکردنی نەرویج یا دوورگیری لەو ڕووداوانە کرد.
وەک ڕووتینی ئەجیندای کۆنگرەکە بۆ هەردوو ڕۆژ :چەندین پانێل و وتاری گرنگ، لە پێوەندی بە ڕووداوە گرنگەکانی جیهان و، ئاساییشی وڵاتان، هەروەها ئاسایشی نەرویج. لە لایەن وەزیرەکانی نەرویج، میوانەکانی نێودەدەوڵەتی، بەرپرسە باڵاکانی ناتۆ، پێشكەشکرا.
بەشداری بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی (پ س ک) وەک تاکە کوردێک لەو کۆنگرە گرنگەدا.
لە پەڕاوێزی ئەو کۆنگرەدا کە بەشدارانی بریتی بوون لە: سەرۆکوەزیران ودەیان ئەندام پەرلەمانی نەرویج و، ئەندام پەرلەمانی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ، دەیان پلەدارا و شارەزای باڵای سەربازی وشکایی و دەریایی و ئاسمانی. بەرپرسە باڵاکانی ناتۆ، هەروەها باڵوێزی دەیان وڵات لە ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج. بەڕێزیان لە ڕێگەی دیداری کورت لە کاتەکانی پشوودا، ناسراوی و گۆڕینەووەی ناونیشان لەگەڵ زۆربەیان درووست کرد. وەک نموونە لەگەڵ نوێنەرانی باڵوێزی ئەمریکا، باڵوێزی کەنەدا. پۆڵەندا، بەرازیل، سربیا، هەنگاریا. فینلەندا، دانمارک و ئیتالیا. هەروەها جەندین کەسایەتی بوارەکانی سەربازی و ئاکادیمی و شیکاری.
لەو دیدارە کورتانەدا بەڕێز باوەجانی ئاماژەی بە دۆزی ئێستای سیاسی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پێشێلکارییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، لە بواری چەوساندنەوەی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکە، وەک لە سێدارەدا، بەندیکردن، کووشتنی، کرد. کە بەشێک لەو باڵوێز و کەسانە بەڵێنی: دیداری تایبەت و درێژەدانی پێوەندی و دۆستایەتیان بە بەڕێز باوەجانی داوە و، داواشیان لێکردوە لە داهاتوودا لە کۆنگرەو کۆنفرانسەکانی وڵاتانی ئەوانیش بەشداری هەبێت.
ناوەندی ڕاگەیاندن وڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
٤ / ٢ / ٢٠٢٥ی
......................................
PSK leader Arif Bawecani attends the Oslo Security Conference 2025. Organized by the Norwegian Atlantic Committee (DNAK),
PSK leader Mr. Arif Bawecani attended the Oslo Security Conference, which was organized by the Norwegian Atlantic Committee (DNAK ). The Oslo Security Conference is also a well-known conference. like most important conferences in the world. The Oslo Security Conference is organized annually in Oslo, Norway, by the Norwegian Atlantic Committee, and with the participation of the Norwegian Prime Minister and the Minister of Defence, as well as the Minister of Justice. The NATO Secretary General or one of NATO's Boards, will attend the conference. Representatives from several countries, ambassadors, leaders of most military and security centers, and important international organizations will also attend.
This year's conference was held on 3 and 4 February 2025 at the Oslo University Auditorium. The conference was opened with a speech by Kate Hansen, the Norwegian Atlantic Committee (DNAK),. Then invited the Prime Minister of Norway Jonas Geir Stoera, who opened the congress with an important speech. In his speech, he spoke about the issues of public security in the world, especially in Europe and the United States and the problems in the Middle East. He pointed out Norway's position and participation or distance from these events.
As usual, the agenda for both days will include several important panels and speeches on important world events, and national security, as well as the security of Norway. It was presented by Norwegian ministers, international guests and high-ranking NATO officials.
Participation of Mr. Arif Bawecani PSK Leader, as the only Kurd at this important congress. On the sidelines of the conference, which was attended by several countries mentioned at the start. He introduced himself and built relationships with acquaintances and exchanged addresses with many of them through short meetings in the conference, for example with representatives of the US ambassador, the Canadian ambassador. Poland, Brazil, Serbia, Hungary. Finland, Denmark and Italy. as well as several military, academic and analytical figures. In this short meeting, Mr. Bawecani referred to the current political and security situation in Eastern Kurdistan, and the violations of the Islamic Republic of Iran in the suppression of the Kurdish nation and other nations, such as executions, imprisonments.
Some of these ambassadors, organizations promised to meet Mr. Bawecani and continue the friendship for the future. and some of them asked him to participate in their congresses and conferences in the future.
Party Serbesti Kurdistan Media and Culture Centre
February 4, 2025
 
 
2025/02/09 17:37:26
1 مانگ و 3 کاتژمێر و 6 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©