ڕێکەوتی ٢٥ / ١/ ٢٠٢٥ لە لایەن (ڕێکخراوی جیهانی کورد). سیمینارێکی تایبەت لە سەر ناوچەکانی کرماشان و ئیلام و لوڕستان، ڕێکخرا. کە تێیدا چەندین کەسایەتی ئاکادیمی و شارەزای بوارە تایبەتەکانی وەک جۆغرافیا و ئابووری کوردستان تێیدا بەشدار بوون.
هەروەها سەرکردەی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بە فەرمی بۆ ئەو سیمینارە بانگهێشت کرابوون. سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و شاندێکییاوەری، لە سەر بانگهێشتی لایەنی ڕێکخەر لەو سیمینارە بەشدار بوون. کە بەرنامەی سیمینارەکە بە شێوەی خوارەوە بەڕێوە چوو.
٠ / کاتژمێر٩ی بەیانی کردنەوەی بەرنامەو پێشکەشکردنی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب.
١ / پانێلی یەکەم: تایبەت بە بوارەکانی مێژوو، فەرهەنگ و ئایین. هەر یەک لە بەڕێزان: سوهەیلا داودیان کەڵهوڕ. سەی میهرداد موشەعشەعی. کاوە خوسرەوی، بابەتی خۆیان لەو بوارانەدا پێشکەشکرد.
٢ / پانێلی دووەم: تایبەت بە ژیوپۆلیتیک و ژیوستراتیژیکی، پرسی خاک لەو ناوچانە. هەر یەک لە بەڕێزان: د.باقر فەرەنگیس، ئیقباڵ سەفەری، سیامەک شوعایی، بابەتی خۆیان لەو بوارەدا ێیشکەشکرد.
٣ / پانێلی : سیاسەتی کوردستان بەرە ژینگەی هێز. کە هەر یەک لە بەڕێزان. د، ئەردەشیر ڕەشید کەڵهوڕ و ئەفشین غولامی بابەتی خۆیان پێشکەشکرد. بە تایبەت بابەتەکەی بەڕێز دوکتۆر ئەردەشیر کەڵهور، وەک سەرۆکی جڤاکی زانستی کوردی/ئەمریکی، زۆر سەرنجی بەشدارانی بۆ خۆی ڕاکێشا، کە ئاماژەی بۆ زۆر بواری گرنگی داهاتووی کوردستان تێدا بوو.
پانێلی چوارەم: تایبەت بە بەشی سیاسی، بۆ پارتە سیاسییەکان. کە هەر یەک لەم بەڕێزانە، بە ڕیزبەندی خوارەوە وتار و بۆچوونی خۆیان پێشکەشکرد.
١ / عەبدوڵا موهتەدی/. سکرتێری کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
٢ / ڕەزا کەعبی / سکرتێری کۆمەڵەی زەحمەتکیشانی کوردستان
٣ / عارف باوەجانی/ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٤ / سەید فەرەیدون ئەندامی ڕێبەری بزووتنەوەی دیمۆکراتی یارسان
٥ / کاکی ڕۆستەم ئەڵماسی / ڕێبەری یەکێتی شۆرشگێرانی کوردستان
٦ / عەلی فەزڵی / سکرتێری ڕێکخراوی یاری کورد.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە کاتی پێشکەشکردنی وتارەکەی خۆیدا: وێرای دەستخۆشی لە ئامادەکانی سیمینار و گرنگیدان بەو ناوچانە. ئاماژەیەکی بە چەندین سەرچاوە ئەو ناوچانە کرد، کە وەک ستراتیژی دواڕۆژ، بۆ بووژانەوەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوارەکانی سیاسی و مێژوویی و ئابووری و جۆغرافییاوە، کرد. بەڕێز باوەجانی لە بەشێکی دیکەی قسەکانی ئاماژەی بەوە کرد، کە ناکرێت لە شۆرش و ڕاپەڕینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لایەنەکانی فارسی بە ناو ئوپۆزۆسیون، کەڵکی سیاسی و دێپڵۆماسی و، هەواڵی، وەک چالاکی بۆ خۆیان کەڵکی لێوەرگرن. کە بۆ نموونە لە شەقامەکانی ڕۆژهەڵات ژن و پیاوی کورد شەهید دەکرین، قۆڵبەست و ڕاپێچی بەندیخانەکان دەکرێن. بەڵام ژنە فارسێک خەڵاتی ئاشتی وەک سیمبوولی شۆڕشی ژن ژیان ئازادی وەردەگرن، بگرە لە ئاهەنگی دابەشکردنی خەڵاتەکەش هیچ گرنگیەک بە نەتەوەی کورد نادرێت. بەڕێزیان لە درێژەی قسەکانی ئاماژەیان بە زۆر خاڵی گرنگ لەو بوارەدا کرد.