پێنچ شه‌مه‌ 23 ره‌شه‌مه 2724

بەڕێوەچوونی دیداری سەرۆکی(پ س ک) لەگەڵ سەرۆکی پێشووی لیبراڵی نێودەوڵەتی وستافی ئێستای بەڕێوەبەری. هە

ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
بەڕێوەچوونی دیداری سەرۆکی(پ س ک) لەگەڵ سەرۆکی پێشووی لیبراڵی نێودەوڵەتی وستافی ئێستای بەڕێوەبەری. هە

لە نێوان ڕێکەوتی١٤ تا٢٠ مانگی ١ / ساڵی ٢٠٢٥ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی چەندین دیداری داخراو و ئاشکرا، سەردانی چەن

بەڕێوەچوونی دیداری سەرۆکی(پ س ک) لەگەڵ سەرۆکی پێشووی لیبراڵی نێودەوڵەتی وستافی ئێستای بەڕێوەبەری. هەروەها ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بزووتنەوەی جەماوەری مەغریب.
Meeting between PSK leaders and the former leader of Liberal.
International and the current leadership team. in Rabat Morocco.

بەڕێوەچوونی دیداری سەرۆکی(پ س ک) لەگەڵ سەرۆکی پێشووی لیبراڵی نێودەوڵەتی وستافی ئێستای بەڕێوەبەری. هەروەها ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بزووتنەوەی جەماوەری مەغریب.
لە درێژەی دیدارە دێپلؤماسییە نێودەوڵەتییەکانی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، دیداری ئەم جارەی بەڕێزیان لە شاری( ڕەبات) ی پایتەختی وڵاتی مەغریب لە خۆرئاوای ئەفریقادا بەڕێوە چوو.
لە نێوان ڕێکەوتی١٤ تا٢٠ مانگی ١ / ساڵی ٢٠٢٥ سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە مەبەستی چەندین دیداری داخراو و ئاشکرا، سەردانی چەند وڵاتێکی عەرەبی و خۆرئاوای ئەفریقای کرد. کە یەکێک لە دیدارەکانی سەردانی شاری ڕەباتی پایتەختی وڵاتی مەغریب بوو. لە لایەن بەڕێز دوکتۆرە حەکیمە ئەلحیتی سەرۆکی پێشووی لیبراڵی نێودەوڵەتی و ئەندامی ئێستای ستافی بەڕێوبەری لێبراڵی نێودەوڵەتی، هەروەها ئەندامی سەرکردایەتی پارتی بزووتنەوەی جەماوەری مەغریبی، پێشوازی لێکرا.
لەو دیدارەدا سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و سوپاس و پێزانینی، بۆ ڕێکخستنی ئەم دیدارە ئاراستەی دوکتۆرە حەکیمە و ڕێکخراوی لیبراڵی نێودەوڵەتی کرد. واتە ئەو ڕێکخراوەی کە ١٠٢ پارت و ڕێکخراوی سیاسی لە ئاست جیهاندا تێیدا ئەندامە، کە بەشێکی زۆری ئەو پارتانە سەرۆکی وڵات و سەرۆک پەرلەمان و وەزیر و کارگێری باڵان لە وڵاتەکانی خۆیان. هەروەها ڕێکخراوی لیبراڵی نێودەوڵەتی خاوەنی پێگەیەکی بە هێز لە نێو پەرلەمانی یەکێتی و ئوروپاو کۆمیسێون و فەراکسوێنەکانیدا.
بەڕێز باوەجانی، لە سەرەتای دیدارەکە باسێکی لە سەر پرسی کورد بە گشتی و، پرس و نەهامەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تایبەتی، ئارستەی دوکتۆرە حەکیمە کرد، کە وەک تازەترین کارەسات ئاماژەی بە حوکمی سەپێندراوی سێدارە بۆ سەر ٢ ژنە چالاکوانی کورد، بە ناوەکانی پەخشان و وەریشە کرد. و داوای کرد کە ئەوانیش هەوڵی خۆیان بخەنە گەڕ بۆ ڕاگرتنی حوکمی لە سێدارەدانی ئەو ٢ ژنە کوردە. بەڕێز دوکتۆر حەکیمە لە ناو ئاخانی باسەکەی بەڕێز باوەجانی چەند پرسیارێکی هرووژاند، کە سەرۆکی پ س ک بە بەڵگەوە وڵامی گشت پرسیارەکانی دایەوە.
لە بەشی دووەمی دیدارەکەدا، هەردوو لایەن بە گۆڕینەوەی بۆچوون،ئاماژەیان بە گرنگی و چۆنیەتی پەرەپێدانی کاری ئەو ڕێکخراوە، لە نێو وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناڤین و نەتەوە بندەستەکاندا کرد.
لە بەشی کۆتایی دیدارەکەدا چەند پێشنیارێکی بەکەڵک و لە لایەن بەڕێز دوکتۆرە حەکیمە ئاراستەی بەڕێز باوەجانی کرا، کە پێوەندی بە چەندین دیداری نێودەوڵەتی دەبێت لە داهاتوودا. پاش٢ کاتژمێر دیدار و باسی گشتی و بەکەڵک. کۆبوونەوەکە بە سەرکەوتوویی کۆتایی بە کارەکانی هێنا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٠ / ١ / ٢٠٢٥

2025/02/09 16:53:37
1 مانگ و 3 کاتژمێر و 50 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©