خەڵکی نیشتیمان داگیرکراوی کوردستان، ئەویندارانی کۆمارێکی دیکەی سەربەخۆیی، هاونیشتمانیانی خۆڕاگر و کۆڵنەدەر!
لاوانی هەمیشە تامەزرۆی سەربەستیی و سەربەخۆیی وڕزگاریی یەکجاری نیشتیمان !
وا ساڵێکی دیکەش بە سەر تەمەنی کۆمارە پڕشانازییەکەمان، واتە کۆماری کوردستان تێپەڕێ، بەڵام هەمیشە وەک ڕووداوێکی نۆی، ساڵانە زیاتر و گەرم و گووڕتر بەر یادمان دەکەوێتەوە و، بەردەوام چاوەڕێی نۆێبوونەوە و دووبارە بوونەوەی ئەو شانازییە دەکەینەوە.
حەفتاو نۆساڵ پێش، نەتەوە کۆڵنەدەرەکەمان، لە سەردەمانێکدا کە ژمارەی وڵاتانی سەربەخۆ لە جێهاندا نەگەیشتبووە ١٠٠ وڵات. نەتەوەی کورد و خەڵکی کوردستان، لە بەشی داگیرکراوی بندەستی ئێران، ببوو بە خاوەنی یەکەمین کۆماری سەربەخۆ. بە سەرۆکایەتی پێشەوای نەمر قازی موحەممەد. ئەو دەوڵەتدارییەی نەتەوەکەمان لە کاتێکدا بووە، کە لەو سەردەمانەدا هیچ پشتیوانیەکی نێودەوڵەتیمان نەبووە و، وەک ئێستاش لە ئاست جیهاندا ناسراو نەبووە، بەڵام چوون خەڵکی کوردستان وەک نەتەوەیەکی جیاواز و نامۆ بە نەتەوەی داگیرکەر، خوازیاری سەربەخۆیی بووە، توانیوێتی حکوومەتێکی مۆدێڕنی سەردەمیانە دامەزرێنێت.
کاتێک کە نەتەوەکەمان ٧٩ساڵ پێش چاونەترسانە هەستی بە جیاوازی لە گەڵ نەتەوەی فارسی داگیرکەردا کردووە. ئەو کیانە سەربەخۆییە هەر چەند لە چوارچێوەی سنوورێکی کەمی جۆغرافیای ئەو بەشەی کوردستاندا بووە، بەڵام سەلماندنی باشترین بەڵگەیە کە نەتەوەی ئێمە هەرگیز نەیویستووە لە ژێر ناوی وڵاتێکی داگیرکەردا بە ناو(پەرسیان) یا ئێراندا ببێت.
پارتی سەربەستیی کوردستان، لە یادی ٧٩ ساڵەی دامەزراندنی کۆماری سەربەخۆی کوردستان، پیڕۆزبایی ئاراستەی خەڵکئ کوردستان بە گشتی و، ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، بە تایبەتی دەکات.
هەر لەو پێوەندییەشدا: وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، پێمانوایە لەم ئان و ساتەدا کە گۆڕانکاری لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست دەستی پێکردووە. ئێرانی داگیرکەر لە دۆخێکی زۆر خراپی دەسەڵاتدارێتیدایە و، بە هۆی لە بەینچوونی گرووپ و میلیشیا درووسکراوەکانی خۆی و وڵاتانی پشتیوانی لە ناوچەکە. ئیدی بە تەواوی نمایشیکردنی خاوەندارێتی و دەسەڵاتدارێتی لەو ناوچانە ڕووخاوە و، شەرکەرە بە وەکالەتەکانیشی لە دەستداوە. ئەو ڕووداوانەش بۆمان ڕووندەکاتەوە کە لەم گۆڕانکاریانەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و لاوازی ئەو ڕێژیمە داگیرکەرە و، خەبات و بەربەرەکانی نەتەوەکانی دیکەی بندەست بە دژی ئێرانی داگیرکەر. هەلی بە دەستهێنانەوەی سەربەخۆیی بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان زیاترکردووە. لە ئێستا وا دەخوازێت کە پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە مەبەستی خۆ ئامادەکردن بۆ نوێکردنەوەی دەوڵەتێ سەربەخۆی کوردستان، لەو بەشەی نیشتیمان، هەر لە ئێستاوە لە هەوڵی درووستکردنی دەوڵەتیکی هاوشێوەدا بن لە تاڕاوگە.
بۆ ئەوەی چیدیکە بە خەیاڵی ئێرانی داهاتووی گوایا دێمۆکرات و فیدراڵ بۆ هەموو دوورکەینەوە. ئەوا ئەزموونەکانی ئەم چەند ساڵە و بە تایبەت لە سەردەمانی شۆڕشی ژینا ئەمینی، هەڵس و کەوتی نەتەوەی داگیرکەر بە هەردوو شێوە. واتە بە حاکم و دەسەڵاتەوە، یا بە ناو نەیار و دژە دەسەڵاتیشەوە، ڕوونبوویەوە کە چەندە دژی مافەکانی نەتەوەی کوردن و، بە ئاشکرا نییەتی خۆیان لەو بوارەدا پێشانداوە.
هەمیشە لایەنی دەسەڵات و لایەنی بە ناو ئۆپۆزۆسیونی ئێرانی داگیرکەر، لە هەوڵی سەرکۆپی نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەی بندەست بوون و، هەڵویستە بەردەامەکانیان بۆمان ڕووندەکەنەوە کە بۆ داهاتووش هەروا دەبن. هەر بۆیە پێمانوایە لە ئێستا کە فشارێکی زۆری نێودەوڵەتی، و فشارە ناوخۆییەکان بۆ نەمانی ئەم ڕێژیمە خۆسەپێنە تەواو مسۆگەر بووە. باشترین هەلی گوونجاو لە ئارادایە بۆ باسکردن و هاندانی شەقامی کوردستانی بۆ بەدەرنانی داگیرکەرانی ئێستا و داهاتوو. مێژوو پێمان دەڵێت کە پێویستە ئێمەی کورد بێجگە لە بە دەستهێنانەوەی دەوڵەتی سەربەخۆیی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، بڕوا بە هیچ چارەسەرێکی دیکەی فریودەرانەی نەتەوەی داگیرکەر نەکەینەوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان: هەر لە یەکەم ڕۆژی دامەزرانییەوە، وەک پارتێکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخواز، بانگەوازی بۆ کارکردن لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتێکی سەربەخۆیی کوردستانی کردووە، و بەردەوامیش کاری لە سەر دەکات. دیسانەوەش هەر لەم یادە پیرۆزەدا بانگەشەی گردبوونەوەی گشت لایەنە سیاسییەکانی خۆرهەڵاتی کوردستان دەکات، کە لە دەوری سەکۆیەکی نەتەویی لە پێناو ڕاگەیاندنی کۆمارێکی دیکەی سەربەخۆیی کوردستان، ئەگەر لە تاڕاوگەشدا بێت.
بەرز و بەڕێز بێت ٧٨مین ساڵیادی دامەزراندنی یەکەم کۆماری کوردستان.
هەر شەکاوەبێت خەباتی یەکگرتووییمان لە پێناو سەربەخۆیی یەکجاری و بە دەستهێنانەوەی کۆماری سەربەخۆیی کوردستان.