پێنچ شه‌مه‌ 23 ره‌شه‌مه 2724

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر چەند پرسی گرنگ بەڕێوە چوو

ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر چەند پرسی گرنگ بەڕێوە چوو

پاش پێشکەشکردنی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و یەک خووڵەکی ڕاوەستان و ڕێز لێنان لە شەهیدانی کوردستان. بەرنامەی کاری کۆبوونەوە بە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر چەند پرسی گرنگ بەڕێوە چوو

ڕێکەوتی٢٣ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی. بەرامبەر بە١٢/ ١ / ٢٠٢٥زاینی. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، یەکەمین کۆبوونەوەی ساڵی٢٠٢٥ی، بە سەرپەرەستی  بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و، بە بەشداری زۆرینەی ئەندامانی ئەسڵی و جێگر و ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی. بە مەبەستی تاوتۆیکردنی چەند پرس و بابەتێکی گرنگ، وەک ڕووداوەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست، و چەند بابەتێکی پێوەندیدار بە ناوخۆی ( پ س ک). کۆبوونەوەی دەورەیی خۆی بەرێوە برد.

پاش پێشکەشکردنی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و یەک خووڵەکی ڕاوەستان و ڕێز لێنان لە شەهیدانی کوردستان. بەرنامەی کاری کۆبوونەوە بە شێوەی خوارەوە کرایەوە.
بەشی یەکەم"  سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر ئەو خاڵانە، بابەتی خۆی پێشکەشکرد.
باسێکی کورت لە سەر ڕووداوەکانی کۆتا مانگی ساڵی ٢٠٢٤ و ڕوخانی رێژیمی بەشار ئەسەد، و لاوازبوونی پێگەی ئێران لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداوی عەرەبی و، مەترسییەکانی ئێران لە ئاکامی ئەو ئاڵۆگۆڕانەی کە تا ئێستا کراون، و لە داهاتووشدا چاوەڕێ دەکرێن. هەروەها باسێک لە سەر کار و پێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاست نێوخۆی کوردستان و، وڵاتانی دەرەوە.و، هەوڵە بەردەوامەکانی پ س ک لە پێاو بە جیهان ناساندنی مافە زەوتکراوەکانی نەتەوەکەمان، بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، پێشکەشکرا.
ئەندامانی سەرکردایەتی ڕاوبۆچوونی خۆیان لەو بوارەدا ئاڵووگۆڕ کرد. بە تێکڕا هاوڕابوون لەوەی کە پارتی سەربەستیی کوردستان،  پێویستە هەوڵەکانی چرتر بکاتەوە، لە بوارەکانی ئاشتی نێوخۆیی کوردستانی و، پێوەندی دێپڵۆماسی و لۆبیگەری لە ئاست جیهاندا. بە مەبەستی ئەوەی کە نەتەوەکەمان لە ئاڵووگۆڕەکانی جیهاندا، چۆن بتوانرێت کەڵکوەرگرێت و دۆست و پشتیوانی نێودەوڵەتی زیاتر پەیدا بکات. 
^ بەشی دووەم
 کۆبوونەوە تەرخانکرابوو، بۆ دیاریکردنی کات و شوێنی بەڕێوەبردنی کۆنفرانسی ساڵانە، واتە کۆنفرانسی دەیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان. کە بە تێکڕا کۆبوونەوە لە سەر کات و بابەتەکانی کۆنفرانس، بۆ چوونەکان لە سەر کات و چۆنیەتی کۆنفرانس، کۆکرانەوە و بە دەنگی زۆرینە بڕیاری لە سەر درا. 
بەشی سێیەم:
لە بەشی سێیەمی کۆبوونەوە، پاش تاوتوێکردنی گشتی ئەندامان. بڕیاردرا لە سەر خۆ ئامادەکردن بۆ یادکردنەوەی نۆزدەیەمین (١٩) ساڵیادی  دامەزراندنی پارتەکەمان،( پارتی سەربەستیی کوردستان.)
لە پاش چەند کاتژمێرێک و تاوتۆیکردنی چەندین باس و بابەتی دیکە، کۆبوونەوە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پ س ک  کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٣ی بەفرانباری٢٧٢٤ی کوردی. بەرامبەر بە١٢/ ١ / ٢٠٢٥زاینی.

 

2025/02/09 15:32:13
1 مانگ و 4 کاتژمێر و 58 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©