چوارشه‌مه‌ 2 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2724

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی لە مانگرتنی ٢٥ی خەرمانان دەکات.

پارتی سەربەستیی کوردستان
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی لە مانگرتنی ٢٥ی خەرمانان دەکات.

وەک هەموو لایەک ئاگادارن کە لە ڕێکەوتی ١٣سەپتەمبەری ٢٠٢٢ی زایینی، "ژینا ئەمینی" کچە کوردی خەڵکی سەقز، لە نێو ئێزگەی شەممەندەفەری پ

 

ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان پشتیوانی لە مانگرتنی ٢٥ی خەرمانان دەکات.
خەڵکی وڵاتداگیرکراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
وەک هەموو لایەک ئاگادارن کە لە ڕێکەوتی ١٣سەپتەمبەری ٢٠٢٢ی زایینی، "ژینا ئەمینی" کچە کوردی خەڵکی سەقز، لە نێو ئێزگەی شەممەندەفەری پایتەختی ڕێژیمی ئێرانی دیکتاتۆر و داگیرکەر، درایە بەر لێدان و پەلاماری"باتۆم"ی دەستی پۆلیسە سەرکوتکەرەکانی تاران، کە ناسناوی پۆلیسی پاراستنی ئاکار و ئەخلاقیان لێ نراوە. بەهۆی ئەو لێدانە دڕندانەیە، سەر و مێشکی ژینا زەربەیەکی زۆر کاریگەر لێ کەوت. مخابن دوای ٣ ڕۆژ مانەوە لەژێر چاوەدێریی چڕوپڕی پزشکانی نەخۆشخانەی تاران، لە ١٦سەپتەمبەری ٢٠٢٢ "ژینا"ی کوردستان، جوانەمەرگ کراو گیانی بەخشی.
وا بەرەو یادی٢ ساڵەی شۆڕشە مێژووییەکەی ژینای ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەچێن، ئەو ڕاپەڕینەی کە توانی ببێتە لاپەڕەیەکی هەرگیز لە یادنەکراوی دیرۆکی خۆڕاگری نەتەوەکەمان لە بەشی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان. مەرگی ژینا بوو بە هەڵگیرسانی بۆرکان و بڵێسەی شۆڕشێکی گشتی، کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەریهەڵدا و لە ئیران و جیهانیشەوە شەوقی دایەوە.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، بە پێشوازی لە بانگهێشتنی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی کوردستان، داوا لە خەڵکی وڵاتداگیرکراو بوێری ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین، کە مە بەستی هەمیشە بە زیندوو هێشتنەوەی شۆڕشی ژینا، لە ڕۆژی ٢٥ خەرمانان، یادی ٢ ساڵەی ئەو شۆڕشە بە مانگرتنی مەدەنی بەڕز ڕاگرن.
لەم ئان و ساتەدا رێژیمی داگیرکەری ئێرانی، کە هەمیشە لە ترسی پێوەندی نێوان خەڵکی مافویست و خەباتکاراندایە، بە شێوەیەکی نوێتر خەریکی ئاستەنگی دروستکردنە بۆ خەباتی ڕەوای نەتەوەکەمان، بە هاوکاری لە گەڵ وڵاتی دراوسێ و ژێردەستی خۆیەوە .هەر بۆیە ئێمە
وەک : پارتی سەربەستیی کوردستان، داوا لە خەڵکی نیشتیمانپەروەر دەکەین، کە: لە ساڵیادی شۆڕشی ژینادا، با بە شێوەی مانگرتنێکی ئارام و مەدەنیانە و دوور لە هەر جۆرە ئاڵۆزیەک بەڕێوە بچێت. با چیدیکە کیژان و کوڕانی ناوخۆی ئەم نیشتیمانە داگیرکراوەمان، نەبنە نێچیری چەکی مرۆڤکووژانی ئێرانی داگیرکەرەوە و، دیسانەوە شەهید نەکرێنەوە.
هەر لە پێوەندی بە یادی دوو ساڵەی شۆڕشی ژینادا، بە بەراورد بە دۆخی ئێستای پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، داوا دەکەین کە هەوڵی بە پەلە بدرێت بۆ درووستبوونی جۆرە هاوکارییەک و لێکنزیکبوونەوەیەکی هاوبەش، لە نێوان لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کە تێیدا کاری هاوبەش لە ئاست ناوخۆ و هەروەها بۆ دێپلۆماسییەتی هاوبەش لە ئاست دونیای دەرەوە جێبەجێ بکرێت.
ئەو ئەرکە گرنگە لە ئێستادا لە هەموو ساتەکانی دیکە! گرنگت تر و پێویست ترە بۆ نەتەوەکەمان.
بەرز شەکاوە بێت یادی ژینای جوانەمەرگ و، شۆڕشە مەزنەکەی خۆرهەڵاتی نیشتیمان.
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
23 ی خەرمانانی ٢٧٢٤ی کوردی. بەرامبەر بە ١٣ی سەپتەمبەری ٢٠٢٤ی زاینی.
2024/09/15 16:24:28
1 مانگ و 8 کاتژمێر و 3 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©