چوارشه‌مه‌ 2 خه‌زه‌ڵوه‌ر 2724

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر چەند پرسی گرنگ بەڕێوە چوو. پ س ک

ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر چەند پرسی گرنگ بەڕێوە چوو. پ س ک

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر چەند پرسی گرنگ بەڕێوە چوو. پ س ک ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سە

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر چەند پرسی گرنگ بەڕێوە چوو. پ س ک ئیدانەی هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری نیشتیمان دەکات.
 
ڕێکەوتی٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی. بەرامبەر بە١٤/ ٧ / ٢٠٢٤زاینی. ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرپەرەستی سەرۆکی گشتی و بە بەشداری زۆرینەی ئەندامانی ئەسڵی و جێگر و ڕاوێژکارانی سەرکردایەتی، بە مەبەستی تاوتۆیکردنی چەند پرس و بابەتێکی گرنگ کۆبوونەوەی دەورەیی خۆی بەرێوە برد.
پاش پێشکەشکردنی سروودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و یەک خووڵەکی ڕاوەستان و ڕێز لێنان لە شەهیدانی کوردستان. بەرنامەی کاری کۆبوونەوە بە شێوەی خوارەوە کرایەوە.
سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سەر ئەو خاڵانە، بابەتی خۆی پێشکەشکرد.
^ باسێکی کورت لە سەر کار وپێوەندییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاست نێوخۆی کوردستان و، وڵاتانی دەرەوە. هەروەها هەوڵە بەردەوامەکانی پسک بۆ یەکڕیزی نێو ماڵی کورد، بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان.
ئەندامانی سەرکردایەتی بؤچوونی خۆیان لەو بوارەدا ئاڵووگۆڕ کرد. بە تێکڕا هاوڕابوون لەوەی کە پارتی سەربەستیی کوردستان، وێرای ئەوەی چەندین ساڵە بێماندووبوون لە هەوڵدا بووە. پێویستە کۆڵنەدەرانە لە هەوڵی زیاتردا بێت بۆ درووسکردنی کۆدەنگی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، بە تایبەت لەم کاتە هەستیارەدا کە بۆ کوردستان بە گشتی و، بۆ پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان بە تایبەت، پێشهاتووە.
^ بەشی دووەم قسەکانی سەرۆکی پ س ک باسێک بوو لە سەر هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماری ئێران و ئاکامەکانی پاش هەڵبژاردن لە ئاست نێوخۆیی و دەرەوە. کە بە تێکڕا دەنگی کۆبوونەوە هاوڕابوون لەوەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە دۆخێکی لە جاران خراپترە، لە بوارەکانی ئابووری و سیاسەتی نێوخۆیی و دەرەوەدا. هەر بەو مەبەستەش بە هێنانە پێشەوەی پزشکیان وەک نمایشێکی نوێتری ڕێژیم، دەیانەوێت بۆ ماوەیەکی دیکە بە سەرقاڵکردنی خەڵک و سیاسەتی نێودەوڵەتی تەمەنی دەسەڵاتیان درێژ بکەنەوە. گوایە بتوانن پێوەندییەکانیان لە بواری ئابووری و ئەتۆمییەوە لە گەڵ جیهان ببەنە پێشەوە، هەروەها خەڵکی ناڕازی نەتەوەبندەستەکان تا ڕادەیەک هێور بکەنەوە. کە ئەو ئەگەرانەش زۆر بە زەحمەت دەبینرێت و بە پێی گشت ئەزموونەکانی پێشووتریان، ئەو ڕێژیمە لەو هەنگاوە نۆیەیشدا سەرکەوتوو نابێت و، دیسانەوە ڕووبەڕووی بێزاری نێوخۆی و دەرەکی دەبێتەوە.
لە بەشی سێیەمی کۆبوونەوە تیشکخرایە سەر هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر باشووری نیشتیمان.
سەرکردایەتی پ س ک وەک سیاسەتی نەتەوەیی هەمیشەیی خۆی، ئیدانەی تووندی ئەو پەلامارە بەردەوامەی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان کرد. ئاماژە بەوە کرا کە: تورکیا هەمیشە بە بیانووی جۆراوجۆرە ئاستەنگی بۆ خەڵک و حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە باشووری نیشتیمان دروسکردوە. ژیانی کوردستانیان سنوورنشین و گووندنشینەکانی بە هۆی بۆمبارانەوە خستووەتە مەترسییەوە و، بەو هۆییەوە بە ناچاری بە سەدان گووندی ئەو دەڤەڕانە چؤڵکراون. لە سەر بڕیار و ڕاسپاردەی کۆبوونەوەی سەرکردایەتی پ س ک. وەک سیاسەتی نەتەوەیی هەمیشەیی، بڕیاردرا لە ڕێگەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دۆستەکانەوە لە ئاست جیهاندا، لەو دۆخە نالەبارەی باشووری نیشتیمان لە هەوڵ و پێوەندی و پشتیوان زیاتردا دەبێت.
هەر لە پەڕاوێزی ئیدانەکردنی ڕێژیمی داگیرکەری تورکیا، داواش لە لایەنە سیاسییەکانی باکووری نیشتیمانکرا. کە خوێندنەوەو تێگەیشتنیان بۆ دۆخی نا لەباری باشووری نیشتیمان هەبێت، و گۆێڕایەڵی داوەکاریەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بن، لە پێناو پاراستنی گیانی خەڵکی ئەو دەڤەرانە لە ئاست پەلامار و لەشکرکێشی دەوڵەتی دژە کوردی، تورکیا.
سەرکردایەتی پ س ک: داوا دەکات کە لەم کاتە ناهەموارانەدا کە بەردەوام بۆ نیشتیمان دێنە پێشەوە، پێویستە بە ڕۆحییەتیەکی نەتەوەیی و نیشتیمانیەوە: لایەنە کوردستانییەکان هاوکاری و پشتیوانی یەکتر بن، سیاسیانە و ژیرانە بە یەکەوە لەگەڵ دۆخەکە هەڵسوکەوت بکەن، بۆ ئەوەی ڕێگە خۆشنەکرێت بۆ داگیرکەران زیاتر ئاستەنگی بۆ نەتەوەکەمان درووست بکەن.
لە پاش چەند کاتژمێرێک و تاوتۆیکردنی چەندین باس و بابەتی دیکە، کۆبوونەوە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پ س ک ، کۆتایی بە کارەکانی خۆی هێنا.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٤ی کوردی. بەرامبەر بە١٤/ ٧ / ٢٠٢٤زاینی.
2024/09/15 15:55:00
1 مانگ و 8 کاتژمێر و 14 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©