ناوی ئەو پارت و لایەنانەی کە بەبەشداری ( حزووری) یا بە ناردنی پەیام و برووسکە لەو ساڵیادە بەشدارییان کردووە. بە شێوەی خوارەوە.
یادی ١٨ ساڵەی پارتی سەربەستیی کوردستان بە بەشداری و پەیام و برووسکەی دەیان لایەنی کوردستانی و جیهانی و کەسایەتی بەڕێوە چوو.
ڕێکەوتی٢٨ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی و بەرامبەر بە ١٧/ ٢/ ٢٠٢٤ زاینیی. لە ئۆسڵۆ پایتەختی وڵاتی نەرویج، لە نێوان کاتژمێر یەک و نیو تا ٤ی پااش نیوەڕۆ، لە لایەن سەرۆکی گشتی و ئەندامانی سەرکردایەتی و بەشێک لە ئەندامانی پ س ک لە وڵاتی نەرویج. پێشوازی لە نوێنەرایەتی پارت و لایەنە کوردستانی و بێیانیەکان و، هەروەها کەسایەتیەکان لە ڕەوندی کوردستانیان لە دەرەوەی وڵات کرا. کە پۆلپۆل بە مەبەستی پیڕۆزبایی لە یادی هەژدەساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان، سەردانی شوێنی دیاریکراویان دەکرد.
بەڕێز باوەجانی بە پێشكەشکردنی وتارێکی کورت، وێرای بەخێرهاتنی میوانان و نوێنەری لایەنە کوردستانی و بێیانییەکان.لە ناو ئاخنی قسەکانیدا ئاماژە بە ٢ خاڵی گرنگ کرد.
١ / پێوسیتە بە هەموو لایەکمانەوە هەوڵبدەین بۆ پتەوکردنی یەکڕیزی نەتەوەییمان و پێکەوە کارکردن بۆ پێشخستنی پرسی نەتەوەیی کورد لە لە ئاست وڵاتانی جیهاندا.
٢ / گرنگیدان بە پێوەندی دێپڵۆماسی ولۆبیگەری نێودەوڵەتی و دوورکەوتنەوە لە فرت و فێلی لایەنە فارسییەکانی بە ناو بەرهەڵستکاری رێژیمی ئێستای ئێران، کە پێویست و کات و تواناکانم بۆ دونیا دەرەوە بە کاربهێنین و دۆست و پشتیوان بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان دروست بکەین. کەوا ٤٥ ساڵە هێندێک لە لایەنەکابی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە قسەو پەیامیان هەوڵی سەرەکییان بۆ دیمۆکراتیزەکردنی ئێران و پێکەوە ژیانە، بەڵام هەمیشە وڵامی پێچەوانەمان لە لایەن حکوومەتی داگیرکەرو فارسەکانی دەرەوەی ولاتیش وەرگرتووەتەوە، ئیتر وا دەخوازێت کە ڕوانگەی پێوەندییەکان بگۆڕدرێت و قورسایی ویستەکانی نەتەوەی کورد گرێ نەدرێتەوە بە ئازادی بۆ تاران.
پاشان بەڕێز ئێریک سەلە سەرۆکی پارتی کۆنسەرڤاتیڤی نەرویجی. لە پێشکەشکردنی وتارێکی دەخوولەکی، بە گەرمی پیڕۆزبایی لە ١٨ ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد، پاشان ئاماژەی بە پرسی کورد لە پاش ڕێکەوتنامەی سایکسبیکۆ بۆ سەرەوە کرد، کە لەو سەردەمەدا غەدرێکی گەورە لە نەتەوەی کورد کراوە. لە ئێستاشدا وا پێویست دەکات کە نەتەوەی کورد یەکگرتوو هاودەنگ بن بۆ پێشخستنی داواکارییەکانیان لە ئاست جیهاندا. بەڕێزتان ئاماژەیان بە گرنگی کاری لۆبی گەری لە نیوان وڵاتانی باڵا دەست و خاوەن بریاری سیاسی و ئابووری دا.
بەڕێز مەحموود بەشاری سەرکردەی دێرینی نەتەوەی عەرەبی ئەحواز، لە پاش پیڕۆزبایی لە سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێزیان ئاماژەیان بە دۆستایەتی نێوان نەتەوەکانی بندەست وەک کورد و بەلووچ و عەرەبی ئەحواز و هیدیکە کرد. ئاماژەی بە رۆڵی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستی کوردستان کرد کە لەو بوارەدا زۆر هەنگاوی گرنگی ناوە.
بەشێک لە لایەن و کەسایەتییەکان لە سەر باسەکان بۆچوونی خۆیان ئاڵووگۆڕکرد.
لە نزیکەوە پیڕۆزبایی و خۆشحاڵی خۆیان بە بۆنەی یادی ١٨ ساڵ خەبات و تێکۆشانی ماندوونەناسانەی سەربەخۆییخوازی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتمان پێشاندا.
بەشی زۆری بەشداران وەک ڕێکخراوی سیاسی و مەدەنی و کەسایەتی، قەدرزانیان لە ئاست چالاکی دێپڵۆماسی و نەتەوەیی ئاراستەی پارتی سەربەستیی کوردستان و سەرۆکی گشتی پ س ک کرد، ئاماژەیان بەوە کرد کە هەوڵەکانی سەرکردایەتی و سەرۆکی پ س ک لە ئاست پێوەندییە نێودەوڵەتییەکاندا، ئەرکێکی پێویست و شایستەیە بۆ ئێستاو داهاتووی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
هەروەها زۆربەی میوانانی ئەو ساڵیادە پێداگربوون لە سەر یەکڕیزی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەلاتی کوردستان، لە چوارچێوەی بەرەیەکی یەگرتوودا.
لە بەشی کۆتایی کاتی دیاریکراوی بەرنامەکەدا، سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان و هەڤاڵانی لە ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و ئەندام و کادیران، وێرای بە خێرهاتن و پێزانین، شاندی لایەنەکان و بەشدارانیان بە حورمەتەوە بەڕێکرد.
ناوی ئەو پارت و لایەنانەی کە بەبەشداری ( حزووری) یا بە ناردنی پەیام و برووسکە لەو ساڵیادە بەشدارییان کردووە. بە شێوەی خوارەوە.
١ / حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئیران
٢ / پارتی دێمۆکراتی کوردستان
٣ / یەکێتی نەتەوەیی دێمۆکراتی کوردستان
٤ / کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٥ / بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
٦ / ڕێکخراوی خەبات ی شۆڕشگێری کوردستان
٧ / حیزبی ڕزگاریی کوردستان
٨ / سازمانی خەبات ی کوردستانی ئێران
٩ / پارتی سەربەخۆیی کوردستان
١٠ / حیزبی یەکێتی دێمۆکراتی کوردی لە سوریا
١١ / فیدراسێونی کۆمەڵەی کوردستانی / نەرویج
١٢ / کۆمیتەی هاوکاریی حیزب و ڕێکخراوە سیاسیە کوردستانیەکان لە وڵاتی نوروێژ پێکهاتوو لە: - حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران- پارتی دیموکراتی کوردستان- پارتیا دیموکراتا کوردستانا باکوور- پارتی ئازادیی کوردستان - ڕێکخراوی خەبات،ی شۆڕشگێڕی کوردستان- کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان- پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا - پارتی سەربەستیی کوردستان - پارتی ئازادیی کوردستان - باکوور- یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان.
١٣ / پارتی کۆنسەرڤاتیڤی نەرویجی.
١٤ / بەرەی دێمۆکراتی گەلی عەرەبی ئەحواز
١٥ / حیزبی نضال دیموکراتی کوردستانی سوریا.
١٦ / بزووتنەوەی دیمۆکراتی گەلی کوردستان
١٧ / ڕێکخراوی دۆستایەتی جیهانی کورد WKFA
١٨ / حیزبی یەکێتی دێمۆکراتی کورد لە سوریا.
١٩ / پارتی دێمۆکراتی کورد لە سوریا.
٢٠ / تونی بەرگەرسن/ ڕێکخراوی مافی مرۆڤ بارەگای فەرمی لیلەسترۆم نەرویج.
۲١/ ڕەوتی ئازادی کوردستان، شەپێلا ئازادیا کوردستان.
٢٢ / بزووتنەوەی چاکسازی کوردی لە سوریا.
٢٣ / بزووتنەوەی ئایندەی کورد لە سوریا.
٢٤ / پارتی هیوای کوردستان.
بێجگە لە لایەنە سیاسییەکان، چەندین کەسایەتیی ڕۆشنبیر و چالاکی نەتەوەیی و نووسەر و ڕاگەیاندنکار لەو ساڵیادەدا بە حزووری و ناردنی پەیام بەشدارییان هەبوو.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
٢٨/ ڕێبەندانی ٢٧٢٣ی کوردی. بەرامبەر بە١٧ / ٢/ ٢٠٢٤ی زاینیی
پارتی سهربهستیی کوردستان ©