شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

ڕژێمی مرۆڤکووژی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەی کوردستانی شەهید کرد.

عارف باوه‌جانی
ڕژێمی مرۆڤکووژی ئێران کۆڵبەرێکی دیکەی کوردستانی شەهید کرد.

کاک جەبار وەیسی  کوڕی  موحەمەد خەڵکی گووندی چۆجاری سەلاسی باوەجانی تەمەن ٣٠ ساڵ، به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕژێمی ئێران شه‌هید کرا

 
بە داخەوە  چەند کاتژمێر پێش هەواڵم پێگەیشت، کاک جەبار وەیسی  کوڕی  موحەمەد خەڵکی گووندی چۆجاری سەلاسی باوەجانی تەمەن ٣٠ ساڵ، کە سێ ڕۆژ پێشتر لە کاتی کۆڵبەریدا لە سنووری نەوسوودی هەورامان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری کورد کووژی ئێرانی بریندارکرابوو، دواتر گوازرابووە بۆ نەخۆشخانەی تاڵەقانی کرماشان، سەرەڕای هەوڵێکی زۆری پزشکانی دڵسۆزی کرماشان، بەڵام مخابن  بەهۆی سەختی برینەکەیەوە ،کە  گوولەی داگیرکەران مێشکی سەری گرتبووە، گیانی لە پێناو دابینکردنی  نان بۆ بنەماڵەکەی بەخشی.
شەهید جەبار دەزگیراندار بووەو بەرنامە ڕیزی بۆ ئاهەنگی گوازتنەوەی بوک لە چەند حەفتەی داهاتوو داڕشتبوو. بەڵام ڕێژیمی کورد کووژی ئێرانی نەیهێشت ئەو ٢ خۆشەویستە بە یەک بگەن و لانەو ژیانی لێ تێکدان.
نەفرەت لە ڕێژیمی مڕۆڤکووژ و داگیرکەری ئێرانی، نەفرەت لەو بیرکردنەوەی کە داوای 
گوایا پێکەوە ژیان، بەڵام بە کردار مانەوە ی نەتەوەی کورد لە بندەستی  لە ئێرانی داهاتووشدا. مێژوو سەلماندوویەتی: کە  ئەگەر ڕێژیمی ئێرانی داگیرکەر، چەپ بێت، ڕاست بێت، ئیسلامی بێت. هەر دژە کوردە و هەر داگیرکەرە. 
سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵەو گشت خزمانم لە گووندی جۆجار و، گشت سەهیدانی ڕێگاری نیشتیمانی و ژیان و نان واتە کۆڵبەری دەکەم. ئەو پیشەی کۆڵبەرییە هەرگیز شایانی لاوانی کوردستان نەبووە و نییە، بەڵام ڕێژیمی داگیرکەر بە سیاسەت و پلانی  تایبەتەوە هەلی کار لە شارو ناوچەکانی کوردستان بۆ کرێکارانی کورد دابین ناکات. ئەو سیاسەتەی لە سەر دەمانی حکوومەتی پاشایەتیشەوە هەبووە،  کرێکارانی کورد ناچارکراون ڕێگای دوور شارە فارسنشینەکان بگرنە بەر بۆ کرێکار.
بگرە لاوانی خاوەن بڕوانامەش لە دام و دەزگاکانی خزمەتگووزاریەکانیشدا ئەگەر سەربەخۆیان نەبێت  کاریان پێبادرێت، بە ناچاری ئەو ڕێگای کۆڵبەرییە هەڵدەبژێرن و، بەردەوام  دەبنە نێچری پاسدارانی ئێرانی کورد کووژی سەر سنوورە  درووستکراوەکان. 
عارف باوەجانی
٣١/ ١ / ٢٠٢٤
 

2024/02/02 18:17:03
9 مانگ و 5 کاتژمێر و 18 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©