دوو لایەنە ئاماژەمان بەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكاریە ئاڵۆزانەی ناوچەکانی خۆرهەلاتی ناڤین کرد. کە چەندە پێویستە نەتەوەی ئێمەش لەو
زۆر سوپاس بۆ سەردانی هاوڕێی نەتەوەییم کاک غەفوور مەخمووری.
ئەمڕۆ ١٧ / ٨ / ٢٠٢٣ هاوڕێێ بەڕێزم کاک غەفوور مەخمووری سکرتێری گشتی یەکێتی نەتەوەیی دێمۆکراتی کوردستان(YNDK). بە مەبەستی هەواڵپرسین و بە سەرکردنەوە، سەردانی کردین.
لە پەڕاوێزی ئەو دیدارە دۆستانەیەدا: باس و بۆچوون گۆڕینەوەمان لە سەر پرسی کورد و کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵات و باشووری نیشتیمان بە تایبەتی، کرد.
دوو لایەنە ئاماژەمان بەو ئەگەرو پێشهات و گۆڕانكاریە ئاڵۆزانەی ناوچەکانی خۆرهەلاتی ناڤین کرد. کە چەندە پێویستە نەتەوەی ئێمەش لەو کاتانەدا خاوەنی هەڵویست و گووتار و کرداری هاوبەش بێت.
لە درێژەی دیدارەکەدا، بەڕێز مەخمووری زۆر خەمخۆرانە ئاماژەی بە گرنگی هاوکارى و هاوخەباتى نێوان لایەنە سیاسییەکانى رۆژهەڵاتى کوردستان کرد.
شایانی ئاماژە پێکردنە کە دڵسۆزی جەنابیان لە پێناو کۆکردنەوە و یەکگووتاری لایەنە کوردستانیەکان بۆ ئێمەو زۆربەی لایەنە کوردستانیەکان ئاشنایە.
جارێکی دیکە بە خێرهاتنی هاوبیری نەتەوەییم کاک غەفوور مەخمووری دەکەم.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©