ئەوەی نیشتیمان ون بکات لە کۆێ دەیدۆزێتەوە. کازم گاتع: شاعیری ئێراقی دەڵێت : ئەوەی زێڕ ون بکات لە بازاڕی زێڕ دەیبینێتەوە، ئەوەی لەگ
ئەوەی زێڕ ون بکات لە بازاڕی زێڕ دەیبینێتەوە،.
ئەوەی نیشتیمان ون بکات لە کۆێ دەیدۆزێتەوە.
کازم گاتع: شاعیری ئێراقی دەڵێت :
ئەوەی زێڕ ون بکات لە بازاڕی زێڕ دەیبینێتەوە،
ئەوەی لەگەڵ خۆشەویستەکەی جیابووەوە،
ڕەنگە دوای ساڵێک لەبیری بکات،
بەڵام ئەوەی نیشتمانی لەدەستدا،
نیشتمان لە کوێ دەدۆزێتەوە.
اللي مضيع ذهب بسوق الذهب يلقاه،
واللي مفارق محب ممكن سنة ينساه،
بس يللي مضيع وطن وين الوطن يلقاه.
بە هۆی گرنگی ئەو ڕستەوە بە دەیان گۆرانی بێژی *عەرەبی زمان* لە خۆشەویستی نیشتیمانەکەیان ئەو ڕستەیان کردووەتە گۆرانی. ئێمەش وەک نەتەوەی کورد و خەڵکی کوردستانیش پێویستە خۆشەویستی نیشتیمانمان، وەک گلێنەی چاومان بپاڕێزین. نابێت خۆشەویستی نیشتیمان تێکەڵ بکەین بە ڕق و کینەی سیاسی و ئایینی و زاراوەیی و ناوچەیی. خوای گەورە بە هەموو نەتەوەیەک و مڕۆڤێکی سەر گۆیی زەوی، هەم ئایینی بۆ دابینکردووە و هەم نیشتیمان و سرووشتی جوانی پێبەخشییووە. ئیتر ئەرکی سەرشانی مرۆڤەکانە چۆن پەیڕەوی لە ئایین و نیشتیمانی خۆیان بکەن و چۆن سرووشتەکەی بپاڕێزن..
عارف باوەجانی
١٥ / ٨ / ٢٠٢٣
پارتی سهربهستیی کوردستان ©