شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

ڕادەستکردنی دەسەڵاتی ئابووری باشوور بە بەغدا، ئەزموونێک بۆ دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان. هەرگیز بڕوا

عارف باوەجانی
ڕادەستکردنی دەسەڵاتی ئابووری باشوور بە بەغدا، ئەزموونێک بۆ دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.  هەرگیز بڕوا

زۆر سەیرە لە پاش 2 مانگ بە سەر نەناردنی مووچەی ڕەوای خەڵکی باشووری کوردستان لە لایەن دەسەڵاتی بەغداوە. ڕەخنەگرەکان کە هەمیشە

ڕادەستکردنی دەسەڵاتی ئابووری باشوور بە بەغدا، ئەزموونێک بۆ دواڕۆژی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

 

هەرگیز بڕوا بە بەڵێنی وڵاتانی داگیرکەر مەکەن. ئەوەش لە سەر فشار و هاواری ناوخۆیی باشووری کوردستان، نەوت و داهاتەکانی دیکەش ڕادەستی بەغدا کران?. کە ئاواتی زۆر بە ناو چاودێر و چالاکوانان بوون و گوایە مووچە بە زیادیشەوە بۆ خەڵک دەنێرن. ئەوە 2 مانگە هیچ کە مافە داراییەکانی خەڵکی کوردستان نانێرێت، بگرە ئێستا چەندین بیانووی دیکەشیان هەیە، یەکیک لەوانە هێنابەوەی دەزگای ئەمنی و موخابەراتیەکانە بۆ ناو شارەکانی باشووری وڵاتمان. وردە وردە شتی دیکەی بە شوێندا دێت.

زۆر سەیرە لە پاش 2 مانگ بە سەر نەناردنی مووچەی ڕەوای خەڵکی باشووری کوردستان لە لایەن دەسەڵاتی بەغداوە. ڕەخنەگرەکان کە هەمیشە ڕوو بە دەسەڵاتی خۆماڵی زیرەک بوون و شاشەی تیڤی و سوسیال میدیاکانیان پڕکرد بوو، وا دەبینین لە ئاست بەغدا نقەیان لێوە نایەت. زۆر باشیش شارەزای شەقامەکانی بەغداد و دادگای فیدڕاڵیەکەشن.

هیوادارم هەرگیز دەسکەوتی خۆمانە بە هەر کەم و کورتیەک کە هەبووە و هەیە بە کەم نەزانرێت، بیر نەکرێتەوە لەوەی کە ئەو جۆرە دەستکەوتانە بخرێنەوە ژێر دەسەڵاتی داگیرکەر،. پێويستە هەموو لایەک هاوکاری یەکتر بکەن بۆ چارەسەری کێشەکان، نەک ببنە شایەتی دادگای داگیرکەران بە ڕووی خۆماندا. ئەو جۆرە کێشە دارایی و قەیرانانە هەر لە کوردستان نییە، بۆ نموونە لە یونان و دەیان وڵاتی دیکەش زیاد لە 20 ساڵە کێشەو ئەزموونی هاوشێوەی ئابووری باشووریان هەیە،.

ئەمەش باشترین ئەزموونە بۆ ئەوانەی خەیاڵ بە دەسەڵاتی عەدالەتی دواڕۆژ لە تارانەوە دەبینن. باوەڕ بە دەسەڵاتی داگیرکەر بە ناوی دەسەڵاتی ناوەندەوە، تەنیا خنکاندنی پێناسەی نیشتیمانی و نەتەوەییتە نەک دابینکردنی بژێوی خەڵکەکەت.

 تویتەری پێوەندیدار

خەمخۆرتان. عارف باوەجانی.

25.07.2023 @ArifBawecani

سەرچاوە. تویتەر

https://twitter.com/ArifBaw.../status/1683798663540224000...

 

2023/09/03 21:59:46

1 ساڵ و 2 مانگ و 54 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ :
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©