شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەڕێز "دوکتۆر خوسرەو جاف"
بەشداری سەرۆک و شاندێکی پ س ک لە مراسمی ڕێزلێنان و ناساندنی بەرهەمی (دائیرەتولمەعاریفی) نووسهر و ئەندازیارو پەیکەرسازی ناوداری كورد "د. خوسرهو جاف" .
ڕێکەوتی ٢٤ی جۆزەردانی ٢٧٢٣ی کوردی بەرامبەر بە ١٤ـی ٦ـی ٢٠٢٣ زاینی، لە لایەن بهشی ڕۆشنبیری و ڕاگهیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ڕێوڕسمێكی شایسته بە ئامادەبوونی بەرپرسانی حزبی و حكومی و كەسایەتی سیاسی و كۆمەلایەتی و ھونەرمەندان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی، بۆ رێزگرتن له نووسهر و ئەندازیار و پەیکەرساز و شاعیر و ڕووناکبیری بهنێوبانگی كورد(د.خوسرهو جاف)، بۆ ناساندنی دوا بەرهەمی ناوبراو کە پەرتووکێکی زەنجیرەییە لە ژێر ناوی( دائیرەتولمەعاریف) کە لە کۆی٢٥ بەرگدا، ڕێکخست.
شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە سەرۆکایەتی بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەڕێز "دوکتۆر خوسرەو جاف" بەشداری ئەو ڕێوڕەسمە بوون.
لە بڕگەکانی بەرنامەی ئەو ڕێوڕەسمەدا لە لایەن هەر یەک لە بەڕێزان: دكتۆر سالار عوسمان بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و کاک فازڵ میرانی، بەرپرسی دەستەی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، باسیان لە توانایی و گەورەیی ئەم کەسایەتییە نیشتیمانپەروەرو خاوەن سەدان بەرهەمی جۆراوجۆری نەتەوەکەمان کرد.
دواتر لە لایەن چەند کەسایەتیی بوارە جیاوازەکانی ڕۆشنبیری و سیاسیدا پارچە گووڵی ڕێز لێنانیان ئاراستەی ناوبراو کرد. سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان لە نزیکەوە پیڕۆزبایی گەرمی خۆی و پارتی سەربەستیی کوردستانی، ئاراستەی کەسایەتی ناوداری نەتەوەکەمان دوکتۆر خوسرەو جاف کرد. هەر لە پەڕاوێزی ئەو ڕێوڕەسمەدا سەرۆکی (پسک) و چەندین کەسایەتی جیاوازی کوردستانی دیداریان نوێکردەوە.
لە بەشێکی دیکەی بەرنامەکەدا: بە پێشکەشکردنی فیلمێکی دۆکۆمێنتاریی ئامادەکراو لە سەر ژیانی " دوکتۆر خوسرەو جاف" دواتر چەند کۆپلە گۆرانییەک بە دەنگی خۆشی هوونەرمەندی گەرمیانی " حەسەن هەیاس"، هەروەها چەند کۆپڵە شێعرێکی " دوکتۆر خوسرەو جاف" کەش و هەوایەکی تایتەی ئەەبی و هوونەری بە هۆڵی ڕێوڕەسەمەکە بەخشی.
کوورتە پێناسەیەک لە سەر (دوکتۆر خوسرەو جاف.)
خەسرەو جاف شەوی نەورۆزی ساڵی ١٩٤٥ لە بنەماڵەیەکی بەگزادەکانی جاف لە کەلار لە دایک بووە، لە کۆلێژی ھونەرە جوانەکانی لە زانکۆی تارانو هەروەها ماستەری ئەندازیاریی تەلارسازی وەرگرتووە؛ بە لاوی بەشداری شۆڕشی ئەیلوول بووە، دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بووە بە پەلەمانتار.
بەرھەمەکانی دوکتۆر خوسرەو جاف. وەک پەیکەر، نووسین و بەرهەمی دیکەش.
پەیکەرەکان.
مۆنۆمێنتی شەھیدان
کیمیاباران
من ناوم تۆیە
باوکی شەھید
ئەفسانەی گا
غەمی ژنی کورد
ڕاپەڕین
لەیلا قاسم
کۆڕەو
قەقڵ و سێکس
کۆڵبەر
ئیدی بەسە ژنکوشتن
یاحەق من یارسانیم
سەمای مەولانا
کوردستانی باشوور
کوردستانی ڕۆژاوا
ھەرای سیاسی
ھەرا
ئەھریمەن
سۆفی
مەحموود پاشای جاف
دیکتاتۆر
من منم
بزنی زێڕین
ئەو قوفڵە زێڕینە کلیلەکەی لای خەڵکە
لەبیری نەکەی جیھان دوو بەشە
ئیعدام
ئافرەتی بێحەیا
شاژنی دەمامکدار
لەبیری ناکەین
شیفا گەردی
ئەژدیھا
ئەھورامەزدای ھەزار ڕەنگ
نووسین، کە زیاد لە ١٢٥ پەرتووک و هەزاران و تار و بابەتی جیاوازە.، بەشێک لەوان بریتین لە:
دائیرەتولمەعاریف، کە هەنبانەیەکی زانستی کوردستانیو جیهانییە، لە کۆی ٢٥بەرگدا.
ڕۆمانی دەربار لە ٨ بەرگدا
حەوتەوانە
مەولانا و ڕازی نەی
شازادە و شاعیر
ڕۆمانی گەماڵ
درۆیە، کاوە زۆھاکی نەکوشتووە
ڕۆمانی پاشایان کوشت
حەرەمسەرا و خەساوەکان
بۆ.. ؟ بۆیە.. !
وەلی دێوانە
وڕێنە
من و خۆم
لوڕ کوردە یان لوڕە؟
ڕاز
ڕۆمانی دەغدو
مێژووی ھۆزی جاف
ھونەری تەلارسازیی جیھان
شاکارسازانی جیھان
مێژووی ئەفسانەی جیھان
کورد و خەیام نەناسین
ھەرێمی دۆزەخ
دەڵە دێوەکەی سوڵتان
مێژووی مزگەوت و منارە و میحراب و مینبەر و مەزار
مەحموود دەوڵەت ئابادی.
ماڵەکەی وەک مۆزەخانە:
ئەوەی سەردانی ماڵی دوکتۆری کردبێت دەزانێت کە ناوبراو ماڵەکەی خۆی کردووەتە مۆزەخانەیەکی دەوڵەمەندی نیشتیمانی، کە بێجگە لە خەڵک و میدیاکانی کوردستان، بەردەوام میدیا و گەشتیارانی دێپڵۆماسی و زانستی جیهانی بۆ باشووری کوردستان، سەردەنی ماڵەکەی وەک مووزەخانەیەک دەکەن و، سەرسوڕمانی خۆیان لە گەورەیی و توانایی ئەم کەسایەتییە کوردستانیە پێشاندەدەن.
دوکتۆر خوسرەو جاف، لەو ماوەدا بە دەیان خەڵات و بڕوا نامەی گرنگی نێودەوڵەتی و کوردستانی بە دەستهێناوە، کە تێیدا خەڵاتی : خەڵاتی ملوانکەی زێڕینی یەکیەتیی ئەورووپا لە ئەدەب و ھونەردا بۆ ساڵی ٢٠١٦. خەڵاتی دوکتۆرای فەخریی کامبریج. خەڵاتی دوکتۆرای ئەکادێمیی ئەمریکی.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©