گۆڤاری (هاوبیری نوێ)، وەک سەرچاوەیەکی بیری نەتەوەیی و ناسیونالیستی کوردستانی، وەرزانە بڵاو دەکرێتەوە، مەبەستمانە کەندووی کۆکراوەی
ئاگاداری و داواکاری لە گۆڤاری 'هاوبیری نوێ'وە.
بەڕێز :
وەک بەڕێوەبەری گشتی و ستافی گۆڤاری 'هاوبیری نوێ'، بە گشت ئێوە تێکۆشەرانی ڕێبازی نەتەوەیی، ڕۆشنبیران، نووسەران و خاوەن پێنووسانی سەنگەری نەتەوایەتی کوردستانی ڕادەگەیەنین، کە گۆڤاری (هاوبیری نوێ)، وەک سەرچاوەیەکی بیری نەتەوەیی و ناسیونالیستی کوردستانی، وەرزانە بڵاو دەکرێتەوە، مەبەستمانە کەندووی کۆکراوەی گشت وتاری مێژوویی، کولتووری و بابەتە زانستیەکان لە بەرگێکی نەتەوەییدا بن و پەیڕەوانی ڕێبازی نەتەوەیی وەک سەرچاوەیەکی بەکەلک سوودی لێ وەربگرن.
لەو پێوەندییەدا داوا لە ئێوەی بەڕێز دەکەین، لە هەر بوارێکدا ئەگەر نووسین، بەڵگە، وێنە، سەرچاوەی زانستی ومێژووییتان هەیە و خزمەت بە ڕێبازی نەتەوەیی و نیشتیمانی دەکات، بەو ناونیشانەی خوارەوە، بۆ گۆڤارەکەمان ڕەوانەی بکەن، هیواخوازین شوێن پەنجەی ئێوەی بەڕێزیش لەو ئارشیڤە مێژووییە دیار و پشنگدار بێ.
تێبینی :
١ / تکامان وایە لە بواری ڕێنووسی کوردیدا، بابەتەکان پوخت بن، هەروەها خوازیارین کە نووسەر بۆ خۆی هەڵەبڕ و پێداچوونەوەی وردی بۆ بکات.
٢ / تکامان وایە بابەتەکان بێڕێزی و ناوزڕاندنی بۆ هیچ کەسایەتی و پارتێکی کوردستانی ئیستاو ڕابوودووی تێدا نەبێتØ› با ڕەخنەکانیشـمان بۆ شکاندنی کەس و لایەنێک نەبێت و مەبەست چارەکردنی کێماسییەکان بێ.
٣ / بۆ ئەوەی بابەتەکەتان لە یەکەمین ژمارەدا بڵاو بکرێتەوە، خوازیارین تا ڕێکەوتی ٢٥ / ٥ / ٢٠ ٢٣ نووسینەکانتان بە دەستمان بگات.
بەڕێزەوە
ستافی گۆڤاری هاوبیری نوێ.
[email protected]
Facebook(Hawbiri Nwe)
@HawbiriNwe
پارتی سهربهستیی کوردستان ©