واتە ١٢٥ ساڵ پێش یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناسناوی ناوی کوردستان لە ٢٢ی٤ی ١٨٩٨ بڵاوکراوەتەوە. لەو سەدەمەدا ئەگەر تەماشای ئاماری وڵات
یادی ١٢٥ ساڵەی ڕۆژنامەگەری کوردی پیرۆز بێت. تهنئه بمناسبة ١٢٥ سنة لصحافة کوردیة
Congratulations on the occasion of 125 years for the Kurdish press
سەدو بیست وچوارساڵ پێش نەتەوەی بندەستی ئێمە خاوەنی ڕۆژنامەو بڵاوکراوەی خۆی بووە. واتە ١٢٥ ساڵ پێش یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناسناوی ناوی کوردستان لە ٢٢ی٤ی ١٨٩٨ بڵاوکراوەتەوە.
لەو سەدەمەدا ئەگەر تەماشای ئاماری وڵاتان بکەین، ژمارەیا تەواوی وڵاتان نەگەیشتووەتە ٥٠ ولات، بەلام لە ئێستادا لە سەرەوەی ٢٠ ٠ وڵاتە.
ئەوەش باشترین بەڵگەی زیندووە کە گەل و نەتەوەی ئێمە لە سەدانساڵ پێشەوە خۆی بە جیاوازتر لە داگیرکەران و دەوروبەرەکەی زانیوە. نەک پێچەوانەکەی لەم سەردەمەدا باس لە مانەوە لە نێو وڵاتی داگیرکەراندا، بە بیانوویی پێکەوە ژیان. ڕۆژنامەگەری کوردی سەڕەڕای هەموو ئاستەنگییەکانی سەر ڕێگای چالاکوانانی گەلی کورد، لە گشت بەشە داگیرکراوەکان و لە هەموو بوارە جیاوازەکانیشدا، هەرگیر لە وەشاندن نەوەسەتاوە. لە شاخ و شار و لەو پەڕی بێ ئیمکاناتیشدا تا ئێستاش درێژەی هەیە. ئەوەش دیسانەوە نیشانەی زیندوویی نەتەوەیەکی پەلاماردراوە، بەڵام هەمیشە لە هەوڵی خۆڕاگری و ڕۆشنگەریدایە.
لەم ڕۆژە مێژووییەدا : بە ناوی خۆم و گشت هەڤاڵ و هاوبیرانم پیرۆزبایی ئاراستەی گشت ڕۆژنامەنووسانی سەرتاسەری کوردستان دەکەم، بە تایبەت ئەو ڕۆژنامەنووسانەی خۆرهەڵاتی نیشتیمان کە لە ئێستادا لە بەندیخانەکانی حاکمانی فارسی ئێرانی بە تاوانی نووسین لە پێناو ماف و ئازادی و سەروەرییەکانی نیشتیمانیاندا بەندکراون.
بەو هیوایە گشت دەزگاو ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی کوردی، ڕەوتی خەبات و خزمەتیان ئاراستەی سەروەریی یەکجاری گەلەکەیان بکەن، و هاندەری سەرەکی بن بۆ خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و ڕزگاری هەمیشەیی نەتەوەکەیان لە بندەستی داگیرکەران.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢ی بانەمەرێ ٢٧٢٣ ی کوردی / ٢٢ / ٤ / ٢٠ ٢٣ ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©