کۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوکاری و شەش لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ ی خاکەلێوە کۆبوونەوەیەک لەنێوان شەش لایەن و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی
کۆبوونەوەی نێوان ناوەندی هاوکاری و شەش لایەنی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان
ڕۆژی پێنج شەممە، ١٠ ی خاکەلێوە کۆبوونەوەیەک لەنێوان شەش لایەن و ڕێکخراوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە سەرپەرستیی بەڕێز محەممەد نەزیف قادری لە بارەگای پارتی سەربەستیی کوردستان، بەڕێوە چوو.
لەم کۆبوونەوەدا پرسی یەکگرتوویی، یەکگووتاری، هاوکاری و هەماهەنگی حیزب و لایەنە سیاسیەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شۆڕشی ژینا و دوایین ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی ڕۆژەڤی کوردستان و ئێران قسە و باس و ئاڵوگۆڕی بیروڕایان لەسەر کرا.
لە کۆتایی ئەم کۆبوونەوەدا پێداگری لەسەر درێژەدان بە دانیشتن و هەماهەنگیی پتر لەگەڵ یەکتر کرایەوە.
شەش لایەنەکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بریتی بوون لە:
- پارتی ئازادیی کوردستان
- پارتی سەربەستیی کوردستان
- کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان
- ڕیکخراوی خەباتی شۆڕشگێڕی کوردستان
- بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان
- پارتی سەربەخۆیی کوردستان
١٠ ی خاکەلێوەی ٢٧٢٣ی کوردی. ٢٠ ٢٣ی زاینی
2023/03/30 19:54:11
1 ساڵ و 7 مانگ و 3 کاتژمێر و 38 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : ڕۆژی,پێنج,شەممە،,١٠ ی,خاکەلێوە,کۆبوونەوەیەک,لەنێوان,شەش,لایەن,و,ڕێکخراوی,ڕۆژهەڵاتی,کوردستان,و,ناوەندی,هاوکاریی,حیزبەکانی,کوردستانی,