لەو دیدارەدا کە ٢ کاتژمێری خایەند هەردوو لایەن لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە بیروڕایان ئاڵۆگۆڕ کرد و بڕیاریاندا لە داهاتوودا زیاتر پێ
ڕێکەوتی ٢٦ی ڕەشەممەی ٢٧٢٣ی کوردی بەرامبەر بە ١٧ / ٣ / ٢٠ ٢٣ دیدارێک لە نێوان بەڕێزان عەلی فەزڵی وتەبێژی ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد و عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە شاری ئۆسڵۆی پایتەختی نەرویج بەڕێوە چوو.
لەو دیدارەدا کە ٢ کاتژمێری خایەند هەردوو لایەن لە سەر ئەم خاڵانەی خوارەوە بیروڕایان ئاڵۆگۆڕ کرد و بڕیاریاندا لە داهاتوودا زیاتر پێکەوە هەنگاوی بە کردەوەیی بۆ بنێن.
١ / یەکڕێزی پارت و لایەن و ڕێکخراوە سیاسییەکانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی نیشتیمانیش بە تایبەتی، هەوڵدان بۆ درووستبوونی بەرەیەکی سەرتاسەریی.
٢ / پاراستنی یەکێتی و تەبایی گشت پێکهاتە کۆمەڵایەتی و ئایینیەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، بە تایبەت لە پاڕێزگاکانی لای خوارەوی وەک: کرماشان و ئیلام و لوڕستان. ڕێگەگرتن لە دروستکردنی درزی کۆمەڵایەتی و بە لاریدا بردنی پێکهاتەکان، و بە دوور زانیان لە ڕەسەنایەتی و خاوەندارێتی سەر جۆغرافیا و مێژووی کوردستان. بە کارهێنانیان بە مەبەستی سیاسی و لە بەرژەوەندەی نەتەوەی داگیرکەر و حاکمی ئێستاو داهاتووی فارسی ئێرانی.
٣ / گرنگیدان بە کولتور کردنی بیرۆکەی سەربەخۆییخوازی لە نێو گشت پێکهاتە و کۆڕ و کۆمەڵگایەکی کوردستانی، و نەهێشتنی ئاسەواری بە ئیرانی زانینی خاکی کوردستان.
٤ / پێداگری لە پتەوکردنی پێوەندی دوو لایەنەی نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و ڕێکخراوی یارسانیی یاری کورد
ڕاگەیاندنی هاوبەشی:
یاری کورد
پارتی سهربهستیی کوردستان ©