شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا (یەکیتی)، سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا (یەکیتی)، سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.

مەحموود محەممەد (ئەبو سابر)، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی گشتی پێوەندییەکانی پارتی ناوبراو، لە هەرێمی کوردستان. بە یاوەری هەر

 

پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا (یەکیتی)، سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.

لە درێژەی سەردانە بەردەوامەکانی پارت و لایەنە سیاسییەکان بۆ لای پارتی سەربەستیی کوردستان. ڕێکەوتی ٢ / ٣ / ٢٠ ٢٣ی زاینی. شاندێکی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا (یەکیتی). بە سەرۆکایەتی بەڕێز  مەحموود محەممەد (ئەبو سابر)، ئەندامی مەکتەبی سیاسیی و بەرپرسی گشتی پێوەندییەکانی پارتی ناوبراو، لە هەرێمی کوردستان. بە یاوەری هەر یەک لە بەڕێزان:  وەیس مستەفا ئەندامی کۆمیتەی سەرکردایەتی، دوکتۆر حەسن چاویش و دڵدار حەسەن، ئەندامانی کارگێڕی  ڕێکخستنی هەرێمی کوردستان. بە فەرمی سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد، و لە لایەن  سەرۆکی گشتی و چەند ئەندامێکی سەرکردایەتی و پێوەندییەکانی پارتیمان، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.

بەرێز ئەبو سابر وەک سەرۆکی شاند، بە ناوی هەموو سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی پارتی یەکێتی دیموکراتی کورد لە سوریا (یەکیتی)، پیڕۆزبایی هەردوو بۆنەی وەک کۆتاییهاتنی کۆنگرەی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، و یادی ١٧ساڵەی دامەزراندنیان، گەیاندە سەرۆک و سەرکردایەتی پارتەکەمان.

سەرۆکی گشتی و ئەندامانی پارتی سەربەستیی کوردستان، وێرای پێشوازی گەرم لێیان. بەڕێز باوەجانی سوپاس و پێزانینی پارتی سەربەستیی کوردستانی، لە پیوەندی بە سەردان وگرنگیدانیان بە کۆنگرەی سێێەم وساڵیادی  دامەزراندنی پێپێگەیاندن.
هەر لەو پێوەندییەشدا بەڕێزیان ئاماژەیان بە چەند خاڵیکی گرنگی ئاکامی کۆنگرە، و ڕاپۆرتی تێروتەسەلی سەرۆکی گشتی بۆ کۆنگرە کرد، کە تێیدا تێڕوانینی پارتەکەمان لە پێوەندی بە گشت بەشەکانی کوردستانەوە چۆنە. هەروەها هەوڵ و پڕۆژەکانی بۆ گرنگیدان بە نزیکبوونەوەی پارتەکانی هەموو بەشەکانی کوردستان بە گشتی و ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان بە تایبەتی کرد.
لە نێو ئاخنی ئەو دیدارەدا، دوولایەنە  باسێکی گشتییان لە سەر پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. سەرۆکی پ س ک جارێکی دیکە هاوخەمی بۆ قوربانیانی کارەساتی زەویلەرزینی ڕۆژئاواو باکووری کوردستانی بە لایەنی  میوان گەیاند، و پشتیوانی پارتی سەربەستیی کوردستانی بۆ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، نوێکردەوە.

لە بەشی کۆتایی باسەکەدا ئاماژە بە پێوەندی دوولایەنەکرا، کە نزیک بە ١٥ ساڵە درێژەی هەیە. هەردوو لایەن بەڕێزەوە چاویان بەو پێوەندییەدا خشاندەوە، و بە گرنگەوە ئاماژەیان بە پتەوکردنی پێوەندییەکان کردەوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
١١/ ڕەشەممەی ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ٢ / ٣ / ٢٠ ٢٣ی زاینی.

 

2023/03/02 14:24:39

1 ساڵ و 8 مانگ و 8 کاتژمێر و 45 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : ,مەحموود,محەممەد,(ئەبو,سابر)،,ئەندامی,مەکتەبی,سیاسیی,و,بەرپرسی,گشتی,پێوەندییەکانی,پارتی,ناوبراو،,لە,هەرێمی,کوردستان.,بە,یاوەری,هەر
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©