بەرێزان: هندرێن ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکان. هاوتا ڕەسووڵ ئەندامی مەکتەبی پێوەندییەکان.
حیزبی شیوعی کوردستان سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.
ڕێکەوتی ٢ / ٣ / ٢٠ ٢٣ی زاینی. شاندێکی حیزبی شیوعی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەرێزان: هندرێن ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکان. هاوتا ڕەسووڵ ئەندامی مەکتەبی پێوەندییەکان. بە مەبەستی گەیاندنی پیڕۆزبایی کۆمیتەی ناوەندی و مەکتەبی سیاسی حیزبەکەیان، لە پێوەندی بە کۆتاییهاتنی کۆنگرەی سێیەمی PSK، سەردانی بارەگای سەرکردایەتی پارتی سەربەستییان کرد.
لە لایەن بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و سۆران کرماشانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی، و چەند ئەندامێکی دیکەی پێوەندییەکانی پارتیمان، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
بەرێز هندرێن ئەحمەد، وێرای گەیاندنی سڵاو وپیرۆزبایی بەڕێز دوکتۆر کاوە مەحموود سکرتێری گشتی
پارتەکەیان، و پیڕۆزبایی گشت کۆمیتەی ناوەندی حیزبەکەیانی گەیاندە سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پاشان کورتەیەک باسی هەلومەرجی هەنووکەیی نێوان باشووری کوردستان و ئێراق، و سەرقاڵی حیزبەکەیان بە کۆمەڵێک پڕۆژەیان لە بەرژەوەندی باشووری وڵات کرد.
بەڕێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی بە ناوی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیەوە، بەخێرهاتنی گەرمی لێکردن، و سوپاس و پێزانینی پارتی سەربەستیی کوردستانی، ئاراستەی حیزبی شێوعی کوردستان کرد، لەوەی کە هەمیشە پشت و پەنای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوون لە ڕۆژە دژاوەرەکاندا. هەروەها لە پیوەندی بە سەردان وگرنگیدانیان بە کۆنگرەی سێێەمی پارتەکەمان.
سەرۆکی پ س ک وێرای باسێکی کورتی ئاکامی کۆنگرەی سێیەم و بڕیارو ڕاسپاردە گرنگەکانی لە پێوەندی بە یەکڕیزی لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتمان، ئاماژەیەکی کوورتیشی بە پرسی کورد لە ڕۆژهەڵات ئاراستەی لایەنی میوانکرد.
لە درێژەی دیدارەکەدا باسێکی گشتی لە سەر پرسی کورد و پێوەندییە نێودەوڵەتییەکان کرا، دوو لایەنە شڕۆڤەیان لە سەر کرد. لە بەشی کۆتاییدا هەردوو لایەن پێداگریان لە سەر گرنگی و بەردەوامی پێوەندییەکانی نێوان پارتی سەربەستیی کوردستان و حیزبی شیوعی کوردستان کردەوە.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
١١/ ڕەشەممەی ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ٢ / ٣ / ٢٠ ٢٣ی زاینی.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©