لە ئێستاش لە ئاست ئەو هەڵویستە درووستەوە، بە درووستی دەزانین کە پشتیوانی و خۆشحاڵی خۆمان ئاراستەی حیزبی دیمۆکرات و بەڕێز مستەفا
پارتی سەربەستیی کوردستان، پشتیوانی لە هەڵویستەکەی بەڕێز مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حدکا دەکات.
لە یەکەم پلۆنۆمی پاش کۆنگرەی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە بەشداری گشت ئەندامانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و جێگران و ڕاوێژکاران لە ٢٦ / ٢ / ٢٠ ٢٣بەڕێوەچوو. کە تەرخانکرابوو بۆ تاوتۆێکردنی چەند پرسێکی پاشماوەی کۆنگرە و گۆڕانکاری لە ناوەندەکان، و هەروەها هەڵبژاردنی دەستەی کارگێری و جێگرانی سەرۆکی گشتی پ س ک.
یەکێک لەو خاڵانە کە لەو پلۆنۆمەدا باسی لە سەرکرا و ڕاوبۆچوونی لە سەر وەرگیرا، باسکردن بوو لە سەر ئەو هەڵویستە درووستەی بەڕێز مستەفا هیجری بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران. کە بەڕێزیان لە وڵامی پرسیارێکی میدیایی، بە ناوی حیزبەکەیەوە، ڕایگەیاندبوو کە نە ئەوان و نە خەڵکی کوردستان هەرگیز ئامادەنین لەگەڵ ڕەزا شاو گرووپ و نزیکەکانی هاوکاری و هاوپەیمانیان هەبێت.ئەمەش بۆ پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک پارتێکی نەتەوەیی وخەمخۆری ناسنامەی گەلی کورد هەڵویستێکی جێگەی دڵخۆشکەر بوو.
ئێمە لە ماوەی ئەو ١٧ساڵەی تەمەنی تێکۆشانمان، بەردەوام لەو باوەڕدابووین کە هەڵویستی ڕەزا پالەوی و مەشرووتەو زۆر لایەنی دیکەی سەرتاسەریخوازی ئێرانی، لە بەرامبەر مافەکانی گەلی کورد و کوردستان، زۆر شۆفینیستانەو دیکتاتۆرانە بوون. لەو پێوەندییەشدا لە ئاست هەر لێدوان و بۆچوونێکی لایەنە کوردستانیەکان، کە پێمانوابووبێت زیان بە دەستکەوتەکانی گەلەکەمان دەگەیەنێت، هەڵویست و ڕەخنەی خۆمان لە چوارچێوەیەکی دۆستانە گەیاندووەتە لایەنەکان و ڕایگشتی کوردستانیان.
لە ئێستاش لە ئاست ئەو هەڵویستە درووستەوە، بە درووستی دەزانین کە پشتیوانی و خۆشحاڵی خۆمان ئاراستەی حیزبی دیمۆکرات و بەڕێز مستەفا هیجری بکەین. هیواخوازین بیسەرو بینەری هەواڵی لەو شێوەی لایەنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان بین. هاوکات هیواخوازین کە ڕێگە نەدرێت بەوەی لایەنەکانی بە ناو ئوپۆزۆسیونی ئێرانی، ناکۆکی و درز بخەنە نێو پارتە کوردستانیەکانەوە.
بەو هیوایە ئەو جۆرە هەڵویستە نەتەوەییانە لە داهاتوودا بە هاوبەشی هەموو لایەنەکانی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، لە چوارچێوەی بەرەیەکی گشتگیر، یا ناوەندێکی بە هێزی هاوکاری لایەنەکانی کوردستانی بدرێتە دەرەوە. بۆ ئەوەی هەم پشتیوانی گشتی شەقامی کوردستان، و هەم دەنگدانەوەی زیاتری لە ئاست سیاسەتی نێودەوڵەتی ڕووبە ئێران! بە شوێندا بێت. بێگوومان ئەوەش ویست و پەیامی ناخی هەموو تاکێکی کوردستانیە، پێویستە بە ڕوونی بگاتە گۆیی حاکمانی ئێستا و داهاتووی بە ناو وڵاتی ئێران، و گشت لایەنە نەیارەکانی کوردستان..
ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان
٢٧ / ٢ / ٢٠ ٢٣
پارتی سهربهستیی کوردستان ©