شه‌ممه‌ 3 سه‌رماوه‌ز 2724

«ڕاپۆرتی¬« سیاسی¬ کۆنگرەی ¬«سێیەمی¬ «پارتی¬ سەربەستیی کوردستان

«ª¬باوەجانی¬« سەرۆکی¬ «گشتی¬
«ڕاپۆرتی¬« سیاسی¬ کۆنگرەی ¬«سێیەمی¬ «پارتی¬ سەربەستیی کوردستان

«بەڵگەی¬« کۆنگرەی¬ «سێیەمی¬ «پ¬ «س¬ «ک¬ و «ڕاپۆرتی¬« سیاسی¬ «کۆنگرەی سێیەمی¬ «پارتی¬ «سەربەستیی¬« کوردستان¬

ڕاپۆرتی سیاسی کۆنگره‌‌‌ی سێیەمی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان.
ئامادەکردنی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی. ١٦ / ٢ / ٢٠ ٢٢
خوێنەری بەرێز، ئەوەی خوارەوە کە بە PDF دانروە. ڕاپۆرتی سیاسی نێوان کۆنگرەی دووەم بۆ کۆنگرەی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستانە.، کە زۆر بواری جیاواز لە خۆ دەگرێت.
لەو ڕاپۆرتەدا، ئەم ١٧ بەشە باسکراون.
١ / دەستپێکی ڕاپۆرت.
٢ / پارتی سەربەستیی کوردستان لە نێوان کۆنگرەی دووەم تا کۆنگرەی سێیەم .
٣ / ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و تەریک کەوتنەوەی ئەم ڕێژیمە لە ئاست سیاسەتی نێۆنەتەوەیی.
٤ / ڕێکەوتننامەی ئەبراهام (ئیبراهیم) کورد لە کوێی ئەو هاوپەیمانی یا ڕێکەوتننامە دایە?.
٥ / شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا، کورد دەبێت چی ڕۆڵێکی هەبێت.
٦ / گەلی کورد لەم پرۆسەیەدا.
٧ / دەوڵەتی کاتی لە تاڕاوگە.
٨ / بۆ ده‌‌‌بێت پێداگربین لە سەر خەباتی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی بۆ کوردستان?
٩ / ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و خه‌‌‌بات بۆ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی.
١٠  / هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجی گشتی کوردستان : باکوور، باشوور، ڕۆژئاوا.
١١/ کورده‌‌‌ دوورخراوه‌‌‌کانی لای خۆراسان و شۆێنەکانی دیکەی ئێران (پارێزگای کوردخانە)
١٢ / لوڕ و لەک و پاڕێزگای لوڕستان.
١٣ / کوردەکانی لای قەزوێن.
١٤ / کوردستانیانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی وڵات.
١٥ / زیانە کۆمەڵایەتیەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پلانە پر مەترسییەکان بە دژمان. هەژاری و ئاستەنگی ئابووری، هاوسەرگیری و جیابوونەوەی زۆر. مادەی هۆشبەر، کووشتنی کۆڵبەر، سووتاندنی ژینگەی کوردستان.
١٦ / بەشی دووەمی ڕاپۆرت تایبەتە بە پارتی سەربەستیی کوردستان لە نێوان ئەم ٢ کۆنگرەدا.
١٧ / پڕنسیپی نەتەوەیی پارتی سەربەستیی کوردستان.
١٨ / به‌‌‌رنامه‌‌‌ی خه‌‌‌باتی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان بۆ ئه‌‌‌م سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌ی کە لە قۆناغی ڕزگاریداین!
١٩ / پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاست کوردستان و جیهان!
٢٠  / پێوەندییە کوردستانیەکان.
٢١ / کاروچالاکایه‌‌‌کانی پارتی له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ١٠  ساڵی نێوان کۆنگرەی دووەم و سێیەمدا.

 

درێژەی ئەو ڕاپۆرتە کە ٢٣ لاپەڕەیە کرتەی ئەو لیینکە شینەی خوارەوە بکەن

کرتەی ئێرا بکە pdf بۆ دیتنی تەواوی ڕاپۆرتەکە بە

«بەڵگەی¬«کۆنگرەی¬ «سێیەمی¬ «پ¬ «س¬ «ک¬

کۆ خوێندنه‌‌‌وه‌‌‌ی ڕاپۆرته‌‌‌که‌‌‌ به پی دی ئێف ئێره‌‌‌ کرته‌‌‌ بکه‌‌‌!

https://psk2006.org/source1/raporti_kongirey_3_psk_2023.pdf

ڕاپۆرتی سیاسی کۆنگره ی سێیەمی پارتی سه ربه ستیی کوردستان. ئامادەکردنی عارف   .باوەجانی سەرۆکی گشتی  

بەڵگەی کۆنگرەی سێیەمی پ س ک .

ڕاپۆرتی سیاسی کۆنگره ی سێیەمی پارتی سه ربه ستیی کوردستان.  

ئامادەکردنی عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی. ١٦ / ٢ / ٢٠ ٢٣ 

.............................

بە ناوی یەزدانی مەزن!
به‌‌‌ ناوی کورد و کوردستان و خه‌‌‌بات له‌‌‌ پێناو ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی کوردستان!

دەستپێکی  ڕاپۆرت.
هاووڵاتیانی ڕاپەڕیو لە پێناو سەروەری و سەربەخۆیی و وەدەرنانی ئێرانی داگیرکەر!
خەڵکی بە شەرەفی کوردستان!
ژنانی زەحمەتکێش وسەرقافڵەی شۆرشی ژینا (ژن ژیان ئازادی)!
پیاوانی خیرەتمەندی کورد! کوران وکیژانی سەربەرزی وڵات!
 لاوانی هیوا و ئارەزوو تێکدراو! خەمخۆرانی کوردستانە داگیرکراوەکەمان!
  گشت چین و تۆێژە جیاوازەکانی کوردستانی گیرکراو! 
                       سڵاوی سەربەخۆیی کوردستانتان ئاراستە بێت.

سبەی واتە ١٧/ ٢پارتەکەمان پێدەنێتە نێو تەمەنی١٧ساڵەی خەبات وتێکۆشانی بێوچانی لە پێناو ڕزگای نیشتیمان و خەباتی سەربەخۆییخوازی. هەر بۆیەش ئەو ڕۆژە مەزنە لە خۆمان و تەواوی ئەندامان و هاوبیرانمان لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات پیڕۆز دەکەین. سڵاو ڕێز و ماندوو نەبوونی ئاراستەی گشت تێکۆشەرانی ئەم ڕێبازە پیڕۆزە نەتەوەییە دەکەم. هیواخوازین کە کۆنگرەی داهاتوومان لە نێو وڵاتی ڕزگارکراومان و لە نێو هاوبیرانی ڕۆژهەڵاتمان گرێ بدەین.

پارتی سەربەستیی کوردستان لە نێوان کۆنگرەی دووەم تا کۆنگرەی سێیەم
هاوبیران و گشت کوردستانیان خۆشەویست:
لە ڕێکەوتی ١٤/٢/ ٢٠ ١٣ – تا ١٦،٠ ٢،٢٠ ٢٣دەبێتە١٠ ساڵ و٢رۆژی تەواو کە کۆنگرەی دووهەممان بەڕێوە برد، ئەم کۆنگرەیە دەبوو زۆر زووتر بەڕێوە چووبایە، بە بێ ویستی خۆمان کۆنگرەی سێهەمان چەند ساڵێک دواکەوت. بەڵام  بە خۆشیەوە لەو ماوەیەدا لە ڕێگەی گرێدانی کۆنفرانسەوە، واتە لە ڕێگەی ٥ کۆنفرانسەوە، نوێکاریمان لە ڕێکخستن و کارەکانی پارتەکەماندا کردووە و تا ڕادەیەک بۆشاییەکانی کۆنگرەمان پڕکردووەتەوە. له‌‌‌ ماوەی نێوان کۆنگرەکانی یەکەم و دووەم  و ئێستاش کە لە ناو کۆنگرەی سێهەمداین، کۆمه‌‌‌ڵێک گۆڕانکاری له‌‌‌ جیهان و کوردستاندا ڕوویانداوه، کە بە شێوەی ئەرێنی و نەرێنی، کاریگەرییان لە سەر کوردستان و وڵاتانی داگیرکەری کوردستان هەبووە وهەیە. لە نێوان ئەو ٢کۆنگرەیەدا، ڕووداوەکانی وەک: پەلاماری داعش بۆ سەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، و هاوپەیمانی ئەبراهام لە نیوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل. هەڵگیرسانی شەڕی نیوان ٢وڵاتی ئوکرانیا و ڕووسیا. پەلاماری بەردەوامی تورکیا و ئێران بۆ سەر خاکی باشوور و رۆژئاوای کوردستان، بە تایبەت پەلاماری  هاژەکی مووشکە ودرۆنی ئێران بۆ سەر بنکەکانی پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ساڵەکانی ٢٠ ١٨و٢٠ ٢٢ی. هەروەها ڕاپەڕینی سەرتاسەریی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە ژێر ناوی ڕاپەڕێنی ژینا، ودەیان گۆڕانکاری دیکە. هەر بۆیەش بە پیویستی دەزانین کە  تیشک بخه‌‌‌ینه‌‌‌ سه‌‌‌ر هیندێک له‌‌‌و ڕووداوانه‌‌‌. هاوکات بۆچوون و پێشبینیەکانی پارتی سەربەستیی کوردستانی لە سەر ئەو ڕووداوانە باس بکەین.

ڕێژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران و تەریک کەوتنەوەی ئەم ڕێژیمە لە ئاست سیاسەتی نێۆنەتەوەیی.
ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیش وه‌‌‌ک ڕژیمه‌‌‌کانی‌ پێشووتری ئێران، یه‌‌‌کێک‌ له‌‌‌و ڕێژیمه‌‌‌ داگیرکه‌‌‌رانه‌‌‌یە، کە به‌‌‌شێکی زۆری له‌‌‌خاکی کوردستانی مەزن، بە شێوەی دڕندانە خستووتە ژێر دەسەڵاتی خۆیەوە. ئه‌‌‌م ڕژیمه‌‌‌ فاشیستانه‌‌‌ به‌‌‌ درێژایی مێژوو گه‌‌‌لی کوردیان چه‌‌‌وساندوه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌، تا ئیستاش به‌‌‌رده‌‌‌وام ده‌‌‌ستیان له‌‌‌ کوشتن و به‌‌‌ندکردن و ماڵوێرانی وده‌‌‌ربه‌‌‌ده‌‌‌رکردنی خه‌‌‌ڵک هه‌‌‌ڵنه‌‌‌گرتووه‌‌‌. هەر لەم ئان و ساتەدا کە لە نێو باسەکانی گەرمی کۆنگرەکەماندانین، نزیک بە ٥ مانگە شۆرش و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و تەواوی دانێشتووانی سەر ئەو جوگرافیایەی کە بە ئێران ناودەهێنرێت، دەستی پێکردووە. بە هەزاران شەهیدی شەقام وسێدارە و برینداری لێکەوتووەتەوە. بە هەزاران کەس ڕاپێچی بەندیخانەکان کراون، بە هەزاران کەس دیسانەوە بە ناچاری وڵاتیان بە جێهێشتووەو ئاوارەی هەندەران بوون.

ئه‌‌‌و ڕێژیمه‌‌‌ی کە ٤رۆژ پێش دەستپێکی کۆنگرەکەمان٤٣ساڵ لە تەمەن و کارنا‌مه‌‌‌ی پڕ له‌‌‌ شه‌‌‌رم و دیکتاتۆریی خۆی پڕکردەوە. بەڵام ڕاپەڕێنەکانی ئەمجارە و پشتیوانی نێودەوڵەتی، ئەو ڕاستیەمان پێدەڵێن، کە ئەم رێژیمە لە ساتەکانی کۆتایی تەمەنی دەسەڵاتی خۆی نزیکبووەتەوە.

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان لە دەستپێکی ئەم شۆرشە نۆییە لە ژێر ناوی شۆڕشی ژینا، بەردەوام لەگەڵ کۆمەڵانی ڕاپەڕیوی کوردستان  لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات، و هاوکات لەگەڵ کۆڕ و کۆمەڵی نێو دەوڵەتی و دەزگا و ڕێکخراوە چاودێرەکانی جیهانی لە پێوەندیدا بووە و هەیە.
لە کۆی ئەو هەموو پێوەندی و بەشدارییەدا، بەو ڕاستییە گەیشتووین، کە ئەو ڕێژیمە لە ئاست گشت جمگەکان و پێکهاتەکانی ناوخۆی وڵات و پێوەندییە دەرەکییەکانیشدا لە گشت بوارێکدا لاواز بووە و تەپیوە، و توانای چارەسەرکردنی کردەوە دیکتاتۆرییەکانی نەماوە. بڕیار و سزاکانی یەکێتی ئوروپا و کەنەدا و نەتەوە یەکگرتووەکان و چەندین وڵات و ناوەند و دەسەڵاتی جیهانی، بۆ سەر بەرپرس و دەزگاکانی ئەم ڕێژیمە بە تەواوی تەنگی بە بەرپرسانی ڕێژیمی ئێران هەڵچنیوە. هەر ئەو فشارانە، گوومانی دەسەڵاتدارانی لەگەڵ یەکتر، وایکردووە کە لێکترازان لە نێوان بەرپرسانی باڵای ڕێژیم درووستبووە، لە ئان وساتی ڕاپەڕینە جەماوەرییەکاندا، بەشێک لە بەرپرسانی پێشووی ئەو ڕێژیمە خۆیان بە پشتیوانی خەڵکی ڕاپەڕیو ناساند، بۆ نموونەش بنەماڵەی هاشمی ڕەفسەنجانی، خوشک و خوشکەزاکانی ڕێبەری ئێستای نیزام عەلی خامنەیی، مەحموودی ئەحمەدینژاد سەرۆککۆماری ٢ دەورەی پێشوو. میرحسێنی موسەوی یەکێک لە دامەزرێنەرانی دیاری مێژووی ئەم ڕێژیمە و ڕێبەری شۆڕشی سەوزی ساڵی٢٠ ٠ ٩، داوای ڕێفراندۆمێکی سەرتاسەری و گۆڕینی دەستووری ڕێژیم  دەکات. هەروەها پەلاماری مووشەکی ئیسرائیل بۆ ناوەندە ئەتوومی وگرنگەکانی ڕیژیم و پێکانی ئامانجەکانیان وا نیشان دەدات کە بەرپرسانی باڵای ئێستای ئێران درزیان تێکەوتووە و ژێر بە ژێر پێوەندییان لەگەڵ ئەو ڕێژیمەدا هەیە، بۆیە زانیارییەکان لەو ڕێگەوە بە ئیسرائیلیەکان دەگات.

 

ڕێکەوتننامەی ئەبراهام (ئیبراهیم) کورد لە کوێی ئەو هاوپەیمانی یا ڕێکەوتننامە دایە?.
لەوانەیە لە سەرەتادا لای هیندێک خوێنەر ئەو پرسیارە درووست ببێت، کە ئایا بۆ ئەم باسە لەم ڕاپۆرتەدا هاتووە، یا کورد چی پێوەندییەکی بەم باسەوە هەیە، یا کوردستان دەتوانێت لەم بوارەدا چۆن ڕۆڵی هەبێت یا چۆن خۆی بخزێنێتە نێو ئەوم ڕێکەوتننامە گرنگەوە. یا لەوانەیە بگوترێت کە گوایا لە بەر نەبوونی وڵات، ئەندامانی هاوپەیمانی گرنگی بە خەڵکی کوردستان نادەن. بەو جۆرە بیرکردنەوە زۆرجار کوردستان لە زۆر ڕووداوی مێژوو پشتگۆی خراوە یا خۆی گرنگی پێنەداوە. کە نموونەی ئەم ڕێکەوتتنامانە لە ژێر ناو ناوەڕۆکی جیاوازەوە لە ١٠ ٠ ساڵ جارێک، لە مێژوودا سەرهەڵدەدەن و ڕێشەدار دەبن.  بە کوورتی دەڵێم ئەم باسە بۆیە پێوەندی بە ڕاپۆرتی کۆنگرەو بەگەلی کوردیشەوە هەیە، چوون ئێمەی کوردستانیش بەشێکین لە سنووری خۆرهەڵاتی ناڤین، بەشی زۆری ئەم هاوپەیمانیەش بۆ لاوازکردنی دەسەڵاتی ڕێژیمی ئێرانە کە داگیرکەری کوردستانە. مەبەستی سەرەکیش دوورخستنەوەی زۆربەی وڵاتانی ناوچەکەیە، لەو ڕێژیمە تێکدەرەی ئێران.
پێناسەیەکی کورت لە سەر ڕێکەوتننامەی ئەبراهام: لە مێژساڵە ڕاوێژکارانی شارەزای ئیسرائیلی و ئەمریکی، سەرقاڵی شوێندۆزی تاوتۆێکردنی چارەسەرێکی ئاشتەوایی ڕێشەیی بوون لە نێوان ئاینەکانی نەوەی حەزرەتی ئیبراهیم، کە سەرچاوەی ناکۆکی و شەڕی چەند وڵات و چەند نەتەوەیەکن لە خۆرهەڵاتی ناڤین. کە زیاتر بە مەبەستی دۆزینەوەی ڕێگە چارەیەکی ئاشتیانە، بۆ ئیسرائیل و وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی ببینرێتەوە. تا سەرئەنجام لە دەسپێکی٢٠ ٢٠ وە زۆر بەستەڵۆکی نێوان عەرەب ئیسرائیل بە ئاشکرای تووانەوە، هەرچەند ئۆردون لە ساڵی ١٩٩٤و میسر پێشتر لەو ڕێکەوتە بە فەرمی پێوەندییان لەگەڵ ئیسرائیل هەبووە، و هەروەها چەندین وڵاتی دیکەی عەرەبی و ئیسلامی ناڕاستەوخۆ و بە بێ ڕاگەیاندن پێوەندییەکانیان هەر لەگەڵ ئیسرائیل درێژەی هەبووە. بەڵام وەک دەسپێکی ئاشکراکردنی پرۆسەکە لەڕێکەوتی٣ /٨/٢٠ ٢٠ بە نێوەندگیری دۆناڵد تڕەمپ سەرۆکی پێشووی ویلایەته یەکگرتووەکانی ئەمەریکا، ئەو ڕووداوە گرنگە واتە ئەو ڕێککەوتنە مێژووییە لەنێوان ئیسڕاییل و میرنشینە یەکگرتووەکانی ئیماراتی عەرەبی، لە پێشچاوی میدیاکانی عەرەبی و ئیسرائیلی و جیهانی واژۆکراو ڕاگەیاندرا. ئیتر لەو ڕێکەوتە بە دواوە چەند وڵاتێکی دیکەی بە شوێنداهات، وەهەروەها بەردەوام ژمارەی وڵاتان لە زیادبووندایە بۆ ئەو هاوپەیمانییە.
بۆ ناویان لێناوە ئیبراهیم یا ئەبراهام: بە مەبەستی ئەوەی کە سەپاندنی هیچ ئاینێک لەو٣ ئایینە بە زەقی وادەرنەکەوێت خاوەن یا دەسەڵاتی سەرەکی هاوپەیمانییەکەیە، ناویان لێناوە ئیبراهیم، کە حەزرەتی ئیبراهیم هەم باوکی هەر سێ ئایننەکەیە هەم خۆشەویستی هەر سێ ئایینەکەیە لە ناوچەکە. زۆر بەشکۆ و ڕێزەوە باسی لێوەدەکرێت وڕێزی لێدەگیرێت. واتە پێغەمبەری هاوبەشیانە. بۆ نموونە^جوو^ یەهوودییەکان لە پێغەمبەر ئیسحاقی کوڕەکەیەوە دەبنە نەوەی ئیراهیم، لە هەمانکاتیشدا عەرەبەکان بە سەرکردایەتی پێغەمبەر حەزرەتی محەممەدەوە دەگەنەوە حەزرەتی ئیراهیم. کەوابێت بەو سێ ئایینەی، جوو و مەسیحی و ئیسلام، دەوترێت ئایینی ئیبراهیمی. کەوابێت ناوەکە بە ناوەڕۆکیشەوە هەم گوونجاوەو هەم شیاوە.
کورد دەتوانێت چی داهاتوویەکی لەو پرۆسەدا هەبێت.
هیندێک لە کوردەکان لە مێژ ساڵە لە ڕێگەی سۆزداری ئاینی و ئایدیای چەپیەوە کەوتوونەتە داوی خەمێکی قووڵەوە بۆ کێشەی هیندێک وڵات و گەلەوە، کە نموونەیان فەلەستینە. من لێرەدا مەبەستم هیچ بێڕێزیکردنێک نییە بە خەڵکی فەلەستین یا هەر نەتەوەی دیکە. هەمان ئازادی و ئارامی کە بۆ گەلەکەی خۆم دەخوازم، هەروا ئاوات و ئارامی بۆ گشت گەلانی جیهانیش دەخوازم. بەڵام هیچ گەل ونەتەوەیەکم نەدیوە بەرژەوەندی خۆی لە پێناو گەلی کورد و کوردستاندا تێکبدات. کێشەی فەلەستین ئیسرائیل بە کێشەیەکی ئایینی نازانم، ئەوە تەنیا کێشەیەکی سیاسی جۆغرافیاییە. کە بە هەمانشێوە نەتەوەکەی کوردستانی منیش لەگەڵ ٤ وڵاتی بە ناو ئیسلامی وەک ئێران و ئێراق و سوریا و تورکیادا، ئەو کێشەی لە درێژایی سەدانساڵدا هەبووە و هەیە. ئەوە بۆ دەبێت کێشەی فەلەستین بە مەبەستەوە بە کێشەی ئیسلام و یەهوودی بکرێت، بەڵام کێشەی منی کورد بکەوێتە بەردی بنگۆمەوە. لەم ڕێکەوتنەی ئاشتی ئیبراهیم، ئەو گرووپانەی فەلەستینی نەبێت کە لە ئێران و حیزبوڵای لوبنانەوە نزیکن، دەنا زۆربەی فەلەستینیەکان بەرژەوەندی خۆیان لەو هاوپەیمانییە دەبیننەوە، ئەوانیش بە دەستی شەڕی بێ ئاکامی٨٠  ساڵیدا بێزار بوون. دوای نزیک بە ٨٠  ساڵ شەر، هێچ وڵامێکیان بە دەست نە هێناوە. بەڵام لە ڕێگەی ئاشتییەوە زۆر پێشکەوتنی ئابووری و سیاسی و ئارامی بە خۆیانەوە دەبینن.
لە کاتی ڕاگەیاندنی هاوپەیمانی ئیبراهیم، ئێران و چەند وڵاتێکی دیکە ناڕەزایی تووندی خۆیان لە ئاست ئەو هاوپەیمانییە دەربڕی. یەکێک لەو وڵاتانە تورکیا بوو، کە چی دوای ١ساڵ و نیو، تورکیا لە بەڕ بەرژەوەندی وڵاتەکەی خۆی، بۆ بووژانەوەی ئابووری و ناتۆ و سەربازی و گەشتیاری و هیدیکەش، پێوەندییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل، ئاسایی کردەوە، و سەردانەکانیشیان لە ئاست سەرۆکی وڵات و وەزیرانی دەرەوە دەستی پێکردەوە.
کەوابێت گەلی کورد وەک نەتەوە بۆ دەبێت بیر لە بەرژەوەندییەکانی خۆی نەکاتەوە.
ڕاستە کە نەتەوەکەمان لە ئێستادا خاوەنی وڵاتی سەربەخۆ نییە، تا وەک وڵات بچێتە ناو ئەو هاوپەیمانیەوە. ئەوەش ڕوونە کە هەردوو دەسەڵاتی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان، لە نێو گەمارۆیەکی زۆری وڵاتانی بە ناو دژە ئیسرائیلن، بەڵام بە کردەوە هەمووشیان بە ئاشکراو نهێنی لەگەڵ ئیسرائیلدان. کەچی هەمیشە لەو بوارەدا تۆمەتی ناڕەوا دەدەنە پاڵ کوردەوە، هەر بۆ نموونە ئێران لە١٣مارشی ٢٠ ٢٢ مووشەکبارانی هەوڵیری کرد، و ماڵی هاووڵاتییەکی بازرگانی کوردستانی وێرانکرد، کە گوایا ئیسرائیلی لەو ماڵەدا بوون. دوای تەواوی لێکۆڵینەوەکانی لێژنەکانی پەرلەمان وحکوومەتی ئێراقیش، ئاشکرا بوو ئەوە هیچ ڕاست نییە. ئێرانییەکان هەرگیز نەیانویستووە و نەیانتوانییوە بەرامبەر بە ئیسرائیل بە کردەوە چالاکی سەربازی بکەن، ئەوان تەنیا بە درووشم و هوتافدان وهاش و هووشی ڕاگەیاندن دژی ئیسرائیلن. بەڵام بە بۆچوونی من گەلی کورد نابێت هەمیشە بە ترس ویستی نەیارانی پێوەندی لەگەڵ وڵاتانی زلهێز و هاوپەیەمانییە نێو دەوڵەتییەکان دروست بکات. ئەگەر لە بوارە فەرمییەکانیشدا نەکرا. پێویستە لە ڕێگەی ڕێکخراوە مەدەنی و ڕۆشنبیری و ڕەوەندی ملۆێنان کوردی دەرەوەش ئەو پێوەندییە بە هێز و ڕێشەدار بکات. لە بواری ئاینیشەوە! بەشداریکردن نە هیچ گووناحێکەو نە هیچ تاوانێکە، ناوەڕۆکی ڕێکەوتننامەکە واتای ئاشتی ئایینەکانە، بە تایبەت ئاینیی ئیسلام و یەهودی و مەسیحی. کە ئاینیی زۆرینەی گەلی کوردستانیش ئیسلامە، و هەروەها لەو٢ ئایینەکەی دیکەشدا پەیڕەوانی لە کوردستاندا تا ڕادەیەکی باش هەیە. یا لە کۆی٥٢ وڵاتی ئیسلامیدا٤٦ وڵات بە فەرمی و نافەرمی لە گەڵ ئیسرائیل لە پێوەندی بازرگانی و سیاسیدان، و چەکی لێدەکڕن و نەوتی پێدەفرۆشن و لە مامەڵەو سەودای بەردەوامدان. بەڵام لە مینبەری مزگەوتەکانیشیاندا ڕۆژانی هەینی دژی ئیسرائیل قسە دەکەن.
وڵاتانی ناو هاوپەیمانی ئیبراهیم چۆن پێشوازی لە خەڵکی کوردستان بکەن.
پێویستە کە وڵاتانی ئەندام لە ناو هاوپەیمانی ئیبراهیم، ئەو ڕاستییە قبووڵ بکەن کە گەلی کوردیش یەکێکە لەگەڵ و نەتەوە گرنگەکانی سەر سنووری وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناڤین. بۆیە لە هەموو ڕووداوەکانی مێژووش لەو ناوچاونە لە زۆربەی نەتەوەکانی دیکەش زیاتر بەرکەوتەیان هەبووە. هەروەها پێویستە ئەو وڵاتانە ئەو ڕاستیەی ئێستای خەڵک و کۆمەڵگای کوردستان تێبگەن، کە لە چی قەیران و دۆخێکدایە. بۆیە پێویستە ناڕاستەوخۆش کورد لەو هاوپەیمانی و ڕێکەوتتنامانە بێبەشنەکرێن. کەم وڵات هەیە لە جیهاندا بە هۆی ئاوارەیی و دەربەدەرییەوە کوردی تێدا نەژی. پێویستە لەو هێزە زۆرە بە توانایەی کوردیش کەڵک وەرگیرێت. بۆ ئەوەی گەلی ئێمەش بەو ڕاستییە بگەن، کە هەمیشە وڵاتانی داگیرکەر هەر لە سەردەمانی گڕووگاڵەوە تا بگاتە باخچەی مناڵان و قووتابخانە سەرەتایی و زانکۆکان، ئیسرائیلیان زۆر بە خەتەرو بڤەو دژە ئایین بە ئێمە ناساندووە. کەچی ئێستا بۆخۆیان هاتوونەتە سەر ئەو باوەڕەی کە ژیان بە ئاشتی و ئارامی لە بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی و دەسەڵاتی ئەوانیشدایە. بەڵام نەک خۆیان ئامادە نین لەگەڵ گەلی کورد و کوردستان ئاشتی بکەن، بکرە ئاشتی بۆ کوردستانیش لەگەڵ ئسیرائیل و عەرەب بە تاوان دەبینن. کەوابێت ئاشتی وئارامی وهاوپەیمانی بەبێ نەتەوەییەکی خۆڕاگر و کۆڵنەدەر لەپێناو مافەکانیان، نەتەوەیەکی وەک کورد و کوردستان، کە زیاد لە ٦٠  ملۆێن لە پێکهاتەی خۆرهەڵاتی ناڤین پێکدێنن، هەم ناحەقییەکی مرۆیی و مێژووییە، و هەم کەمکووڕییەکی بەرچاویشە، و هەم کێشەیەکی درێژەخایەنیشە لە ناوچەکەدا، تا چارەسەر نەکردنی، ئەو کێشەیە دریژەی دەبێت.

وەک پارتی سەربەستیی کوردستان: پێمانوایە هەر جۆرە هاوپەیمانییەکی ناوچەکە کە زیان بە دابەشبوونەوەی کوردستان نەگەیەنێت، یا لە دامەزرێنەرە سەرەکییەکانی ئەو هاوپەیماننامە داگیرکەرانی کوردستان نەبن. بە پێێ پێناسەکەی سەرەوە، پێویستە گەلی کوردیش خۆی لەو هاوپەیمانییەدا ببینێتەوە. نەک بکەوێتە دژایەتی کردنیان.
شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا،  کورد دەبێت چی ڕۆڵێکی هەبێت.
وەک بۆ هەموو لایەک ئاشکرایە کە ڕێک یەکساڵی تەواوە شەڕی ماڵوێرانکاری نێوان ڕۆسیا و ئۆکرانیا بەردەوامەوە، کوژراو بریندارو وێرانکاری لە هەر دوو وڵات گەلێک زۆرە.  تا ئێستاش ئەوەی باسدەکرێت بە ئاسانی دڵخۆشییەک نییە بۆ  ئاشتەواوی و ڕاوەستانی ئەو شەڕە. ئەوەی کە لێرەدا مەبەستمە ئاماژەی پێبکەم و پێوەندی ناڕاستەوخۆی بە کوردەوە هەیە، ئەویش ئەوەیە کە هەردوو زلهێزی شەڕەکە، واتە بەرەی ئوروپا بە پشتیوانی ئەمریکا و ناتۆ بە لایەکدا،  بەرەی ڕۆسیاش بە نزیکایەتی ئێران و چین و چەند وڵاتێکی دیکەش. هەردوو لایەنی ئەمریکی و ڕووشیش لە مێژووی کۆن و ئیستاشدا بوونیان وەک سیاسی و ئابووری وئەمنی لە بەشەکانی کوردستان هەبووە، و ئێستاش زیاتر هەیە. ئەم شەڕەش بێجگە لەوەی کە دۆزی ئابووری زۆربەی جیهان، بە تایبەت ئوروپای تێکداوە، کاریگەری ئابووری و سیاسیشی لە سەر کوردستان داناوە. کوردەکانی بە سەر ٢ بەرەدا دابەشکردووە. ئێران بە ناردنی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە مەبەستی پشتیوانی لە ڕوسیا بە تەواوی ناتۆ و ئەمریکا و یەکێتی ئوروپای لە خۆی زیاتر تووڕەکردووە. بەشی زۆری کوردەکان لە بەرەی ئەمریکا و ئوروپا خۆیان دەبیننەوە، و بەڵام بەشێکی کەمیش خۆیان ناڕاستەوخۆ لە بەرەی ڕووسیادا دەبیننەوە. بەوەش خەریکە کە کوردەکان بە مەبەستی خۆ نزیککردنەوەن لە گەڵ لایەنەکانی نەیاری ڕێژیمی ئێران. کەوابێت بۆ داهاتووی ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان دەکەوێتە لیستی نەیارانی وڵاتی ڕوسیاو هاوپەیمانەکانی.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، پێمانوایە کە گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان، پێویستە لەم شەڕەی ئێستای نێوان ئەمریکاو ڕوسیا، وێرای ئەوەی کە دەبێت هەمیشە کردەوە خراپکاریە کانی ڕێژیمی ئیران بۆ جیهان زەقکاتەوە. بەڵام خۆی بە نزیک و پشتیوانی هیچکام لەو وڵاتانە نەزانێت، و خۆی بە بێلایەنی بهێڵێتەوە. لە پێناو هەوڵێکی کاتی و شەڕێکی ناڕوون، خۆی نەخاتە نێو قەیرانێکی دڕێژخاینەوە. بیر لە پەرچەکرداری دواڕۆژی  لایەنی ڕەنجاو جا ڕوسیا بێت ئا ئوکرانیا بکاتەوە. بیر لە ئاستەنگییەکانی پاش لە ئاکامی ئاشتبوونەوەی ئەو لایەنانە  بۆ سەر کوردستان بکەنەوە. زۆر لە ڕووداوەکانی مێژوو سەلماندوویەتی کە وڵاتانی زلهێز زۆرجار وەک دۆست و پشتیوانی ئێمەی کورد دەرکەوتوون یا پشتیوان بوون. ئەوانە هەڵسووکەوتی جۆرە مامەڵەوە سەودایەکی سیاسی بوون، لە ئان و ساتدا گۆڕانکاریان بە سەر هاتووە. بۆیە دەبێت هەڵس و کەوتی ئێمەش زۆر وریایانە بێت و دوژمنی دڕیژخایەن بۆ خۆمان نەچێنین.

نەبوونی ئوپۆزیسیۆنی ئەلتەرناتیڤ!
بە گشتی ئەو بڕیارو سزایانەی کە بەردەوام بە دژی بەرپرسان و دەزگاکانیان دەدریتە دەرەوە، ئەوەمان بۆ دەسەلمێنێت کە زلهێزانی جیهان لە هەوڵی گۆڕینی ئەم ڕێژیمەدان. بەڵام ئەوەی تا ئێستا وەک جێگرەوەیەک (ئەڵتەرناتیڤیک) دەرنەکەوتووە وڵامدەر نەبووە، ئەویش نەبوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی جێگەی پەسەندی دەرەوە وناوخۆ بووە. لە نێو فارسی و سەرتاسەریخوازەکاندا چەند لایەنێک هەن، کە ٢ لایەنی فارس تا ڕادەیەکی کەم خەڵکی هاونیشتیمانی خۆیانیان لەگەڵە. ئەوەش سازمانی مجاهدینی خەڵک  و لاینگرانی سیستەمی پاشاییەتی، کە جەماعەتی پاشایەتی چەند لق و پۆیەکیان لێ دەبێتەوە. لەو ٢ لایەنە، سازمانی موجاهیدین لە پرۆژەی کاری سیاسی خۆێدا ئاماژە بە خودموختاری بۆ کوردستان دەکات، دەنا تەواوی لایەنەکانی دیکەی سەرتاسەریخواز، هەڕەشە لە نەتەوە بندەستەکان دەکەن، کە نابێت بیر لە دابەشبوونی دەسەڵاتی ئێرانی فارسی بکرێتەوە. بگرە دژی ئازادی زمانی دایکیشین. ئەوان دەیانهەوێت هەموان لە ژێر ناوی میللەتی ئێراندا لە قالب بدەن و هێواش هێواش هەموو نەتەوە غەیرە فارسەکان لە بن زمانی فارسیدا بتوێننەوە. ئەوەش وایکردووە کە هیچ تاکێکی کوردستانی و نەتەوە بندەستەکان دڵخۆشیان بە پارتە فارسییە سەرتاسەریخوازانە نەماوە، ئەوانیش بە تەوای ڕۆژانە پێگەیان لاواز دەبێت. جاروبار کەسانی تازە باو یا تازە زیانپێگەیشتووی دەستی ڕێژیمەکەیان سەرهەڵدەدن و خۆیان نمایش دەکەن، بەڵام ئەوانیش نەیانتوانیوە ببنە جێگرەوەیەکی جێگەی باوەری ١٠ª سەرتاسەریخوازەکانیش. بەگشتی نەبوونی ئەو ئەڵتەرناتیڤە وایکردووە، کە پرۆسەی پەلەکردن لە گۆڕینی ڕێژیمەکە خاو بووەتە، بەڵام وەک بیرۆکەی ڕووخانەکە هەر بە هێزە.

گەلی کورد لەم پرۆسەیەدا. بۆ هەموو لایەک ڕوونە کە چەخماخەی ئەم شۆڕشە لە پاش شەهیدکردنی ژینا ئەمینی لە ١٦/٩ /٢٠ ٢٢ لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمانەوە لێدرا و دواتر توانی ببێت بە شۆڕشێکی گشتگیر. لە تەواوی ئەو ٥ مانگەدا لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان درووشم و لێدوانەکان، بە تایبەت لە کاتی ناشتنی شەهیدان و یاکردنەوەی چل ڕۆژەیان، هەموو بانگەشەی نەتەوەیی و کوردستانی بووە و نیشانیان داوە کە کوردستان لە بەشەکانی دیکەی ئێران جیاوازە. ئەو بوێریەی لەم ماوەیەدا خۆی دەرخست، بەراست کەم وێنەیە و ترسێکی زۆری لە دڵی داگیرکەر و تەوایەتخوازەکانی ژوورەوە و دەرەوەدا دروست کردوە.
زۆر هەوڵ لە ئارادابووە وتا ئێستاش هەیە، کە بەرووبومی شۆڕشەکە لە کوردستان داببڕن و بیکەن بە قەوڵی خۆیان بە شۆڕشێکی ناوخۆیی ئێرانی، واتە( ئینقلابی ئێران)  بۆ ئازادی و دیمۆکراسی، بەڵام دووربێت لە پێناسەی نەتەوەی کوردو نەتەوەکانی دیکەی بندەست. میدیا سەرتاسەرییەکانی فارسی بە ناو ئۆپۆزیسیۆن لە دەرەوەی وڵات، هەوڵیان دەدا ناوەکەی لە ژینای کورد بکەن بە مەهسای فارسی، تا ئێستاشی لەگەڵدا بێت یەک میدیای فارسی ئامادە نییە بە ژینا ناوی بهێنێت، لە حاڵیکدا دایک وباوکیشی هاوار دەکەن، کە کچەکەیان ناوی ژینایە، و ئیدارەی ڕەگەزپەرەستی پێدانی پێناسەی ئێرانی، بە بێ ویستی خاوەن منال ناوەکەیان لە کوردییەوە گۆڕیوە بۆ فارسی، کە هەرگیز ناوی مەهسایان لە ماڵ و لە گەڕەک بەکار نەهێناوە. ئۆپۆزیسیۆنی ئێرانی زۆریان هەوڵدا بە فرت وفێڵی هەمیشەییان خۆیان بکەن بە خاوەنی شۆڕشەکە و لایەنە کوردستانیە کانیش بخەنە ژێر ڕکێفی خۆیانەوە. بەڵام بە هۆی نواندنی هەستی نەتەوایەتی ودرووشمەکانی خەڵکی قارەمان وڕاپەڕیوی کوردستان لەناوخۆی وڵات. هەروەها فشاری کادیر وئەندامانی ناو حیزبەکان، تائیستا توانراوە ڕێگە بە لایەنە سیاسییەکان بگیرێت کە جارێکی دیکە بە ئاسانی نەکەونەوە نێو داوی بەڵێنییە ناڕاستەکانیان.
ڕۆڵی پارتی سەربەستیی کوردستان: بەڵگە تۆمارکرا و نووسراوەکان شایەتی ئەوە دەدەن، کە پارتی سەربەستیی کوردستان، پێش هەموو لایەک هەستی بەو فرت وفێلانە کرد و بەردەوام هەڵوێست و ڕوونکردنەوەی بۆ خەڵکی کوردستان داوەتە دەرەوە، زۆرجاریش بە رپەلاماری ڕاگەیاندنە فارسییەکان و پەلاری هێندیک لایەنی کوردیش کەوتووە. بەڵام تا ئێستاش پێداگرین لە سەر پاراستنی دەسکەوتی شۆرشی ژینای کوردستان و یەکڕیزی و یەکدەنگی گەلی کورد. ئەوەی وەک نیمچە بەرە یا هاوپەیمانییەک لە ئێستادا لە کوردستان لە ئارادایە و جێگەی دڵخۆشی بووە، ئەویش ناوەندی "هاوکاری پارتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە"، بە داخەوە ئەوان ناسناوی حیزبەکانی کوردستانی ئێرانیان لێناوە. ئەو ناوەندە نزیک بە ٧ساڵ پێش لە لایەن ٢ لایەنی دیمۆکرات و٢ لایەنی کۆمەڵە دامەزرابوو بۆ پێکەوە کارکردن، بەخۆشییەوە لە ساڵی ٢٠ ٢٢هەردوو لایەنی لەیەکدابڕاوی نێو کۆمەڵەکان و دیمۆکراتەکان یەکیان گرتەوە. ناوەندەکە مایەوە بۆ دوو حیزب، وەک حدکا وکۆمەڵە. هیچ کەس و لایەنێک ناتوانێت نکۆڵی لە خەباتی دێرین و پڕ لە هەزاران شەهید وماندوویی ئەو ٢لایەنە بەرچاو نەگرێت، کە تازەترین کارەسات هەر لەم نزیکانە ئەوان و چەند لایەنی دیکەش کەوتنە بەر پەلاماری هاژەک ودرۆنی ڕێژیمی داگیرکەری ئێرانی و نزیک بە٥٠ کەسی دیکەیان لێ شەهید و بە سەدان بنەماڵەیان دەربەدەر بوون. بەڵام بوونی بەرەیەکی بەهێزی کوردستانی وڵامدەری ئەو گۆڕانکاری و ڕاپەڕینەی ئێستای کوردستان و ئێرانە. کەوابێت ئەو ناوەندە تەنیا بە بوونی ئەو ٢حیزبە ناکرێت بە نوێنەری هەموو لایەن و پێکهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بناسرێت.  ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، هەم لە پێش ڕاپەڕینی ژینا وهەم چەند مانگ پاش ڕاپەڕینەکەش پێشنیارمان بۆ ناردوون کە پێویستە ئەو ناوەندە یا فراوان بکرێت، یا ئەوان کار بۆ درووستکردنی بەرەیەکی سەرتاسەری کوردستانی بکەن، کە لە ناو بەرەدا هیچ ڕێگە چارەیەکی وەک فیدراڵی یا هی دیکەی تێدا فەرز نەکرێت. دیارە ئەوە پێشنارەی ئێمە، بە دڵنیایەوە پێشنیاری زۆربەی هەرە زۆری خەلکی ڕۆژهەڵات و لایەنە سیاسیەکانی دیکەشە. بەڵام بە داخەوە تا ئێستاش کە ٥ مانگە  لە نیو  ئەو شۆڕشەداین، ئەو بەرەی کوردستانیە یا فراوانبوونی ناوەندەکە جێبەجێ نەکراوە.  یەکێک لەو گلەییانەی ئێمە و لایەنەکان وخەڵکی کوردستان لەو٢ حیزبە ئەوەیە، کە بۆ هەر جۆرە نزیکبوونەوەیەکی کوردستانی لای ئەوان زۆر بە خاوی کاری بۆ دەکرێت و دەڵێن گوایا کاتی زۆر دەوێت. بەڵام بۆ نزیکبوونەوە لەگەڵ لایەنی فارسی وغەیرە کوردی زۆر خێرا پڕۆسەی هاوپەیمانی و شتی دیکە واژۆ دەکرێت و درووست دەبێت. سەرەڕای نەبوونی بەرەیەکی بە هێزی کوردستانی، لە ئێستادا لە نێوگەلانی بندەست و گەلی فارسی ڕاپەڕیوی ئێرانیشدا، گەلی کورد و کوردستان لە هەموو لایەک، پووختەتر و بە بەرنامە ترە.

 دەوڵەتی کاتی لە تاڕاوگە. پارتی سەربەستیی کوردستان لە ماوەی١٧ساڵ تەمەنی دامەزراندنیەوە هەمیشە هەوڵ و پێشنیاری ئەوە بووە، کە پێویستە لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییە نیشتیمانپەروەرو ئاکادیمییە کوردستانیەکان، لە هەوڵی درووستکردنی دەوڵەتی تاڕاوگەدابن. بە ٢ مەبەستەوە.
١/ بەو شێوە دەوڵەتە تاراوگەییە، هەرچەند دەوڵەتێکی کردەوەیی نییەو دوورە لە خاک وخەڵک و بێ ئیمکاناتە. بەڵام ئەوە دەسەلمێنیت کە تۆی کورد، بە زۆر وبە بێ ویستی خۆت خراویتە ژێر حوکم و دەسەڵاتی دەوڵەتی ئێرانەوە. باس لە ماف و دەوڵەتی نەتەوەیی خۆت وەک کوردستان دەکەیت.خۆت بۆ هەر جۆرە گۆڕانکارییەک لە ناوچەکە ئامادە دەکەیت.

٢ /  ئەو دەوڵەتە تاڕاوگەیە دەتوانێت یاسایەکی بەڕێوەبەری کاتی  ئامادە بکات، بۆ ئەگەری سەردەمی ڕووخانی ڕێژیم وگەڕانەوە بۆ ناوخۆی وڵات. کە تا درووستبوونی هەلێکی گوونجاو بۆ هەڵبژاردنێکی سەرتاسەری لە کوردستان و درووستبوونی حکوومەتی هەڵبژێردراوی خەڵک و شەقام، کارەکان ڕایی بکات. کەوابێت دەکرێت بەو حکوومەتە تاڕاوگەیە وبەو یاسا کاتییە، لانیکەم ساڵێک لە کوردستان ئیدارە و بەڕێوەبەری بکرێت. بۆ ئەوەی ڕێگر بێت لە هەر جۆرە ڕووداوێکی مەترسیدار لە ماوەی بۆشایی یاسایدا لە کوردستان. یا مەترسی بۆ سنوورەکانی کوردستان درووست ببێت. چوون ئەو ڕێژیمە لە ماوەی نزیک بە ٤٤ساڵەی حوکمداری خراپیدا ئاسەواری زۆر نەشیاوی لە نێو خەڵکدا هێشتووەتەوە. لە وانەیە  بە مەبەستی تۆڵەکردنەوە لە دەسەڵاتدارانی ڕێژیمی پێشوو، یا  نۆکەر وبە کرێگیراوەکانیان، مەترسی ڕەشەکووژی وتێکدان و تاڵانکردنی دام و دەزگاکانی خزمەتگووزاری خەڵک، و درووستبوونی لایەنی تووندرە و تێکدەر بێتە ئاراوە. بەڵام ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەو حکوومەتە تاڕاوگە پێشوەخت درووستکراوە، لانیکەم بەرگری لە زۆر ڕووداو و پێشهات دەکات.
وەک پارتی سەربەستیی کوردستان ئێستاش لەو باوەڕداین کە بۆ ئەو ئەرکە گرنگە، پێویستە کاری بۆ بکرێت و بە هەند وەرگیرێت. پەشیمانی لە دواڕۆژدا فریای ڕووداوەکان ناکەوێت. بۆیە داوا لە گشت پارت و لایەن وڕێکخراو، تاکە خەمخۆرەکانی وڵات دەکەین، ئێوەیش هەوڵی خۆتانی بۆ بخەنە گەڕ.

بۆ ده‌‌‌بێت پێداگربین لە سەر  خەباتی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی بۆ کوردستان?
کوردستانیانی هێژا! ڕۆڵه‌‌‌کانی چاوه‌‌‌ڕوانی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستی و سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی یه‌‌‌کجاری خاکی کوردستان! ئەرکی هەر نەتەوەیەکی بندەست و نیشتیمان داگیرکراوە کە خەبات لە پێناو گەڕانەوەی سەربەخۆیی سەروەری وڵاتەکەیدا بکات. بۆ گەلی ئیمەی کوردیش ئەوە درووسترین ڕێگایە. چوون ئێمه‌‌‌ی کورد و کوردستانی یه‌‌‌کێکین له‌‌‌ کۆنترین نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانى ئه‌‌‌م جیهانه، کە بەڵگەکانی مێژوو دەیسەلمێنن لانیکەم ١٢هەزار ساڵە لە نەتەوەکانی هەڵکەوتووی زەنجیرە شاخەکانی زاگڕۆس و هەزاران ساڵەی شارستانی مێژووی مێزوبۆتامیان.‌ به‌‌‌ڵام ئەوەندە بە گوومانەوە پەروەردە کراوین، کە ‌تائێستاش خاوه‌‌‌نى کیان و ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت وسه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیى خۆمان نین‌، ده‌‌‌بێ هه‌‌‌میشه‌‌‌ بپرسین بۆ? بۆ نه‌‌‌مانتوانیوه‌‌‌ ببینه‌‌‌ خاوه‌‌‌نی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی خۆمان? نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی ئێمه‌‌‌ی کورد له‌‌‌هێج شۆێنێکێ دیکه‌‌‌وه‌‌‌ نه‌‌‌هاتووین وخاکی گه‌‌‌لێکی دیکه‌‌‌مان داگیر نه‌‌‌کردوه،‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌ مێژوه‌‌‌یه‌‌‌کان ده‌‌‌یسه‌‌‌لمێنن که‌‌‌ گه‌‌‌لی کورد خاوه‌‌‌نی فه‌‌‌رهه‌‌‌نگێکى له‌‌‌ مێژینه‌‌‌ و خه‌‌‌باتێکى بێ پسانەوە و دورو درێژو خوێناوییه. هه‌‌‌زاران ساڵه‌‌‌ له‌‌‌و نێشتمانه‌‌‌ پڕ پیت وده‌‌‌وڵه‌‌‌مه‌‌‌نه‌‌‌ده‌‌‌ ده‌‌‌ژى که‌‌‌ناوى کوردستانه، کۆڵنه‌‌‌ده‌‌‌رانه ‌و بێوچان هه‌‌‌رده‌‌‌م بۆ پاراستنى زمان و کولتورو ناسنامه‌‌‌ى نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تى خۆى که ‌له ‌لایه‌‌‌ن داگیر که‌‌‌رانه‌‌‌وه‌‌‌ هه‌‌‌وڵى له‌‌‌ ناو بردن وسڕینه‌‌‌وه‌‌‌ى دراوه خه‌‌‌باتی کردوه‌‌‌ بۆ گه‌‌‌یشتن به‌‌‌کاروانى شارستانیه‌‌‌تى جیهانی وژیانێکى سه‌‌‌ربه‌‌‌ست. ئێستا جێی خۆشحاڵیە که‌‌‌ ده‌‌‌بیینن به‌‌‌ خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌ نیمچه‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆییه‌‌‌ک که‌‌‌ هیوای مه‌‌‌زنتری به‌‌‌ شۆێندایه‌‌‌ له‌‌‌ باشوری کوردستان هه‌‌‌یه، کە ‌خاوه‌‌‌نی سه‌‌‌رۆک و سه‌‌‌رۆکوه‌‌‌زیر و سه‌‌‌رۆک په‌‌‌رله‌‌‌مانه.‌ لە ڕۆژئاوای نیشتیمانیش جۆرە دەسەڵاتێک وبەڕێوەبەرییەکی هاوبەش لە هێندێک لە ناوچەکانی ئەو بەشەی کوردستان لە ئارادایە. به‌‌‌شه‌‌‌کانی ڕۆژهەلات و باکووری کوردستان تا ئیستاش له‌‌‌ ژێر سته‌‌‌می داگیرکه‌‌‌راندا ده‌‌‌ناڵێنن. کەوابێت سەروەت وسامان و ئابورییە دەستبەسەرگیراوەکەی کوردستانمان، مێژووەکەی، فەرهەنگەکەی، ناسراویەکەی لە ئاست مێژوویی جیهاندا، باشترین بەڵگەیە بۆ خەباتکردن لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان. ئەو کۆسپانەی بە هۆی ئابوری وڵاتانی داگیرکەر بۆ ڕێگرترن لە پشتیوانی نەکردنی وڵاتانی جیهان لە سەر سەربەخۆیی کوردستان، بە یەکگرتوویی بەسیاسەتی ژیرانە دەتوانرێت کاریگەری باشی هەبێت لە سەر کۆکردنەوەی پشتیوانی نێۆ نەتەوەیی. پێویستە وەک هەنگاوی یەکەم پەروەردەی نەتەوەیی هەر لە باخچەی مناڵانەوە تا گشت شۆێنەکانی ژیانی رۆژانەی خەڵکەکەمان دەست پێبکات. بیرۆکەی نەتەوەیی بکرێت بە کولتورو وێردی سەر زاری هەر تاکێک. لە ڕێگەی میدیا و ڕاگەیاندنە کوردییەکاندا خەڵکی بۆ هۆشیارکرێتەوە. خەبات لە پێناو کوردستانێکی دیمۆکرات و سەربەخۆ بکرێتە ستراتیژی هەموو حیزب و لایەنێکمان.

ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و خه‌‌‌بات بۆ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی.
ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستانیش وه‌‌‌ک هه‌‌‌موو به‌‌‌شه‌‌‌ داگیرکراوه‌‌‌کانی کوردستان به‌‌‌رده‌‌‌وام له‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌ری به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانی و خه‌‌‌باتدا بووه‌‌‌، هه‌‌‌میشه‌‌‌ له‌‌‌ پێناو به‌‌‌ ده‌‌‌ست هێنانی مافه‌‌‌ڕه‌‌‌واکانی گه‌‌‌لی کورد هەر لە سەردەمی شۆڕشی خانی لەپزێڕینەوە بگرە تا خەبات له‌‌‌گه‌‌‌ڵ حکومه‌‌‌تەکانی پێشووی پاشایه‌‌‌تی ئێران و ڕێژیمی ئیستای کۆماری ئیسلامی ئێران، به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانی کردوه‌‌‌. به‌‌‌ ده‌‌‌یانهه‌‌‌زار ڕۆڵه‌‌‌ی تیکۆشه‌‌‌ری کردوه‌‌‌ته‌‌‌ قوربانی خه‌‌‌بات له‌‌‌ پێناو ئازادی وسه‌‌‌ربه‌‌‌ستیدا. له‌‌‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان وێرای ده‌‌‌یان خه‌‌‌بات وجوڵانه‌‌‌وه‌‌‌ی نیشتمان په‌‌‌روه‌‌‌رانه‌‌‌ له‌‌‌ ماکۆوه‌‌‌ تا ئه‌‌‌یوان، له‌‌‌ هه‌‌‌موویان گرنگتر که‌‌‌ بۆ یه‌‌‌که‌‌‌م جار ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی کوردی له‌‌‌ کوردستان له‌‌‌و به‌‌‌شه‌‌‌دا بە ڕێبەرایەتی پێشەوا قازی موحەممەد دروستکراوه‌‌‌، که ناوی‌ کۆماری کوردستان بووه. به‌‌‌ به‌‌‌شداری جه‌‌‌نه‌‌‌ڕال مه‌‌‌لا موسته‌‌‌فای بارزانی و تێکۆشه‌‌‌رانی دیکه‌‌‌ی باشوری کوردستان وبه‌‌‌شه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی کوردستان، به‌‌‌ کرده‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌لماندوویه‌‌‌تی که‌‌‌ کۆماری هەموو کوردستان بووه‌‌‌. به‌‌‌ پێچه‌‌‌وانه‌‌‌ی هیندێک به‌‌‌ ناو مێژوو نووسی فارس و کوردی مێشک لاواز، که‌‌‌ مخابن هیندێکیش لەوانەی کە چالاکیی سیاسییان هەیە بەڵام به‌‌‌ مه‌‌‌به‌‌‌ستی بچووک کردنه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و ده‌‌‌ستکه‌‌‌وته‌‌‌ مه‌‌‌زنه‌‌‌، بە کۆماری خودموختار یا کۆماری مهاباد ناودێری ده‌‌‌که‌‌‌ن. لە حاڵیکدا ئەو کۆمارە بە ئاشکرابوونی دەیان بەڵگەی دێرنی باڵوێزی ئەوکاتی وڵاتان لە ئێران، دەرکەوتوو کە کۆمارێکی سەربەخۆی مۆدێڕن بووە لە کاتی خۆیدا. کۆمارە جوانه‌‌‌مه‌‌‌رگه‌‌‌که‌‌‌ی کوردستان، که‌‌‌ ئه‌‌‌مڕۆ بووه‌‌‌ته‌‌‌ مێژوویه‌‌‌کی پڕله‌‌‌ شانازی هه‌‌‌موو کوردستان، یه‌‌‌کێکه‌‌‌ له‌‌‌خه‌‌‌باته‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کانی هه‌‌‌موو کوردستان و به‌‌‌تایبه‌‌‌ت ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان که‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆی کوردستانیان ڕاگه‌‌‌یاندبوو.
کوردستانیانی وڵاتداگیرکراو! ئێمەی گەلی کورد و کوردستان، کە نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌کی سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی٥٠  ملۆێنین، کە لەم ژمارەیە زیاد لە١٢ملوێنی لە  ڕۆژهەڵاتی نیشتیمانە و بەردەوام بۆمبارانی مێشک و هزرمان کراوە، بۆ ئەوەی لە بیرکردنەوەی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆمان دوورکەوینەوە. بەردەوام به‌‌‌ پڕوپاگه‌‌‌نده‌‌‌ی نه‌‌‌یارانمان، بڕوبیانووی بە ناو سیاسەت و تەکتیک، بەڵام بە کردەوە نا سیاسی هیندێک حیزب و لایه‌‌‌نی کوردییه‌‌‌وه‌‌‌، وایان لێکردووە که‌‌‌ لە دەیەکانی ڕابووردوودا به‌‌‌ ترس و دڵه‌‌‌راوکێ، باس له‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی کوردستان بکرێت. بەڵام بە خۆشییەوە لە سەرهەڵدانی شۆڕشی ژینادا، شەقامی کوردستانی بە هەموو پێکهاتەکانیەوە، وەک ژنان، لاوان، مامۆستایانی ئایینی، سەندیکای مامۆستایان و کرێکاران و گشت چین وتویژەکانییەوە، بە وتنەوەی درووشمی کوردستان، گۆڕستانی داگیرکەران، هەتا کوردێک بمێنێت کوردستان هەر دەمێنێت، و بە دەیان جۆرە پەیامی دیکەی نەتەوەیی، ئەو دڵنیاییە پشتڕاستکردەوە کە گەلی ئێمە سەربەخۆیی و ڕزگاریی یەکجاری دەوێت، نە بندەستی و کۆیەلتی، بە ڕنگ و شکڵی نوێ وجیاوازەوە، کە لە ٢٠ ٢٣ بۆمان داتاشنەوە. مخابن ٧٧ساڵ به‌‌‌ سه‌‌‌ر تێکچوونی کۆمارە سەربەخۆکەمان تێپەڕی، هەر لەو٧٧ساڵەدا٨٣ (هەشتا و سێ) نەتەوە سەربەخۆیی یەکجارییان بە دەستهێناوە و چەندین نەتەوەش خاوەنی جۆرە سەرەوەریەکن لە چوارچێوەی یاسای وڵاتە مەزنەکاندا. که‌‌‌چی هێشتاش هێندێک لە پارته‌‌‌ کوردستانیه‌‌‌کان ‌هه‌‌‌ر دەڵێن هه‌‌‌ل ومه‌‌‌رج  بۆ سەربەخۆیی گوونجاو نییە. هه‌‌‌ر بە خەیاڵی دیمۆکراسی بۆ نەتەوەی داگیرکەرەوە دەژین و خەبات دەکەن.
له‌‌‌و بواره‌‌‌دا پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان خاکی خۆرهه‌‌‌ڵاتی کوردستان و دانیشتوانی به‌‌‌پێی بەڵگەو پێناسه‌‌‌ مێژوویییه‌‌‌کان هه‌‌‌رگیز به‌‌‌ ئێرانی ناناسێت. ئه‌‌‌و پڕوپاگه‌‌‌نده‌‌‌ی که‌‌‌ گوایه‌‌‌ کورده‌‌‌کان خاوه‌‌‌نی ڕه‌‌‌سه‌‌‌نی ئێرانن‌‌ به‌‌‌ ته‌‌‌واوی ڕه‌‌‌د ده‌‌‌کاته‌‌‌وه‌‌‌، ئەو جۆرە مێژوو شێوێندنە به‌‌‌ ئامرازێک ده‌‌‌زانێت بۆ سڕینه‌‌‌وه‌‌‌ی هه‌‌‌ستی نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی تاکی کورد له‌‌‌و به‌‌‌شه‌‌‌ داگیرکراوه‌‌‌ی کوردستاندا.
هه‌‌‌روه‌‌‌ها پارتیمان خه‌‌‌بات بۆ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی به‌‌‌ خه‌‌‌باتێکی ڕه‌‌‌وا ده‌‌‌زانێت، و بانگهێشتی سه‌‌‌رجه‌‌‌م خه‌‌‌ڵکی کوردستان ده‌‌‌کات بۆ به‌‌‌شداریکردن له‌‌‌خه‌‌‌بات بۆ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی و سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی یه‌‌‌کجاریمان. ئێمه‌‌‌ ده‌‌‌بێت داگیرکه‌‌‌ر له‌‌‌ کوردستان ده‌‌‌ربکه‌‌‌ین. ئه‌‌‌و هه‌‌‌موو ‌به‌‌‌ڵگه ‌ڕاستیانه‌‌‌ی مێژوویی و جۆگرافیایی کوردستان ئه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌سه‌‌‌لمێنن که‌‌‌ بێجگه‌‌‌ له‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی سیاسی وئابوری وپێشکه‌‌‌وتنی کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی وبووژاندنه‌‌‌وه‌‌‌ و گه‌‌‌شه‌‌‌پێدانی کولتور و زمان وئه‌‌‌ده‌‌‌بی نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی، هیچ شوعارێک وتاکتیکێکی دیکه‌‌‌ ناتوانی ڕزگارمان بکات. نموونەی هەوڵدانی دەیانساڵی لایەنەکانی دیکەی ڕۆژهەڵات، کە داوای خودموختاری و فیدراڵیان دەکرد، بەڵام بە تێرورکردنی ڕێبەران و مووشەک و درۆن لە لایەن وڵاتانی حاکمەوە وڵام دەدرانەوە. لە لایەن ئۆپۆزیسیۆنیشەوە بە مەکینەی میدیاکان پەلاماری گەلی کوردیان دا و داوای ماف و سەربەخۆیی بە تاوان پێناسەکراوە.
گه‌‌‌لی کورد له‌‌‌ ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان له‌‌‌ بنده‌‌‌ستی وڵاتێکی داگیرکه‌‌‌ردایه‌‌‌ که‌‌‌ چه‌‌‌ند نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی دیکه‌‌‌ وه‌‌‌ک دراوسێێ کوردستانی تێدا ده‌‌‌ژی و خاکی ئه‌‌‌وانیشیان داگیرکردوه‌‌‌. له‌‌‌ درێژه‌‌‌ی مێژووی ئه‌‌‌و داگیرکردنه‌‌‌دا بێجگه‌‌‌ له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتداری فارس، نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی دیکه ‌به‌‌‌ گشتی له‌‌‌ نیشتمانی داگیرکراوی خۆیاندا له‌‌‌ هه‌‌‌ر چه‌‌‌شنه‌‌‌ مافێکی ڕه‌‌‌وای نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی بێبه‌‌‌ش کراون. له‌‌‌ وڵاتێکی ئاوا داگیرکه‌‌‌ردا نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانیتر له‌‌‌ ژێر سته‌‌‌می نه‌‌‌ته‌‌‌وایه‌‌‌تی وکۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی وفه‌‌‌رهه‌‌‌نگیدا چه‌‌‌وساونه‌‌‌ته‌‌‌وه.
 ئه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ڵگه‌‌‌یه‌‌‌کی ڕاستی وحاشا هه‌‌‌ڵنه‌‌‌گره‌‌‌ که‌‌‌ گه‌‌‌لی کورد زیاد له‌‌‌ هه‌‌‌موو ئه‌‌‌و گه‌‌‌لانه‌‌‌ به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ داگیرکه‌‌‌ران خه‌‌‌باتی کردوه‌‌‌ و قوربانی داوه‌‌‌. به‌‌‌ڵام له‌‌‌م سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌دا به‌‌‌ خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌بینین که‌‌‌ خه‌‌‌بات بۆ ڕزگاری له‌‌‌ ژێر سته‌‌‌می داگیرکه‌‌‌ران له‌‌‌ نێو گه‌‌‌لانی دیکه‌‌‌ی بن ده‌‌‌ستی ئێران سه‌‌‌ری هه‌‌‌ڵداوه‌‌‌، که‌‌‌ ئه‌‌‌مه‌‌‌ش ئۆمێدێکی زیاتر به‌‌‌ په‌‌‌ره‌‌‌ سه‌‌‌ندنی بیرۆکه‌‌‌ی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆییخوازی ده‌‌‌دات. ئه‌‌‌گه‌‌‌ر گه‌‌‌لی کوردی بنده‌‌‌ستی ئێران وه‌‌‌ک ته‌‌‌نیا گه‌‌‌لێک له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا خه‌‌‌بات بکات بۆ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی، گومان له‌‌‌وه‌‌‌دا نییه‌‌‌ که‌‌‌ خه‌‌‌باتێکی یه‌‌‌کجار دژوار ده‌‌‌بێت، به‌‌‌ڵام ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئه‌‌‌و٥ گه‌‌‌‌له‌‌‌ هه‌‌‌موویان خه‌‌‌بات بکه‌‌‌ن بۆ وەدەرنانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی سەدان ساڵه‌‌‌ی ئیمپراتۆری فارسی لە سەر خاکەکەیان، ئیدی ڕێژیمی حاکم به‌‌‌ چۆکدا دێنێ و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی نیزامی له‌‌‌ چنگدا نامێنی.
ئه‌‌‌و وڵاته‌‌‌ی که‌‌‌ ئه‌‌‌مڕۆ به‌‌‌ ئێران ناسراوه‌‌‌ ته‌‌‌نیا ٢٥% له‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی فارس پێکهاتووه‌‌‌٧٥% لە‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌کانی دیکه‌‌‌ی وه‌‌‌ک کورد، تورکی ئازه‌‌‌ری، عه‌‌‌ره‌‌‌بی ئه‌‌‌حواز، به‌‌‌لوچ، تورکمه‌‌‌ن سه‌‌‌حرایی و کاسپیان وهتد، پێکهاتووه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئه‌‌‌و٧٥% له‌‌‌و وڵاته‌‌‌ جیابوونه‌‌‌وه‌‌‌ هیچ توانای به‌‌‌رگری کردنێک له‌‌‌و ڕێژیمه‌‌‌دا به‌‌‌دی ناکرێت، به‌‌‌بۆچوونی ئێمه‌‌‌ هیچ زلهێزێکی ئه‌‌‌م جیهانه‌‌‌ش به ‌نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ یه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کانی جیهانیشه‌‌‌وه‌‌‌ ناتوانن به‌‌‌ر له‌‌‌ داخوازی٥ نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی بنده‌‌‌ست بگرن که‌‌‌ داوای جیابوونه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن.

کوردستانیانی به‌‌‌ڕێز! لەم هەزارەی سێیەمەدا کە ئیدی کەم نەتەوە ماوە لە جیهاندا چاوی بە سەربەخۆیی ڕوون نەبووبێتەوە، ئێمەی کوردیش نابێت باس لە شێوە مافگەلێکی سەرەتایی بکەین و واز لە ویستی سەربەخۆیی و سەروەری گشتی گەلەکەمان بێنین. ئێمە دەبێ وەک لایەنە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە ئیستاوە خۆمان بۆ ئەگەری ڕووخانی کۆماری ئیسلامی ئێران و گەرانەوەمان بە هزری سەربەخۆییەوە ئامادە بکەین. بیر لەوە نەکەینەوە کە لەگەڵ بە ناو ئوپوزوسیۆنی ئێران، دیسانەوە بچینەوە تاران کۆبینەوە و باس لە مافی سەرەتایی فەرهەنگی و کولتوری بکەین.
ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئێمه‌‌‌ له‌‌‌و هه‌‌‌له‌‌‌ هه‌‌‌ڵکه‌‌‌وتووانه‌‌‌ که‌‌‌ڵک وه‌‌‌رنه‌‌‌گرین، دیسان دوژمنه‌‌‌کانمان له‌‌‌ بوارێ هێز و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاته‌‌‌وه‌‌‌ خۆیان ده‌‌‌گرنه‌‌‌وه ‌و به‌‌‌ره‌‌‌نگارمان ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌. مێژو زۆر باش شایه‌‌‌تی له‌‌‌ بڕیار و به‌‌‌ڵێنییه‌‌‌کانی خومه‌‌‌ینی ده‌‌‌دا، که ‌پێش لە وه‌‌‌رگرتنی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵات چ‌ به‌‌‌ڵێنگه‌‌‌لێکی به‌‌‌ گه‌‌‌لی کورد ده‌‌‌دا، به‌‌‌ڵام له‌‌‌کاتی کۆکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی سوپای ئیسلام واته‌‌‌ سوپای پاسداران، چ کوشت و کوشتارێکی به‌‌‌سه‌‌‌ر ناوچه‌‌‌کانی کوردستاندا سەپاند. به‌‌‌ داخه‌‌‌وه‌‌‌ زۆرجاریش له‌‌‌ لایه‌‌‌ن هیندێک له‌‌‌ پارته‌‌‌ کوردیه‌‌‌کانه‌‌‌وه‌‌‌ باس له‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌کرێت که‌‌‌ گۆیا هه‌‌‌ڵگرتنی ستراتیژی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی زه‌‌‌نگێکی خه‌‌‌ته‌‌‌ر وخه‌‌‌تی سووره‌‌‌ بۆ کورد و نابێت له‌‌‌م سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌دا باسی لێوه‌‌‌ بکه‌‌‌ین. ئه‌‌‌ی ئه‌‌‌گه‌‌‌ر ئێستا دوای ئەو هەموو ساڵە لە بنده‌‌‌ستی ئه‌‌‌م مافه‌‌‌ به‌‌‌رز نه‌‌‌که‌‌‌ینه‌‌‌وه، که‌‌‌واته‌‌‌ که‌‌‌ی به‌‌‌رزی بکه‌‌‌ینه‌‌‌وه‌‌‌? دەیانساڵی دیکه‌‌‌ ڕاوه‌‌‌ستین و سه‌‌‌دانهه‌‌‌زار ئه‌‌‌نفالکراو شیمیایکراوی تر، ئه‌‌‌م جۆره‌‌‌ خۆ به‌‌‌که‌‌‌مزانینه‌‌‌ چاوه‌‌‌ڕوانی زۆر نه‌‌‌هامه‌‌‌تی دیکه‌‌‌مان لێده‌‌‌کات.

هه‌‌‌ل و مه‌‌‌رجی گشتی کوردستان :
خەڵکی خۆڕاگر وکۆڵنەدەری کوردستان! بەشدارانی کۆنگرەی سێیەمی پارتی سەربەستیی کوردستان! لەو کاتەدا کە سەرقاڵی گریدانی کۆنگرەکەمانین، هەر بەشێکی خاکی داگیرکراوی کوردستان، لە قۆناغێکی جیاوازو دژواردایە.
باشووری کوردستان: ‌باشوری کوردستان له‌‌‌ سه‌‌‌د ساڵی ڕابووردوەوە تا هه‌‌‌نووکه‌‌‌ش به‌‌‌رده‌‌‌وام له‌‌‌ سه‌‌‌نگه‌‌‌ری به‌‌‌ربه‌‌‌ره‌‌‌کانیدا بووه‌‌‌، هه‌‌‌میشه‌‌‌ ئامانجی سه‌‌‌ره‌‌‌کی پلان و کۆمه‌‌‌ڵکوژی ڕێژیمی ئێراقی داگیرکه‌‌‌ر بووه‌‌‌، وێرای ده‌‌‌یان ساڵ خه‌‌‌باتی ئاشکراو به‌‌‌رچاو، ئه‌‌‌و به‌‌‌شه‌‌‌ی کوردستان، پێناسه‌‌‌ی سه‌‌‌دان هه‌‌‌زار ئه‌‌‌نفالکراو و شه‌‌‌هید وماڵوێرانیه‌‌‌ که‌‌‌ مێژوو ناتوانێ نکۆڵی لێبکات. باشووری نیشتیمان لە ڕاپەڕینی ساڵی ١٩٩١ لە بەشێکی خاکی نیشتیمان سوپا و دەسەڵاتی داگیرکەری وەدەرنا و کوردستانیان بۆ خۆیان ئیدارەی خۆیان دەکەن. لە ساڵی ٢٠ ٠ ٣ و لە کاتی ڕووخانی حکوومەتی بەعسی ئێراقی بۆ سەرەوە، وەک هەرێمی کوردستان لە ناو یاسای ئێراقی نوێدا دانی پێدانراوە. سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای بوونی ده‌‌‌یان کۆسپی وڵاتانی دراوسێی و به‌‌‌رژه‌‌‌وه‌‌‌ندی وڵاتانی زلهێز وپیلانه‌‌‌ یه‌‌‌ک له‌‌‌ دوای یه‌‌‌که‌‌‌کانی به‌‌‌غدا. ئاستەنگی بەردەوام بۆ سەر قووت و ژیانی هاووڵاتیان و درووستکردنی کێشە لە ڕێگەی دادگاکانیانەوە بۆ سەرچاوە و سامانە ئابوورییەکان. بەڵام له‌‌‌م سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌دا که‌‌‌ ده‌‌‌بیینی به‌‌‌ خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌ نیمچه‌‌‌ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆییه‌‌‌ک که‌‌‌ هیوای مه‌‌‌زنتری به‌‌‌ شۆێندایه‌‌‌ له‌‌‌ باشوری کوردستان هه‌‌‌یه‌‌‌ و له‌‌‌ ڕێگه‌‌‌ی هه‌‌‌ڵبژاردنه‌‌‌وه‌‌‌ سه‌‌‌رۆکی کوردستان وسه‌‌‌رۆک وه‌‌‌زیری کوردستان و سه‌‌‌رۆک په‌‌‌رله‌‌‌مانی کوردستانمان هه‌‌‌یه‌‌‌، ئه‌‌‌مه‌‌‌ش به‌‌‌ڵگه‌‌‌ی زیندووی خۆڕاگری وئازادیخوازی گه‌‌‌لی کۆڵنه‌‌‌دری کورد له‌‌‌ باشوری کوردستانە. کۆماری ئیسلامی ئێران، چاوی بەو دەسکەوتە مەزنەی ئەو بەشەی کوردستاندا هەڵنایەت، دەبینین کە زیاد لە ٤٠  کۆنسۆلگەری و نووسینگەی وڵاتان و ڕێکخراوە گرنگەکان لە کوردستان هەن. بەردەوام لە ڕێگەی هێز ومیلیشیا تایبەتەکانی خۆیان لە بەغدا سەرقاڵی تێکدانی ئەو دەسکەوتەی باشووری وڵاتن، بەردەوام لە ڕێگەی تۆپباران، مووشەک(هاژەک) و درۆن، بە بیانووی گوایا ئیسرائیل وهەروەها بوونی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات، دەیەوێت ئەمنیەت وئاسایشی هەرێم بخاتە مەترسییەو، بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی وڵاتان لە باشووری کوردستان بکشێنەوە.

باکوری کوردستان: ئه‌‌‌و شۆێنه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ مه‌‌‌ڵبه‌‌‌ندی به‌‌‌شی هه‌‌‌ره‌‌‌ زۆری کوردستانیانه‌‌‌. سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکانی داگیرکاری بۆ سەر خەڵک، زۆر بەداخەوە لەم کاتەدا کە ئێمە سەرقاڵی گۆنگرەی سێیەمداین، وابۆ١١ڕۆژ تێپەڕ دەبێت بە سەر ڕوودانی کارەساتێکی مەزنی زەوی لەرزینی کەموێنە لە مێژووی سەدساڵی رابردوودا، کە لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕوویداوە. زیاد لە ١٠ پارێزگای باکووری کوردستان بەر ئەو زەویلەرزینە کەوتووە. ژمارەی گیان لەدەستدانی هاووڵاتیانی باکووری نیشتیمان گەیشتووەتە  نزیک بە ١٠ ٠ هەزارکەس، و ژمارەی برینداریش لە سەرەوەی ٧٥٠ ٠ ٠ هەزار کەسە. بێجگە لەوەی بە دەیانهەزار باڵەخانە و ماڵ وبازاڕ وقووتابخانە و شوێنی ژیانی خەڵک  لەو بەشەدا تێکچووە. به‌‌‌ پێی چه‌‌‌ندین سه‌‌‌رچاوه‌‌‌ی جیاواز ئاماژه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌که‌‌‌ن که‌‌‌ ئاماری کورده‌‌‌کانی باکووری وڵاتمان لە بنده‌‌‌ستی تورکیا، ده‌‌‌گاته‌‌‌ سه‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی ٢٥ملیۆن، بێجگە لە بوونی زیاد لە ٤ملوێن کورد لە ناو ئیستەنبوولدا. وه‌‌‌ک ده‌‌‌بینین گڕی خه‌‌‌باتی سیاسی و پەرلەمانی و "شاخی"، لە پێناو بە دەستهێنانی مافەکانی گەلەکەمان بەردەوامە. ئەو بەرخۆدانە وڵاتی تورکیای خستووه‌‌‌ته‌‌‌ ژێر فشاری ناوخۆیی و نێونه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ییه‌‌‌وه‌‌‌. ٣مانگ و چەند ڕۆژێک ماوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە تورکیا، لە ئێستادا چەندین بەرە و ڕکابەری ئەردۆغان سەرۆکی ئیستای تورکیا درووستبوون، کە هەر هەموویان ئەگەر بە ڕێکلامی هەڵبژاردنیش بێت باس لە مافەکانی گەلی کورد دەکەن، کە پێچەوانە لە دەیەکانی پێشوودا ئەسڵەن نکۆڵیان لە بوونی ئەو گەلەش دەکرد.
 ڕۆژئاوای کوردستان: مخابن هەروەک لە سەرەوە باسکرا کە لەم کاتەدا ئێمە سەرقاڵی گرێدانی کۆنگرەی سێهەمین، ڕۆژئاوای نیشتیمانیش وا ١١ڕۆژە لە نێو کارەساتێکی گەورەی زەویلەرزیندایە. ژمارەی شەهید نزیک بە١٠ ٠ ٠ ٠  ژمارەی برینداریش بە دەیناهەزارە، بە دەیانهەزاریش بێلانە و خانە لە نیو ئەم چلەی زستانەدا ژیان تێپەر دەکەن. لە عەفرینی دووجار داگیرکراودا لە هەموو ناوچەکان زیاتر شەهید و برینداری کارەساتی زەویلەرزین هەیە، بەڵام فریاگووزراوی و پێڕاگەیشن زۆر دژوار و ئاستەمە. خەبات لەو بەشەی کوردستانش بە شێوەی جیاواز هەر لە دەیەکانی پێشوو تا ئێستا درێژەی هەیە، لە پاش ڕاپەڕینەکانی بەهاری عەرەبی و لاوازی دەسەڵاتی دیمشق وڕاپەرینی سەرتاسەری سوریا، بەشێک لە ناوچە کوردستانیەکانیش کەوتنە دەست ڕۆڵەکانی ئەو بەشەی کوردستان. لە پێشدا نیمچە دەسەڵاتێک بە نێوی ڕۆژئاوا دامەزرا، بەڵام لە سەردەمانی هەڵگیرسانی شەڕی داعشدا ودەرکەوتنی غیرەت و توانایی گەریلاو ژنانی ڕۆژئاوا، توانیان چەند ناوچەیەکی دیکەی هاوبەشی کوردی وعەرەبی لە ژێر چنگی داعش ڕزگار بکەن، مخابن ناوی کوردستان یا ڕۆژئاوای پێوە نەماوە، حکوومەتەکە لە ڕۆژئاوا گۆڕدرا بۆ (بەڕێوەبەرایەتی باکووری رۆژئاوای سوریا) بیانووەکەش ئەوەیە کە ئەو دەسەڵاتە بە هاوبەشی چەند ناوچەیەکی کوردی وسوری پێکهاتووە. دیارە ئەوانیش وەک بەشەکانی دیکە لە ئێستادا لە نێو جۆرە پرش وبڵاویەکدان، کە هیواخوازین بە زووترین کات ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن. لەو بەشەی کوردستان پارتە سەرەکییەکان لە نێو دوو بەرەی جیاوازدان، وەک ئەنجوومەنی نیشتیمانی کورد لە سوریا (ENKS) و پارتەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردی (PYNK) .

کورده‌‌‌ دوورخراوه‌‌‌کانی لای خۆراسان و شۆێنەکانی دیکەی ئێران (پارێزگای کوردخانە)
پلانی دوورخستنه‌‌‌وه‌‌‌ی کوردستانیان هه‌‌‌ر له‌‌‌٥٠ ٠  ساڵ پێشه‌‌‌وه‌‌‌ درێژه‌‌‌ی هه‌‌‌بووه‌‌‌، هێزه‌‌‌کانی داگیرکه‌‌‌ر و ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتدارێتی ئه‌‌‌و سه‌‌‌رده‌‌‌مانەش‌ هه‌‌‌مێشه‌‌‌ له‌‌‌ یه‌‌‌کێتی و تواناکانی کورد ترسیان هه‌‌‌بووه‌‌‌. هەروەک لە مێژووی سەدانساڵی ڕابوردومان دەبینین کە چۆن‌ به‌‌‌رنامه‌‌‌ی پرش وبڵاوکردنی کوردیان هه‌‌‌بووه‌‌‌، کورده‌‌‌کانی خۆراسانیش ئه‌‌‌و به‌‌‌شه‌‌‌ کورده‌‌‌ن که‌‌‌ بوونه‌‌‌ته‌‌‌ ئامانجی ئه‌‌‌و پلانه‌‌‌ی پێشوو. ئه‌‌‌و کوردانه‌‌‌ دانیشتوانی نێوان وان‌ و ورمێ" بوون، ڕاگۆێزی لای باکوری خۆراسان کراون. خۆراسان دەکەوێتە باکوری ڕۆژهەڵاتی ئێران.
ئیستا سه‌‌‌رژمێری کورده‌‌‌کانی دانیشتووی باکوری خۆراسان بۆ ٣ملۆین مه‌‌‌زنده ده‌‌‌کرێت. کورده‌‌‌کانی دوورخراوەی باکوری خۆراسان پێکهاتەی ٢٢ تایفەی ڕەسەنی کوردستانن. وێرای سه‌‌‌دان ساڵ به‌‌‌ سه‌‌‌ر دابڕانیان له‌‌‌ ناوچه‌‌‌کانی کوردستان، به‌‌‌ڵام خۆڕاگرانه ‌و زیره‌‌‌کانه‌‌‌ به‌‌‌سه‌‌‌ر زمان و نه‌‌‌ریتی کوردانه‌‌‌ی خۆیاندا زاڵبوون کە بە زاراوەی کرمانجی دەپەیڤن(قسەدەکەن). لە کاتێکدا خەڵکی چەندین نەتەوەی دیکەی بندەستی ئێران بەهەمانشێوە ئەوانیش بۆناوچەکانی خۆراسان ڕاگۆیزراون، کەچی دەبینین بەشی زۆریان زمانی زگماکیان لە دەستداوە. بەڵام کوردەکان هەمیشە نموونە بوون لە نێو نەتەوە دوورخراوەکانی دیکە لە بواری پاراستنی زمان و فەرهەنگدا.
 کورده‌‌‌کانی دوورخراوه‌‌‌ی خۆراسان هه‌‌‌میشه‌‌‌ هه‌‌‌ستی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی و کورد بوونیان له‌‌‌ ئاستێکی زۆر به‌‌‌رزو پیرۆزدا بووه وهەیە. به‌‌‌ده‌‌‌یان په‌‌‌رتووکی گرنگیان له‌‌‌ سه‌‌‌ر نووسراوه‌‌‌.
پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان له‌‌‌ سه‌‌‌رده‌‌‌می ئیستایی خه‌‌‌باتیدا له‌‌‌ تاراوگه ‌و له‌‌‌ خه‌‌‌باتی داهاتووشیدا، به‌‌‌ ئه‌‌‌رکی سه‌‌‌رشانی خۆی ده‌‌‌زانێ که‌‌‌ ئاگاداری هه‌‌‌لومه‌‌‌رج و ژیانی ئه‌‌‌و ٣ملوێن کورده‌‌‌ دوورخراوه‌‌‌ بێت، له‌‌‌ ئاست مافه‌‌‌کانیان خۆی به‌‌‌ به‌‌‌رپرسیار ده‌‌‌زانێت و پێمان وایه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌ر جۆره‌‌‌ پرۆژه ‌و پلانێک بۆ داهاتووی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان، نابێت ئه‌‌‌و کوردانه‌‌‌ی دوور خراوی لای خۆراسان له‌‌‌ یاد بکرێن، پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌م له‌‌‌ ئیستادا و هه‌‌‌م له‌‌‌ داهاتووشدا ئه‌‌‌وان له‌‌‌ یاد نه‌‌‌کرێن. پێویستە هەوڵبدرێت لە ڕێگەی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی جیهان و گشت ڕێکخراوەکانی دیکەی مرۆڤایەتی بەردەوام ئاگاداری و زانیاری لە سەر ئەو  کوردانە بڵاو بکرێتەوە، داوای پاراستنی ژیان و مافەکانیان بکەین.

لوڕ و لەک  و پاڕێزگای لوڕستان
لەک و لورەکان بەشێکن لە نەتەوەی ڕەسەنی کورد، کە بە زاراوەکانی ناوچەیی تایبەت بە خۆیان کە بەشێکە لە زەنجیرەکانی زاراوەی  گۆران قسە دەکەن. بە سەدان بەڵگە و پەرتووکی مێژوویی هەن کە کوردستانی بوونی لەک ولورەکان دەسەلەمێنن. داگیرکەرانی کوردستان زۆریان هەوڵداوە مێژووی کوردبوونی لورەکان بشێوێنن.
هیجکەس ناتوانێ نکۆڵی لە کوردبوونی لەکەکانیش بکات، چوون کرماشان و ئیلام  زادگای هەزاران ساڵەی لوڕ و لەکەکانە. بەڵام زۆرجار هەوڵدەدرێت لورەکان بەرەو هەڵدێر ببرێن وایان پێشان بدەن کە گوایا ئەوان کورد نین و نەتەوەیەکی جیاوازترن. بەڵام بە خۆشیەوە بە دەیان شاعیر و نووسەرو کەسایتی لور بە شانازییەوە باسی کوردستانی بوونی خۆیان دەکەن. کەمکاری و کەمتەرخەمیش لە ڕاگەیاندن و دەسەڵات و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانیدا هەبووە، کە وەک پێویست لە سەر لەک و لوڕەکانی وڵات کاریان نەکردوە.
پارتی سەربەستیی کوردستان، بۆ ئێستاوداهاتوو بەرنامە و پڕۆژەی تایبەت بەو هەرێمانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەیە.

کوردەکانی لای قەزوێن.
بە دڕێژایی مێژووی کۆن ونوێی کوردستان، هەمیشە دوورخستنەوە و گوازتنەوەی کوردەکان هەبووە و هەیە. کوردەکانی قەزۆین لە سەردەمی دەسەلاتی قاجارییەکان دووخراونەتەوە، لەو  کاتەدا زیاد لە  دەیانهەزار بنەماڵەی کورد، کە لە تایفەکانی باجەڵان و بەهتونی، چگێنی، ڕەشوەند، غەیاسوەند، کاکاوەند، کرمانی، ئیلمافین و هتد  بۆ لای قەزوێن دوور خراونەتەوە. کە ئەوانیش لە ئیستا بەشێکی گرنگی مێژووی ئەو پاڕیزگایەن. لە ئێستادا وا باس دەکرێت کە ژمارەیان لە سەرەوەی ٣٠ ٠ ٠ ٠ ٠  سێسەدهەزار کەسە.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، پێمانوایە کە دەبێت ئێمەی کوردیش خۆمان بەو کوردە دوورخراوانەوە ماندوو بکەین، و بە باشی بەڵگەی مێژووی سەرژمێریان بدۆزینەوە. پشتیوانی لە گشت مافەکانیان بکەین. کوردەکانی قەزۆین ئەوانیش تا ئێستا هەستی کوردبوونیان زۆر بەهێزە. ئیستاش لە میدیا ڕاگەیاندەکاندا خۆیان وەک کورد دەناسێنن، بەس مخابن بە هۆی پرش وبڵاوبوونیان لە ناو قەزۆێن، لە زمانی ڕەسەنی کوردی دوور کەوتوونەتەوە یا لە بیریان چووەتەوە. بۆیە ئێمە بە پیویستی دەزانین کە لە ئیستا و لە داهاتووشدا بیر لەو کوردە دوورخراوانەی لای قەزۆێن بکرێتەوە.


کوردستانیانی ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی وڵات
بە هۆی داگیرکاری و جینایەتە بەردەوامەکانی ڕیژیمی پێشوو و کۆماری ئیسلامی ئێران. دەکرێت بڵێین زیاد لە ملوێنێک کوردی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ناچاری پەڕێوەی هەندەران بوون، بەشی زۆریان بوونەتەوە خاوەنی ڕەگەزنامە و هاووڵاتینامەی ئەو وڵاتانەی لێی دەژین. لێره‌‌‌دا به‌‌‌ پێویستی ده‌‌‌زانم که‌‌‌ په‌‌‌یامی کۆنگره‌‌‌که‌‌‌مان بۆ کوردستانیانی به‌‌‌ناچار دوورخراوه‌‌‌ له‌‌‌ نیشتمانه‌‌‌که‌‌‌یان واته‌‌‌ کوردستانیانی نیشتەجێ لە وڵاتانی جیاواز لە ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی وڵات بنێرم. سوپاس و دەستخۆشیان لێبکەم، لەوەی کە لە ئاست ڕووداوەکانی داگیرکەران بۆ کوردستان بەردەوام بە ڕێپێوان و گەیاندنی دەنگیان بە پارت و لایەن و دام و دەزگاکانی ئەو وڵاتانە، ڕۆڵی سەرەکییان هەبووە و هەیە. بە تایبەت لە شۆڕشی ژینای سەپتەمبەری ٢٠ ٢٢تا کاتی نووسینی ئەم ڕاپۆرتە، بەردەوام لە شەقامەکان وپایتەختەکانی ئەو لاتانە بۆ پشتیوانی لەشۆڕشی ژینا لە تێکۆشاندان. بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی بتوانین پشتیوانی نێۆنه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی بۆ سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی گه‌‌‌له‌‌‌که‌‌‌مان وه‌‌‌ده‌‌‌ست بێنین، داوا له‌‌‌ کوردستانیانی په‌‌‌ڕێوه‌‌‌ی هه‌‌‌نده‌‌‌ران ده‌‌‌که‌‌‌ین. که‌‌‌ هەوڵ وتێکۆشانیان بۆ بە دەستهێنانی سەربەخۆیی لەو بەشەی کوردستان لە ئاست دێپڵۆماسی نێودەوڵەتی زیاتر بکەن. وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، پێمانوایە کە کوردانی ڕۆژهەڵات لە تاڕاوگە کۆڵەکەیەکی بە هێزی خەباتی سیاسی وئابووری و مەدەنی، ئیستاو داهاتووی گەلەکەمانن. پێویستە بەردەوام بە سەر بکرێنەوە و ڕاوبۆچوونیان وەربگیرێت، و لە توانایی و زاناییان بۆ ئیدارەکردنی داهاتووی کوردستان کەڵکوەرگیرێت.

زیانە کۆمەڵایەتیەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، پلانە پر مەترسییەکان بە دژمان.

هەژاری وئاستەنگی ئابووری: لە سایەی دەسەڵاتی داگیرکەری فارسی ئێران، فشارەکانی ئابووری و هەژاری لە کوردستان بەردەوام لە پەرەسەندندایە. زۆربەی لاوانی نیشتیمان لە زۆربەی پێداویستیەکانی سەردەمی نۆێی ژیانیان  لە بەر هەژاری و نەداری بێبەشن. ئەوەش وایکردووە کە زۆر کارەساتی لێبکەوێتەوە.
 هاوسەرگیری: لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، ئاستەنگیەکی زۆر بۆ پرۆسەی هاوسەر گیری کیژان و کوران دروست دەکرێت. بۆ نموونە هیندێک فەرهەنگی هێناوەتەوە ئاراوە، ئەگەر ٢ لاو پێکەوە هاوسەر گیری بکەن، ئەوا بنەماڵەی کچەکە داوای سەدان سکەی زێر وەک پشت ئەخت( واتە لە کاتی جیابوونەوە بدرێتە کچەکە) دەکەن. بۆ ئەوەی ئەگەر ئەو ٢ لاوە نەیانتوانی پێکەوە درێژە بە ژیان بدەن، ئەو پشت ئەختە کورەکە ناچار بەوە بکات، بۆ ڕزگار بوون لەو قەیرانە دژوارە ئابوورییە، پەنا بۆ هەموو کارێک ببات، یا زۆر جار لە ناچاری دەبێت هەڵێت و وڵات بەجێ بیلێت یا لە دام و دەزگاکانی سەربە ئیتلاعات خۆی نزیک بکاتەوە، تا لێێ خۆش بن.
ئاماری جیابوونەوە: بەداخەوە بەپێێ ڕاپۆرتەکانی گەیشتوو، هۆکاری نەبوونی کار ودامەزراندن و هەژاری، ئاماری جیابوونەوە لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیادیکردوە. هۆکارە سەرەکیەکانی ئەو جیابوونەوانە، بێکاری و ئاڵودەبوونی زۆربەی پیاوان بە مادە هۆشبەرەکانە.
ماددەی هۆشبەر : بووەتە یەکێک لە مەترسیدارترین کارەساتەکانی ڕۆژانەی ژیانی خەڵک. کە بە هۆی فشاری زۆری دەروونیی گەنجان و لاوانی وڵاتمان، بە دەست ئەم ڕێژیمە دیکتاتۆرەوە تووشی هاتوون.  هەروەها بە پێی پیلانی تایبەت و دارێژراو لە لایەن پیاوانی سەر بە ڕێژیمەوە، بە کارهێنەران وئاڵودە بووانی مادەی هۆشبەر ڕۆژانە بەرەو زیادبوون هەڵدەکشێت.
ئێمە وەک پارتی سەربەستیی کوردستان، ئەمە بە پیلانێکی تایبەت بۆ تێکدانی کەسایەتی کوردستانیان دەزانین. هەر بۆیە  داوا لە گشت لاوان و چین وتۆێژەکانی کوردستان دەکەین، خۆیان لەو مەترسییە بە دوور بگرن.

کووشتنی کۆڵبەران و کاسبکاران: بە هۆی بێکاری وئاستەنگی ژیانی ئابوری خەڵکی کوردستان، دانەمزراندنی خوێندکاران کە دوای چەندین ساڵ خوێندن و وەرگرتنی بڕوانامەی بەرز، خەڵکانی نزیک بە سنووری دروستکراوی نێوان باشور وڕۆژهەڵات و باکوور، کە زۆربەشیان خاوەن بڕوانامەی بەرزن، بە کۆڵبەری لە سەر شاخ وسنوور و ڕێگە دژوارەکانەوە، بە ناچاری خەریکی دابینکردنی ژیانی بنەماڵەکانیانن. بەڵام داگیرکەرانی کوردستان بەوەش چاویان هەڵنایەت، تەقە لە کۆڵبەرانی کورد دەکەن و شەهید و برینداریان دەکەن و کەڵوپەلەکانیان بە تاڵان دەبەن. بە پێی  ئامارە جیاوازەکان لە نێوان کۆنگرەی دووەم تا کۆنگرەی سێیەم ژمارەی کوژراوانی سەر سنوورە دەستکردەکانی باشور و ڕۆژهەڵات و باکوور، لە سەرەوەی ١٣٠ ٠  کەسە.
سووتاندنی ژینگەی کوردستان: کۆماری ئیسلامی ئێران هەر بە کوشتنی مرۆڤەکان ڕانەوەستاوە. بەردەوام لە هەوڵی تێکدانی ژینگەی کوردستانیشدایە. لە نێوان کۆنگرەی دووەم تا کۆنگرەی سێیەم، بینیومانە بە سەدان جار ئاگری تووندیان بەردەواتە سەر ناوچە شاخاویەکانی کوردستان. بە دەیان هەزار هیکتار لە دارستان وکێڵگەو باخی هاووڵاتیانی کوردستانیان سووتاندوە. بە دەیان چالاکوانی ژینگە پاڕیزی کوردستان لەو پێناوەدا گیانیان بەخشیوە، یا بە تۆمەتی ناڕاست ڕاپێچی بەندیخانەکان کراون. بێجگە لەوەش بە بیانووی ناڕاستەوە بەردەوام بە توپ و فڕۆکەوە بەربوونەتە  باخ و مەزراو ئاژەڵی ناوچە و ڕەشماڵەکانی سەر سنوورەکان.

بەشی دووەمی ڕاپۆرت تایبەتە بە پارتی سەربەستیی کوردستان لە نێوان ئەم٢ کۆنگرەدا.
 بەشدارانی هێژای کۆنگرە!
 لەم کاتەدا کە سەرقاڵی گرێدانی کۆنگرەی سێیەمی پارتەکەمانین، وا ١٧ ساڵ تەمەنی دامەزراندنی پڕکردووەتەوە. پارتەکەمان وەک پێویستییەکی سەردەمیانە بۆ پەرە پێدان بە بیری نەتەوەیی و نیشتیمانی و سەربەخۆییخوازی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان، له ‌٢٨ی ڕێبه‌‌‌ندانی٢٧٠ ٥ی کوردی به‌‌‌رامبه‌‌‌ر به‌‌‌ ١٧/٢/٢٠ ٠ ٦ی زایینی، له‌‌‌ به‌‌‌یاننامه‌‌‌یه‌‌‌کدا ده‌‌‌ستبه‌‌‌کاربوون و دامەزراندنی لە ئاکامی ئامادەکارییەکی چەند ماوە پێشتری، به‌‌‌ خه‌‌‌ڵکی کوردستان و جیهان ڕاگه‌‌‌یاند.  ئامانج ومه‌‌‌به‌‌‌ستی سه‌‌‌ره‌‌‌کی له‌‌‌ دامه‌‌‌زراندنی ئه‌‌‌م پارته،‌ خزمه‌‌‌تکردن بوو به‌‌‌ بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ی بیری نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی ودروستبوونی باوه‌‌‌ری تاکی کورد به‌‌‌ کوردستانێکی ئازاد و سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆ. نایشارینەوە لە ماوەی ئەو١٧ ساڵەدا زۆرجار هەوڵدراوە لە هەیکەڵ و خۆشەویستی ئەم پارتە نەتەوەیی بدرێت، بە دەیان پیلان و پروپاگەندە و دڵساردکردنەوە بۆ ئەندامانی پارتەکەمان دروستکراوە. بەڵام خۆشبەختانە بە هۆی هۆشیاری و لێهاتوویی سەرکردایەتی و سەرۆکایەتی و ئەندامان وهاوبیرانی  پارتەکەمان، بەردەوام بەرەو پێشکەوتن وسەرکەوتن ڕۆیشتووە و دەڕوات.
به‌‌‌خۆشیه‌‌‌وه‌‌‌ له‌‌‌ یه‌‌‌که‌‌‌م حه‌‌‌فته‌‌‌ی دامه‌‌‌زراندنییه‌‌‌وه‌‌‌ تا ئه‌‌‌مرۆ که ‌له‌‌‌ کۆنگره‌‌‌ی سێهەمداین، به‌‌‌رده‌‌‌وام له‌‌‌ سه‌‌‌ر بیروباوه‌‌‌ڕی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆییخوازی درێژە بەو کاروانە دەدەین، تا بەرزکردنەوەی ئاڵای سەربەخۆیی لە وڵاتەداگیرکراوەکەمان لەو ڕێبازە ناکشێینەوە. به‌‌‌خۆشییه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌بینین که ‌هاوبیرانی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی به‌‌‌مه‌‌‌به‌‌‌ستی بڵاوکردنه‌‌‌وه‌‌‌ و کارکردنی بێ ڕاوه‌‌‌ستان له‌‌‌سه‌‌‌ر بیرۆکه‌‌‌ی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆییخوازی له‌‌‌ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان، له‌‌‌ ده‌‌‌وری پارتەکەمان، وه‌‌‌ک وه‌‌‌سیله‌‌‌ی گەیشتن بە ئاواته‌‌‌کانیان کۆده‌‌‌بنه‌‌‌وه. به‌‌‌ واتایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌شه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌توانین بڵێین که‌‌‌پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان، بووەتە پارتی جێگەی متمانەی لاوان و ڕۆشنبیرانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆییخوازی کوردستان‌.

پڕنسیپی نەتەوەیی پ س ک . وه‌‌‌ک پرنسیپی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی، "پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان" نێشتمانی کورد به‌‌‌ هه‌‌‌موو پارچه‌‌‌کانییه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌ یه‌‌‌ک وڵات و نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ی کوردیش به‌‌‌یه‌‌‌ک نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ناسێ، ئه‌‌‌و سنوورانه‌‌‌ش که‌‌‌خراونه‌‌‌ته‌‌‌ نێوان به‌‌‌شه‌‌‌کانی کوردستان و به‌‌‌ ڕواڵه‌‌‌ت له‌‌‌تیان کردوه‌‌‌، به‌‌‌ ده‌‌‌ستکردی داگیرکه‌‌‌رو سنووری زۆرە ملییان ده‌‌‌زانێ ودانیان پێدا نانێت. به‌‌‌ڵام له‌‌‌م هه‌‌‌ل ومه‌‌‌رجه‌‌‌ هەستیار و وناسکه‌‌‌دا (پ س ک ) به‌‌‌ پێێ چه‌‌‌ند هه‌‌‌ڵسه‌‌‌نگاندنێکی سیاسی وستراتیژی ڕۆژ له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا، خه‌‌‌بات وتێکۆشانی ئیستای تایبه‌‌‌ت ده‌‌‌کات بۆ به‌‌‌شی داگیرکراوی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان واته‌‌‌ کوردستانی بنده‌‌‌ستی ڕێژیمی ئێران. پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان، خۆی به‌‌‌ پارتی هه‌‌‌موو دانیشتووانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان ده‌‌‌زانێت. هه‌‌‌وڵ ده‌‌‌دا بۆ به‌‌‌ جێگه‌‌‌یاندنی مافه‌‌‌کانیان به‌‌‌ پێێ جاڕنامه‌‌‌ی گەردوونی مافی مرۆڤ. بێجگه‌‌‌ له‌‌‌ گه‌‌‌لی کورد هیندێک که‌‌‌مینه‌‌‌ش له‌‌‌ کوردستان ده‌‌‌ژین که‌‌‌ له‌‌‌ پرۆژه‌‌‌ و سیاسه‌‌‌تی پارتەکەماندا، ئه‌‌‌و که‌‌‌مه‌‌‌ نه‌‌‌ته‌‌‌وانه‌‌‌ی ناو جۆغرافیاکە به‌‌‌ هاوڵاتی کوردستانی ده‌‌‌ناسرێن، مافی هه‌‌‌رکه‌‌‌مینه‌‌‌یه‌‌‌کی دانیشتووی خاکی ڕۆژهەلات وه‌‌‌ک هاوڵاتییه‌‌‌کی کوردستان چاوی لێده‌‌‌کرێت وده‌‌‌پارێزێت. 
پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان، به‌‌‌ گۆێره‌‌‌ی توانا له‌‌‌ تێکۆشانی هه‌‌‌موو به‌‌‌شه‌‌‌کانی داگیرکراوی کوردستان پشتیوانی ده‌‌‌کات، ‌له‌‌‌و پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌دا پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان پێی وایه‌‌‌ که‌‌‌ هه‌‌‌مو به‌‌‌شه‌‌‌ داگیرکراوه‌‌‌کانی کوردستان هه‌‌‌ل ومه‌‌‌رجی تایبه‌‌‌تی سیاسی و ستراتیژی به‌‌‌خۆیان هه‌‌‌یه‌‌‌، ئه‌‌‌وه‌‌‌ش بووه‌‌‌ته‌‌‌ هۆکاری ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ یه‌‌‌کده‌‌‌نگ و یه‌‌‌ک مه‌‌‌رام خه‌‌‌بات ناکه‌‌‌ن. له‌‌‌ ڕوانگه‌‌‌ی ئێمه‌‌‌وه‌‌‌ پێویسته‌‌‌ هه‌‌‌ربه‌‌‌شێکی داگیرکراوی کوردستان به‌‌‌ پێێ تواناکانی دریژه‌‌‌ به‌‌‌ تێکۆشان بۆ ڕزگاری خاکی داگیرکراومان بده‌‌‌ن وسه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی بکه‌‌‌ن به‌‌‌ لووتکه‌‌‌ی سه‌‌‌ره‌‌‌کی و ستراتیژییان. ئێمه‌‌‌ پێمان وایه‌‌‌ ده‌‌‌بیت له‌‌‌ پاش ڕزگاری گشت به‌‌‌شه‌‌‌کانی کوردستانه‌‌‌وه‌‌‌ بیر له‌‌‌وه‌‌‌ بکرێته‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ ئایا یه‌‌‌ک کوردستان هه‌‌‌بێت یا ٤ده‌‌‌وڵه‌‌‌تی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆی کوردی به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی کۆنفیدراڵی له‌‌‌ ژێر چه‌‌‌تری فیدراسۆێنی کوردستانی گه‌‌‌وره‌‌‌دا، یا ڕێکخراوی ویلایەتەیه‌‌‌کگرتووه‌‌‌کانی کوردستاندا یه‌‌‌کبگرنه‌‌‌وه‌‌‌ و پێکه‌‌‌وه‌‌‌بن. بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی کوردیش بتوانێ خاوه‌‌‌نی ٤ده‌‌‌نگ و٤ له‌‌‌شکری به‌‌‌ هێز بێت له‌‌‌ ناوچه‌‌‌که‌‌‌دا. یا به‌‌‌ واتایه‌‌‌کی دیکه‌‌‌ له‌‌‌ باتی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی باس له‌‌‌ یه‌‌‌ک کوردستان بکرێت، با باس له‌‌‌ بوونی ٤ کوردستان له‌‌‌ ناوچه‌‌‌ی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی ناڤین بکرێت. که‌‌‌ زۆر نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌هه‌‌‌ن له‌‌‌ناوچه‌‌‌که‌‌‌ خاوه‌‌‌نی چه‌‌‌ندین وڵاتن.

به‌‌‌رنامه‌‌‌ی خه‌‌‌باتی پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان بۆ ئه‌‌‌م سه‌‌‌رده‌‌‌مه‌‌‌ی کە لە قۆناغی ڕزگاریداین!
قۆناغه‌‌‌کانی خه‌‌‌بات جیاوازیان تێدایه‌‌‌، بۆ سه‌‌‌رده‌‌‌مانێک کە له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ی نیشتمانین، نه‌‌‌خوازراو و ناچارین به‌‌‌ شێوه‌‌‌ی دیکه‌‌‌ خه‌‌‌بات بکه‌‌‌ین. پارتەکەمان له ‌هه‌‌‌لومه‌‌‌رجی ئیستای خه‌‌‌باتدا له‌‌‌ هه‌‌‌موو ده‌‌‌ستکه‌‌‌وتێکی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌یی، کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تی وفه‌‌‌رهه‌‌‌نگی نه‌‌‌ته‌‌‌وه‌‌‌که‌‌‌مان له ‌هه‌‌‌ر به‌‌‌شێکی کوردستان که‌‌‌ به‌‌‌‌ده‌‌‌ستی بێنێ پشتیوانی ده‌‌‌کات. هه‌‌‌ر هه‌‌‌نگاوێکی ئه‌‌‌وتۆ به‌‌‌ پله‌‌‌یه‌‌‌ک ده‌‌‌زانێ بۆ بردنه‌‌‌ پێشێ خه‌‌‌بات به‌‌‌ره‌‌‌و بە ده‌‌‌ستهێنانی مافی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی. به‌‌‌ڵام پارتی سه‌‌‌ربه‌‌‌ستیی کوردستان وێرای پشتیوانی له هه‌‌‌رچه‌‌‌شنه‌‌‌ سه‌‌‌رکه‌‌‌وتنێکیش له‌‌‌ ڕۆژهه ڵاتی کوردستان، واز له‌‌‌چالاکی وتێکۆشانی سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆییخوازی خۆی ناهێنێ، به‌‌‌رده‌‌‌وام خه‌‌‌بات ده‌‌‌کات بۆ ئه‌‌‌وه‌‌‌ی ئه‌‌‌و بیره‌‌‌ بتوانێ وه‌‌‌ک ئایدولۆژیایه‌‌‌کی ڕێشه‌‌‌ داکوتاو له‌‌‌ نێو کۆمه‌‌‌ڵگای ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان بچه‌‌‌قێندرێت وده‌‌‌نگی زۆرینه‌‌‌ی خه‌‌‌ڵکی کوردستان بۆداواکاری سه‌‌‌ربه‌‌‌خۆیی به‌‌‌ ده‌‌‌ستبێنێ.
پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاست کوردستان و جیهان!
ئەم پارتە لە ماوەی تەمەنی ١٧ساڵەیدا و لە بەڕێوەبردنی ٣ کۆنگرەیدا، بە خۆشییەوە توانیوێتی وەک پارتێکی نەتەوەیی وشۆرشگێر وسەربەخۆییخواز بچێتە نێۆ دڵی خەڵکی کوردستان، بۆ هەموو پارت ولایەنێکی سیاسی و مەدەنی کوردستانیش بناسریت. هەر بەشی زۆری پەیامە گەیشتووەکان بۆ کۆنگرەکەمان، لە لایەن پارت و کەسایەتییە بەڕێزەکانی کوردستان، و ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان، باشترین بەڵگەی پێشکەوتنی ئەم پارتەن لە ماوەیەکی کەمی تەمەنی و لە هەلومەرجی نالەباری دارایی و ڕاگەیاندنیدا.
پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاست جیهاندا: پارتی سەربەستیی کوردستان، بە هەوڵ و تێکۆشانی خۆی بەردەوام لە پەیداکردنی پشتیوانی نێۆنەتەوەیی بووە بۆ دۆزی ڕەوای گەلەکەمان. سەردانەکانی سەرۆکایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان بۆ وڵاتانی ئوروپایی وئەمریکایی و ئەفریقایی و خۆرهەلاتی ناڤین، ئەمانە بەڵگەی لێهاتوویی و پێشکەوتووی بواری سیاسی و دیپلوماتی پارتەکەمانن. کە لە مێژووی ئەم ١٧ساڵەدا چەندین چالاکی گرنگی دیپلوماتی پر دەستکەوت ئەنجامدراون، کە ژمارەیان زۆرە و لە نێو وەیبسایت ومێژوو ئارشیڤی پارتەکەماندا بە بەڵگەوە دەبینرێن. بە تایبەت پارتەکەمان لە ئاست میدیا وڕاگەیاندنە گرنگەکانی  جیهانی ڕۆڵی بەرچاوی هەبووە و هەیە لە ناساندنی پرسی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پسک لە ئاست نەتەوەکانی بندەست لە ئێران: پارتی سەربەستیی کوردستان، وەک پارتێکی سەربەخۆییخواز هەر لە سەرەتای دروستبوونیەوە توانی خۆی لە پارت و لایەنە سیاسییەکانی نەتەوەکانی بندەستی ئێران، وەک نەتەوەی عەرەبی ئەحواز، بەلوچ، تورکمەن، ئازەری نزیک بکاتەوە. لەگەڵ دەیان پارت ولایەنی ئەو نەتەوانە دۆستایەتی پەیدا بکات. چەندین کۆنفرانسی هاوبەشمان پێکهێناوە، لە دەوری ڕێکخراوی پێکەوەکارکردن نەخشی کاریگەرمان هەبووە. بە دەیانجار شانبەشانی ئەوان لە گەڵ ڕاگەیاندنە عەرەبی و ئینگلیزی و فارسیەکاندا دیمانەمان هەبووە. هەروەها دیدارمان لە گەڵ پەرلەمانتار و  ڕێکخراوەکانی جیهانیدا هەبووە.

پێوەندییە کوردستانیەکان
پارتی سەربەستیی کوردستان هەمیشە لە هەوڵدابووە کە پێوەندییەکی سالم و پاکی  لەگەڵ گشت لایەنە نیشتیمانپەروەرەکانی کوردستاندا هەبێت. بەردەوامیش بۆ ئەم ئەرکە نەتەوەییە کار دەکات. بەخۆشیەوە تا ڕادەیەکی باشیش لەو ئەرکەماندا سەرکەوتوو بووین. هەرچەند لایەنگەلی وا هەیە بەگەرمی پێشوازی لە هەوڵەکانی ئێمە ناکەن، بەڵام ئێمە لە پاش کۆنگرەی سێیەمیش وەک بڕیاری کۆنگرە درێژە بە کاری خۆمان وەک ئەرکێکی نەتەوەیی دەدەین.

کاروچالاکایه‌‌‌کانی پارتی له‌‌‌ ماوه‌‌‌ی ١٠ ساڵی نێوان کۆنگرەی دووەم و سێیەمدا.
١ / لە نێوان ساڵەکانی ٢٠ ١٣ بۆ ٢٠ ٢٣ لەبەر نەبوونی هەلومەرجی گوونجاو بۆ گرێدانی کۆنگرەی سێیەم، لە ماوەی ئەو ١٠  ساڵەدا ٥ کۆنفرانسی گشتی گرێدراوە.
٢ / لە ماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا ٩٣ کۆبوونەوەی  ئەنجوومەنی سەرکردایەتی وسەرۆکایەتی گرێداوە.
٣ / لەو ماوەدا ٢١٥ کۆبوونەوە، دیدارو پێشوازی حزووری و ئۆنلاینی  لە گەڵ لایەنە سیاسی و مەدەنیەکانی کوردستانی ئەنجامداوە.
٤ /  لەو ماوەدا ٧٦ دیداری دیپڵۆماسی ئاشکرای لەگەڵ لایەنی حکوومەتی وحیزبی وپەرلەمانی جیهانی و نەتەوە بندەستەکان، هەبووە.
٥ /  لە ماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا، بە دەیان کۆوونەوە و دیداری داخراوی نێودەوڵەتی پێکهێنراوە‌.
٦ /  پارتی سەربەستیی کوردستان لە ئاست وڵاتانی دەرەوە، و باشووری کوردستان، لە سەدان خۆپێشاندان و گردبوونەوەی سیاسی و مەدەنی، بەشداری چالاکانەی هەبووە.
٧ /  لە ماوەی ئەو ١٠  ساڵەدا سه‌‌‌رۆکی گشتیی و بەشێک لە ئەندامانی سەرکردایەتی پارتەکەمان ٤١١ چاوپێکەوتنی میدایی، بە بیسراو، بینراو، دەنگی، تێکستی و سوسیالی میداییان ئەنجامداوە. بە چەندین زمانی وەک کوردی بە گشت زاراوەکانیەوە. عەرەبی، فارسی، ئینگلیزی و نەرویجی و عیبری، ئیتالی، ئیسپانی و دۆچ، سوید و فینلەندی.
٨ / لەو ماوەشدا پارتەکەمان لە دۆخێکی نالەباری ئابووریدا کارەکانی ڕاپەڕاندووە. بەڵام بە خۆشییەوە وێرای چەندین هەوراز و نشێوی نەخوازراو، بە سەدان کەسی بە توانا و نەتەوەیی لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات، واتە لە ڕێکخستنە نهێنی و ئاشکراکان، هاتوونەتە ڕیزەکانی پارتەکەمان، و لەو سەنگەردا درێژە بە تێکۆشانی سەربەخۆییخوازی خۆیان دەدەن.
هەر شەکاوە بێت خەباتی ڕزگارییخوازی لە پێناو سەربەخۆیی کوردستان.
پیڕۆز بێت یادی ١٧ساڵەی دامەزراندنی پارتی سەربەستیی کوردستان و کۆنگرەی سێیەمی پارتەکەمان.
عارف باوەجانی / سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان

2023/02/25 12:34:33

1 ساڵ و 8 مانگ و 10 کاتژمێر و 29 خوله‌ک ، پێش بڵاوکراه‌وه‌ته‌وه‌
ناوه‌رۆکی ئه‌م نووسینه‌ ڕاو تێبینی نووسه‌ره، ماڵپه‌ڕی پ.س.ک هیچ لێی به‌رپرسیار نییه
تاگ : «بەڵگەی¬«,کۆنگرەی¬,«سێیەمی¬,«پ¬,«س¬,«ک¬,و,«ڕاپۆرتی¬«,سیاسی¬,«کۆنگرەی,سێیەمی¬,«پارتی¬,«سەربەستیی¬«,کوردستان¬
هه‌واڵه‌کان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
پارتی سەربەستیی کوردستان
عارف باوەجانی
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ناوەندی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان

پارتی سه‌ربه‌ستیی کوردستان ©