پارتی دیمۆکراتی کوردی لە سوریا( ئەلپارتی) سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکەوتی ٢٠ / ٢ / ٢٠ ٢٣ی زاینی. شاندێکی پارتی دیمۆکراتی کوردی لە سوریا( ئەلپارتی)، کە پێکهاتبوون لە بەرێز: حسێن مستۆ ئەندامی مەکتەبی
پارتی دیمۆکراتی کوردی لە سوریا( ئەلپارتی) سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانی کرد.
ڕێکەوتی ٢٠ / ٢ / ٢٠ ٢٣ی زاینی. شاندێکی پارتی دیمۆکراتی کوردی لە سوریا( ئەلپارتی)، کە پێکهاتبوون لە بەرێز: حسێن مستۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی، و بەڕێزان : حەمید یوسف و کامران حسێن، ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی. بە مەبەستی گەیاندنی پیڕۆزبایی ڕێبەری حیزبەکەیان لە کۆتاییهاتنی کۆنگرەی سێیەم و یادی ١٧ ساڵەی دامەزراندنی پ س ک.
لە لایەن بەڕێزان عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی و سۆران کرماشانی ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و چەند ئەندامێکی دیکەی پێوەندییەکانی پارتیمان، بە گەرمی پێشوازییان لێکرا.
بەرێز حسێن مستۆ : سڵاو پیرۆزبایی بەڕێز ئەحمەد سینۆ سکرتێری گشتی پارتەکەیان کە لە ڕۆژئاوای وڵاتە، و و گشت ئەندامانی سەرکردایەتی حیزبەکەیانی گەیاندە سەرۆک و سەرکردایەتی پارتی سەربەستیی کوردستان.
سەرۆکی پ س ک بەخێرهاتنی گەرمی لێکردن. سوپاس و پێزانینی پارتی سەربەستیی کوردستانی، لە پیوەندی بە سەردان وگرنگیدانیان بە کۆنگرەی سێێەم وساڵیادی دامەزراندنی پارتەکەمانی پێپێگەیاندن.
سەرۆکی پ س ک وێرای باسێکی کوردی ئاکامی کۆنگرەی سێیەم و پرسی کورد لە ڕۆژهەڵات بۆ لایەنی ئەلپارتی. باسێکی گشتییان لە سەر پرسی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان، دوو لایەنە تاوتۆیکرد.
سەرۆکی پ س ک جارێکی دیکە هاوخەمی بۆ قوربانیانی کارەساتی زەویلەرزینی ڕۆژئاواو باکووری کوردستانی بە لایەنی میوان گەیاند، و پشتیوانی پارتی سەربەستیی کوردستانی بۆ خەڵکی ڕۆژئاوای کوردستان، دەربڕی.
ناوەندی ڕاگەیاندن و ڕۆشنبیری پارتی سەربەستیی کوردستان.
١/ ڕەشەممەی ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ٢٠ / ٢ / ٢٠ ٢٣ی زاینی.
2023/02/21 10:40:29
1 ساڵ و 9 مانگ و 12 کاتژمێر و 18 خولهک ، پێش بڵاوکراهوهتهوه
ناوهرۆکی ئهم نووسینه ڕاو تێبینی نووسهره، ماڵپهڕی پ.س.ک هیچ لێی بهرپرسیار نییه
تاگ : ڕێکەوتی,٢٠ ,/,٢,/,٢٠ ٢٣ی,زاینی.,شاندێکی,پارتی,دیمۆکراتی,کوردی,لە,سوریا(,ئەلپارتی)،,کە,پێکهاتبوون,لە,بەرێز:,حسێن,مستۆ,ئەندامی,مەکتەبی