لە دیدارێکی دۆستانەی دوو لایەنەدا، چەندین خاڵی گرنگ لە سەر پرسی کورد لە هەموو بەشە داگیرکراوەکانی وڵات بە گشتی تاوتۆی لە سەرکرا.
سکرتێر و شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد.
ئەمڕۆ ٣٠ / ١ / ٢٠ ٢٣ شاندێکی حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کە پێکهاتبوون لە بەڕێزان : بەڵێن عەبدولا سکرتێری گشتی، نیشتیمان کەمال ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی پێوەندییەکان، و ئیبراهیم پاشا ئەندامی مەکتەب. سەردانی پارتی سەربەستیی کوردستانیان کرد. لە لایەن بەڕێزان : عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، سۆران کرماشانی کارگێری پێوەندییەکان و هەڵگوورد کوردنژاد یاریدەری پێوەندییەکان، بە گەرمی پێشوازی لە شاندی حیزبی زەحمەتکێشانکرا.
لە دیدارێکی دۆستانەی دوو لایەنەدا، چەندین خاڵی گرنگ لە سەر پرسی کورد لە هەموو بەشە داگیرکراوەکانی وڵات بە گشتی تاوتۆی لە سەرکرا. بە تێکڕا هاوڕابوون لە سەر ئەوەی لەم ئان و ساتەدا زۆر پێویستە کە درووستکردنی بەرەیەکی کوردستانی بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان پەلەی لێ بکرێت، و بەهیچ بڕوبیانوویەک دوا نەخرێت.
بەڕێز عارف باوەجانی، ئاماژەی بە هەنگاوە بەردەوامەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان کرد، لە پێناو دامەزراندنی بەرەیەکی یەکگرتوویی یەکدەنگی و یەکگووتار بۆ ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان لەم ساتە گرنگەدا. بە تایبەت ئاماژەی بە هەوڵەکانی بەردەوامی لە پێناودامەزراندنی دەوڵەتێکی کاتی لە تاڕاوگە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان کرد. بۆ ئەوەی کە لە کاتی گەڕانەوەمان بۆ نیشتیمان، تا کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێکی سەرتاسەری، بتوانرێت ئیدارەی کاتی وڵاتی پێبکرێت .
پاش کاتژمێر و نیوێک ئاڵۆگۆڕی بیروڕاکان، کۆتایی بە کۆبوونەوەی ٢ لایەنە کرا.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.
پارتی سهربهستیی کوردستان ©