ڕێکەوتی١١/١ / ٢٠ ٢٣ زاینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە یاوەری شاندێکی پ س ک،
بەشداری شاندێکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لە سیمپێوزیۆمی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و سەنتەری تاسک. لە ژێر ناوی هەرێمی کوردستان لە ناو گۆڕانکاریییەکاندا( دەرفەت و ئاڵنگاری)
ڕێکەوتی١١/١ / ٢٠ ٢٣ زاینی، لە سەر بانگهێشتی فەرمی بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی گشتی پارتی سەربەستیی کوردستان بە یاوەری شاندێکی پ س ک، لە سیمپێوزیۆم^هاونشینی پێکەوە^ کە بە هاوبەشی لە نێوان زانکۆی لوبنانی فەرەنسی وسەنتەری تاسک. کە لە ژێر ناوی هەرێمی کوردستان لە ناو گۆڕانکارییەکاندا ( دەرفەت و ئاڵنگاری) بەڕێوە چوو. بەشدار بوو.
لە پانێلی یەکەمدا، لە بەشی( مەترسییە ناخۆییەکان لە ڕوانگەی لایەنە سیاسییەکان ) لە لایەن ٣ ئەندامی سەرکردایەتی سێ پارتی باشووری وڵات، وەک بەڕێزان: د. هێمن هەورامی لە پارتی دیمۆکراتی کوردستان، سەعدی ئەحمەد پیرە لە یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، د.خەلیل ئیبراهیم لە یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان . بابەت و بۆچوونەکانیان بۆ چارەسەر پێشکەشکران.
لە بەشی دووەمی پانێلدا. لە ژێر ناوی ( لێکدانەوەی ئەکادیمیانە بۆ مەترسییە دەرەکیەکان ) لە لایەن٣ مامۆستای زانکۆ شیکاری وردیان لە سەر مەتەرسییەکانی ئەو ناکۆکیانە بۆ دواڕۆژی دەسەڵاتی باشوور کرا.
لە پەڕاوێزی ئەو چالاکییە هاوبەشە گرنگەی سیمپێوزیۆمی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی و سەنتەری تاسک. سەرۆکی پ س ک توانی چاوی بەرپرسانی زانکۆی فەرانسی لوبنانی و سەنتەری تاسک، و بە چەندین کەسایەتی سیاسی و ئەکادیمی بیانی و کوردستانی بکەوێت، بە تایبەت نۆێنەری پارت و لایەنە کوردستانییەکان. لەو دیدارە کورتەدا لە نێوان سەرۆکی پ س ک و کەسایەتی ولایەنەکان، بە کورتی ئاماژە بە دۆزی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئیران کرا. چەند لایەنێکی ئاکادیمی و ڕێکخراوی زانستی! پێشنیاریان ئاراستەی سەرۆکی پ س ک بەڕێز عارف باوەجانی کرد، کە لە سەر دۆزی ئێستای ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران سیمیناری بۆ ڕێکبخەن.
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان.پ س ک
پارتی سهربهستیی کوردستان ©