لە لایەن بەرێزان :جەمال قاسم سەرۆکی گشتی یەکێتی پەرلەمانتارنی کوردستان کەریم بەحری برادۆستی جێگری سەرۆک و عەبدولڕەحمان عەلی کوردە
دیداری سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان.
ڕێکەوتی١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، بەرامبەر بە ٩ / ١ / ٢٠ ٢٣ی زاینی، بەرێز عارف باوەجانی سەرۆکی پارتی سەربەستیی کوردستان، بە یاوەی شاندێکی پارتەکەمان، سەردانی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، لە هەولێر ی پایتەختی باشووری وڵات کرد.
لە لایەن بەرێزان :جەمال قاسم سەرۆکی گشتی یەکێتی پەرلەمانتارنی کوردستان کەریم بەحری برادۆستی جێگری سەرۆک و عەبدولڕەحمان عەلی کوردە بەرپرسی پێوەندییەکان، بە گەرمی پێشوازیکرن. .
لەو دیدارە دۆستانەدا سەرەتا لە لایەن بەڕێز باوەجانی سەرۆکی پ س ک/ وێرای بەڕز نرخاندنی ڕۆڵ و کاریگەری یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان، لە ئاست پرسی کورد بە گشتی. پێناسەیەکی پووختیان لە سەر کارو تێکۆشان و هەوڵ وخەمخۆرییەکانی پارتی سەربەستیی کوردستان لە پێناو یەکڕیزی ماڵی کورد و گرنگیدان بە بیرۆکەی سەربەخۆیی کوردستان، و هەروەها لە سەر بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و شۆڕش و ڕاپەڕێنەکانی ئێستایان، ئاراستەی لایەنی خانەخوێکرد.
هەر یەک لە بەڕێزان کاک جەمالقاسم و کاک کەریم برادۆستی و کاک عەبدولرەحمان وێرای بە خێرهاتنی سەرۆکی پ س ک، و شاندی یاوەری. ئەوانیش بە تێکڕا ئاماژەیان بە یەکڕێزی و یەکدەنگی گەلەکەمانیان لە ڕۆژهەڵاتی نیشتیمان کرد. و خۆشحاڵیان بەو دیدارە و نوێکردنەوەی پێوەندی دوولایەنە پێشاندا.
پاش یەک کاتژمیر لە دیدارئاڵووگۆڕی بۆچوونی نەتەوەییانە هەردوو لایەن لە ئاست پرسی وڵاتەکەمان، کۆبوونەو دیدارەکە کۆتایی پێهات، و شاندی پ س ک لە لایەن شاندی خانەخۆی واتە یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستانەوە بە گەرمی بەڕێکران
ناوەندی ڕاگەیاندنی پارتی سەربەستیی کوردستان
ڕێکەوتی١٩ی بەفرانباری ٢٧٢٢ی کوردی، بەرامبەر بە ٩ / ١ / ٢٠ ٢٣ی زاینی،
پارتی سهربهستیی کوردستان ©